18/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌وانه‌ی توشی کێشی زۆر ده‌بن
له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تازه‌ی زانکۆی (ته‌کساس)به‌سه‌رپه‌رشتی دکتۆر(دونغ لی) رایان گه‌یاند ئه‌و گه‌نجانه‌ی که دوچاری کێشی زیاده هاتون زۆرترین ئه‌و گه‌نجانه‌ن که دوچاوری سه‌ره‌تانی په‌نکریاس ئه‌بن، به‌راورد به‌وانه‌ی که کێشیان ئاساییه.
دکتۆر (دونغ) رای گه‌یاند توشبوون به‌م نه‌خۆشیه ته‌مه‌نێکی دیاری کراوی نیه واته له‌هه‌ر ته‌مه‌نێکدا دوچاری کێشی زیاده بوون ترسمان زیادبکات له‌سه‌ر توشبونمان به‌م نه‌خۆشیه.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که ئه‌و گه‌نجانه‌ی ته‌مه‌نیان له نیوان(14-19) ساڵیدایه دوچاری کێشی زیاده هاتون رێژه‌ی توشبونیان به سه‌ره‌تانی په‌نکریاس له%60 به‌راورد به‌و گه‌نجانه‌ی که هاوته‌مه‌ن و کێشیان ئاسایه، هه‌روه‌ها له‌و که‌سانه‌ی که ته‌مه‌نیان له نێوان (20-30)سالیدایه رێژه‌ی توشبونیان به‌م نه‌خۆشیه دوهێنده‌ی ئه‌وکه‌سانه‌یه که هاوته‌مه‌ن و کێشیان یاساییه .
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هاتو که‌سێکی کێشی ئاسای دوچاری ئه‌م نه‌خۆشیه هات له‌دوای ته‌شخیس کردنی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له ژیاندا دوهێنده‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که کێشیان زیاده به‌و مانایه‌ی که‌سی ئاسای 18 مانگ و که‌سێكی کێشی زیاده 10 مانگ.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه پێکردنه ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌تانی په‌نکریاس له ریز به‌ندی چواره‌مدایه که مرۆڤه‌کان پێی ئه‌مرن له هه‌ردو ره‌گه‌زدا له نێوان جۆره‌کانی تری سه‌ره‌تانه‌کان.
American Cancer Society