18/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بهغداد" به هۆی بهرز بونهوه پلهی گهرما بڕیاردرا بكرێته پشووی رهسمی
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، بڕیاردرا لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان ئەمڕۆ بكرێتە پشووی فەرمی.
ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە شاری بەغدا، بڕیاردرا ئەمڕۆ لەو شارە بكرێتە پشووی فەرمی.
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و كەمبوونی بڕی كاژێرەكانی بوونی كارەبا، وێڕای بەڕۆژووبوون، وا لە هاووڵاتییان دەكات نەتوانن لە ماڵەكانیان بچنە دەرەوە. بەپێی ستانداردی جیهانیش هەركاتێك رێژەی بەرزیی پلەی گەرما بگاتە 50 پلە، ئەوا دەبێت پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگاكان