14/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ههڵهبجییهكان له‌مه‌لا به‌ختیار خۆشبوون
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له‌مه‌لا به‌ختیار خۆشبوون‌و داوا یاساییه‌كه‌یان
له‌سه‌ر ناوبراو كشانده‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای لێبوردنی لهههڵهبجییهكان كرد،
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان، هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان
نه‌ما.
به‌پێی وته‌ی ناصیح عه‌بدولره‌حیمی رۆژنامه‌نووس كه یه‌كێك بوو له‌و
كۆمه‌ڵه رۆژنامهنووسو رۆشنبیر‌و چالاكییانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
سكاڵایان له‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار تۆماركردبوو، داواكه‌یان له‌سه‌ر ناوبراو
كشاندۆته‌وه.
هۆكاری كشانه‌وه‌ی داواكه‌یان لای داواكاری گشتی، بۆ هه‌ڵوێستی مه‌لا
به‌ختیار ده‌گه‌ڕێته‌وه كه لهراگهیاندراوێكدا داوای لێبوردنی
لهههڵهبجهییهكان كرد.
مه‌لا به‌ختیار له‌یه‌كێك له‌به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنییه‌كاندا رایگه‌یاند
كه 600 كه‌س له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه په‌یوه‌ندییان به‌داعشه‌وه كردووه،
ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر‌و
چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش لای داواكاری گشتی داوای یاساییان له‌سه‌ر
ناوبراو تۆماركرد.
د.ع