20/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شلیك ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات و دژی قه‌ڵه‌وی یه
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، شلیك چه‌ند هێنده‌ی لیمۆترش و پرته‌قاڵ قیتامین C تێدایه، به‌خواردنی 150 گرم شلیك پێویستی یه‌ك ڕۆژی له‌ش دابین ده‌كات، له‌هه‌ر 100 گرم 37 كالۆری هه‌یه كه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كێش به‌سوده. دوو سه‌ده پێش ئێستا ڕووهكناسی ناسراو ( كارل فون لینه ) به خواردنی شلیك نه‌خۆشی جومگه ئاوسان كه میزهێن بوو چاره‌سه‌ر كرد، زیاتر له 300 مادده‌ی كارتێكه‌ر و سوده‌مه‌ند بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ تا ئێستا له شلیك دا دۆزراوه‌ته‌وه. له‌ناو شلیك ئه‌م ماددانه بوونیان هه‌یه (مادده ترشه‌ڵۆكه‌كان، ئه‌و ماده‌یه‌ی بۆن به میوه‌كه ده‌به‌خشێ، مادده‌ی ئاسن، لینجاو، كالسیۆم، پۆتاسیۆم، فۆسفۆر، و چه‌ندین مادده‌ی دیكه..)، شیرینی شلیك ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات و سودهمهنده بۆ سیسته‌می هه‌رس كردن، كه به به‌رگێكی لینج داپۆشراوه كه گه‌ده پاك ده‌كاته‌وه و پله‌ی گه‌رما داده‌به‌زێنێت و دژی سكچوونه و سارێژی برینه‌كان ده‌كات، پزیشكه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن كه به شلیك ددان بشۆردرێت و پاشان هه‌مووی به ئاو پاك بكرێته‌وه، پووك به‌هێز ده‌كات و ڕێگری ده‌كات له كلۆربوونی ددانه‌كان. گهلاَی شلیك ده‌رمانی گیایی یه و پێست پاراو ده‌كات، ئاوی شلیكی تازه له شه‌واندا بدرێت له ده‌م و چاو تا به‌یانی پێوه‌ی بێت بۆ نه‌هێشتنی زیپكه‌ی ده‌موچاو به‌سوده، به شێنه‌یی دوو تا سێ جار پله به پله پێی ته‌ڕ بكرێت. سه‌رنج بده، شلیك 5 كاتژمێر دوای لێكردنه‌وه‌ی له قه‌ده‌كه‌ی بۆن و كاریگه‌ریه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه. شلیكی بچووك ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له شلیكی گه‌وره چاكتره له‌ڕووی ته‌ندروستی یه‌وه...!!