15/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك خۆكوژه‌كه‌ی كۆبانێیه
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ناسنامه‌ی خۆكوژه‌كه‌ی كۆبانێی ئاشكراكرد كه هاوڵاتییه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ییه.
پۆڵات جان به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی حه‌ی شیمالی كۆبانێ خۆی ته‌قانده‌وه، هه‌ڵه‌بجه‌یی بووه.
ناوبراو له‌پۆستێكدا كه له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه، ئاشكرایكردووه كه ئه‌و كه‌سه ناوی ئه‌كرم خالیده‌و خه‌لكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی باشووری كوردستانه.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا‌و له‌ناوجه‌رگه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌كانی داعش‌و شه‌رڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراساتی گه‌ل (یه‌په‌گه) ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی ئه‌نجامدرا.
د.ع