وانەی دوانزەهەم
بزانە خوای کردگار چ پاداشتێکی بۆ کەسی ڕاستگۆ داناوە، خوای گەورە لە
قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت ((قال الله هذا يوم ينفع الصادقين صدقهم له‌م
جنات تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها أبدًا رضي الله عنهم ورضوا عنه ذلك
الفوز العظيم} [المائدة: 119].
واتە: خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که ڕاستگۆیان
ڕاستگۆییه‌که‌یان سوودیان پێده‌گه‌یه‌نێت، باخه‌کانی به‌هه‌شت بۆیان
ئاماده‌یه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات و بۆ
هه‌میشه‌و هه‌تاهه‌تایی له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌مێننه‌وه و خوای
په‌روه‌ردگاریش لێیان ڕازی بووه و ئه‌وانیش له خوا ڕازی بوون، ئه‌وه‌یه
سه‌رفرازیی گه‌وره و بێ سنوور.
پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت ( ان الصدق الطمأنینة وان الکذب ریبة)
واتە: ڕاستگۆیی دڵنیاییە و درۆکردنیش دڵە ڕاوکیێییە.
پێغەمبەری ئازیزمان نازناوی( الصادق الأمین) واتە ڕاستگۆ‌و ئەمین بوە نموونەی متمانەو دەستپاكی بووە.
هەروەها سیفاتێکی هاوەڵی بەرێزی پێغەمبەری خوا ( ابوبکر الصدیق ) ڕەزای
خوای لێبێت ڕاستگۆیی بوو کە نازناوی ڕاستگۆ (الصدیق) لێنرابوو، دەی بائێمەش
شوێن پێغەمبەرو هاوەڵە بەڕێزەکانی پێغەمبەرەکەمان بکەوین نەك هەڵگری
ووتەو کرداری کەسانی دوور لە ڕاستی و حەقیقەتەکان بین .
دڵنیابە کەسێك ئیماندابێت ترسی خوای لەدڵدابێت هەڵتناخەڵەتێنێت و پێچ و
پەنا ناخاتە کردەوەو ڕەفتارو گوفتاری، هەربۆیە کەسی ڕاستگۆ لەگەڵ خودی خۆیی
وخەڵکیدا ڕاستی و پاکی نیشان ئەدات، هەمیشە خۆشە ویستە لای خوا‌و
پێغەمبەرەکەی .. دەی کەواتە ڕاستگۆ‌و سەر ڕاست بە لەگەڵ خوا‌و لەگەڵ خەڵکیش..
----------------------
*** ( ڕاستگۆبە خۆت دووربگرە لە درۆ کردن!!!) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣