پیرژنێك و دەوای دەردەکەی !
21/07/2013 نوسەر: bzavpress

پیرژنێك و دەوای دەردەکەی !



شێخ محـمد حسان دەگێڕێتەوە و دەڵێت یەکێك لە و قوتابیانەی کە لەلامان دەرس دەخوێنن دایكێکی پیری هەیە و لە گوند دەژێین .
ڕۆژێك دایکی کوڕەکە داوا لە کوڕەکەی دەکات و دەڵێت کوڕم ئەگەر دەرسەکانتان تەواوکرد بە محـمد حسان بڵێ با بێت بۆ لام و سەردانیم بکات و بێت بۆلام ، کوڕەکەش دەڵێت دایەگیان نابێت چۆن پێی بڵێم و ئەو لەوانەیە ئیش وکاری هەبێت و ناکرێت پێی بڵێم و ناتوانم ، دایکەکە پێی دەڵێت کوڕم تۆ پێی بڵێ و هەقت نەبێت ، کوڕەکەش دەڵێت باشە دایکەگیان من پێی دەڵێم .

ئەوڕپژە کوڕە هات و پاش ئەوەی کە دەرسەکانمان تەواوکرد هات بۆلام و ووتی : یاشێخ دایکێکی پیرم هەیە بەیانی کەدەرچوم پێمی ووت بەشێخ بڵێ با بێت سەردانێکم بکات ! منیش ووتم بەسەرچاو بابڕٶین .
کاتێك ڕۆیشتین و چاوم بەدایکی کەوت بینیم تەمەنی لەسەرووی هەشاتا ساڵەوەیە سەڵامم لێکرد و بینیم کزو داماو دانیشتوەو بە بەردەوامی سەڵاوات لەدیاری پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دەدات ، هەرئەوەندە قسەیەکت لەگەڵ دەکات و بۆخۆی لەبەرخۆیەوە سڵاوات لێدەدات و هەرکاتێك قسەیەك بکات دوای قسەکە سڵاوات لێدەداتەوە بەم شێوەیە بەردەوامە و منیش بەڕاستی زۆر سەرسام بووم بەو ئیشەی کە دەیکات .

پاش ئەوەی کە تاوێك دانیشتم لەلای و پێیم ووت دایەگیان ئەوبرایانەی خۆمان دکتۆری باشیان تیاداهەیە و عەز دەکەم یەکێك لەو دکتۆرانە بهێنین بۆلات و بەڵکو چارەسەرێکیان لابێت بۆتۆ و کەمێك لە ئیش وئازارت کەم بکاتەوە .
دایە پیرە ووتی : ناکوڕم من خۆم دەزانم دەواکەم چیە !
ووتم دایەگیان : دکتۆرەکانمان شارەزایی باشیان هەیەو هەمووی وەکو کوڕی خۆت وان داوایان لێدەکەم کە خۆیان بێن بۆلات بۆماڵەوە ، بەڵکو چارەسەرێکیان لابێت .
دایەپیرە دەستیکرد بەگریان و ووتی : ناکوڕەکەم من خۆم دەوای دەردی خۆم دەزانم ، بەڕاستی منیش دەستمکرد بەگریان و تێگەیشتم کە دەردەکەی لە ناخەوەیەو دەروونیە نەك جەستەیی .

منیش هەر دووبارەم دەکردەوەو دەمووت : دایکە گیان تۆ بەس ئیزنمبدە و هەموو شتێك لەسەر ئێمە .
ئەویش بەدەم سڵاوات لێدانەوە بۆسەر پێغەمبەری ئازیز صالی اللە علیەوسلم ووتی کوڕم دەزانیت دەوای دەردەکەم چیە !
ئەوا ماوەی سێ شەوە من پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم نەهاتۆتە خەوم و نەمبینیوەو نازانم بۆ هەموو دەردەکەی من تەنها بەوە ساڕێژدەبێت ، نازانم بۆ سێ شەوە نایەتە خەوم !
منیش زۆر سەرسام مام و لێیمپرسی : دایەگیان بۆ تۆ هەموو شەوێك پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دێتەخەوت ؟ بەڕاستی من خۆمم پێ نەگیرا و دەستمکرد بەگریان و بەڕاستی خۆمم زۆر لەبەرچاو بەهیچ دەبینی و خۆمم زۆر بەکەمی بۆدەرکەوت لەچاو ئەو پیرەژنەدا ، کە ئەو هەموو شەوێك خەون بە پێغەمبەرەوە صلی اللە علیەوسلم دەبینێت .
پیرەژنەکەش ووتی کوڕم واللە من هەموو شەوێك خەون بە پێغەمبەری خواوە دەبینم و ماوەی سێ شەوە نەهاتۆتە خەوم و منیش دڵم جۆشی گرتوەو هەلدەقرچێم و تێناگەم بۆ سێ شەوە پێغەمبەری خوا نایاتە خەوم ! هەموو دەردو نەخۆشیەکی من تەنها ئەوەیە و چارەسەرکردنەکەشی تەنها ئەوەیە کە بێتە خەوم .
قەستەم بەخوا کاتێك لەماڵەکەیان دەرچوم لەبەرگریان و بیرکردنەوە لە قسەی ئەو پیرەژنە بەرپای خۆمم نەدەبینی و ڕێگاکەم نەبیینوەو کە چۆن دەرچومەتە دەوە لەبەرگریان .

سبحان اللە ! پاك وبێگەردی بۆخوا ، خەڵکی واهەیە کە چەندین جار دەچێت بۆ حەج وعەمرەکردن تەنها بۆ ئەوەی کە بچێت بۆلای پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم ، بەڵام خەڵکانێكیش هەن کە پێغەمبەری خوا هەموو شەوێك خۆی دێتە خزمەتیان و وقسەی لەگەڵ دەکات !
ئەو کەسەش کەسێك نیە کە پاشاو وەزیرو گزیربێت ، دەوڵەمەندنیەو کاربەدەست نیە ، گەورەی عەشرەت و ئاغاو خانەدان نیە ، بەڵکو کەسێكە کە لە شوێنێکدا ژیانێکی ئاسایی بەسەردەبات و بگرە کەمدەرامەتیشن و ئەوەی کە ئەو هەیەرتی و خەڵکی نیەتی ئەوەش تەنها تەقواو لەخواترسان و عیبادەت و سەڵاوات لێدانە لە سەر سەروەری عالەم کە محمدە و پێغەمبەری خوایە صالی اللە علیەوالسلام .
تۆش ئەی بەندەی خوا خۆت لەکەس بەکەمتر مەزانە لە بەندایەتیدا و پێشبڕکێ بکە بۆئەوەی کە تۆ پێشکەوتوبیت و سەرکەوتوبیت و براوەبیت .
خوای گەورە دەفەرموێت : {‏ وَسَارِعُواْ إِلَى مَغْفِرَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ‏ * الَّذِينَ يُنفِقُونَ فِي السَّرَّاء وَالضَّرَّاء وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ * وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُواْ فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُواْ أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُواْ اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُواْ لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّواْ عَلَى مَا فَعَلُواْ وَهُمْ يَعْلَمُونَ‏ * أُوْلَئِكَ جَزَآؤُهُم مَّغْفِرَةٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَجَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ‏ } ‏سورة آل عمران