20/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پێت خۆشه كاتت به‌زایه نه‌چێت؟
له‌م رۆژانه‌دا چیرۆكێكم بۆ هاتبوو، كه به‌داخه‌وه ناوی نووسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌بوو، له‌گه‌ڵ كه‌ش و هه‌وای ره‌مه‌زاندا گونجاو بوو منیش به‌ده‌ستكارییه‌وه كردمه كوردی بێ ئه‌وه‌ی زیان بهناوهرۆكهكهی بگه‌یه‌نم، ویستم پێشكه‌ش به ئێوه‌ی به‌ڕێزی بكه‌م، هیوادارم له‌ته‌كیا كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رن..
# # #
منداڵه ساواكه‌مان له‌دوێنێ ئێواره‌وه ته‌ندروستی باش نه‌بوو، ئه‌م ئێواره‌یه كه له‌ئیش گه‌ڕامه‌وه بڕیارم دا بیبه‌م بۆنه‌خۆشخانه.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا شه‌كه‌ت و ماندووبوومبهڵام ماندووبوون له‌به‌ر خاتری ئه‌و ئیسراحه‌ته.. به‌ڵێ، هه‌ڵم گرت و بردم.. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی دكتۆریان ده‌كرد زۆربوون، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك وهستابوونههركهس چاوه‌ڕوانی نۆره‌ی خۆی ده‌كرد، پێده‌چوو چاوه‌ڕوانییه‌كه‌م سه‌عاتێك زیاتر بخایه‌نێت.. به‌ڵێ ژماره‌ی تایبه‌ت به‌خۆمم وه‌رگرت، له‌ژووری چاوه‌ڕوانیدا دانیشتم.. خه‌ڵكێكی زۆر و هه‌مه‌چه‌شنه‌ی تێدابوو، گه‌وره‌و بچووك، ژن و پیاو.. به‌ڵام بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ر هه‌مواندا كێشابوو، هه‌ندێ نامیلكه‌ی بچووك دانرابوو، تا چاوڕوانان خۆیانی پێوه بخافڵێنن.. هه‌ندێك به‌و نامیلكانهوه خۆیان خهرۆ كردبوو، هه‌ندێ چاوی خۆی نووقاندبوو، نه‌مده‌زانی بییر له‌چی ده‌كه‌نه‌وه!! هه‌ندێكی تر چاوی به‌سه‌ر هه‌موانا ده‌گێڕا.. به‌شی زۆریان لهنێوچاویانا شپرزه‌یی و نائارامی ده‌خوێنرایه‌وه.. بێده‌نگییه‌كه كوشنده‌بوو، ناكاو ژماره‌یه‌ك بانگ ده‌كرا، ئای له‌خۆشی خاوه‌ن ژماره‌ی بانگكراو!! به‌گورجی به‌ره‌و ژووری پزیشك ده‌كه‌وته رێ ..و دیسان بێده‌نگی رووی له‌هه‌موان ده‌كرده‌وه!!
له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه‌دا لاوێكی تازه پێگه‌یشتوو سه‌رنجی راكێشام.. قورئانێكی باخه‌ڵی پێ بوو، خۆی به‌قورئان خوێندنه‌وه خه‌ریك كردبوو، ئیتر ئاگای له‌ده‌ورو به‌ری نه‌مابوو، به‌هه‌موو قه‌واره‌یه‌وه له‌گه‌ل خوێندنه‌وه‌كه‌دا ده‌ژیا..و ئیتر چاوی نهدهگێڕاو سه‌ری به‌رز نه‌ده‌كردووه..
منیش له‌سه‌ره‌تاوه.. سه‌یرێكم كرد و زۆر بیرم له‌حاڵی نه‌ده‌كرده‌وه..به‌ڵام كه چاوه‌ڕوانیمان یه‌ك سه‌عات زیاتر درێژه‌ی كێشا، سه‌رنجه سه‌ر پێییهكهم گۆڕا بۆ بییركردنهوهیهكی قووڵ له‌شێوازی ژیانی و پارێزگاریكردنی له كات، و رێزگرتنی له چركه ساته‌كانی ژیانی..
سه‌یرم كرد یه‌ك سه‌عاتی ته‌واو له‌ته‌مه‌نم رۆیشت بێ ئه‌وه‌ی سوودێكی تیا ببینم؟! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ده‌ستم به‌تاڵه وبێ ئیش وكارم!!بائه‌و چاوه‌ڕوانییه ماندووهێنهرهش بوه‌ستێ!!..ئاله‌وكاته‌دا ده‌نگی بانگی شێوان له‌مناره‌ی مزگه‌وته‌كانه‌وه به‌رزبووه‌وه، رۆیشتین بۆ ژووری نوێژخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه.. هه‌وڵم دا له‌ته‌نیشت ئه‌ولاوه قورئان خوێنه‌وه بم، پاش ئه‌وه‌ی نوێژه‌كه‌مان ته‌واو كرد له‌ته‌كیا رۆیشتم و هه‌واڵم دایێ من زۆر خۆشحاڵ بووم كهدیتم به‌و شێوه‌یه پارێزگاری له‌كاتی خۆت ده‌كه‌یت!!
قسه‌وباسی هاوه‌ڵه‌كه‌م له‌وه‌دا چڕببوه‌وه كه ئێمه كاتی زۆرمان هه‌یه وبهخوڕایی ده‌ڕوات، و هیچ سوودی لێ وه‌رناگرین، له‌شه‌و ورۆژهكانی ژیانماندا چه‌نده‌ها كاتمان به‌بێ سوود ده‌ڕووات، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ین و بۆی په‌شیمان بین.. بۆی باسكردم كه ئه‌وه ماوه‌ی ساڵێكه هاوڕێیه‌كی رێنوێنی كردووه بۆ پارێزگاریكردن له‌كات ئه‌و قورئانه باخهڵییه به‌ده‌ست بێنێت.. ئیتر له‌وكاتانه‌دا كه‌سودیان لێ وه‌رناگیرێ قورئانی تیا ده‌خوێنم، له‌وانه‌یه دووبه‌رابه‌ری ئه‌و ئهندازهیهبێ كه له‌ماڵه‌وه یالهمزگهوت ده‌یخوێنم.. هه‌روه‌ك روونه قورئان خوێندن له‌ناو قورئانه‌كه‌دا خێری زۆرتره‌و مرۆڤ كهبهخوێندنهوهی قورئانه‌كه‌وه خۆی خه‌ریك كرد ئینشائه‌ڵڵا بێتاقه‌ت و مهلوولیش نابێت..
هاونشینهكهم درێژه‌ی به‌قسه‌كانی دا و گوتی: ئێستا ئه‌وه ئێمه لهوشوێنی چاوهڕوانییهداین، من سه‌عات نیوێكه چاوه‌ڕوانم.. باشه له‌تۆ ده‌پرسم: كه‌ی تۆ سه‌عات و نیوێك كاتت ده‌ست ده‌كه‌وێت قورئانی تیا بخوێنیته‌وه؟! چه‌ند له‌كاته‌كانمان به‌خۆڕایی ده‌ڕۆن؟! چه‌نده‌ها چركه له‌ژیانمان به‌بێ سوود تێده‌په‌ڕێت و هیچ حسابێكی بۆ ناكه‌ین؟! بگره چه‌نده‌ها مانگیش ده‌ڕوات به‌بێ ئه‌وه‌ی قورئانی تیا بخوێنین..
سه‌رم بۆ هاو نشینهكهم له‌قاند و به‌ڵێم بۆ كرد.. دیتم من به‌رپرسیارم!! و كاتیش به‌ده‌ست خۆم نییه، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی چی بم؟! ئاله‌ویادا ده‌نگی خزمهتگوزارهكه هات و بانگی ژماره‌كه‌می كرد و زنجیره‌ی بییركردنهوهكهمی بچڕاند.. پاش ئه‌وه كه‌لای دكتۆر هاتمه ده‌ر رۆیشتم بۆ كتێبخانه تا قورئانێكی باخه‌ڵی بكڕم، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌كاتم بكه‌م..