18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كورد له ساڵی 835 – 550 پ ز
و/ عەبدولکەریم پێنجوێنی
ساڵی( 853)پ ز كه‌یقوبادی كورد كه یونانیه‌كان( ئارباس)ی پی
ئه‌ڵێن فه‌رمانرِه‌وایی گرته ده‌ست و سه‌ر له نوێ ده‌وله‌تى
مادی زیندوو كرده‌وه. له‌رِووی سوپایی و ئیداریه‌وه په‌ره‌ی پێ
داوه. ئه‌م سه‌ركرده مه‌زنه(پارس و كورد)ی له دیلیه‌تى و
چه‌وسانه‌وه رِزگار كردوه. شاری (هه‌نگمادان) –هه‌مه‌دانى ئێستا –
ی كردۆته پایته‌ختى خۆی. یونانیه‌كان به‌داگیر كاری نه‌ینه‌واو
له‌ناو به‌ری ده‌وڵه‌تى ئاشوری ناو ئه‌به‌ن .(1)ته‌كلات پالازاری
دووه‌م فه‌رمانرِه‌وای ئاشوره‌كان له ساڵی( 742)پ ز تووشى شه‌رِێكی
سه‌خت و دژوار دێت له‌گه‌ڵ ماده‌كانداو(60)هه‌زار دیل به‌چه‌ك و
هه‌موو ده‌سكه‌وتێنه‌وه ده‌باته‌وه پایته‌ختى خۆی. هه‌روه‌ها
به‌ربه‌ره كانى و شه‌رِو شۆرِ ده‌رگا به‌م گه‌له به‌رناداو
هه‌میشه سه‌رگه‌رمى شه‌رِبوون. سارگۆنى سێ یه‌م فه‌رمانرِه‌وایی
ئاشور دوو جاری تر له‌گه‌ڵیانا جه‌نگیوه جاری یه‌كه‌م ساڵی(715)پ ز
(دخۆ) كه یونانیه‌كان (دیاكۆ)ی پێ ئه‌ڵێن(2) سه‌ر كرده‌ی سوپای ماد
بووه به ده‌ستى سارگۆن به‌دیل ئه‌گیرێ و دوور ئه‌خرێته‌وه بۆ
شام له ئه‌نجامدا(482) كه‌س له ناودارانى كورد له‌گه‌ڵیا دوور
ئه‌خرێنه‌وه. 1. ملل قدیمه مشرق ل 159 تا 163 وآینه سکندری ل 145.2.
له سه‌رچاوه کۆنه‌کان و پاشماوه دێرینه‌کانه‌وه وا ده‌ئه‌که‌وێ که
(کواکسار باکیاکسار) که ناوی ڕاستی (هواکستال)ه هوفشتر بۆته هۆی له‌ناو
بردنی و کۆتای هێنان به ده‌وڵه‌تی ئاشور. پیرنال 53 و ته‌ئریی عمومی رضا
ئه‌خری ل 82 و ملل قدیمه مشرق ل 158 تا 163 و ئه‌حمه‌د رفیق به‌گی یه‌که‌م
ل 366-369 و مێژووی ئه‌مین زه‌کی به‌گ و ....هت
دجاری دووه‌م كه هێرشى
هێنایه سه‌ر كوردستان ناچاری كردن و خستینه ژێر ده‌سه‌لاَتى
خۆیه‌وه( 45) كه‌س له سه‌ركرده خێڵه‌كانى كورد برِوایان به
سارگۆن هێنا كه خواوه‌ندیانه‌و برِیاریاندا كه‌باج ده‌ری بن. ساڵی(
800)پ ز یانى سه‌ده‌ى هه‌وته‌م یه‌كێك له فه‌رمانرِه‌وا
ناوداره‌كانى ماد به‌ناوی (كاردۆنیا) تووشى شه‌رِێكی دژوار ئه بێت
له‌گه‌ڵ كلدانیه‌كاندا كه سه‌نحاریبى كورِی سارگۆن فه‌رمانرِه‌وایان
بووه، به‌سه‌ر كلدانه‌كاندا سه‌ر ئه‌كه‌وێت و شاری بابل داگیر
ئه‌كات و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌که‌ی به‌دیل ئه‌بات. جارێكی تر نه‌گبه‌تى و
شه‌رِو شۆرِو ماڵ وێران كردن ده‌ست پێ ئه‌كاته‌وه
سه‌رده‌مى(ئاسارهادۆن)ی كورِی سه‌نحاریب ناوداری ئاشور ساڵی(681)پ ز لو
هه‌رِه‌تى ده‌سه‌لاَتدا ماد‌و پارس ئه‌خاته ژێر ده‌سه‌لاَتى خۆی، به‌م
شێوه سه‌رده‌مى(ئاشور پانیبال)ی كورِی و(ساراكۆس)ی كورِه‌زایشى
هه‌روا به‌دیلى و ژێر ده‌سته‌یی مانه‌وه. هه‌ل بۆ كۆمه‌ڵێك
له(سكا) یا(سیت)ه‌كان رِێك كه‌وت و لای ژووروی ولاَتى ئاشووره‌وه
هێرش ئه‌هێنن و ئاسیای بچوك داگیر ئه‌كه‌ن و چه‌ند ساڵێك به تاڵان و
برِۆوه خه‌ریك ئه‌بن. تابه شێوه‌یه‌كی دیار ده‌سه‌لاَتى
ئاشوریه‌كان كه‌م ئه‌بێته‌وه. (پیرنیا) له لاپه‌رِه(52)دا
ئه‌ڵێت: له‌و كاته‌دا فه‌رمانرِه‌وای ماد(توس) له دنیا ده‌رئه‌چێ و
فه‌ریبه‌رزی كورِی ساڵی(655)پ ز ده‌بێته فه‌رمانرِه‌وا
كه‌پارسه‌كانیش له‌م كاته‌دا سه‌ربه ده‌وڵه‌تى ژێر ده‌سته‌یی
ماد بوون.
ساڵی 625 پ ز فه‌ریبه‌رز خولیای ئازادی و رِزگاری
ئه‌كه‌وێته سه‌ری و ئه‌كه‌وێته‌وه شه‌رِ له‌گه‌ڵ ئاشوریه‌كان.
له‌ئه‌نجامدا له‌شكره‌كه‌ی ئه‌شكێ وخۆیشى ئه‌كوژرێ. (كواكساری)
كورِی سه‌رله‌نوێ ده‌ست ئه‌كات به‌كۆكردنه‌وه‌ی له‌شكرو به‌هێز
كردنى به‌نیازی سه‌ندنى تۆڵه‌ى خوێنى باوكی و هێرش ده‌باته سه‌ر
ئاشوریه‌كان و تا شاری نه‌ینه‌وا رِاویان ئه‌نێن و ئابڵوقه‌ی
شاره‌كه ئه‌دات. له‌م لایشه‌وه سیته‌كان هێرش ده‌هێننه سه‌ر
ولاَتى ماد بۆیه كواكسار ده‌ست له ئابڵوقه شار هه‌ڵئه‌گرێت و
ده‌گه‌رِێته‌وه سه‌ر ئه‌مان. به‌هۆی نه‌بوونى ده‌رامه‌ت وهیلاكی
سوپاكه‌یه‌وه به ده‌ستى ستیه‌كان ئه‌شكێ و ماوه‌ی(28) ساڵ له
وڵاتی (ماد)دا ئه‌مێنێته‌وه. كواكسار پیاوێكی ژیر‌و دنیا دیده
بووه. هه‌میشه كاره‌كانى به رِاوێژ و پرس بووه. میوانداریه‌كی
گه‌وره ساز ئه‌دات بۆ سه‌ركرده‌و پیاو ماقولاَنى ستیه‌كان له‌و
شه‌وه‌دا توانى هه‌مویان بگرێ و بیانكوژێ و له پاشدا سوپاكه‌یانى زۆر
به‌ئاسانى له ولاَتى ماد‌دا ده‌ركرد.ئه‌م پیاوه ژیره سه‌ر
سه‌خته خولیای تۆڵه‌ی خوێنى باوكی گیژی ئه‌دا بیری لێ ئه‌كرده‌وه
هات په‌یمانێكى دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ (ناپۆ پۆلاسار)ی فه‌رمانرِه‌وای
بابل دا به‌ست و(ئامێشى) كچیشى له(به‌خت نه‌زه‌ری) كورِی ماره كرد
بۆ زیاتر پته‌وكردنى دۆستایه‌تى. سوپایه‌كی به‌هێزی(ماد‌و پارس و عێلاَم
و بابل وعه‌ره‌ب)، هێرشیان كرده سه‌ر ولاَتى ئاشور و شاری
نه‌ینه‌وایان داگیر كرد. ساركۆسى تازه فه‌رمانرِه‌وای ئاشور
كورِی(ئاسور نازیزپاڵ) كه‌زانى به‌ته‌نگ هاتوه و هیچ ده‌رفه‌تێكى
نیه فه‌رمانى دا قه‌ڵاكه به‌خاوو خێزان و ده‌ست و پێوه‌نده‌وه
بسووتێنێ. ئابه‌و شێوه‌یه ولاَتى ئاشور ساڵی( 606) پ ز له نێوان دوو
ده‌وڵه‌تى هاوپه‌یمانى ماد‌و بابل به‌ش كرا‌و كۆتایی به
ده‌سته‌لاَتداریه‌تى ئاشوور هات.(1) میستر هۆل له مێژوی كۆن و
رۆژهه‌لاَتى نزیكدا ل 511 ئه‌ڵێت ئاشوربانیبال دوا فه‌رمانرِه‌وای
ئاشوریه‌كان (مانى)(2) یه‌كانى خستۆته ژێر ده‌سه‌لاَتى خۆیه‌وه،
به‌لاَم توانای ئه‌وه‌ی نه‌بووه له‌گه‌ڵ كورده ئازاكاندا
بجه‌نگێ. 1. پیرنیا ل 53. تاریخ عمومی رخا ئه‌خوی ل 82. هۆزه کۆنه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵات ل 158، 164، تاریخ عمومی ئه‌حمه‌د ڕه‌فیق ل 366، 369 . مێژووی
ئه‌مین زه‌کی به‌گ.2. مانی بریتین له دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌ی
ورمێ و ئازه‌ربایجان که هاوڕه‌گه‌زی کورده ماده‌کانن.ده‌وڵه‌تى ماد
به‌ئاسانى توانی ئه‌رمه‌نستان وكاپادۆكیه كه له رۆژهه‌لاَتى ئاسیای
بچو‌وكدا بووه بیگرێ و بیخاته ژێر ده‌سه‌لاَتى خۆیه‌وه، هێرشێكى
برده سه‌ر(لیده)كان و ماوه‌ی 6 ساڵی رِه‌به‌قى خایاند
فه‌رمانرِه‌وای لیده‌كان (ئالیان) (ئارتی تسپی) كچی دابه
(ئازیده‌هاكى كورِی كواكسار). كواكسار ساڵی( 584) پ ز كۆچی دوایی كرد‌و
به‌خت نه‌زه‌ری بابلى زاوای ساڵی( 561) پ ز له‌دنیا ده‌ر چووه