18/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شێخ بشیر نجفی: په‌یامێک ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی عێراق ده‌کات
گه‌وره مه‌رجعی دینی شێخ بشیر نجفی داوا له هاوڵاتیان ده‌کات که خۆیان ڕوبه‌ڕوی کاره توندوتیژیه‌کان ببنه‌وه که مه‌ترسی بۆسه‌ر ماڵ و گیانیان دروست ده‌کات له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه.
شێخ النجفی له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کیدا له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ڕایده‌گه‌یه‌نێت"که پێویسته هاوڵاتیان ڕوبه‌ڕوی کاره توندوتیژیه‌کان ببنه‌وه که مه‌ترسی بۆسه‌ر ماڵ و گیانیان دروست ده‌کات له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیاد بوونی ڕێژه‌ی کرده خۆکوژیه‌کان و لاوازی هێزه ئه‌منییه‌کان له وه‌ستانی جمومۆڵی ئه‌و کرده‌وه وه‌حشیانه‌یه‌ی ده‌کرێته سه‌ر هاوڵاتیانی سڤیل"،
وه ده‌شڵێت به‌هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی که‌ڕووبه‌ڕوی حكومه‌ته‌که‌ی مالیکی بووه‌ته‌وه، هێرشه خۆکوژیه‌کانی زیاتر کردوووه که بۆبه‌رگرتن لێی پێویسته هاوڵاتیان خۆیان سه‌روماڵی خۆیانبپارێزن.
جێی ئاماژه‌یه له‌م مانگه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو هێرشی خۆکوژی چه‌ندین شاری عێراقی گرتۆته‌وه‌و که بۆته‌هۆی کوژران و برینداربونی سه‌دان هاوڵاتی.