18/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌رواری:بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا داوایكردووه ده‌ستور بخرێته راپرسی یه‌وه
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌لیستی كوردستانی رایگه‌یاند له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان نه‌كراوه په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم رونه‌و داوایكردووه له‌ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا یه‌كده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ستور دروستبكرێت و بخرێته راپرسی یه‌وه .
عه‌بدوسه‌لام به‌رواری په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان به رۆژنامه‌ی "هاوڵاتی" راگه‌یاندوه :په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم رونه‌و داوایكردووه له‌ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا یه‌كده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ستور دروستبكرێت و بخرێته راپرسی یه‌وه".
به‌بڕوای به‌رواری یه‌كێتی كه ده‌ڵێت ده‌ستور گه‌ڕاوه‌ته‌وه په‌رله‌مان "بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن و مافی خۆیانه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌رپرسانی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نن كه له‌به‌رانبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان رازی بوون به درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڵام بارزانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه‌ی بۆ په‌رله‌مانی داهاتوو به‌جێهێشتووه.