19/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
"پەنابردنی ئۆپۆزسیۆن بۆ دادگای فیدڕاڵی ئەنجامی نابێت"
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێیوایە، په‌نابردنی ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستان بۆ دادگای فیدراڵی عێراق لەپێناو ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی مەسعود بارزانی ئەنجامێکی ئەوتۆی نابێت.
لەتیف مسته‌فا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی شه‌رقولئه‌وسه‌ت لەبارەی ئه‌گه‌ری په‌نابردنی ئۆپۆزسیۆن بۆ دادگای فیدراڵی بە مەبەستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی رایگەیاند: ئاراسته‌یه‌كی لەوشێوەیە له‌ناو حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كوردستاندا هەیە، به‌ڵام ئه‌ندامانی دادگا له‌و كه‌سانه پێكهاتون كه په‌یوه‌ندیی باشیان له‌گه‌ڵ حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئەوانەی کە سەر بە ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسان.
وه‌دەشڵێت: ئه‌ندامانی كوردی دادگاكه له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتییه‌وه دانراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، سێ ئه‌ندامه‌كه‌ی كورد لەو دادگایە له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن یەکێتی و پارتیەوە دانراون، "بۆیە به‌دوری ده‌زانم بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی بدات، ئەمە سەرباری ئه‌وه‌ی دژی بنه‌ماكانی ده‌ستوری عێراقه".
س.سبه‌ی