15/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بەهۆی گرژیی نێوان دوو پهرلهمانتارهوه دانیشتنی پهرلهمانی كوردستان ڕاگیرا
وهك بڕیار بوو، پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ دانیشتنی درێژكراوهی دوێنێی پهرلهمانی كوردستان دهستیپێكردهوه و تیایدا تاووتوێی راپۆرتی تایبهت به خۆرئاوای كوردستان كرا، بەڵام بەهۆی دەمەقاڵێی پەرلەمانتارانی پارتی و گۆران دانیشتنەكەی پەرلەمان بۆ ماوەیەك لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە راگیرا.
ئەنوەر قادر پەرلەمانتاری گۆران لەكاتی گفتوگۆكانی لەسەر رەوشی كۆبانێ لەهۆڵی پەرلەمان وتی:" پێویست ناكات داوای هاوكاری لەتوركیا بكرێت چونكە ئەوان داگیر كەرن و پارتیشی تۆمەتباركرد".
لەئێستادا دانیشتنی پەرلەمان وەستاوە و دوای دەمەقاڵی لەنێوان پەرلەمانتارەكەی گۆران و پارتی لەئێستادا پارتی داوای رونكردنەوەی لە گۆرانكردوە.