20/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت ٦
سێیه‌م: سنووربه‌زاندنی سیاسی:
ده‌سه‌لاَتی ئایینی پاپا، باڵی كێشابوو به‌سه‌ر هه‌موو خاوه‌ن ده‌سه‌لاَته ئیداریه‌كاندا و، گه‌یشتبووه تروَپك. تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو پادشا و پاتریاركه‌كان بخاته سه‌ر ته‌خت، هه‌ركاتیش ململانێی بكه‌ن یان فه‌رمانه‌كانی ڕه‌تبكه‌نه‌وه، تاجه‌كانیان له‌سه‌ر دابنێ و له ئاین بێبه‌رییان بكات. ئه‌و گه‌لانه‌ش كه لایه‌نگریانن، یاخود وه‌لاَمی فه‌رمانه‌كانی پاپا ناده‌نه‌وه، ئه‌وانیش بێبه‌ش ده‌كات و له یه‌كتریان دوورده‌خاته‌وه. تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی پاپا(نیقوَلاَی یه‌كه‌م) به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تێیدا وتی: بێگومان كوڕی خودا ـ سبحانه وتعالی عما یقولون علواً كبیراً ـ بۆیه كڵێسای بنیات ناوه، تا(بوتروس) بكاته یه‌كه‌مین سه‌ركرده‌ی هه‌مووان، قه‌شه‌كانی ڕۆماش به‌زنجیره‌یه‌كی به‌رده‌وامی پێكه‌وه‌به‌ستراو، ده‌سه‌لاَته‌كانی (بوتروس) یان بۆ ده‌مێنێته‌وه. هه‌ربۆیه پاپا نوێنه‌ری خودایه له‌سه‌ر زه‌وی، پێویسته ده‌سه‌لاَتی گه‌وره و فه‌رمانڕه‌وایی گه‌وره به‌سه‌ر هه‌موو مه‌سیحییه‌كاندا- جا كاربه‌ده‌س بن یان ژێرده‌سته- هه‌ر بۆ ئه‌و بێت .
پادشاكانی ئه‌وروپا، زوَر قه‌ڵس ده‌بوون له‌وه‌ی كڵێسا به‌و شێوه دڵڕه‌قانه‌یه ده‌سوه‌رده‌داته نێو كاروباره‌كانیان، هیچ پاساوێكیان بۆ ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه نه‌ده‌دۆزییه‌وه، له‌تێڕوانینی پادشاكاندا پیاوانی ئاین ته‌نیا له‌مه‌سه‌له‌ی پیرۆزیدا نه‌بێ هیچ جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كی تریان نه‌بوو. له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وانیش خوَیان به‌پیرۆز ده‌زانی، خۆ گه‌ر بۆ خوَشیان پیرۆز نه‌بن، ئه‌وا ڕه‌چه‌ڵه‌كیان پیرۆزه.
(فیشه‌ر)ی مێژوونووس ده‌ڵێت:(خێزانه فه‌رمانڕه‌واكان له ئه‌وروپادا، مانه‌وه‌ی خوَیان له‌و په‌یوه‌ندییه ڕه‌چه‌ڵه‌كیه‌دا درێژه پێده‌دا كه به‌سترابووه‌وه به‌یه‌كێك له پیاوانی پیرۆزه‌وه، بۆیه پادشاكانیش له‌وانه‌وه پیرۆزییان بۆ ده‌مایه‌وه و دواتریش خه‌ڵكیی گوێیان نه‌ده‌دا به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان، چونكی به لایانه‌وه ئه‌وان پیرۆزن ).
هه‌روه‌ها فیشه‌ر، چیروَكی ململانێی نێوان پاپا(هه‌ڵدیبراند) و(هێنری چواره‌م) به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت:( ناكوَكییه‌ك كه‌وته نێوانیانه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی (ته‌عیینات)، یا ئه‌وه‌ی كه ناوده‌برێت به ( جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایی عه‌لمانی)، ئیمپراتوَر هه‌وڵیدا پاپا له ده‌سه‌لاَتی كڵێسایی دابماڵێت، پاپاش فه‌رمانی لادانی ئیمپراتوَری ده‌ركرد و ده‌رباره‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئه‌میر و یاریده‌ده‌رانی لێ هاندا، بۆیه ئه‌میره‌كان كوَڕێكیان به‌ست و تێیدا بڕیاریاندا ئه‌گه‌ر بێتوو ئیمپراتوَر تا ئه‌و كاته‌ی كه ده‌گاته ئه‌ڵمانیا، نه‌توانێت لێخوَشبوونی پاپا به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا بێگومان ته‌خته‌كه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌ده‌ستده‌دات. له‌مه‌وه ئیمپراتوَر له‌نێوان ژێرده‌سته‌كانی خوَیدا وه‌كو پشیله‌یه‌ك ده‌هاته پێش چاو، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی چاوه‌ڕوانیی هاتنی پاپا بكات، بۆیه خوَی و ئازایه‌تیه‌كه‌ی كوَكرده‌وه و له‌شاخه‌كانی ئه‌ڵپه‌وه تێپه‌ڕی و ـ گه‌رچی زستان له‌و په‌ڕی ساردیشدابوو ـ ده‌یویست خێرا بگاته پاپا، كه له به‌رزاییه‌كانی (كانوَسا)ی شاخی(ته‌سكانیا) بوو، تاكو ملكه‌چیی خوَی بوَ ده‌رببڕێ. له‌ده‌رگای قه‌لاَكه‌دا بوَ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌ژێر به‌فردا و به‌پێی په‌تی وه‌ستا و سه‌ری ڕووتكردبوو، له‌هه‌مانكاتدا دارعه‌ساكه‌ی گرتبوو به‌ده‌سته‌وه و جلی ڕاهیبێكی پۆشیبوو، ئه‌م هه‌موو نیشانه‌ی په‌شیمانی و به‌ڵگه‌ی ته‌وبه‌كردنه‌ی به‌رز كردبووه‌وه، تا لێخوَشبوونی پاپای له‌ده‌ست نه‌چێ .
پاپاكان تا ئه‌و ڕاده‌یه، ده‌سه‌لاَتیان هه‌بوو، هه‌روه‌ك پاپا(گریگوَری حه‌وته‌م) ڕایگه‌یاندبوو: بێگومان كڵێسا به‌و وه‌سفه‌ی سیستمێكی خوداییه، شایه‌نی ئه‌وه‌یه خاوه‌نی ده‌سه‌لاَتی جیهانیی بێت، هه‌روه‌ها مافی پاپایه و ئه‌ركی ئه‌وه‌یه خه‌لیفه‌ی خودا بێت له‌سه‌ر زه‌وی و پادشا خراپه‌كان لابه‌رێت، پشتگیری یا ڕێگریی هه‌ر مرۆیه‌ك بكات، كه داده‌نرێت به‌فه‌رمانڕه‌وا، یا به‌پێی پێویستیه‌كانی بار و گوزه‌ران، له‌ده‌سه‌لاَتدا دایان بنێت.