18/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌عنه‌وییه‌ت و مۆدێرنه..!
نۆیه‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
ئه‌مڕۆ له سه‌رده‌می مۆدێرنه و پۆسته‌كانی دوای ئه‌ویشدا ده‌ژین، به یه‌ك بۆچوونی كورت، "مه‌عنه‌وییه‌ت و مۆدێرنه"، چ په‌یوه‌ندییه‌ك ده‌یانبه‌ستێته‌وه به یه‌كه‌وه!؟، یان باوه‌ڕێك هه‌یه، یان شتێك هه‌یه له شێوه‌ی په‌یوه‌ندیی له نێوان ئه‌م دوو چه‌مكه كۆن و نوێییه‌دا، ئه‌وه‌ی هه‌یه چییه و چۆنه و له چ ئاستێكدایه!؟، ئه‌ی ئه‌وه‌ی نایانبه‌ستێته‌وه به یه‌كه‌وه چییه و چۆنه و له چ ڕوویه‌كه‌وه‌یه!؟.
مه‌عنه‌وییه‌ت له ناو بازاڕی نوێی مۆدێرنته‌ی سه‌رمایه‌داریدا چی پێده‌كرێت!؟، یان ئه‌رك و دیارده‌كه‌ی له كوێدا به‌دیار ده‌كه‌وێت!؟، یان چۆن خۆی مانیفێست ده‌كات!؟، ئه‌وه‌ی هه‌ست پێده‌كرێت ئه‌م دوو چه‌مكه چه‌ندێك دژ به یه‌كن!؟، چۆن یه‌كدی ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه!؟.
ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له یه‌ك كاتدا ڕۆحی مه‌عنه‌وییه‌ت ون نه‌كه‌ین و بشمانه‌وێ له‌گه‌ڵ مۆدێرنه‌دا خۆمان بگونجێنین، ده‌بێت چ هێزێكمان هه‌بێت بۆ لێك ئالاَن و نزیككردنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته لێكجوودا و دووره‌ی مه‌عنه‌وییه‌ت و مۆدێرنه!.
ئه‌ڵبه‌ته قسه‌ی ئێمه جگه له‌وه، ڕوانگه‌یه‌كی ئاینیانه‌ی هه‌یه، به پشتبه‌ستن به ئیسلام و كه‌ش و هه‌واكه‌ی، له‌به‌رامبه‌ر چه‌مكه تازه‌كانی وه‌ك مۆدێرنه و ئاڵوگۆڕی په‌یوه‌ندییه سیاسیی و ژیاریی و ئاینییه‌كانیش، كه یه‌كێكه له هۆكاره گرنگ و به‌رچاوه‌كانی ئه‌مڕۆی نوێ، له‌به‌رامبه‌ر چه‌مكی مۆدێرنه و مهعنهوییهتدا.
ئایا هه‌زمی مه‌عنه‌وییه‌ت له‌به‌رامبه‌ر تمووحه‌كانی مۆدێرنه‌دا چ ڕۆڵێكی گێڕاوه!؟، له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی حاڵه‌تی ڕۆحیی و مه‌عنه‌ویی ئینسانه‌كان و پاراستنی ئه‌خلاقیاتی ئاینیانه‌یان، هه‌ژموونی مۆدێرنه شتێك ده‌ناسێ به ناوی چه‌مكی "مه‌عنه‌وییه‌ت" و حساب بۆ پاراستنی مه‌عنه‌وییه‌تی ئینسانه‌كان ده‌كات!.
ئایا مۆدێرنه وه‌ك كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگێكی ڕووت، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌مكێكی وه‌ك مهعنهوییهتدا هه‌یه!؟، یان هێشتوویه‌تی كه‌ش و هه‌وای ئارامیی و خۆ په‌روه‌رده‌كردن له‌سه‌ر نه‌مه‌تی سروشتیی ساده‌یی و په‌یوه‌ندیی ئاسایی و سانایی كه‌لتووره‌كان و ئینسانه‌كان و ئاینه‌كان و په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان و ئاڵوگۆڕی بازاڕی ئازاد و سه‌رمایه‌داریی سنووردار و بێ سنوور و خستهبری ئازادییه‌كان و خستنه‌ژێر ڕكێف و ته‌وژمه بێ ڕه‌حم و به‌زییه‌كانی خۆی!، چه‌نده هێشتوویه‌تی مه‌عنه‌وییه‌تی ئینسانه‌كان، وه‌ك خۆی، بمنێته‌وه و له په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌ی ڕۆحی‌دا بمێننه‌وه، یان هه‌ر یه‌كڕا و بێ قه‌ید و شه‌رت ڕه‌دی كردوونه‌ته‌وه!؟.
ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ستی مه‌عنی و مه‌عناداری لێ ده‌بینین، مۆدێرنه و مۆدێرنته‌ی سه‌رمایه‌داریی، هیچ شتێكی وه‌ك ئه‌خلاقی مرۆیی، خاوه‌ن ویژدان، ئیمانی ئینسانیی، ئاینیی، نه‌هێشتووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ بوونی حاڵه‌تی مه‌عنه‌وییه‌ت و گه‌شه‌ی ڕۆحیی مرۆڤه‌كان، وه‌ك خۆی!، بۆیه ئه‌مڕۆ زۆر به ئاسانی ئه‌وه ده‌بینین هێزی لاره‌سه‌نگ و تمووحی بێ به‌زه‌ییانه‌ی مۆدێرنه و مۆدێرنته‌ی سهرماداریی، چنگی گیركردووهته قۆڕقۆڕاگهی مه‌عنه‌وییه‌تی ئینسانه‌كان و زۆر باش كردوونی به كۆیله و سه‌رباز و حه‌یته‌ی په‌ره‌سه‌ندن و پاراستنی هه‌ژموونه‌كانی خۆی!، چونكه ئه‌مڕۆ سه‌رتاپای مرۆڤایه‌تی خزمه‌تكاری مۆدێرنهیهكن كه په‌ره به كوشتنی ئه‌خلاقی مه‌عنه‌ویه‌ت ده‌دات، كه ناهێڵیت عه‌داله‌ت هه‌ناسه بدات، كه ڕێگره له‌وه‌ی مهسهئهلهی گه‌شه‌ی ڕۆحیی و نوێكردنه‌وه و ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر نمای مه‌عنه‌وییه‌تی ئنیسانهكان، كه ناهێڵێت مرۆڤ وه‌ك مرۆڤ بژی و بیربكاته‌وه، "هێزی مۆله‌قه‌ی نییه!"، یان ڕوونتر له مه‌زهه‌بی مۆدێرنتهدا شتێك نییه به‌ناوی ڕێگه‌دان به بیركردنه‌وه‌ی مرۆییانه‌ی ڕاستگۆ و عه‌داله‌تخواز!، چونكه مۆدێرنه ڕێك پێچه‌وانه‌ی ناوه‌كه‌ی خۆی مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئینسانه‌كان ده‌كات، هه‌موو شتێك و سروشته‌كه‌ی ئاوه‌ژوو ده‌كاته‌وه، ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستی ئێمه لایه‌نی ڕۆحیی و مه‌عنه‌ویه‌تی ئینسانانه‌یه، له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی، بیركردنه‌وه‌كانی، په‌یوه‌ندییه‌كانی، ئاستی بژێوی ڕۆژانه‌ی، به‌ئاگابوون له ته‌واوی جومگه‌كانی دهستهلاَتی سیاسیی و ئابووری نیشتیمان و ولاَتهكهی، ئیشكردن له ته‌واوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی كۆمهڵكارییانه له پێشكه‌وتن، خۆسازان، له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا، سنووراندن و پابه‌ندێتی ڕێكخراو، له‌به‌رامبه‌ر خانه‌واده، یاساكان، تقوسی ئاینی، ئه‌ركه ئاینی و نیشتمانییه‌كان، به كورتی ئه‌ركداری له‌به‌رامبه‌ر خود و گشت، ڕۆحگوزاری، مه‌عنه‌وییه‌ت سازی، له‌گه‌ڵ نوێگه‌ریی و كایه تازه‌كاندا، هه‌موو ئه‌مانه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی مۆدێرنه‌دا، شتێك جێی نابێته‌وه، یان ڕێگه‌نادات هه‌بێت، ئه‌ویش بوونی مه‌عنه‌وییه‌ت و حاڵه‌تی رۆحی و ئیشی ڕۆح و مه‌عنه‌ویه‌ت ون ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر ڕێگه بدات مه‌عنه‌وییه‌ت به مانا سروشتییه ئیمانییه‌كه‌ی، كه له كانی ئاینی ئیسلامه‌وه دێته‌ده‌ر بۆ نه‌هێشتی، "فهسادیییهكانی سه‌رده‌م و كاریگه‌رییه‌كانی"، كه ئامانجدار، كار ده‌كات، بۆ ڕێكخستنی كار و بار، ئاماده بۆ گه‌شه‌ی نه‌وعی كۆمه‌ڵگا، نێر و مێ وه‌ك خۆیان ده‌ناسێ.
بهلاَم مۆدێرنه تازه‌ترین به‌هه‌می ئه‌وه‌یه كه نێرینه‌ی كردووه به مێوینه و مێوینه‌ی له جێی نێرینه داناوه!، وه‌ك تازه‌ترین داهێنانه‌كانی!، من قه‌ڵس نیم، یان دژی مۆدێرنه و دژبه‌رێتی ساز ناكه‌م، له‌گه‌ل بوونی مۆدێرنه‌دا، بهلاَم به‌چاوی خۆم ئه‌مه ده‌بینم، كه ئه‌وه‌ی مۆدێرنه و مۆدێرنته‌ی سه‌رمایه‌داری كردوویه‌تی له په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگا و درووستكردنی چیایهتیدا، هیچ ته‌وژم و كارلێك و كاره‌كانی هیچ دیارده و چه‌مكێك له مێژوودا نه‌یكردووه!، بۆیه دوور و نزیكیی و دژ و دژبهریهكیی، ساز و ناسازیی، په‌یوه‌ندیی و ئاسته‌كانی نێوان، كارێگهریی و خزمه‌ته‌كانی هه‌ردوولا به ئینسان، چوون و ناچوونیهكیی، نێوان مه‌عنه‌وییه‌ت و مۆدێرنه، هێنده ئاسان و سانایه هه‌موو كه‌س كورته‌یه‌ك له جیاوازیی و ئاسته‌كانیان بزانێت.
مه‌عنه‌وییه‌ت له په‌یوه‌ندی ئێوان ئینسانهكاندا، یه‌كه‌مین شتێك كه كاری له‌سه‌ر ده‌كات ئه‌خلاقی دادگه‌ریی و خزمه‌تی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانه، بهلاَم مۆدێرنه و مۆدێرنته‌ی سه‌رمایه‌داری، یه‌كه‌مین كارێك كه له په‌یوه‌ندی نێوان ئینسانه‌كان و ده‌وروبه‌ردا ده‌یكات، به‌هێزكردنی ڕۆڵی چینایه‌تیی و نه‌هێشتنی كه‌رامه‌تی ئینسانه‌كانه له‌به‌رامبه‌ر یهكترد بۆ ڕوخانی ئه‌خلاقیاتی تاك و كۆمه‌ڵگادا، به نموونه‌ی به‌هێزی، لاوازیی په‌یوه‌ندییه‌كان و كوشتوبڕی به كۆمه‌ڵی نوێ و نه‌مانی متمانه‌ی نێوان تاك و لایه‌نه سه‌رده‌سته‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا و ئاسانكاریی بۆ درووستكردنی چینی به‌هێزی خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی قۆرغكار و تاوان و كه‌تنی زۆر و زه‌وه‌ند و سهرپێچیكاریی ناو یاساكان و درووستكردنی چینی لاواز و لانه‌وازی بێ دهستوپا و برسیی و چاوله‌ده‌ست!.
لای كه‌سی مهعنهوییهتخواز، متمانه و دادگه‌ریی و خۆشه‌ویستیی و ئازدییه‌كان، لای هه‌موو كه‌سێكه، بێ جیاوازیی، بهلاَم لای مۆدێرنه و مۆدێرنته‌ی سه‌رمایه‌داریی، متمانه خراوه‌ته قوتی ته‌كنه‌لۆژیاوه، كێ ده‌توانێ سه‌رمایه بۆ خۆی كه‌ڵه‌كه بكات و پاشخانی دارایی و ئابووری زیاتر وه‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وه متمانه‌ی زیاتر، دادگه‌ری زیاتر، ئازادیی و خۆشه‌ویستی زیاتری لایه!، بۆیه دادگه‌ریی و په‌یوه‌ندیی و پابه‌ندێتی چینێك بۆ چێنێكی دیكهیهی سه‌رده‌سته!، له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه و كه‌مینه، خۆشه‌ویستیی ده‌ڕواته بازنه‌ی بازاڕی سیكسواڵێتییهوه!، ئازادییه‌كان ههمهجین!.
مه‌عنه‌وییه‌ت له ئه‌ساسدا دژ و دژبه‌رێتی له‌گه‌ڵ هیچ دیارده‌یه‌كی پێشكه‌وتن ناكات، به‌ڵكو هاوكاریی و ڕێككاریی و ڕێخستن و سازاوی ده‌كات له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیی بته‌و و تۆكمه‌ی عهقلاَنیی و ئیمانیی نێوان ئینسانهكاندا، مه‌عنه‌وییه‌ت ئه‌و سروشته ناسكه ئه‌پارێزێت كه له نێوان مرۆڤه‌كان و گهردوودا هه‌یه، بهلاَم مۆدێرنه و مۆدێرنته‌ی سه‌رمایه‌داری هه‌موو پهیوهدییهكان تێكدهشكێنێتهوه و به ئاره‌زووی خۆی و به پێَی كه‌ش و هه‌وای سازاوی خۆی درووستیان ده‌كاته‌وه، ئه‌م درووستكردنهوهیهش له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی گه‌ردوونیی نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌ساسی بازاڕگه‌ڕی فرشتنی" ئه‌خلاق، كه‌لتوور، دین، سروشت، مه‌عنه‌وییه‌ت... هتد!"ه.
جولاَنی بازاڕ و جموجووڵی ئابووری لای مه‌عنه‌وییه‌ت خوازه‌كان به‌ده‌ست كه‌سانی ساده‌ی خزمه‌تكار و مرۆڤدۆستهوهیه، بهلاَم لای هه‌ڵگرانی مۆدێرنهخواز و مۆدێرنته‌ی سه‌رمایه‌داریی، بازاڕ و گه‌شه‌ی ئابووریی لای كه‌سانی جهتڵمانی بازرگانی ساسیین، ئه‌وه‌ی هه‌یه لێره‌دا هه‌موو شتێك به پێی خواست و ویستی خۆیان ده‌خه‌گه‌ڕ، كارڕایی ئابووریی و گه‌شه‌كردنه‌كه‌ی په‌یوه‌سته به خواستی كه‌سه سیاسییه‌كه‌وه، كه چۆن ده‌خوازێ ده‌بێت به‌و چه‌شنه بێت، كه پێچه‌وانه‌ی مه‌عنه‌وییه‌ت و به‌خشینی خزمه‌تگوزارییه مه‌عنه‌ویی و رۆحییهكانه، كه كۆمه‌ڵگا بێ مه‌عنه‌وییه‌ت و گه‌شه‌ی ڕۆحیی سفر ده‌بێته‌وه له هه‌موو شتێك.