زانایان به‌تایبه‌ت ئه‌بوو لحسهنی ئه‌شعری..ئه‌م گروپه به ده‌رچوو له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵات سیسته‌می خه‌لافه‌تی ئیسلامی هه‌ژمار ده‌که‌ن.. به تایبه‌ت له خه‌لافه‌تی چواره‌می ڕاشیدین پێشه‌وای موسڵمانان عه‌لی کوری ئه‌بوطالیب ،عیلله‌تی ناوه‌که‌یان له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه که ده‌رچوون له خه‌لافه‌تی ئیسلامی،واتا ئیخراجیان کردوه له‌و ده‌سه‌ڵاته بۆیه پێیان ده‌ترێت خه‌وارج!!
ئه‌مه ده‌قی ووته‌که‌ی ئه‌بوو لحسهن ئهشعریه(قال رحمه الله تعالى: "والسبب الذي سموا له خوارج خروجهم على علي لما حكم")
ئه‌م گروپه له دوای ڕودای صه‌فین له عه‌لی کوری ئه‌بوتالیب جیابوونه‌وه داوای ئه‌وه‌یان ده‌کرد ده‌بێت خوا له‌نێوانماندا فه‌رمانڕه‌وابێت ته‌کفیری ئیمامی عه‌لیان کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌میری موسڵمانان عوسمانی کوڕی عه‌فان..،به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌ك ده‌نگن که خه‌لافه‌تی ئهبوبکرو عومه‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوایان لێبێت به خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ده‌زانن.
بۆ زانیاری زیاتر ئه‌م گروپه له مێژوودا ته‌نها به خه‌وارج نه‌ناسراون به‌ڵکو چه‌ند ناوێکی تریان هه‌یه...له‌وانه (حروریه، شه‌رات، ئیباضه، ماریقه..هتد) ته‌نها به ناوی مارقه رازینین چونکه ئه‌و ووشه به واتای ئه‌وه‌ی که چۆن تیر له که‌وان ده‌رده‌چێت ئه‌مانیش له دین ده‌رچوون،ده‌نا به هه‌موو ناوه‌کانی تر ڕازین.
هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵێك له‌زانایان پیان وایه ئه‌م گروپه سه‌رلێشێواوه ده‌گرێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری ئازیز(صلی لله علیه وسلم)
له‌و زانا به‌رێز وه‌ك ئیبن قه‌یم ، شه‌هرستانی، ئه‌بو محمه‌دی کوڕی حه‌زم، هتد..
ده‌فه‌رموون ئه‌م گروپه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه دروست بوون، که‌سێك به‌ناوی (خويصرة) که له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ردا دانیشتبوو، بی ڕیزی کرد له مه‌جلیسی پێغه‌مبه‌رداو رووه پێغه‌مبه‌ر ووتی محمد له خوا بترسه..فه‌رمووده‌که
دوردرێژهبهونده کۆتایی پێدینم..به‌ڵام فه‌رمووده‌که وه‌ك خۆی داده‌نێم که له ئه‌بی سعیدی خودریه.. گێراوه‌ته‌وه..( بَعَثَ عَلِيُّ بْنُ أَبِي طَالِبٍ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ مِنَ الْيَمَنِ بِذُهَيْبَةٍ فِي أَدِيمٍ مَقْرُوظٍ. لَمْ تُحَصَّلْ مِنْ تُرَابِهَا. قَالَ: فَقَسَمَهَا بَيْنَ أَرْبَعَةِ نَفَرٍ بَيْنَ عُيَيْنَةَ بْنِ حِصْنٍ وَالأَقْرَعِ بْنِ حَابِسٍ وَزَيْدِ الْخَيْلِ، وَالرَّابِعُ إِمَّا عَلْقَمَةُ بْنُ عُلاَثَةَ وَإِمَّا عَامِرُ بْنُ الطُّفَيْلِ، فَقَالَ رَجُلٌ مِنْ أَصْحَابِهِ: كُنَّا نَحْنُ أَحَقَّ بِهَذَا مِنْ هَؤُلاَءِ. قَالَ: فَبَلَغَ ذَلِكَ النَّبِيَّ r، فَقَالَ: "أَلاَ تَأْمَنُونِي وَأَنَا أَمِينُ مَنْ فِي السَّمَاءِ، يَأْتِينِي خَبَرُ السَّمَاءِ صَبَاحًا وَمَسَاءً". قَالَ: فَقَامَ رَجُلٌ غَائِرُ الْعَيْنَيْنِ مُشْرِفُ الْوَجْنَتَيْنِ نَاشِزُ الْجَبْهَةِ كَثُّ اللِّحْيَةِ مَحْلُوقُ الرَّأْسِ مُشَمَّرُ الإِزَارِ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، اتَّقِ اللَّهَ! قَالَ: "وَيْلَكَ! أَوَلَسْتُ أَحَقَّ أَهْلِ الأَرْضِ أَنْ يَتَّقِيَ اللَّهَ".)
پاشان سه‌روه‌رمان له‌باسی ئه‌م گروپه سهرلێشێوه ده‌فه‌رموێت، ئه‌م کۆمه‌ڵه سهرلیشێواوه نوێژ ده‌که‌ن ..، قورئان خوێنن..به‌ڵام قورئانه‌کان له قورگیان به‌رزنابێته‌وه..، وه‌ك چۆن تیر له که‌وان ده‌رده‌چێت ئه‌مانه ده‌رچوون له دین پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر بۆمان هه‌ڵکه‌وت و ئه‌وانه‌مان بینی ده‌یان کوژین،وه‌ك کوشتنی سه‌مود واتا ده‌بێت له ناوبچن.. ئه‌مه ده‌قی فه‌رموده‌که‌یه(قَالَ: ثُمَّ وَلَّى الرَّجُلُ. قَالَ خَالِدُ بْنُ الْوَلِيدِ:يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَلاَ أَضْرِبُ عُنُقَهُ؟! قَالَ: "لاَ، لَعَلَّهُ أَنْ يَكُونَ يُصَلِّي". فَقَالَ خَالِدٌ: وَكَمْ مِنْ مُصَلٍّ يَقُولُ بِلِسَانِهِ مَا لَيْسَ فِي قَلْبِهِ. قَالَ رَسُولُ اللَّهِ r: "إِنِّي لَمْ أُومَرْ أَنْ أَنْقُبَ عَنْ قُلُوبِ النَّاسِ وَلاَ أَشُقَّ بُطُونَهُمْ". قَالَ: ثُمَّ نَظَرَ إِلَيْهِ وَهُوَ مُقَفٍّ فَقَالَ: "إِنَّهُ يَخْرُجُ مِنْ ضِئْضِئِ هَذَا قَوْمٌ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ رَطْبًا لاَ يُجَاوِزُ حَنَاجِرَهُمْ، يَمْرُقُونَ مِنْ الدِّينِ كَمَا يَمْرُقُ السَّهْمُ مِنْ الرَّمِيَّةِ". وَأَظُنُّهُ قَالَ: "لَئِنْ أَدْرَكْتُهُمْ لأَقْتُلَنَّهُمْ قَتْلَ ثَمُودَ)
ڕویبضه چیه؟
رویبضه واتا خهڵکانێكن که پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت تافهن واتا زۆر سوکن له کاروباری موسڵمانان ده‌ست وه‌رده‌ده‌ن به‌ناوی موسڵمانانه‌وه ئاخافتن ده‌که‌ن، زانایان ئه‌م رویبضهنه به مستهشریقین یاخود سیاسیه بێباوه‌ڕه‌کان که ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه ناو کاروباری موسڵمانان و ئیسلام به‌گشتی بۆ نمونه ده‌ڵێن ده‌بیت ئیسلام دیموکراسی بێت په‌نا به‌خوا،یان ئیسلامی رادیکاڵی، توندره‌و، میانهڕهوو ئه‌و ناوانه‌ی که بۆی داده‌تاشن، زۆرێك له نمونه‌ی تر وه‌ك بەناو موسڵمانانن فریان بە ئیسلامەوە نیە خۆیان خه‌ڵکیکی تافهن وه‌ك زورنا ژه‌نن بۆ ده‌سه‌ڵات زوڕنای لێئه‌ده‌ن دیاره مه‌به‌ستم خودی زوڕناکه نیه، به‌ڵکو مهبستم فوکردنه به‌و ڕیکلامانه‌ی که ئه‌مان بۆ زاڵمه‌کانی ده‌که‌ن خه‌ڵک ده‌سته‌مۆ ده‌که‌ن که ده‌ست بگرن به‌کڵاوه‌که‌ی خۆیانه‌وه به که‌س زله‌یان لێنه‌دا، وه‌ك خۆیان ترسنۆك جه‌بان بن له‌به‌رانبه‌ر بێباوهڕکاندا زرنگ و شێر بن به‌رانبه‌ر به موسڵمانان، له ده‌زگاکانی عه‌لمانی بەناوی موسڵمانەوە ته‌حقیق له موسڵمانان بکه‌ن، سوێند به‌خوای گه‌وره دووبرای هه‌ولێری گیرابوون له‌شاری هه‌ولێر ئه‌وه‌ی که ته‌حقیقی له‌گه‌ڵ کردبوون ئه‌م جه‌ماعه‌تی بەناو سەلەفیانە بوون که خۆی بۆی گێرامه‌وه، ئه‌وەنده به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت زۆرن له‌و نمونانه‌ی به ئاشکرا له ڕاگه‌یاندن و پێگه‌کانه‌وه خۆیان و نوسینه‌کانیان ده‌بینرێن، خوای گه‌وره هیدایه‌تیان بدات ئه‌گه‌ر قابیلی هیدایه‌تن خۆ ئه‌گه‌ر نا خوایه گیان به زووترین کات له ناویان به‌رێت..ئامین
ئه‌مانه پێیان وایه هه‌ر که‌س که‌سێکی کافر به کافر زانی و کافر کرد ئه‌وه خه‌وارجه، لهکتێكدا کافرکردن حوکمی شه‌رعیه که خه‌ڵکی بروای به بچوکترین حرف نه‌بوو له‌م ئیسلامه‌دا بێهیچ شک‌و گومانێك کافرده‌بێت، جا ناکرێت که‌س کافر نه‌که‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئەمانە که خۆیان مورجیئه‌ن دڵیان پێی خۆشبێت، مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه دوای بیکه‌ن به قالو قیل بڵێن ماکوان له‌خۆیه‌وه خه‌ڵکی کافر ده‌کات دیاره مه‌به‌سته‌که‌م پێوه‌ری شه‌رعی ئیسلامه، چونکه په‌نا به‌خوا خه‌وارج خه‌ڵکیان له‌سه‌ر تاوان کافر ده‌کرد ئه‌گه‌ر جی تاوانه‌که له‌تاوانی بچوك ههژماربکرایه.
فه‌رموده زۆره له‌سه‌ر خراپی خه‌وارج له‌و فهرمودانهی سه‌روه‌رمان صلی لله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت (سَيَخْرُجُ فِي آخِرِ الزَّمَانِ قَوْمٌ أَحْدَاثُ الأَسْنَانِ سُفَهَاءُ الأَحْلاَمِ يَقُولُونَ مِنْ خَيْرِ قَوْلِ الْبَرِيَّةِ، يَقْرَءُونَ الْقُرْآنَ لاَ يُجَاوِزُ حَنَاجِرَهُمْ، يَمْرُقُونَ مِنْ الدِّينِ كَمَا يَمْرُقُ السَّهْمُ مِنْ الرَّمِيَّةِ، فَإِذَا لَقِيتُمُوهُمْ فَاقْتُلُوهُمْ؛ فَإِنَّ فِي قَتْلِهِمْ أَجْرًا لِمَنْ قَتَلَهُمْ عِنْدَ اللَّهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ)
ئه‌م خه‌وارجانه له‌دوای ئه‌وه‌ی که هێزیان جیاکردوه له پێشه‌وای موسڵمانان عه‌لی کوری ئه‌بوتالیب،ده‌یانوت ده‌بێت خوا له نێوانماندا فهرمانڕهوابیت،ئه‌م ووته‌یه خۆی بۆخۆی شتیکی جوان چاکه، به‌ڵام وه‌ك ئیمامی عه‌لی ده‌فه‌رموێت ڕه‌زامه‌ندی خوی لێبێت ووشه‌یه‌کی حه‌قه به‌ڵام مه‌به‌سته‌که‌ی پێ باطڵه، وه‌ك سەلەفیەکانی مەدرەسەی مەڵیك عبدوڵای سعودی ئێستا، هه‌موو ده‌ڵێن باخوای موته‌عال فه‌رمانڕه‌وابێت، ئه‌وان وه‌ك خه‌وارج ده‌مدرێژی ده‌که‌ن به‌سه‌رماندا گوایه ئه‌وان ئه‌هلی سه‌له‌فن و به کیتاب و سونه ده‌رۆن به‌ڕێوه ئێمه‌یان پی جاهیله، که‌چی پێیان وایه له ده‌سه‌ڵاتێکی عه‌لمانی کافر ڕاپهریت وه‌ك حوسنی موباره‌ک و زین عابیدین طاغوتێکی کافری وه‌ك موعه‌مه‌ر قه‌زافی و بەشاری کەلب که له‌م رۆژانه‌دا زیاد له (45000) که‌سی له خه‌ڵکی سوریا شه‌هید کردوه خوای گه‌وره به شه‌هید قوبوڵیان بکات، ئه‌وانه به موسڵمانان ده‌زانن ئه‌وه‌ی که کوژراوه جاهیله و خه‌وارجه په‌نا به خوای گه‌وره له مه‌کری ئه‌م شینه نا سەلەفیانەی خلیج و ئیخوان بە دوژمنی دین دەزانن ،پی ده‌چێت زۆرێك له‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی ئێمه که خۆیان ده‌ڵین ئیسلام به که‌ڵکی ده‌سه‌ڵات نایه‌ت ده‌بێت دین له ده‌وڵه‌ت جیا بکرێته‌وه،ئه‌وانه به ئه‌میری موسڵمانان هه‌ژماری ده‌که‌ن، موسڵمانان به خوارج روهیبضهو ئاماژه‌یان بۆ ده‌که‌ن، ده‌ی خۆتان بڵێن خه‌ڵکی نا .. ئه‌م گروپه سهرلێشێواووانە...ئه‌و ووته‌ی عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالیب نایانگرتهوه، که ده‌ڵێن سه‌له‌فین شوێن که‌وتووی کیتاب و سوننه‌تین ،قسه‌که حه‌قه به‌ڵام له ناوخندا چه‌واشه‌ی موسڵمانانه!.
پێیان وایه ئه‌گه‌ر دهربجیت له ده‌سه‌ڵاتیکی زاڵم ئه‌وه خه‌وارجی لێرده ئه‌وه بیری ئەو گروپە ده‌خه‌مه‌وه که سه‌رلێشێواوێکی وه‌ك ته‌یموری له‌نگ که هه‌موو قورئانی له‌به‌ر بوو به هه‌ردوو ده‌ست شمشێربازی ده‌کرد زۆربه‌ی دنیای خسته ژێر فه‌رمانڕه‌وای خۆی، به‌ڵام ئیبن تیمیه ده‌فه‌رموێت کافره چونکه له ده‌سه‌ڵاته‌که‌یدا کاری به قورئان نه‌ده‌کرد،به‌ڵکو سیسته‌می ووڵاته‌که‌ی یاسقی جه‌نگیز خان بوو نه‌عله‌تی خوای لبێت..! یان حه‌جاجی کوری یوسفی سه‌قه‌فی ئه‌گه‌ر به حسابی ئەو بەناو سەلەفیانە بوایه ئه‌و هه‌موو تابیعه به‌رێزه دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوون، به ووته‌ی ئەوان بێت هه‌موو جاهیلن، یاخود که‌سێکی وه‌ك ئهلقهمه که پێشه‌وای موسڵمانه ئه‌هلی سه‌له‌فه له‌ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌ك عهبدلمهلیکی کوری مه‌روان شوڕشی کرد، ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر عبدولمهلیكی کوڕی مه‌روان خه‌لیفه نه‌بوایه ئه‌وا یه‌کێک بوو له زانایانی ئه‌م ئوممه‌ته، بۆیه ئه‌و ووته‌یه‌یان وه‌ك فلسی قه‌ڵب وایه ته‌نها سه‌رچاوی خۆایان پێ ده‌گرێته‌وه که گوایه هه‌رکه‌س خه‌بات شورش بکات ئه‌و به خه‌وارج ئاماژه‌ی بۆ بکرێت..
ئیتر باسی شوڕشه‌کانی ناو ئه‌نده‌لوس ناکه‌م که عبدولرحمانی کوڕی معاویه کردی به‌سه‌ر هه‌موو والیه‌کانی ئه‌و ووڵاته که زیاد له (22) والی له‌و وولاته‌دا بوون دژی هه‌موویان شوڕشی کرد خۆشی له خه‌لافه‌تی عه‌باسی جیا کرده‌وه،وه هیچ زانایه‌ك نه له دوژمانی ئه‌و پیاوه نه له یاوه‌رانی به‌م عهبدورحمانی داخلهیان نه‌وت تۆ خه‌وارجی!!
یاخود شورشی ئیبراهیمی جودالی، که شورشی کرد دژی گه‌له‌که‌ی خۆی موسڵمان بوون به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خراپ بوو،یان شێخ عه‌بدلله یاسین و یوسفی کوڕی تا‌شفین ، ئه‌بوبکری عومه‌ری له‌متونی...هتد
که له‌و سه‌رده‌مه‌دا پیاوانی وه‌ك ئیمامی عه‌زالی هه‌بوون که‌سیان ئه‌وانیان به خه‌وارج نه‌زانی!!
کوتایی ووته‌م له‌م تهورهدا به‌و دێنم که سیسته‌می خه‌لافه‌ت له‌سه‌رده‌می عه‌باسیه‌کان وێران بوو بوو به‌ده‌ست شیعه‌وه، به‌ڵام هه‌ر موسڵمانی ئه‌هلی سوننه‌ت جه‌ماعه خه‌لیفه بوون،پاشان سوڵطان دامه‌زرا وه‌ك سوڵطان محمودی سه‌لجوقی فه‌رمانڕه‌وای ده‌کرد یان سوڵطانهکانی خه‌واریزم،یاخود سوڵطانهکانی هند که به غوریهکان ناسرا بوون،له هه‌مان کاتدا ئه‌میر دامه‌زرا که هیچیان ئیلاقهیان بهسهریهکتر نه‌بوو وه‌ك مودوحی کوڕی تونته‌کین و عیماده‌دین زه‌نکی، له‌مێژووی ئه‌م ئیسلامه‌دا که‌سێك به‌مانه‌ی نه‌وتووه ده‌رچوون لهفهرمانڕهواکان و ده‌سه‌ڵاتداران ئیتر به خه‌وارج حساب ده‌کرێن، که ئه‌و زه‌مه‌نه هه‌موو موسڵمان بوون که‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌کردوه بڵێت دین ده‌وڵه‌ت لهیهكجیا ده‌که‌مه‌وه وه‌ك مه‌سعود به‌رزانی جه‌لال تاڵه‌بانی به ئاشکرا ئه‌وه ده‌ڵێن گویمان لێیان بووه له که‌ناڵه‌کانه‌وه زیاد له ده‌یان به‌ڵگه‌ی تر له‌به‌ر ده‌ستان، ته‌نانه‌ت ناوه‌کانیان دیاره وه‌ك پارتی که حیزبیکی لیبراڵه یه‌کێتی سوسیال دیموکراته...
خاڵیکی تر که زۆر گرنگه له جاسوسی ئه‌مانه که ده‌یکه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵات جا راسته‌وخۆ بێت یان ناراسته‌وخۆ که جیاوازی نیه لای من، وه‌ك یه‌ک حسبیان بۆ ده‌که‌م، عه‌لی کوڕی ئه‌بوو تاڵیب له جه‌نگی جه‌مه‌ل و صه‌فین دا زۆر ناره‌حه‌ت بوو، خه‌فه‌ت بار بوو ، به‌ڵام له شه‌ری نه‌هروان که سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر خه‌وارجدا زۆر دڵخۆش بوو چونکه فه‌رموده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)هاته دی، جا ئه‌م بەناو سەلەفیانە که خه‌ڵکی به خه‌وارج ده‌ست نیشان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ر یه‌ك له ئهفرادانی مه‌دخه‌لی موسڵمانێك بده‌ن به ده‌سته‌وه بۆ زیندانه‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌وان به خێر‌و پاداشتی ده‌زانن، لای ئێوه ئاشکرایه موسڵمانانی زێده ئازیز که جاسوو حوکمی له ئیسلامدا کوشتنه، ته‌نها زانایان له‌وه‌دا ڕای جیاوازیان هه‌یه که له گۆڕستانی موسڵمان بنێژڕێن یان نابێت له‌وێش بنێژرین،جا ئه‌م سه‌رلێشێواوانه واهه‌ست نه‌که‌ن هه‌روا به ئاسانی بۆیان ده‌رواته سه‌ر بیر له‌وه بکه‌نه‌وه، که رۆژانێك دێت موسڵمانان دادگای شه‌رعیان هه‌یه..!
ئه‌م جاشایهتیهش له بیر موسڵمانان ناچێته‌وه به هه‌موو هێزوو توانهیهکتان بونه‌ته کاسه‌لێس و ده‌تانه‌وێت پیگه‌ی موسڵمانان لاواز بکه خوای گه‌وره تۆڵه‌تان لێبستێنێت..ئامین موسڵمانان هه‌روا لاواز نابن..وتلك الأيام ندولها بين الناس.