18/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
زانایانی ئیسلام و كاری سیاسیی.. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له‌مه‌ڕ عه‌لمانیه‌ت و ده‌رخستنى كاردانه‌وه‌ى واقیعیى زانایانى ئیسلام!
بسم الله الرحمن الرحیم
له مێژه هه‌وڵ دهدرىَ – چ لێره‌و چ لهوىَ- كه دیینى ئیسلام و زانایانى ئیسلام له گۆڕه‌پانى ژیان وه‌لانرێن و ڕێگه‌ى عه‌لمانیه‌ت بدرێته به‌ر، وه به‌جۆره‌ها شێوه له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه بانگێشه‌ى بۆ ده‌كرێت و بۆته جێگه‌ى مشت و مڕى ئیسلامیه‌كان و ئه‌وروپاى ئه‌و رۆژه‌و، هه‌ردوولاشیان -ئیسلامییه‌كان و ئه‌وروپا- ده‌یان بابه‌ت و كتێب و نامیلكه‌یان له‌سه‌ر نووسیى، ئه‌وروپا ده‌یانویست به‌دنیاى بسه‌لمێنن كه هه‌رگیز دین و ده‌وڵه‌ت پێكه‌وه نایانكرىَ و دژ به‌یه‌كن! ده‌یانویست -به‌تایبه‌تى- دینى ئیسلام زۆر زۆر بچوك و كورت بكه‌نه‌وه، به‌ڕاده‌یه‌ك له‌ناو قوژبن و (زاویه)ى مزگه‌وته‌كاندا جێى بكه‌نه‌وه‌و، كاروبارى هه‌ر ئهوهندهبىَ كه په‌یوه‌ندى نێوان مرۆڤ و(په‌روه‌ردگارى) پىَ توندوتۆڵ بكرێت، هه‌ر خه‌ریكى ههندىَ (طقوس) و (رموز) و نه‌شیدو سروودى ئایینى بێت، ئیتر -پاش ئه‌وه- نابىَ هه‌قى به‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌رگاى مزگه‌وتیشه‌وه هه‌بێت، شیرازه‌ى كۆمه‌لێیه‌تى و پێكه‌وه‌نانى خێزان و، نان په‌یداكردن و ئابوورى و ڕامیارى و، دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لێت به‌ده‌ست كىَ بێت چ كه‌سێك سه‌رۆكى ولێت بێت؟ كاروبارى ده‌ره‌وه‌و نێوخۆیى..ئه‌مانه گشت بنه‌ما بههادارهكانى تر، دین بۆى نیه له‌باره‌یانه‌وه فزه بكا‌و ڕه‌خنه‌یه‌كیش بگرێت، چونكه به‌بۆچوونى ئه‌وان دهبىَ دین هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زیندان بكرىَ و سه‌ر نه‌هێنێته ده‌رو باسى ئه‌خلاق نه‌كا!
بهڵىَ بانگێشه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه‌و لاسایى كردنه‌وه‌ى خۆیشمان ئێستا زه‌مینه سازیى بۆى له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆو ڕۆژنامه‌كاندا، بگره ههندىَ جاریش وروژاندنى به‌هێنانى (مه‌لا)یه‌ك و فه‌توادانى بۆ شه‌رعیه‌ت و دروستیى و پێكه‌وه ژیانى (عه‌لمانیه‌ت) له‌گه‌ڵ ئیسلامدا، وه‌یان گوتنى:عه‌لمانیه‌ت -به‌لاى ئه‌وه‌وه- پڕ به‌پڕ له‌خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى دینى ئیسلامدایه! دهیانهوىَ كه‌مه كه‌مه ڕێگاى بۆ پاكژه بكه‌ن و به‌یانی و دوو به‌یانیش ڕاپرسى بۆ بكه‌ن له‌ناو جه‌ماوه‌رێكى چهواشهكراودا: ئاخۆ ئێوه عهلمانیهتتان دهوىَ، یان ئیسلامییه‌ت، واته: جیاكردنه‌وه‌ى سوڵته‌و ده‌سه‌لێت له‌دین و، داخستنى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان له‌سه‌ر نوێژ خوێنه‌كان و ئیمامهكهشیان و گه‌مارۆدانى له‌چوارچێوه‌ى مزگه‌وته‌كه‌دا! وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كى تر پێشنیازى ده‌كه‌ن و ده‌یوروژێنن و ده‌ڵێن: بڕۆ دیندارى خۆت بكه‌و نوێژ‌و ڕۆژو حه‌ج و ته‌نانه‌ت زه‌كات و.. بده، به‌لێم هه‌قت به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌بێت، چونكه ئه‌و كه ڕىَ له‌نوێژى تۆ نهگرىَ، ئیتر تۆش چیت دهوىَ له‌و..؟!
بهڵىَ.. ئه‌گه‌ر عه‌لمانیه‌ت ئاوا بۆ خۆى كوێخاى ولێت بێت و به‌ئاره‌زووى خۆى گه‌زو پێوانه بكا‌و ئه‌خلاق و مهخلاق نهمێنىَ و، مه‌شروبات و عاره‌ق و قوماربازى لاموباح بىَ، نێر‌و مىَ، كچ و كوڕ پێكه‌وه بژین و پێكه‌وه بخوێنن و، هیچ فه‌رقیان نهبىَ و به‌مانا فراوانه‌كه‌ى (ئازادیى بىَ سنوور) ئازاد بن، دهبىَ بۆچى ڕ‌ازى نهبىَ و مه‌منوونى ئه‌و نووسه‌رو مه‌لایانه نهبىَ كه پێیان وایه: (مه‌لا هه‌ر دهبىَ لهپهناگایهكا، وه‌یان له‌مزگه‌وتێكدا)هه‌ر خه‌ریكى وه‌عزو نه‌سیحه‌تى خۆى بێت له‌گه‌ڵ ڕیشسپى گه‌ڕه‌كدا، بالاوهكانیش لههاوێنه هه‌واره‌كان و مه‌یخانه‌كاندا مه‌ست و سهرخۆشبن!دهبىَ ئامۆژگاریى مه‌لاى په‌ڕو باڵشكاو بۆ كوێخایهكى ئاوا چ كه‌ڵكێكى ههبىَ؟ وه‌یان كه‌ى ده‌نگى دهیگاتىَ تا پێى بڵىَ: ئه‌و ڕه‌فتارو كردارانه حه‌رامن! خۆ هه‌مووشمان ده‌زانین كاربه‌ده‌ستان و فهرماندارانى ئه‌مڕۆ وه‌ك خه‌لیفه(مه‌نسوور) و (هاروونه ڕه‌شید) نین، تا زانایه‌ك به‌رنه لاى خۆیان و گوێى بۆ بگرن و ئامۆژگارییان بكا..!!
عه‌لمانیه‌ت له فه‌رهه‌نگى ئینگلیزی‌دا به‌ماناى دنیا گه‌رایى هاتووه، وه‌یان ڕه‌چاوكردنى مادده، وه‌یان، مه‌به‌ست پێى بىَ دینیه، یان مه‌به‌ست پێى دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌ماناى خواپه‌رستى! هه‌ر هه‌مان فه‌رهه‌نگ دهڵىَ: (العلمانیة: هی النظریة التى تقول: إن الاخلاق والتعلیم یجب أن لا یكونا مبنیین على أڕسس دینیة)، وه له (دائرة المعارف البریطانیة)دا هاتووه دهڵىَ: (العلمانیة: حركة إجتماعیة، تهدف إلى نقل الناس من العنایة بالآخرة إلى العنایة بالدار الدنیا فحسب).
هه‌ر هه‌مان فه‌رهه‌نگ باسى (إلحاد) دهكاو دهڵىَ: (إلحاد) دوو به‌شه: ئیلحادیى تیۆرى (نظرى) ئیلحادیى (عه‌مه‌لیى)كرده‌یى، دیاره ئه‌و فه‌رهه‌نگه عه‌لمانیه‌ت به‌به‌شێكى ئیلحادى عه‌مه‌لیى داده‌نێت. كه‌وابوو عه‌لمانیه‌ت: یه‌كێكه له مه‌زهه‌به خوا نه‌ناسه‌كان و ئه‌وانه‌ى نكوڵى بوونى خواى گه‌وره ده‌كه‌ن!وه دهیهوىَ جڵه‌وى دنیا له‌دین داماڵىَ و به‌ئاره‌زووى خۆى و بىَ سنوور له‌بواره‌كانى سیاسه‌ت و ئیقتیێادو ئیجتیماع و ئه‌خلاق و یاسادا كار بكا‌و دوور له هه‌یمه‌نه‌ت و دهسهلێتى (دین) ببزوىَ! له‌ولایشه‌وه (عه‌لمانیه‌ت) هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به (عیلم) و زانسته‌وه نیه، وه‌ك ههندىَ كه‌سى چه‌واشه‌كراو ده‌ڵێن: گوایا مه‌به‌ست به عه‌لمانیه‌ت ئه‌وه‌یه كه له‌ڕێى زانسته‌وه هه‌نگاو بۆ ژیان و بزووتن ههڵنرىَ و كاره‌كانمان هه‌موو له‌ڕووى زانستهوهبىَ! كه‌وابوو كورترو باشتر هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌پێناسه‌ى عه‌لمانیه‌تدا بگوترىَ: (العلمانیة: هی اللادینیة). عه‌لمانییه‌ت: دوو به‌شه:هه‌ركامێكیان بگرى له‌وى دیكه‌یان ناشیرینترو خراپتره:
یه‌كه‌م:عه‌لمانیه‌تى ئیلحادیى و بىَ دیینى، زاناكان ئه‌و بابه‌ته به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ى ده‌كه‌ن كه: سه‌رجه‌م ئینكاریى و نكوڵى له‌دین و گشت (مه‌بادئ) و(قییه‌م)ـه‌كانى دین دهكاو، به‌ر له‌هه‌موو شتێكیش حاشا له‌بوونى خواى به‌دیهێنه‌رو دروستكهرو نهخشهگر ده‌كا، به‌ده‌ر له‌وه‌ش هه‌ر كه‌سێك باسى ئیمان و باوه‌ڕو ئه‌خلاقییات بكات، ئه‌و بىَ په‌رده دژایه‌تى و ململانێى له‌گه‌ڵ ده‌كا! ئه‌م جۆره عه‌لمانیه‌ته –ئه‌گه‌رچى زۆر خراپ و سیما‌و دیمهنێكى ته‌واو ناشیرینى هه‌یه، به‌لێم لاى خه‌ڵك به‌ئاسانى كافر دهكرىَ و حوكمى هه‌ڵگرانى ئه‌و پهرچهمهش لاى موسڵمانان زۆر ئاشكرا‌و ڕوونه و هیچ كه‌سێكیشیان قبووڵى ناكات، مه‌گه‌ر كهسىَ بیهوىَ له‌بازنه‌ى دین دهرچىَ و ئازادییه‌كى بىَ سنوور به‌خۆى بدات!
خه‌ڵكانى ئه‌م جۆره عه‌لمانیه‌ته زۆر توندڕه‌ون له‌دژایه‌تى كردنى (دین)دا‌و، زۆریش بىَ به‌زه‌ییانه موسڵمانان ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن و، هه‌تا بۆشیان بلوىَ سه‌ركوتیان ده‌كه‌ن و ناهێڵن له‌هیچ شتێكا ده‌نگ و ره‌نگیان ههبىَ.
دووه‌م: عه‌لمانیه‌تى غه‌یره ئیلحادییه -ئه‌گه‌رچى عه‌لمانیه‌ت گشت دیمه‌ن و سیمایه‌كى هه‌ر ئیلحاده-به‌لێم ئه‌م به‌شه‌یان چونكه حاشا له بونى خوا ناكات و ئیمانێكى تیورانهیه به‌م ناوه پێناسه‌ى ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: (العلمانیة غیر الملحدة) خۆ ئه‌گه‌رچى ئاواش بێت ئه‌میش هه‌ر ڕێگا نادا (دین)ى خوا ده‌ست بخاته نێو كاروبارى دنیاى مه‌ردمه‌وه و هه‌وڵى جدیشى (ته‌همیش) و له پهراوێزنانى ئایینه‌و هه‌رگیز ڕ‌ازى نابێت به‌رنامه‌ى ژیان تێكه‌ڵى به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌تى خوا بكرێت و ده‌وڵه‌تیش ئازاد ده‌كا له دانانى یاسا‌و شێوه‌ى به‌ڕێوه‌بردن، مه‌به‌ستیش له‌م دابه‌شكردنى (عه‌لمانیه‌ت)ـه بۆ ئه‌و دوو به‌شه ئه‌وه‌یه كه لاى زۆرینه‌ى خه‌ڵكى (عه‌لمانیه‌ت) هه‌ر ئه‌وه‌یان یاساغ و حه‌رامه كه نكوڵى بوونى خوا بكا، ئێمه هه‌ردوو بهشهكهیمان شیتهڵكرد تا خه‌ڵكان وریا‌و وشیاربن كه ئه‌وانه‌ى حاشا له بوونى خوا ده‌كه‌ن و، ئه‌وانه‌ش بۆره ئیمانێكیان پێى هه‌یه، به‌لێم ئه‌میش هه‌ر پێى وایه كه (دین) له ده‌وڵه‌ت جودابىَ و بۆى نیه ده‌ست بخاته نێو كاروبارى ده‌وڵه‌ته‌وه، ئه‌وه هه‌ردوو بارهكهى بىَ باوه‌ڕى و كوفره‌و هه‌ركه‌سیش پێى باش بێت به (ملحد) و خوانه‌ناس داده‌نرێت.
ئه‌م به‌شى دووه‌مى (عه‌لمانیه‌ت)ـه له‌ڕووى چهواشهكردنهوه له‌به‌شى یه‌كه‌مى خراپتر‌و خه‌ته‌رتره، چونكه به‌شى یه‌كه‌م به‌ئاشكرا (نه‌فى) بوونى خوا دهكاو خه‌ڵكیش به‌ئاسان ده‌یناسن و لێى تێده‌گه‌ن، به‌لێم به‌شى دووه‌م، وادهبىَ هه‌ڵگرانى ئالێكهى نوێژ‌و ڕۆژووش ده‌گرن و ههندىَ واجیباتى ئیسلامیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌لێم ڕا‌وبۆچوونى ئه‌مه‌یه كه: (دین) نابىَ ده‌ست وه‌ربدا له كاروبارى ده‌وڵه‌ت و مه‌ردم!
له‌به‌ر كه‌م زانستى و ئاگادارى به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ى عه‌لمانیه‌ت ده‌بینى زۆربه‌ى یاساكانى حكوومه‌ته دهسهلێتدارهكان له‌جیهانى ئیسلامدا، یاسایه‌كى عه‌لمانیان هه‌یه و زۆرینه‌ى موسڵمانانیش به‌و ڕاستیه به‌ئاگا نین و وه دوویان ده‌كه‌ون! هه‌ر بۆیه زۆرێكى ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌ناو ئیسلامییانه -له بنه‌ڕه‌تا- جه‌نگ له‌گه‌ڵ دیندا ده‌كه‌ن، دژایه‌تى له‌ته‌ك بانگخوازانى ئیسلام ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تى ئه‌و بانگخوازانه كه ئه‌م ڕاستیانه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن: دهبىَ دیینى خوا لهكۆشكى پاشا‌و سهركۆمارهكانیشدا (حاكم) بێت، هه‌ر وه‌كو له چوارچێوه‌ى مزگه‌وتدا حاكمه‌و په‌یڕه‌وى لێده‌كرێت، هه‌ر ئه‌و تێنه‌گه‌یشتنه‌یه كه گهلىَ جار ئه‌و خاوه‌ن فیكره‌و بۆچوونانه له‌وتارو سمینار‌و نووسینه‌كانیاندا ناوى خوا دێنن و، ههندىَ جاریش -ئه‌گه‌ر پێویست بێت- بهئایهتى قورئان و فه‌رمووده‌كان وتاره‌كانیان ده‌ڕازێننه‌وه، ئیتر ده ئه‌وه‌نده‌ى تر خه‌ڵكى ساده‌یان پێ چه‌واشه ده‌بێت و بهفهرماندهو حاكمێكى خواناس ده‌درێنه قه‌ڵه‌م.
با پوخته‌تر بڵێین: عه‌لمانیه‌ت به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه كوفرێكى ئاشكرا‌و نمایانه، بىَ هیچ گومان و دوو دڵییه‌ك، بۆیه هه‌ر كه‌سێك بڕواى بهههركامێك له‌و دوو به‌شه‌یه ههبىَ، بىَ سۆ لهدیینى ئیسلام چووه‌ته دهرىَ، چونكه دیینى ئیسلام بۆخۆى دینێكى تێر‌و ته‌سه‌له، وه كامڵ و گشتگیره و هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیانى له‌خۆ گرتووه، رۆحى و جه‌سته‌یى، سیاسه‌ت و ئابوورى، وه ره‌وشت و قییه‌م.. وه هه‌روه‌ها.. جا له‌به‌ر ئه‌وه نابىَ مه‌نهه‌ج و ڕێڕهوێكى تر‌ى ئامێته بكرىَ هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه كه خواى گه‌وره دهفهرمووىَ:( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ) البقره: ٢٠٨، یان لۆمه‌و سه‌ركۆنه‌ى ئه‌وانه ده‌كا كه بڕێكى قبووڵ ده‌كه‌ن و، بڕێكیش وه‌لا ده‌نێن: (أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ فَمَا جَزَاءُ مَنْ يَفْعَلُ ذَلِكَ مِنْكُمْ إِلَّا خِزْيٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يُرَدُّونَ إِلَى أَشَدِّ الْعَذَابِ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ )البقره:٨٥.
عه‌لمانیه‌كان به‌و كاره‌یان - ئه‌گه‌ر بڕواشیان به‌خوا ههبىَ- دینى خۆیانیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، چونكه پێیان وایه كه به‌رنامه‌و یاساكانى زه‌وى تێر‌و تهسهلتره له‌به‌رنامه‌و ڕانماییهكانى دینى ئیسلام، بۆیه گشت زانایانى ئیسلام یه‌كده‌نگن و ده‌ڵێن: (من اعتقد أن الأنظمة والقوانین التى یسنها الناس أفضل من شریعة الإسلام، أو أن نظام الإسلام لا یصلح تطبیقه فى هذا القرن، أو أنه كان سببا فی تخلف المسلمین، او أنه یحصر فی علاقة المر‌ء بربه، دون أن یتدخل فى شؤون الحیاة الأخرى) هه‌ر كه‌سێك وا بزانىَ ئه‌و ڕژێم و یاسایانه‌ى مردم دابان ده‌هێنن باشتر‌و قهشنگترن له شه‌ریعه‌تى ئیسلام و، دینى ئیسلام هه‌رته‌نیا بۆپتهو كردنى په‌یوه‌ندى مرۆڤهبه (په‌روه‌رێنه)وه، وه نابىَ دین به هیچ كڵوجىَ ده‌ستێوه‌ردا له‌كاروبارى ژیان، یان ناگونجىَ له‌م سه‌دانه‌دا ئیسلام پراكتیك بكرێت، وه‌یان دینى ئیسلامه بۆته هۆى دواكه‌وتن و به‌جێمانى موسڵمانان…ئه‌وا به‌هه‌ر یهكىَ له‌و بۆچوونانه دین له ده‌ست ده‌داو، له دین ترازاوه.
بۆیه ئێستا به‌داخ وكهسهرێكى زۆره‌وه له ولێت و ناوچه‌كانى دنیاى ئیسلامدا له ناو جیل و پێڕى نووسه‌رو واژهوانان و رۆژنامه نووساندا عهلمانیهكى زۆر هه‌ڵكه‌وتووه، زۆرێكیشیان پێیان ده‌ڵێن بیریار، یان مامۆستاى زانكۆ! یان… یان، و خه‌ریكه واى لىَ بێت بىَ په‌رده ئالێى عه‌لمانیه‌ت به‌رزه‌وه بكرێت و بێته مایه‌ى بیرتیژیى و رۆشنفكرى سه‌رده‌م!! هه‌ر له‌وه‌وه ئه‌نجام گه‌یشته ئه‌وه كه:
1- حوكم و بڕیاره‌كان به (ما أنزل الله) ره‌فز بكرێت و پشته سه‌ربخرێن و، شه‌ریعه‌تى ئیسلام له‌ته‌واوى بواره‌كانى ژیاندا وه‌لا بنرێت و، له‌باتى (وحی) نیگاى خوا بۆ پێغه‌مبه‌رمان (محمد)سلێوو دروودى هه‌تاهه‌تایى له‌سه‌ربێت، قانوون و یاساكانى خورههلێت و خۆرئاوا ره‌وابێت و، بانگه‌وازیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى شه‌ریعه‌ت و هه‌یمه‌نه‌ى به‌سه‌ر دام و ده‌زگاكاندا به دواكه‌وتن و (ئیرهاب) بدرێته قه‌ڵه‌م و لاى سوڵته‌ى سه‌رده‌م حیسابى تایبه‌تى خۆى بۆده‌كرێت و، ته‌نانه‌ت له ژیانى سه‌ره‌تاییش بێبه‌ش دهكرىَ و هیچ كارێكى ده‌وڵه‌تیشى پىَ ناسپێردرىَ و لاى گه‌ل و جه‌ماوه‌ریش به پیاوى بێگانه نیشاندهدهرىَ، بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌یان تین و كاریگه‌رى نهبىَ به‌سه‌ریانه‌وه.
2- مێژووى پڕ له سه‌روه‌رى ئیسلام هه‌ڵوه‌شێنه‌وه‌و لاى خوێنكاران و خه‌ڵكانى دنیا گه‌مه‌و گاڵته‌ى پىَ بكرێت و، سه‌رده‌مى ڕوناك و زێڕ‌ینى ئیسلام، بهسهردهمێكى تاریكى و دواكه‌وتوانه دابنرێت و، له په‌یمانگاو زانكۆكاندا به ئاره‌زووى مامۆستاى پۆله‌كه(ته‌قییم)بكرىَ و بگوترێته وه…!
نابىَ هیچ خوێندكارێكى موسڵمانیش فزه بكا، ئه‌گینه -له‌ژێر سایه‌ى دیموكراسییدا!- بهئیرهابى دادهنرىَ و، هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌مه جۆرهیشى لێده‌كرێت، بچوكه‌كه‌یان دهركردنهو، سبه‌ینێش له هیچ ده‌زگایه‌كى ده‌وڵه‌تییدا جێى نابێته‌وه!
3- په‌روه‌رده‌و تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندن چه‌واشه بكرىَ و، ببێته خزمه‌تگوزارى بلێوكردنهوهى بیرۆكه‌ى عه‌لمانیه‌ت، ئه‌وسا له‌مه‌شه‌وه:
ڕ- له گشت قۆناغه‌كانى خوێندن و قوتابخانه‌كاندا بیرۆكه‌ى عه‌لمانیه‌ت رهواجى بدرێتىَ و به‌نیشانه‌ى پێشكه‌وتن دابنرێت.
ب- كه‌م سه‌یركردنى مادده دینییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى فهترهى كاته‌كه بۆیان، یان هه‌ر بخرێته دواى دواوه، ئه‌وكاته كه نه مامۆستا تواناى لا ماوه، نه خوێندكاریش وزه‌ى پێماوه بۆ وه‌رگرتنى، یان له‌وانه‌ى ئاییندا دهرچىَ و ده‌ر نهچىَ هه‌ر ده‌رچووه..!
ج- ڕاگرتنى گشت ده‌قه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنى هێنانیان، هه‌تا لاوازى بیرۆكه‌ى ئه‌وان په‌رده‌ى له‌سه‌ر لانهبرىَ.
د- تێكدانى گشت ده‌قه شه‌رعییه‌كان، له‌ڕێگه‌ى ڕاڤهكردنیانهوه، بهجۆرىَ شیته‌ڵ بكرێن خزمه‌ت به عه‌لمانیه‌ت بكه‌ن، له‌باتى ئامانجه دینییه‌كان!
ه- دوورخستنه‌وه‌ى مامۆستا دینداره‌كان و گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێن و جێگا ئیدارییه‌كان، یان خانه نشین كردنیان!
و- كه‌م ته‌ماشاكردنى خوێندكاره دینداره‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌توانن له‌گه‌ڵ مامۆستاكاندا (موناقه‌شه) بكه‌ن بۆ ده‌ركه‌وتنى ڕاستیه‌كان و دووریش نیه سه‌رى ساڵ جه‌زره‌به‌ى خۆى وهرگرىَ و ژیرى بكه‌ن!
ز- هه‌ركه‌سێك بیرۆكه‌ى عه‌لمانیه‌تى له‌گیرفاندا نهبىَ، دژى یه‌كڕیزى نیشتمانى (الوحدة الوطنیة)دابنرێت و، ته‌نها هه‌ر عه‌لمانى هاولێتى دڵسۆز‌و ره‌سه‌نه!
5- بلێوبوونهوهى(ئیباحییه‌ت)ى بىَ سنوور‌و به‌دڕه‌وشتى و، ڕووخاندنى بیناى خێزان –كه یه‌كه‌م تۆمه له‌یاساى كۆمهلێیهتیداو دنهدنهى هاولێتیان و گه‌نجه‌كان بۆ ئیباحییه‌ت - ئه‌وه‌ش له‌ڕێى:
ڕ- ئه‌و یاسایانه‌ى كاره زۆر خراپ و دزێوه‌كان رىَ پێده‌ده‌ن و هیچ تۆڵهیهكیان له‌به‌رامبه‌ره‌وه دانانێن، دیاره ئه‌وكاته- زیناو داوێن ناپوختى و موماره‌سه‌ى كارى جینسى له‌پرۆسه‌ى ئازادیى كه‌سێتى گشت كه‌سێكه‌وه دهبىَ ئه‌و ئازادیه‌ش بپارێزرىَ!
ب- ڕاگه‌یاندنه جیاواز‌و جۆراوجۆره‌كان: ڕۆژنامه‌كان و گۆڤار‌و ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆنه‌كان كه شه‌وانه و ڕۆژانه ماندو نابن له‌دژایه‌تى (فه‌زیله) و به‌هاكان و مرۆڤایه‌تى و كردنه‌وه‌و ڕازانهوهى سه‌دان هاوینه‌هه‌وارو جێگا گه‌شت و گه‌ڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك ببێته هۆى وروژاندنى (غه‌ریزه)ى جینسى لاوه‌كان و، ئه‌وجار تێڕژاندنى سه‌دان و هه‌زاران كچ و كوڕى لاو‌و مێرمنداڵ و گۆرانى و ههڵپهڕكىَ و سه‌ماو سووڕدان له‌به‌رده‌م یه‌كتردا.
ج- دژ وه‌ستانى (حیجاب)و له‌چك و جل و به‌رگى كوردیى -كه له‌گه‌ڵ پۆشاكه ئیسلامییهكهماندا یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌و، سه‌پاندنى خۆ ده‌رخستن و (سفوورى) و تێكه‌ڵكردنى كچ و كوڕ له په‌یمانگاو دانشگاكاندا.
6- دژایه‌تیكردنى بانگه‌وازى ئیسلامى له‌ڕێگاى:
ڕ- چاودێرییه‌كى توند‌و تیژ له‌سه‌ر بلێوكراوه ئیسلامیه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ والێكردنى ده‌رگاى ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و هه‌ر كتێبێكى چهواشهكهرو فریوده‌رو لاده‌ر له‌ڕێبازى ئیسلام و شه‌ریعه‌تى ئیسلام.
ب- فراوانكردنى ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م هۆكانى ڕاگه‌یاندنه عه‌لمانیه‌كان، تا باشتر‌و زیاتر ده‌نگ و ڕه‌نگیان بگات به‌جه‌ماوه‌رو گه‌ل و مه‌به‌سته مادییه‌كانى خۆیانیان بۆ ڕاڤه بكه‌ن و ئیسلامیش بهدینێكى دواكه‌وته‌و پێشێلكهرى مافى مرۆڤ، به‌تایبه‌تى ئافره‌تان بنوێنرىَ.
7- ته‌فرو تووناكردنى بانگبهرانى دینى خوا‌و دژایه‌تیكردنیان و تۆمه‌تبار كردنیان به‌جۆره‌ها درۆ‌و ده‌له‌سه‌و قسه‌ى نابهجىَ و ناپه‌سه‌ند به‌رامبه‌ریان و، تاوانباركردنیان به‌پیاوى بێگانه‌و، دواكه‌وته له‌كاروانى ته‌كنه‌لۆژیاو باسه زانستیه‌كان و، خاوه‌ن عه‌قڵێكى دواكه‌وته‌و گوشراوو، كۆنه په‌رست!
8- گوشار خستنه سه‌ر ئه‌و موسڵمانانه‌ى دژى عه‌لمانیه‌تن، له‌ڕێ گرتن و كوشتن و نه‌فى و شار بهدهركردنیان.
9- بێزاریى و حاشا له (جیهاد) و هێرشكردنه سه‌ریى و، دانانى به‌كارێكى ڕێگریى و ناهه‌ق و ناڕه‌واو هه‌مه جیانه، چونكه جیهاد بۆ سه‌رخستنى دینى خوایه‌و، بۆ سه‌رخستنى فه‌رمان و بڕیاره‌كانى خوایه، دیاره عه‌لمانیه‌ت (دین)یان له‌كاروبارى دنیا دابڕیوه‌و هه‌ر ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌ن كه دین په‌یوه‌ندییه له نێوان خۆى و خواوه‌ندیدا -ئه‌ویش ئه‌گه‌ر حاشا له‌بوونى خوا نه‌كه‌ن-، ده‌سا ئیتر چۆن جیهاد قبووڵ ده‌كه‌ن و ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ن جیهاد بكرێت؟!
10- بانگێشه بۆ نه‌ته‌وایه‌تى و نیشتمانپه‌روه‌رى.. واته: كۆكردنه‌وه‌ى گشت هاوزمانان له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌ته‌وایه‌تى و وه‌لانانى (دین)و گوىَ نه‌دان به‌بنه‌ما بههادارهكانى دین! ئه‌مانه‌و ده ئه‌وه‌نده‌ى تریش عه‌لمانیه‌ت زیانى لێده‌بێته‌وه بۆ ئیسلام و كۆمه‌ڵگه‌ى بنیاده‌م، بۆیه به‌هیچ جۆر ڕه‌وانیه پڕ‌و پاگه‌نده‌ى بۆ بكرێت و لهولێتى موسڵماناندا پشتیوانى لێبكرێت.
عه‌لمانیه‌ت چۆن دین ده‌گۆڕێ و
لاوازی ده‌كات له ده‌روونی موسڵماناندا !؟
بهڵىَ عه‌لمانیه‌ت ڕێگه‌ى زۆره بۆ تێكدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بنه‌ما بههادارهكانى دینى ئیسلام له‌مێشك و ده‌روونى موسڵماناندا، له‌وانه:
1- خه‌ڵه‌تاندن و له‌خشته بردنى بڕىَ خه‌ڵكى ئیمان كز‌و لاواز به‌ماڵ و سامانى دنیا‌و (مه‌نصه‌ب) و پله‌و پایه، وه‌یان ههندىَ ژنى لاواز بهكرىَ ده‌گرن، هه‌تا لێره‌و لهوىَ برهوو ڕه‌واج بده‌ن به ئالێى عه‌لمانیه‌ت، ئه‌ڵبه‌ته به‌ر له‌وه ئه‌و ئه‌ركه‌یان پێ بسپێرن، بهههندىَ ناوى زله‌و جل و به‌رگى فشۆڵه (نمایش)یان ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا، هه‌تا گوتار‌و قسه‌یان قبووڵ بێت و بایه‌خیان بدرێتىَ.
2- هێندىَ له‌وانه له‌مه‌ڵبه‌ندى تایبه‌تیدا -له خۆرئاوا- گۆشده‌كه‌ن و پێیاندهگهیهنن و ناو‌و نازناوى به‌رزیان پێده‌به‌خشن وه‌ك بڕوانامه‌ى(دكتۆرا) یان مامۆستاى زانكۆ، پاشان ده‌یانگێڕنه‌وه بۆ زانكۆكان هه‌تا له‌وێوه ورده ورده ده‌ست پێ بكه‌ن و ژه‌هرى خۆیان بڕێژن و كه‌سێكیش نهتوانىَ له‌به‌رده‌میاندا هیچ شتێك بڵێت (چونكه بڕوانامه‌ى دكتۆراى هێناوه‌ته‌وه‌و بیریاره!!) هه‌ر ئه‌مه‌یشه ئه‌مڕۆ له‌زانكۆكاندا پتر په‌رچه‌مى عه‌لمانیه‌ت بڵنده‌و بازاڕى گه‌رمه‌و خوێندكارانیش هیچیان پێناگوترىَ!
3- وروژاندنى باس و خواسى بڕىَ له مه‌سه‌له‌كان و ئاڵۆزكردنیان و سه‌رقاڵكردنى مه‌ردم پێیانه‌وه، بۆ نموونه مه‌سه‌له‌ى ژنان و مافیان ده‌خه‌نه ناو به‌رنامه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌گشت بۆنه‌و جێگاكاندا دیفاع و به‌رگرى لێدهكرىَ و ده‌بێته كێشه‌و مشت و مڕى ناو خوێندكارانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و، كۆڕ‌و سیمینارى زۆرى بۆ دهبهسترىَ و، كتێب و نوسراوى له‌سه‌ر بلێو ده‌كرێته‌وه‌و زۆرێكى زۆرینه ژنانى پىَ له‌خشته ده‌به‌ن و، به‌وه ده‌توانن ده‌نگ و ڕه‌نگیان بكڕن و مل به‌یاسا گرنگه ئیسلامیه‌كان نه‌ده‌ن و یاخى ببن.
4-نیشاندانى زانا به‌ڕێزه‌كانى ئیسلام و بانگخوازانى دڵسۆز -له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا به‌گشتى- بهچینێكى زۆر دواكه‌وته‌و نه‌زان و له‌كاروانى ڕ‌ۆشنبیرى به‌جێماوو بىَ سیاسه‌ت و كه‌م ئاگا له‌گۆڕانكارییه نوێكانى دنیا‌و كاروانى پێشكه‌وتن و، مادده‌په‌رست و خۆفرۆش و خائین و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئازادى و ڕزگاریدا، ئه‌وجۆره تۆمه‌تانه‌و ده‌یانى تریش، بۆ ئه‌وه‌یه كه لاى جه‌ماوه‌رو گه‌ل ئیعتیبار‌و متمانه‌یان نهمێنىَ و كهسىَ بۆ قسه‌یان گوىَ نهگرىَ و، له‌ولایشه‌وه گۆڕه‌پانه‌كه ته‌ختتر ببىَ بۆ فێرخوازانى عه‌لمانییه‌ت و ته‌نیا خۆیان بۆ خۆیان كوێخاو دهمڕاسى گه‌ل بن!
5- وروژاندنى كێشه‌و ئیختلافاتى ناو زاناكان له‌مه‌سه‌له بابه‌تیه‌كان، به‌جۆرێكى وا مه‌ردم وا لێى تێ بگا كه(دین) هه‌ر هه‌مووى جێگه‌ى كێشه‌و ئیختیلافاتهو به‌ده‌گمه‌ن شتێك دهستكهوىَ زاناكان یه‌كده‌نگ و یهكڕابن له‌سه‌رى، مه‌به‌ستیش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه (دین)شتێكى وا یه‌قین نیه هه‌تا زاناكان بتوانن له‌سه‌رى ڕێك بكه‌ون و بێده‌نگبن به‌رامبه‌رى.
6- داهێنانى قوتابخانه‌و زانكۆ‌و چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێكى تر‌ى ڕ‌ۆشنبیرى گۆشكراوو په‌روه‌رده‌كراو به‌شیرى بێگانه‌و خه‌ڵكانى ده‌ره‌وه‌و نه‌یار بهكۆمهڵگه ره‌سه‌نه‌كه‌مان، هه‌تا زۆر بهجیدییانه هه‌ڵسن بۆ بره‌و پێدان به‌عه‌لمانیه‌ت و لاوازكردنى په‌یوه‌ندى به ئیسلامه‌وه‌و نه‌هێشتنى(التزامات) بهدینهوهو جورئه‌ت بخه‌نه به‌ر كچ و كوڕه تازه پێگه‌یشتووه‌كان كه ئه‌وان پتر هه‌وڵ بده‌ن له‌ژێر ڕكێفى ئیسلام خۆ ئازاد بكه‌ن و، ئه‌خلاق و قییه‌م شتێكه ئیسلام دایهێناوه بۆ زه‌وتكردنى سه‌ربه‌ستیى و ئازادیى لهبنیادم!
ئه‌مه كورتهیهكبوو لهماناو مه‌به‌ستى(عه‌لمانییه‌ت) و ئاسه‌واره شهڕوخراپهكانى، خرانه به‌ر چاوى ئێوه‌ى به‌ڕێزو دڵسۆز به ئیسلام و نیشتمانى خۆشه‌ویستمان، به‌و هیوایه بهزیندوویانه وه‌ریان گرین و، پاشانیش دیینى خوا تێكه‌ڵ به عه‌لمانیه‌ت نه‌كه‌ین و، عه‌لمانیه‌ت وه‌ك مانا‌و مه‌به‌سته ئه‌سڵه‌كه‌ى خۆى وه‌رگرین و، ئیسلامیش به‌مانا فراوان و ڕاستیه‌كه‌ى خۆى قبووڵ بكه‌ین، بهڵىَ ڕاسته كه ئیسلام كۆمهڵىَ (مه‌بادئ) و بنه‌ماى خواپه‌رستى له‌خۆ گرتووه: نوێژ‌و ڕۆژوو حه‌ج و زه‌كات... به‌لێم له‌هه‌مانكاتدا سیاسه‌ت و ئابووری و عه‌لاقات و په‌یوه‌ندى ده‌ره‌وه‌و ناوه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان و، ڕێككه‌وتننامه‌و یاساى جه‌نگ و ئاشتیى و (ته‌عامول) له‌گه‌ڵ ههمسایانى خۆیدا، ئه‌وجا هێزو ده‌سه‌لێت و سوپا‌و له‌شكرو ئیداره‌ى ولێت و حكوومه‌تى و، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش هه‌موو ئیمان و باوه‌ڕه به‌خواو به‌ڕۆژى دوایى و، به‌پێغه‌مبه‌ران و به‌كتێبه‌كان و به‌گشت بڕیاره ئهزهلییهكانى خوا (خێریى و شه‌ڕى) و حوكم و بڕیاره‌كانیش -سه‌رجه‌م، گه‌وره‌و بچوك- هه‌ر به به‌رنامه‌و یاساكانى خواى گه‌وره، دهبىَ ئاوا ئیسلاممان قبووڵ بێت، ئه‌گینه هه‌ر شتێك، هه‌ر فیكره‌و بۆچوونێكى نوێى -به‌ده‌ر له ئیسلام- سه‌ر هه‌ڵبداو ڕاكێشرێته ولێتى ئیسلامییه‌وه‌و موسڵمانانیش به‌خێرایى شان بده‌نه به‌رى و ببنه سه‌ربازو نۆكه‌رى، بێگومانبن هه‌رگیز دینى ئاوا لاى خوا وهرناگیردرىَ، بۆ نموونه: موسڵمانى عه‌لمانى، موسڵمانى دیموكراسیخواز، نیشتمانى، سۆشیالیستى، به‌عسى، لیبراڵى، ماركسى.. هتد ئه‌مانه ده‌درێنه دواوه‌و هه‌ڵگرى فیكرهكهشى به موسڵمان حسێب ناكرىَ ((من أحدث فى أمرنا هذا مالیس منه فهو رد)) ئه‌و ڕاستیه‌مان پێده‌ڵێت، ئێمه خوا ناوى ناوین موسڵمان: ((هو سماكم المسلمین من قبل وفى هذا..)) ته‌نها موسڵمان، بىَ هیچ (ئیزافه)و (وه‌سف)ێك: موسڵمانى عه‌لمانى، یان ماركسى،یان.. یان.. خوا وه‌رى ناگرىَ، دینهكهشمانى ناو ناوه (ئیسلام): إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ.. آل عمران: ١٩ وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا.. المائدة: 3 وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآَخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ.. آل عمران: ٨٥، دیاره دینێكى وا به‌رنامه‌ى چڕوپڕیشى هه‌یه، بۆ گشت بوار‌و لایه‌نه‌كانى ژیان، (23) ساڵ ژیانى پێغه‌مبه‌ر و پاش ئه‌ویش خه‌لیفه‌كانى و به‌هه‌موو ده‌سه‌لێت و دام و ده‌زگایه‌وه بوویان: ڕاگه‌یاندن، دارایى، ڕێكخستن، سه‌ربازیى و ئه‌و هه‌موو جه‌نگ و (فتوحات)و، ڕێككه‌وتن و په‌یمان له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌و نه‌یاره‌كانى، ئاخۆ ئه‌و شێوه جم و جووڵ و بهدهستگرتنى دهسهلێته له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ترسه له خوا ماناى جۆشدانى(دین) و ده‌وڵه‌ت پێكه‌وه نیه؟ ماناى به‌ڕێكردنى دین و دنیا پێكه‌وه نیه..؟ ده‌سا بۆ ئیتر پاش ئه‌و ته‌جروبه سه‌ركه‌وتووه، پڕووپاگهندهى لێكبڕانى دین و ده‌وڵه‌ت بكرێت، داخ ئه‌و داخه‌یه ئه‌مڕۆش دهیانهوىَ بهفهتواى ههندىَ مامۆستاكان (عه‌لمانیه‌ت) بشه‌رعێنن و (بیقهوڵێنن) و بیكه‌نه به‌دیلى ئه‌و ئیسلامه‌ى سه‌دان ساڵ حكوومه‌ت و دهسهلێتدارى كردووه.
پاش ئه‌م كورته باسه له‌سه‌ر (عه‌لمانیه‌ت) ئه‌وسا ده‌چمه‌وه ناو باس و مهبهستهكهى خۆمه‌وه: زانایانى ئیسلام و، كارى سیاسه‌ت، كه به‌داخه‌وه ههندىَ كه‌س داواى دووركه‌وتنه‌وه‌ى (مه‌لا)یان ده‌كا له‌سیاسه‌ت و ئۆقره گرتنیان له‌چوارچێوه‌ى مزگه‌وته‌كاندا!
خواى گه‌وره‌ش له قورئانى پیرۆزدا دهفهرمووىَ: ياأَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا النساء: ٥٩.
(ئیبن كه‌سیر) دهڵىَ: (وقال على بن ابی طلحة، عن ابن عباس: (وأولي الأمر منكم) یعنى: العلما‌ء. ئیبن عه‌باس له ته‌فسیرى (وأولي الأمر منكم) ده‌ڵێت: خواى گه‌وره كه دهفهرمووىَ: ئه‌ى خه‌ڵكانى خاوه‌ن باوه‌ڕ! به‌رفه‌رمانى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى ئه‌وو كاربه‌ده‌ستانى خۆتان بن، مه‌به‌ست به‌و كاربه‌ده‌ستانه خه‌ڵكانى فیقهزان و دیندارن (موجاهیدو عه‌تاو حه‌سه‌نى به‌ێرى و ئه‌بو العالیه)ش ته‌فسیرى به‌زانایانى دیینى ئیسلام ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رچى دهشكرىَ گشت كاربه‌ده‌سته ێاڵح و زانا به‌رجه‌سته‌كان بگرێته‌وه، كه‌وابوو پێویسته كاربه‌ده‌ستانى موسڵمانان شه‌رعزان و دیندار بن، چونكه ئه‌وان ده‌زانن له‌كاتى پێشهاتنى رووداو‌و كێشه‌یه‌ك چۆن بیگێڕنه‌وه لاى (قورئان و فه‌رمووده)كان و به‌پێى بڕیارى ئه‌وان چاره‌سه‌رى بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ویژدانه‌وه سه‌یرێكى مێژووى پاك و خاوێنى موسڵمانان بكه‌ین، زۆر به‌باشى بۆمان دهردهكهوىَ كه هیچ كاتىَ (ته‌قسیم) به‌ندى نه‌بووه له‌ناویاندا: ده‌سته‌ى كاربه‌ده‌ستان جیا بكرێته‌وه‌و، زاناكانیش ههڵبوێردرێن و كار‌و وه‌زیفه‌ى سه‌ره‌كى و گرنگیهكانیان پێنهدرىَ، ئه‌و ده‌مه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى خوا له‌ژیاندا بووه فه‌رمان بهرىكراوهو، بۆ هه‌ر ئیش و كارێكى تریش پیاوى گونجاوو شیاوى دیارى كردووه وه‌كو دهگوترىَ: (الرجل المناسب للمكان المناسب)، هه‌ر له‌دانانى (والى) بۆ ولێت و ناوچه‌كان، هه‌تا دیاریكردنى ئامیر هێزو سه‌ر له‌شكرو فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، وه‌یان ناردنى شاندێك بۆلاى دهستهلێتدارێك، پاشانیش سه‌رده‌مى خه‌لیفه‌كان هه‌روا، دواى ئه‌وانیش -به‌تایبه‌تى سه‌رده‌مى ئهمهویى و عه‌بباسیه‌كان- زۆرێكى زۆرینه‌ى كاربه‌ده‌ستان زانا‌و دیندار بوون، ئه‌گه‌رچى له‌و دواییه‌دا -به‌داخه‌وه- دنیادارى زاڵبوو به‌سه‌ر دینداریداو ئێستاش دوژمنانى دیینى خوا مێژووه‌كه‌یان شێواندوون و هه‌ریه‌كه‌یان كۆمهڵىَ تێبینیان كه‌وتۆته سه‌ر، هه‌رگیز ئه‌م بیروو بۆچوونه ڕه‌واجى نه‌بووه كه زاناكان له‌كاره گرنگه‌كان وه‌ده‌رنێن و خه‌ڵكانى نه‌زان كاره سه‌ره‌كیه‌كانیان پىَ بسپێرىَ، به‌لێم ڕێككه‌وتووه (هارونه ره‌شید) بۆته خه‌لیفه‌و، ئیمامى شافیعى نه‌بووه، ئیتر هه‌ر هۆو سه‌به‌بێك بووبىَ بهبهرههڵسكار، خۆ ئاشكرایه یهكىَ له‌مه‌رجه‌كانى (خه‌لیفه) ئه‌وه‌یه لێزان و سیاسى بىَ، ئیتر مهلابێت، یان غه‌یره مهلابىَ، هه‌ر كات مه‌رجه‌كانى تر‌ى (ویلایه‌ت) یان بڵێین (خه‌لافه‌ت) جێبه‌جێ بوون و ئه‌مه‌ش هه‌بوو، هه‌ر دهبىَ كاروبار به‌و بسپێردرێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رچى (ته‌قوا)یشى كه‌م بىَ، چونكه له‌و جۆره كارانه‌دا لێزانى و لێبڕان گرنگتره‌و به‌رژه‌وه‌ندى گشتیى ڕه‌چاو ده‌كرێت، نه‌ك (ته‌قوا)و (وه‌رع) و (زوهد) و نه‌شاره‌زا له ڕه‌وتى دنیاى سه‌رده‌م، وادهبىَ مامۆستایه‌ك زاناى ئایینى زۆر سه‌ر لێدهرچووو سهلیقهداره له به‌ڕێوه‌بردنى ئیش و كاره‌كاندا، هه‌یشیانه سه‌رى لێده‌ر ناكا، دیاره هیچ كه‌سێك ناڵێت ئه‌مه‌ى دووه‌میان هه‌ر دهبىَ (ویلایه‌ت)ى گشتى پێبسپێردرىَ، له‌ولایشه‌وه دهشىَ موسڵمانێكى ساده‌و كهمزانست زۆر ژیر‌و بهئیدارهو بهتوانابىَ، ئه‌گه‌رچى (مه‌لا)ش نهبىَ، بێگومانه ئێمه كاروبارى گشتى ولێت، وه‌یان ناوچه‌یى به‌م ده‌سپێرین، به‌لێم دهبىَ هه‌مووشمان ئه‌و ڕاستی و حه‌قیقه‌ته بزانین كه مامۆستاكان زۆر حه‌زیان له ململانێ و چهلهحانىَ نه‌بووه، كاتىَ زانیبێتیان -له هه‌ركارێكدا- ڕێز‌و حورمه‌تى خۆیان ناگیردرىَ، وه‌یان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه زانیبێتیان حه‌ق و عه‌داڵه‌تیان بۆ ناچهسپىَ، ئیدى له‌و كاره پاشه‌كشێیان كردووه، وه‌یان وه‌ریان نه‌گرتووه له‌ترسى خوا، نه‌وه‌كو ده‌رفه‌ت نهدرىَ بڕیارى دادگه‌رانه بده‌ن.. كاتى خۆیشى ڕاكردن لهقهزاوهت هه‌ر ئه‌وه بووه، نه‌ك لێیان نهزانیبىَ، به‌تایبه‌تى سه‌رده‌مێك كه به‌زۆرو ناهه‌ق ده‌سته‌یه‌ك بچنه پێشىَ و به‌زۆر ده‌ستبگرن به‌سه‌ر كاروبارى ولێتداو، بێدینیشبن، وه‌یان كه‌م دینبن، ئاشكرایه كاربه‌ده‌ستى ئاوا بهگهزو پێوانه‌ى خۆى دهیكاو به‌رژه‌وه‌ندى خهڵكهكانى خۆى پێشده‌خات نه‌ك لایه‌نه شهرعییهكهى، كاتێكیش دنیاى ئیسلام گه‌وره‌و فراوان بوو كار كه‌وته ده‌ستى ئهمهویى و عه‌باسییه‌كان -ئه‌گه‌رچى گشتیان موسڵمان بوون، به‌لێم بازاڕى دنیا زاڵبوو بوو- زانا پسپۆڕه موسڵمانه‌كان ورده ورده خرانه ئه‌و لاوه‌و تهمهحى ئیداره‌ى ولێتیان نه‌ماو بىَ هیواشبوون ئهوكاربهدهستانه گوێیان بۆ بگرن، بۆیه به‌ناچارى هه‌ریه‌كه چوویه قوژبنێكهوهو ده‌ستى دایه كتێب نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌و باس و مه‌سه‌لانه‌ى باسى سیاسه‌ت و شێوه‌ى حوكمڕانى ناكه‌ن و زیان به‌ئیداره‌ى كاربه‌ده‌سته‌كان ناگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر كهسێكیشان شتێكى ئاوا لهمێشكا بووبىَ، خێرا بڕیار ده‌رچووه بۆ گرتنى و، لاوانهشه له‌سێداره درابىَ، ئیمامى شافیعى یه‌كێك بوو له‌وانه كه ڕزگارى بوو.
دهشكرا بڕێ كات ئه‌و (والى)یه لاوێكى كاڵ و كرچ و دنیا ویست بووبىَ و حه‌زى له باسكردنى حه‌لێڵ و حه‌رامى مه‌لایان نه‌كردبێت، به‌تایبه‌ت له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كه منداڵى سهربێشكهش ده‌كرا بهوهلیعههدو جێ‌نشین و هێزو دهسهلێتى سه‌ربازیشیان به‌ده‌ست بووه، ئیتر زانایان له‌بارودۆخێكى ئاوا چ بكه‌ن و چ بڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره بنیادهمانهدا؟! ئه‌وسا ئه‌و گوشار‌و زۆره ملێیه واى له‌زانایان كرد هه‌ركه‌سه بڕواته مزگه‌وتێكه‌وه‌و ده‌رگاى حوجرهكهش توند توند پێوه بدا له‌داخ و حه‌سره‌تى كاربه‌ده‌ستانى زه‌مان، كاربه‌ده‌ستانیش به‌ئاره‌زووى خۆیان –بىَ ڕه‌چاوكردنى لایه‌نى شه‌رعى- ده‌ستیان دایه به‌ڕێوه‌بردنى ولێت و بوونه پێشه‌نگى سه‌رفرازیى و به‌ختیارى، مه‌لاش جگه له‌وه كه جێگه‌ى پێغه‌مبه‌ره‌و دهبىَ ئه‌و حاكم بىَ و جڵه‌وى ولێت به‌ده‌ست ئه‌وه‌وه بێت، هێشتا ده‌شترسا بینێرن لهحوجرهكهیدا باڵبهستى بكه‌ن و بیگرن، ئیتر ئه‌و جۆره كرده‌وانه وایان كرد كه زانا به‌ڕێزه‌كانمان لهئیدارهى ولێت به‌شبڕاو ببن و لهڕهوتى دنیاش بىَ ئاگابن و، بێجگه لهههندىَ مه‌سه‌له‌ى ده‌ستنوێژو ڕۆژوو.. هتد، هیچ پرسیارێكیان لێنه‌كرێت، وه‌یان لهلادىَ و گه‌ڕه‌كه‌كانى شاردا پێشى خۆیانیان بده‌ن بۆ سه‌ره‌خۆشى نه‌خۆش و ته‌عزییه‌و ئاشته‌وایى خه‌ڵكانى كێشهدارو ههندىَ كارى زۆر بچووكتر..! به‌لێم له‌ولاوه كىَ به‌ڕێوه‌به‌رى ولێته؟ كىَ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌یه؟ دارایى به‌ده‌ست كێوه‌یه؟ مه‌نهه‌ج و به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده چۆن دهنووسرىَ؟ ئه‌وانه كارى سیاسه‌تن نابىَ بیریان لێبكاته‌وه!!
هێندىَ ده‌ڵێن: مه‌لا یان دهبىَ هه‌ر له‌مزگه‌وته‌كاندا كارى خۆیان بكه‌ن و نابىَ بچنه ناو سیاسه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت حیزبایهتیشیان پىَ ڕه‌وا ناده‌ن، ڕ‌ازى نین لهحیزبێكى چكۆله‌ى ئیسلامیشدا -كه تۆمه‌تباره بهئیرهابى و وه‌هابى و كۆنه په‌رست!- كار بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو مهحروومیهتهو بێبهشبوونهیان له‌ئیداره‌و خێر‌و خێراتى ولێت، ئه‌وانه ده‌ڵێن: دهبىَ زاناكان له‌مزگه‌وته‌كانه‌وه هه‌ر خه‌ریكى ئامۆژگاریى و نه‌سیحه‌تى كار به‌ده‌سته‌كان بن و نابىَ بیر له‌سیاسه‌ت بكه‌نه‌وه‌و ببنه ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى و شورا‌و ڕابه‌ر! چونكه پسپۆڕ نین و نازانن چۆن ئیداره‌ى ولێت بكه‌ن؟ سه‌رم سوڕ دهمێنىَ له‌و كه‌سه‌یه كه ڕ‌ازى نابىَ مه‌لایه‌ك به‌و هه‌موو خوێندن و گه‌شت و گه‌ڕو ئه‌خلاقیاته‌وه ببێته ئه‌ندامى حیزبێكیش، نه‌ك ڕابه‌رایه‌تى ولێت، به‌لێم كاروبار دهسپێرىَ بهخهڵكانىَ كه زۆربه‌یان بڕوانامه‌یان هه‌ر نیه‌و بىَ تهجروبهشن، من واده‌زانم ئه‌و فیكره‌و بۆچوونه ته‌نیا خزمه‌تی فیكره‌و بۆچوونى عهلمانیهكانى ئه‌مڕۆى دنیا ده‌كا، چونكه ئه‌وانن ده‌ڵێن: زانایان دهبىَ هه‌ر له مزگه‌وته‌كاندا خزمه‌تى خه‌ڵكى گه‌ڕه‌ك بكه‌ن و، جه‌نابیشیان بۆخۆیان ده‌مڕاس و سه‌رۆكى ولێتبن هه‌ر له‌مه‌یشه‌وه دابڕینى (دین) له‌دنیا سه‌رى هه‌ڵداوه.
خاوه‌نانى ئه‌و بۆچوونانه دهبىَ به ئاشكرا ته‌وبه‌و پهشیمانیهكى چاك و پاك بكه‌ن و جارێكى تر ئه‌وه‌ى عه‌لمانیه‌كان شه‌رمیان ده‌كرد بینووسن، وه‌یان له‌سیمینارێكدا بیڵێن؛ بیرى لىَ نه‌كه‌نه‌وه زانایان و شاره‌زایانى دینى خوا میراتگرو جێنشینى پێغه‌مبه‌رانن، دهبىَ پێغه‌مبه‌رى خوا چۆن كارى كردبێت بۆ سه‌رخستنى ئه‌و دینه‌یه، ئه‌مانیش هه‌ر له‌و ڕێبازه‌وه هه‌وڵ بده‌ن و تێبكۆشن، دیاره كه پێغه‌مبه‌رى خوا (قودوه) و (ئوسوه)ى موسڵمانانه، به‌تایبه‌تى زاناكانیان، بۆ ئه‌مه‌ش ئایه‌تى: لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا اڵ‌حزاب: 21. باشترین به‌ڵگه‌ى ئه‌و ڕاستیه‌یه، پێغه‌مبه‌ر خۆى قیاده‌و ریادهى گشت موسڵمانانى ده‌كرد، كاروبارى سه‌ربازى گهلىَ جاریش خۆى نه‌خشه‌ى بۆ دا ده‌ناو، هه‌ر خۆیشى سه‌ركرده‌ى به‌ره‌ى جه‌نگه‌كانى ده‌كرد، په‌یوه‌ندى به‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه هه‌ر خۆى ههڵیدهسووڕان، نامه‌و شاند ناردن بۆلاى پاشا‌كان و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و قسه‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن نامه‌كاندا هه‌ر بۆ خۆى بوو، له‌لایه‌كه‌وه وه‌حیى و نیگاى وه‌ر ده‌گرت، له‌لایه‌كى تره‌وه سه‌رپه‌رشتى باروو حاڵى گشتى موسڵمانانى ده‌كرد، ئیمام و خه‌تیبى موسڵمانان بوو، هه‌روه‌كو داوه‌ریى خه‌ڵكیشى ده‌كرد، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه (دین)، وه‌یان بڵێین زانا‌و شاره‌زایانى ئیسلام دهبىَ له‌ته‌واوى كاروبارى ژیانى ولێتدا ده‌ستیان هه‌بێت، نابىَ ئه‌وه‌نده به‌كه‌م ته‌ماشا بكرێن، وه‌یان ئه‌وه‌نده دوور بخرێنه‌وه لهڕهوتى دنیاى سیاسه‌ت و ئاگایان له‌هیچ شتێك نهمێنىَ، ئێمه ڕامان وایه دهبىَ زاناكان پێشه‌نگ و سه‌رقافڵه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى ئایین و دنیابن، چونكه ئه‌وكاته كه پێغه‌مبه‌رى خوا، پێغه‌مبه‌ر بوو وه‌حیى بۆ ده‌هات، له‌هه‌مانكاتدا ده‌هاته بازاڕیش تا بزانىَ چ باسه‌و خه‌ڵكى چى ده‌كا؟ بۆیه ده‌ست ده‌خاته ناو گه‌نمه خوساوهكهى كابراو پێیدهفهرموىَ: (من غشنا فلیس منا..)، ئێمه ئه‌و سیاسه‌ته‌ى دوورخستنه‌وه‌ى زانایان له گۆڕه‌پانى ژیان و ڕابه‌رایه‌تى ئوممه‌ت، بهسیاسهتێكى گه‌نده‌ڵى داده‌نێین، بۆچى ئه‌گه‌ر مه‌لایه‌ك و نامهلایهك له‌یه‌ك كۆلێژدا بخوێنن و ده‌ربچن، خۆ –گومانیش نیه كه مه‌لاكه زۆر زرنگترو دڵسۆزتره-كه‌چى نا مه‌لاكه كار‌و وه‌زیفه‌ى شیاو‌و به‌رزى دهدرێتىَ و به‌ڕۆشنبیریش داده‌نرێت، به‌لێم مه‌لاكه نه‌خۆى و، نه بڕوانامه‌كه‌ى ڕه‌واج و بازاڕى نابىَ! مه‌لاش ئه‌گه‌ر باسى سیاسه‌ت بڤه نهبىَ بۆى وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى تره بههاولێتى پله یه‌كه‌م دابنرێت و سه‌رو سیما‌و بڕوانامه‌ى بخوات، دهبىَ چى كه‌متر بێ له‌و خه‌ڵكانه‌ى تره..؟! خۆ بێجگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ویژدان هه‌بێت چاوێك بگێڕدرىَ -هه‌ر هیچ نهبىَ- بهشۆڕشهكانى گه‌لى كورددا، چاك دهزانرىَ كه هه‌ر مه‌لا بووه جه‌ماوه‌رى بێدارو وشیار كردۆته‌وه‌و پاشانیش خۆى قیاده‌ى ڕاپه‌ڕین و شۆڕشێكى دوور‌و درێژى كردووه:له‌كوردستانى عێراقدا سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌ى زۆر دیارى ناو مێژوو، شێخ مه‌حموود، دواتریش مه‌لا مسته‌فاى بارزانى، له كوردستانى توركیهیش شێخ سه‌عیدى پیران، دیاره كه جوامێرانه هه‌ڵساو بووه به خه‌مخۆرى ئه‌و میلله‌ته سته‌مدیده‌یه، له‌كوردستانى ئێرانیش پیاوى وه‌كو قازى محمد ریادهى ئه‌و شۆڕشه‌ى كردووه، به‌شایه‌تى مێژووش زۆر سه‌ركه‌وتوانه خزمه‌تى شۆڕشه‌كه‌یان كردووه و نزیك به‌ئه‌نجام به‌ده‌ستهێنان بوونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى هێشتباى، به‌لێم به‌داخه‌وه كورد هه‌ركات نزیك بووبێته‌وه له هه‌ده‌ف و ئامانجى خۆى كراوه‌ته قوربانى سیاسه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كانیان و به‌زه‌ییان پێیا نه‌هاتووه‌ته‌وه‌و هه‌ره‌سیان پێ هێناوه، وا ده‌زانم هه‌ره‌س هێنانهكهى هى ئه‌وه نه‌بووه پیاوه دینداره‌كه، یا زاناكه لێى نهزانیبىَ، به‌ڵكو له‌وانه‌یه خۆى و گه‌له‌كه‌ى ته‌سلیم به‌وان نه‌كردبێت و باش به‌ئاره‌زووى ئه‌وان ملى ڕانهكێشابێت، ئه‌وه‌ته ئێستاش پاش ئه‌و هه‌موو ته‌سلیم بوونه‌یه ئایینده‌ى كورد هه‌ر نادیاره‌و كه‌س نازانىَ چاره‌نووس چۆن دهبىَ؟ ئومێده‌وارین ئه‌مجاره‌ش وه‌كو جارانى پێشوومان پێنه‌كه‌ن و نهماندهنه بهیعى كڕین و فرۆشتنێك، وه‌كو شۆڕشه‌كانى تر؛ ئه‌گه‌ر ئاماژه‌یه‌كیش بۆ سه‌رهه‌ڵدانى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له‌كوردستان/ عێراق بكه‌ین، دووباره ده‌بینین له‌ژێر ریادهى مامۆستا مه‌لا عوسمانى ڕه‌حمه‌تیدا، له ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌مدا قۆناغى زۆرى بڕى و، زۆر سه‌ركه‌وتوانه له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ى كوردستاندا به‌په‌له گه‌شه‌ى دهكردو قبووڵى جه‌ماوه‌رو گه‌ل بوو، وه‌شان به‌شانى ڕووداوه نوێیه‌كان سه‌ركه‌وتوانه هه‌نگاوى ده‌ناو تووشى ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌كى سیاسیش نه‌بوو، لاى جه‌ماوه‌رى كوردستان، بگره لاى سیاسى و لایه‌نه سیاسىیهكانى كوردستانیش جێى ڕه‌زامه‌ندى بوو، لاى دراوسێكانمان سیاسه‌تى ڕۆشن و په‌سه‌ندى هه‌بوو، به‌لێم بۆ دوایى كه ناحه‌زان نه‌یانویست ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ئا به‌و پێیه گه‌شه بكا‌و كۆنترۆڵى كوردستان بكا، هه‌ڵسان ده‌یان گیر‌و گرفتیان بۆ نایه‌وه، بچوكه‌كه‌یان ته‌فره‌قه‌و ماڵ ماڵۆكىَ و منوو تۆیى و، ده‌ره‌نجامیش به‌و شێوه‌یه دیتمان چى به‌سه‌ردا هات، هه‌روه‌كو شۆڕشه‌كانى تر‌ى گه‌لى كوردى لێهات، خۆ دیاره بىَ هه‌ڵه‌ش هه‌ر نه‌بووه، دیسانه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكى شۆڕشى كۆمارى ئیسلامى ئێران بدرێت، پاش لهبنهێنانى (2500) ساڵه‌ى ڕ‌ژێمى شاهنشایى، بهقیادهى ئیمام خومه‌ینى، چاك چاك دهزانرىَ كه زانایان نه‌ك هه‌ر ئه‌ندامێتى حیزبێكیان پىَ ڕه‌وا نهبینرىَ، به‌ڵكو توانیویانه گه‌وره‌ترین زلهێزى دنیاى سه‌رده‌مى خۆى لهبنبێنىَ و، له‌جێى ئه‌ویشدا ده‌ستوورى ئیسلامیى ڕابگه‌یه‌نێت و، پاشانیش جێگا زۆر گرنگه‌كانى ئێستاش –پاش (24) ساڵ هه‌ر به‌ده‌ستى (مه‌لا)كانهوهیه، رابه‌رایه‌تى هه‌ر مه‌لا، سه‌رۆكایه‌تى هه‌ر مه‌لا، وه‌زاره‌ته گرنگه‌كان هه‌ر مه‌لا، وه‌زیرى ئیتیلاعات هه‌ر مه‌لا، وه‌زیرى ناوخۆ هه‌ر مه‌لا هێزى قه‌زایى هه‌ر مه‌لا.. وه هه‌روه‌ها، له‌گه‌ڵ ئه‌و ململانێیه‌دا له‌گه‌ڵیاندا ده‌كرێت له‌لایه‌ن زلهێزه‌كانه‌وه توانیویانه خۆیان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان له‌و هه‌ڵدێرانه بپارێزن، جه‌نگى سه‌پێنراوى (8) ساڵه‌ى عێراق، كه هه‌موو چه‌كێكى حه‌رام و كۆ كوژیى هه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر ئێرانه‌وه درایه (ێدام)، به‌لێم زۆر بهژیرانهو به‌رپرسانه -پاش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو دهسهلێتدارانى دنیادا- خۆیانیان هێنایه دهرىَ و، سه‌دامى نۆكه‌رو به‌كرێگیراوى ئه‌م لاو ئه‌ولاش، هه‌ر درێژه‌ى به‌تاوانه‌كانى خۆیدا، تا ده‌ره‌نجام خه‌یانه‌تى به خۆیى و سوپاى دلێرى عێراق و گه‌لى عێراق و خاكى عێراق و دینى عێراق كرد‌و، ئه‌و ولێته (دار الخلافه)یه‌ى ته‌سلیمى بێگانه كرد‌و ئه‌و هه‌موو سه‌ربازه بىَ دیفاعانهى خسته به‌ر كرۆزو هۆك و فڕۆكه‌ى شه‌به‌ح و (بى51) و (بى 52) ئینگلیز‌و ئه‌مریكا، ده ئاخۆ سیاسه‌تى ئه‌و مه‌لایانه باشبوو، یان سیاسه‌تى ئه‌و (عه‌میله)..؟
دهكهوابوو ئه‌و قسه‌یه زۆر هه‌ڵه‌یه كه به‌گشتى بگوترىَ: سیاسه‌تى مه‌لایان به‌كه‌ڵك نایه‌ت، ئه‌وه‌ش هه‌ر هه‌ڵه‌یه كهسىَ پێى وابىَ هه‌ركه‌سێك لهزانكۆكانى خۆرئاوا، یان خۆرههلێت دهرچىَ، وه‌یان ئه‌ڵقه له‌گوێى ئه‌وان بێت –ئه‌گه‌رچى بڕوانامهشى نهبىَ-سیاسه‌تى سه‌ركه‌وتووه‌و دهتوانىَ سه‌ركه‌وتوانه ولێتهكهى وه‌پێش به‌رێ..! ده‌كرێت ئه‌مه بگوترىَ: كه (مه‌لا) چونكه عه‌ماله‌ت و خۆ فرۆشى و دین‌فرۆش و نیشتمانفرۆشى پێناكرىَ و ناتوانىَ ته‌سلیمى ئه‌و زلهێزانه ببىَ، لێى قبووڵ نهكرىَ و بڕىَ جار زوو له‌ناو ببرىَ، به‌لێم عهمیلێك –ئه‌گه‌رچى زیانیش به هه‌موو خه‌ڵكانى دنیا بگه‌یه‌نێت- چونكه جێگاى ره‌زامه‌ندى ئه‌وانه هه‌ر بمێنێته‌وه هه‌تا به‌رژه‌وه‌ندییان ته‌واو دهبىَ! ئه‌مه‌ش زۆر جێگه‌ى خه‌م و خه‌فه‌ته كه له‌لایه‌ن ئیسلامیهكانیشهوه هه‌ر ئه‌و ڕێزه‌ی بگیرێت و بگوترىَ كه: زانایان مافى به‌شداربونى سیاسه‌تیان نیه، زۆر به‌زه‌قیش له‌ناو ههندىَ حیزبى ئیسلامیشدا ئه‌و سیاسه‌ته پیاده ده‌كرێت، مه‌لایه‌كى زۆر باش و به‌ته‌مه‌ن و به‌عیلم و به‌ته‌قواو وریا‌و شاره‌زا له‌مزگه‌وتێكدا هه‌ر كار‌و وه‌زیفه‌ى پێش نوێژى و وتارى هه‌ینى و وانه وتنه‌وه‌ى پىَ ده‌درا، به‌لێم خه‌ڵكانێكى زۆر لهخوارى ئه‌وه‌وه، كهمزانست، كه‌م ته‌جروبه، نه‌ناسراو ده‌برایه سه‌رى سه‌ره‌وه‌و سیاسهتیشى قبووڵ بوو، له‌ولایشه‌وه عه‌لمانیه‌كان هه‌رگیز ڕ‌ازى نابن مه‌لاكان له‌ژێر سێبه‌رى خۆیاندا بۆ خۆیان كار بكه‌ن و وه‌زیفه‌ى گرنگ و به‌رزیان بدرێتىَ، به‌لێم بۆ خۆیان و له‌ژێر سێبه‌رى خۆیاندا هه‌موو كارێكى سیاسییانه بهمهلاكان ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت بۆ(په‌رله‌مان)یش هه‌ر شیاون و رایان وه‌ر ده‌گرن، ئه‌وه‌یه به دوو (كه‌یل)پێوانه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر مه‌لا بۆ خۆى و، بۆ ئیسلامهكهى -سه‌ربه‌خۆ- حیزبێك دابمهزرێنىَ –هه‌رگیز لێى قبووڵ ناكرىَ و، سیاسه‌تى جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى نیه، كه‌چى ئه‌گه‌ر بۆ حیزبێكى عه‌لمانى، وه‌یان بۆ حكومه‌تێكى عه‌لمانى كار بكا، زۆر بلیمه‌ت و زرنگ و سیاسه‌تمه‌داره..!!
ئه‌ركى مزگه‌وت و ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وت هه‌ر له‌سه‌رشانى ئیمامى ئه‌بوو به‌كره! مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ده‌بوو به ئه‌بوو به‌كریان گوتبا: له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و حورمه‌ت و ڕێزه‌ى پێشنوێژى مزگهوتهت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت ده‌خیل سه‌د ده‌خیل له‌بازنه‌ى مزگه‌وت مه‌چۆره دهرىَ و تێكه‌ڵى سیاسه‌ت مه‌كه، ئه‌گینا مه‌ردم وه‌ك جارى جاران-به‌ر له‌وه ببیته خه‌لیفه- گوێبیستى قسه‌و گوتارت نابن، چونكه پێشنوێژ هه‌ر دهبىَ له میمبه‌رى مزگه‌وته‌كانه‌وه فه‌رمان به‌چاكه بدا‌و، رىَ له‌خراپه بگرێت، له‌وه به‌ولاوه ئه‌گه‌ر خۆى بخاته ناو ململانێى (ئه‌نێار)و (مهاجر)ه‌وه بۆ دامه‌زراندنى (خه‌لافه‌ت)ـه‌كه‌ى، وه‌یان دواتر ئه‌گه‌ر ببێته سه‌ركرده‌ى (سوپا)و ڕووبه‌ڕووى عه‌ره‌به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان ڕاوهستىَ، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر له‌و نێوانه‌دا خه‌ڵكێكیش بكوژرێت، جێگه‌و پێگه‌ى خۆى لاى جه‌ماوه‌ر له‌ده‌ست ده‌داو لاى خه‌ڵكى به‌پیاوێكى سیاسى و دڵڕه‌ق ده‌درێته قه‌ڵه‌م، به‌ر له‌وه به‌پیاوێكى ڕۆحى و په‌پووله‌ى ناو مزگه‌وت دابنرێت، چونكه ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر تێگهیهنرابىَ و پێگهیهنرابێت كه ئیسلامى میحرابى مزگه‌وت و گۆڕه‌پانى جیهاد هه‌ر یه‌ك ئیسلامه ئیتر هه‌رگیز هه‌ڵه‌ى ئاوا ناكاو دوێنىَ و ئه‌مڕۆى ئه‌و پێشنوێژه به‌دووچاو سه‌یر ناكا، ئه‌و بیر‌و بۆچوونانه هى په‌نجا ساڵ له‌مه‌و پێشه‌و ئێكسپایه‌ر بوون، به‌ده‌ر له‌وه‌ش مه‌لا ڕێز‌و حورمه‌تى بۆ یهكراوو (موزهییهفى)ى بۆچییه؟ مه‌لا نهتوانىَ باسێكى كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى سه‌رده‌م بكا‌و، حاكمیه‌تى خوا بخاته‌وه گه‌ڕ، دهبىَ چ ڕێزێكى مابىَ هه‌م خۆى و، هه‌م بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌ى؟
كه‌وابوو چار ئه‌وه‌یه كه گه‌ل و جه‌ماوه‌ر ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى ئیسلامییانه‌ى په‌ره پێبدرێت و مه‌لا بخرێته‌وه جێگه ئه‌سڵه‌كه‌ى خۆى (پێشنوێژى مزگه‌وت) و به‌رپرسى كاروبارى ده‌وڵه‌ت له‌و ناوچه‌یه‌دا، وا ده‌زانم به‌ته‌نها دوژمنانى دینى خوا ڕ‌ازى نین مه‌لا و زاناى ئایینى له‌مزگه‌وت بێته دهرىَ و خۆى بدات به‌ده‌م سیاسه‌تى دنیاى ئه‌مڕۆوه‌و نههێڵىَ كاره سه‌ره‌كیه ئیسلامییه‌كان بكه‌ونه ژێر ده‌ستى ئه‌وان، ئه‌گه‌ر دیینى خوا ڕیسواو كهمقهدر بوو، وه‌یان فڕێدرایه زاویهیهكى مزگه‌وته‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌لا نه‌یه‌ته ده‌ر، دهبىَ كىَ بێته ده‌رو ده‌نگى ئه‌و شته ناپه‌سه‌ندانه بدا؟ ئه‌مه له لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ڕێز‌و حورمه‌ت ته‌نها له‌پاڵ ڕێز‌و حورمه‌تى ئیسلامدایه، كهئیسلامهكه ڕێزى نه‌ما، دهبىَ كىَ ڕێز له‌و مه‌لاو زانایانه بنىَ..؟ خۆ به‌گژاچوونى كارى ناشه‌رعیى و پێچەوانەوەی دیینی خوا، جیهاده له‌ڕێى خوادا: يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ.. المائده:٥٤. هیوادارم به‌ره‌و تێگهیهشتنێكی لووتكه‌و، به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی ڕۆشن
گشتمان بێ وچان و بێماندووبوون ڕێ بگرینه به‌ر هه‌تا ده‌گه‌ینه پیرۆزیی و، پیرۆز ده‌بین.
جومادى دووه‌مى 1423ك – ئابى 2003ز