20/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاینده: پارتی تاوانبار ده‌کات
حزبی ئایندەی کوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌وه تۆمه‌تبارده‌كات كه ئه‌وان بوون هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر كه‌مال سه‌ید قادر كاندیدی حزبه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌به‌رابه‌ر ئه‌و رووداوه‌ی دوێنێدا مه‌كته‌بی سیاسی حزبی ئایندەی كوردستان له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه لە نزیک پارکی شار لە کاتێکدا دکتۆر که‌مال سه‌ید قادر و چەند روناکبیر و کەسایەتیەکی تری شاری هەولێر خەریکی گردبونەوەیەک دەبن بۆ نارەزایی دەربرین دژ بە نایاسایی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکی هەرێم،چەند کەسێک بە جلی مەدەنی کە ئاشکرایە سەر بە دەزگاکانی پارتین لە شارەکەدا پەلاماری دکتۆر کمال دەدەن و بە سەختی برینداری دەکەن، کە دواتر بەوهۆیەوە رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی شارەکە دەکرێت.
وه‌ڕاشیده‌گه‌یه‌نن “دیارە ئاشکرایە کە ترس و تۆقاندن لە هیچ سەردەمێکدا نەیتوانیوە چاوی گەلەکەمان بشکێنێ ، لەم سەردەمەشدا هیچ هێزێک ناتوانێ بە خۆسەپاندن و ترس و تۆقاندن درێژە بە دەسەڵات بدات”.
وه توندی ئەو پەلامارەی سەر دکتۆر که‌مال کاندیدی لیستەکەیان (ئایندە) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مەحکوم دەکەن، لە هەمانکاتدا داوای لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و بێلایەن و دوور لە دەستێوەردانی دەسەڵات لەم پەلامارە نارەوایەدا دەکەن.
د.كه‌مالی سه‌ید قادر، خوێندنی باڵای له‌بواری یاسا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌واو كردووه، چه‌ند سالێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌كوردستان و ئه‌مسالیش خۆی كاندیدكرد بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم.
س.ع