20/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیستی گۆڕانه
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌فه‌رمی رایگه‌یاند سه‌رۆك و لیستی ناوی كاندیده‌كانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كردووه
ئارام شێخ محه‌مه‌د ڕێكخه‌ری ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سایتی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ڕایگه‌یاندووه "به‌له‌به‌رچاوگرتنی پسپۆڕی له‌بواره جیاوازه‌كانی كاری په‌رله‌مانی و نوێنه‌رایه‌تی ناوچه‌كان و بهمیكانزمێكی دیموكراسی، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه)، لیستی ناوی كاندیده‌كانمان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واوكردووه".
سه‌باره‌ت به‌سه‌رۆكی لیسته‌كه، ئارام شێخ محه‌مه‌د باسی له‌وه كرد كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (یوسف محه‌مه‌د)ی ڕێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی‌و ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی وه‌ك سه‌رۆكی لیسته‌كه دیاریكردووه‌و ڕیزبه‌ندی لیسته‌كه‌شیان به‌شێوه‌ی (قورعه) واته تیروپشك داناوه به‌سه‌رپه‌رشتی ژووری هه‌ڵبژادن و ژووری یاسایی و به‌ئاماده‌بونی كاندیده‌كان خۆیان ئه‌م كاره ئه‌نجامدراوه پاش دیاریكردنی شوێنی قهزاكانو شوێنی ئافره‌تان له‌لیسته‌كه‌دا له‌سه‌ربنه‌مای تازه‌ترین سیستمی سانت لیگۆو له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌ی ده‌نگی گۆڕان لهقهزاكاندا، ئه‌و كاره ئه‌نجامدراوه.
هاوكات ئه‌مڕۆ چه‌ندین لیستی قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌ستنیشانكرد.