20/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كگرتوویه‌ك: به ڤیدیۆ فێڵه‌كانی پارتی و یه‌كێتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند كه له په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، یه‌كێتی و پارتی فێڵی زۆریان كرد.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند كه چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی ڤیدیۆییان له‌به‌رده‌ستدایه له‌باره‌ی فێڵه‌كانی یه‌كێتی و پارتی.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی داهاتوودا سه‌رجه‌م ئه‌و فێڵ و ساختانه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌به‌ڵگه‌نامه‌ی ڤیدیۆیی ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ن كه بۆ یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی و خولی په‌رله‌مان كردیان.
ناوبراو راشیگه‌یاند یه‌كێك له‌و كاره ساخته‌ییانه‌ی كه كردوویانه ئه‌وه‌یه ده‌نگدان بۆ پرۆژه یاساكان نه‌كراوه‌و له په‌له په‌له‌یدا تێ‌یان په‌ڕاندووه كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌و پرۆگرامی په‌رله‌مانه.
دلێر عه‌بدوڵڵا