18/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرۆك وەزیرانی تورکیا لە سێدارەدراوە !
قال تعالی :{ مِنَ المُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا } سورة الأحزاب:23
ئایە دەزانیت عەدنان مەندەریس کێ یە ؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
یەکەم سەرۆکی تورکی لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراوبوو، لەساڵی ١٩٥٠ زاینیدا، سوپای تورکیا کودەتایکرد بەسەریدا و ( اعـدام) لەسێدارەیاندا بەبیانوی ئەوەی کە دەوڵەتی تورکیای تەسلیمکردوە ! بەڵام مژدەیەکی گەورەتێدایە بەسەرهاتەکەی ئەگەر بیخوێنیتەوە .
عەدنان مەندەریس ڕۆژێك لە تەیارەدابوو لەسەفەر، کاتێك سایەقی فڕۆکەکە ئاگاداری مەترسیداری ڕاگەیاند کە فڕۆکەکەیان لە مەترسیدایە و یەکێك لە ماتۆڕەکانی وەستاو ئیش ناکات ، عەدنان مەندەریس، لەدڵی خۆیەوە بەڵێنی بەخوادا و لەخوای گەورە پاڕایەوە، خوایەگیان ئەگەر لەم مەترسی یە ڕزگارمبکەیت بەڵێن دەدەم کە ئیسلام بگەڕێنمەوە بۆتورکیا، سەیریش لەوەدایە کە فڕۆکەکە کەوتەخوارەوە تەنها کەس کە هیچی لێنەهات عـدنان مەندەریس بوو کە ڕزگاری بوو .
ئەوپیاوەی کە بانگی گەڕاندەوە بۆ خاکی تورکیا !
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
عەدنان مەندەریس سەرۆك وەزیرانی تورکیا، کاتێك کە بەشداریکرد لە هەڵبژاردندا هەڵبژێردراوی حیزبی دیموکراتی بوو لەساڵی ١٩٥٠ دا، بە پرۆژەیەکەوە چووە سەر خۆی کاندیدکرد بۆ هەڵبژاردنەکان، کە هەموو بۆچونەکانی ئەمریکا و پێشبینیەکانیان بە دۆڕانی عەدنان مەندەریس لێکدابۆوە، بەدۆڕاوی تەواویان دانابوو .
ئەوپرۆژەکارەی کە داینابوو بۆ ڕیکلامکردنی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکە کە بەو هۆیەوە هەڵیبژێرن بۆ سەرۆك وەزیرانی تورکیا پێکهاتبوو لەچەند شتێکی زۆر سادە لەبۆچونی لێکۆڵەرەوە سیاسیەکاندا کە شیکاریان بۆدەکرد .
پرۆژەکەشی لەم چەند شتە پێکهاتبوو :
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١_ گەڕانەوەی بانگدان بەزمانی عەرەبی لەتورکیادا.
٢_ ڕێگەدان بەتورکەکان کە حەج بکەن .
٣_ دروستکردنەوەو گەڕانەوە بۆ قوتابخانە ئاینیکان و خوێندنی دین لە قوتابخانەدا.
٤_ خۆهەڵقورتاندنی ووڵات لە چۆنێتی جل وبەرگی خەڵکیدا کە خەڵکی ئازادبن چی جل وبەرگێك دەپۆشن و باڵاپۆشی ئازادکرد .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکە چاوەڕوان نەکراوبوو، حیزبەکەی ئەتاتورك ٣٢ سی ودوو کورسی بەدەستهێنا، بەڵام حیزبی دیموکراتی ٣٢٨ سێ سەدوبیست وهەشت کورسی بەدەستهێنا، عەدنان مەندەریس سەرۆك وەزیرانی گرتەدەست و دەستیکرد بە ئیش وکاری یاسایی خۆی، جلال یایار سەرۆکی حیزبەکەبوو کە کرا بە سەرۆکی کۆماری ووڵات، و بەزوترینکات دەستیکرد بە جێ بەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە دابوی بە خەڵکی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا .
داواکاریەکانی میللەتی بەجێهێناو دەستیکرد بە جێ بەجێکردنی و یەکەم کۆبونەوەی مەندەریس کە لەمانگی ڕەمەزاندابوو ئەنجامیدا، دیاریەکی گەورەی پێشکەش بە گەل ومیللەتەکەی کرد وەکو یاری مانگی ڕەمەزان، دیاریەکەش بریتی بوو لە ( 1_ بانگدان بەزوبانی عەرەبی،2_ ئازادی پۆشینی جل وبەرگ باڵاپۆشی ئازادکرد ،3_ ئازادی بۆ خەڵکی کە بتوانن دین بخوێنن و قوتابخانەی ئاینی دابمەزرێت ،٤_ دەستیکرد بە گٶڕانکاری لە مزگەوتەکاندا ) .
پاش چوارساڵ هەڵبژاردن کرایەوە لە ساڵی ١٩٥٤ دا، حیزبەکەی ئەتاتورك لەبەدەستهێنانی کورسیدا کەمیانێنا، دابەزی بۆ ٢٤ کورسی ٨ هەشت کورسیتریان لەدەستدا لەو چوارساڵەدا، مەندەریس بەردەوامبوو لەسەر پەیڕەوەکەی خۆی و ڕێگەی وڵاکرد بۆئەوانەی کە دەیانەوێت زمانی عەرەبی فێربن و خەڵکی بۆ خۆیان ئازادبوون، پاش ئەوەی کە ئەتاتورك ئەوزمانەی قەدەغەکردبوو، هەروەها قورئانی پیرۆز دەخوێندرا لە خوێندنگەکاندا تاوەکو ناوەندیش، ١٠٠٠٠ دەهەزار مزگەوتی دروستکرد و ٢٥ قوتابخانەی بۆ قورئان لەبەرکردن کردەوە ، ٢٢ پەیمانگەی لە ئەنادۆڵ بۆ دەرچون لەبەشی فێربونی خوتبە وزانستی شەرعی مامۆستایانی ئاینی ووتاردان دروستکرد، ڕێگای واڵاکرد بەڕووی ئەو گۆڤارو ڕۆژنامانەدا کە ئاینی ئیسلامی تیادا بڵاودەکرایەوەو ئازادیانیکرد بۆ بڵاوکردنەوەیان، هەموو ئەو مزگەوتانەی چۆڵکرد کە پێشتر بەکاریان دەهێنا وەکو عەمبارێك بۆ دەرمانخانەکان و کردیانیەوە بە مزگەوت و تایبەت بۆ بەندایەتیکردنی خوای تاك وتەنها ، خۆی نزیکكردەوە لە عەرەب و وشکەوەبون ودوورکەوتنەوەی بەرامبەر بە ئیسرائیل ڕاگەیان و بە کاروکردەوکانیەوە دیاربوو، چاودێری پزیشکی و مەرجی تەندروستی لەسەر هەموو ئەو دەرمانانەی کە لە ئیسرائیلەوە دروست دەکراو دهێنرانە ناو خاکی تورکیاوە دروستکرد و نەیدەهێشت بەئاسانی بڵاوەی پێبکرێت تاوەکو مەرجی تەندروستی تیادانەبێت، لەسەر هەموو ئەمانەوە باڵیۆزخانەی ئیسرائیلی دەرکرد لە تورکیادا لە ساڵی ١٩٥٦ .
ئەوکاتە هێزی دژە ئیسلام گڕیگرت و کەوتە جۆش وخرۆش لەدژی مەندەریس !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جەنەراڵ ( جمال جۆرساڵ ) لە ساڵی ١٩٦٠ دا کودەتایەکی سەربازی ئەنجامدا دژی مەندەریس، دەرئەنجامەکەی گەیشتە ئەوەی کە مەندەریس وقەتین زۆرلۆ حسن بلکناتی دەستگیر بکەن و لەسێدارەیانبدەن .
ڕۆژنامەنوسی بەناوبانگ سامی کوهین بابەتێکی نوسی، کە تیایدا نوسیبوی ، هۆکاری سەرەکی و گەورە کە مەندەریسی بردە بەر پەتی سێدارە، ئەو سیاسەتە بوو کە دەیکرد وهەوڵی نزیکبونەوەی خۆی لە عەرەب دەدا وشکەوەبونی و دوورکەوتنەوەی لە ئیرائیل .
ئەوەشی کە ڕاستیە ئەوەبوو کە مەندەریس تورکیای گەڕاندەوە بۆ باوەشی ئیسلام ، ئێمەش لێرەدا تەنها ئەوەندەمان بۆ دەمێنێتەوە بیڵێین، خوای گەورە بەڕەحمی خۆی بکات لە گەڵ عـەدنان مەندەریس خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شادبکات و بەڕاستی نەوەی محمد فاتیح سەلماندویانە کە چەند بەپەرۆشی ئاینی ئیسلامەوەن و بەردەوامن لە سەلماندنی و مەندەریس پەیدادەبێتەوە هەرماوەی بەناوێکەوە .
بەسوپاسەوە بەسەرهاتەکەمان لە فیسبوکی شێخ طارق هەمەوندیەوە وەرگرتوە بەزمانی عەرەبی .