و/ لقمان امین
به‌بێ گومان که حوکمدان به‌سه‌ر که‌سێکدا که مورته‌دبۆته‌وه شتێکی گه‌وره‌وگرانه و زۆرترسناکه ، ئه‌وه‌ش شتێکه که ناىێت یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت خۆی دان به‌وه‌دابنێت که پاشگه‌زبۆته‌وه له دین یان دابێت شاهید هه‌بێت له‌سه‌ری که‌وا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه له‌دین ، جا چه‌ند شایه‌ت ده‌بێ شایه‌تی له‌سه‌ری بدات ؟
أبوقدامة ده‌ڵێت له[المغني]ج10/98 :{ئه‌گه‌ر شایه‌تی ته‌واو هه‌ىێت له‌سه‌ر که‌سێك که مورته‌دبۆته‌وه و ئه‌ویش ئینکاری کرد له‌وی که هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه له‌دین ئه‌وا ئینکاریه‌که‌ی قبوڵ ناکرێت ، داوای تۆبه‌ی لێده‌کرێت ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی نه‌کرد ئه‌وا ده‌کوژرێت ، وه ئه‌گێڕێته‌وه له هه‌ندێ له هاوه‌ڵه‌کانی أبوحنیفة که ته‌نها ئینکارکردنه‌که‌ی کافی یه بۆ په‌شیمانبونه‌وه‌که‌ی وگه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئیسلام ، به‌ڵام له‌سه‌رێتی که شایه‌تمان به‌ئاشکرا بڵێت {أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمد رسول الله} ئه‌ثه‌رێك هه‌یه که له ئیمام علي ه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه[رصي الله عنه] که کابرایه‌کی عه‌ره‌بیان بۆلای هێنا که بوبوه مه‌سیحی داوای تۆبه‌ی لێکرد تۆبه‌ی نه‌کرد کوشتی ، وه‌کۆمه‌ڵێکیشیان بۆلای هێنا له‌زاندیقه‌کان نوێژیایشیان ده‌کرد به‌ڵام شایه‌تی ڕاستگۆی ته‌واو هه‌بو له‌سه‌ریان ئینکاریشیان کرد و ووتیان دینی که‌مان نی یه غه‌یری ئیسلام هه‌رکوشتیانی ، پاشان ووتی ئه‌زانن بۆچی داوای تۆبه‌م له‌وکابرایه‌کرد که بۆته نصرانی یان مه‌سیحی ؟ بۆیه داوای تۆبه‌م لێیکرد چونکه دینه‌که‌ی خۆی ئاشکرا کردبوو ، به‌ڵام ئه‌و زندیقانه که به‌ڵگه به‌سه‌ریاندا سه‌لمێندرا ، بۆیه کوشتیانم چونکه ئینکاریانکرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که به‌ڵگه‌ی ته‌واو به‌سه‌ریاندا سه‌لمێندرا، وه ئینکاریکردنه‌که‌یان ته‌نها به‌درۆخستنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کانبو بۆیه گوێی پێنه‌درا وه‌کو هه‌ر شکاتێکیتر، جائه‌گه‌ر دانی به‌کافربونی خۆیدانا و پاشان ئینکاریکرد ئه‌وکاته ئیحتماله بڵێین به یه‌کێك له‌مه‌سه‌له‌کان ئه‌گه‌رچی بڵێین که نێوانیان حه‌دی شه‌رعی واجب ده‌بێ به‌سه‌ریدا به ده‌ربڕینی قسه‌که‌ی، ئه‌وه‌شی که ئیسپات کراوه به‌سه‌ریدا به به‌ڵگه‌وه به ئینکاری کردن له‌سه‌ری لا ناچێت ئه‌وکوته په‌شیمان بونه‌وه دادی نادات وه‌کو زیناکردن که ئه‌گه‌ر به‌ده‌می خۆی دانی پیانا پاشان په‌شیمان بۆوه له‌قسه‌کردندا ئه‌وا لێی وه‌رده‌گیرێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌به‌ڵگه‌وه ئیسبات کرا به‌سه‌ریدا ئه‌خۆی ئینکاری کرد ئه‌وا لێی وه‌رناگیرێت .
وه وه‌رگردنی شایه‌تی له‌سه‌ر مورته‌د ده‌بێ دووشاهیدی عدل بێت ، له‌سه‌ر ووته‌ی زۆرینه‌ی زانایانی ئیسلام مالك ، الأوزاعي ، الشافعي ، خاوه‌ن ڕائه‌کان ، که‌س شك نابه‌ین که پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان بێت ته‌نها حسن البصري نه‌بێت که ده‌ڵێت، شایه‌تی بۆ شتێك که کوشتنی له‌سه‌ربێت ده‌بێت چوار شایه‌ت بێت قیاس و پێوه‌ر له‌سه‌ر زیناکردنه ، وه‌هه‌شمانه که شایه‌تی دووکه‌سی عادل وه‌رگیراوه بۆ حه‌د ده‌رکردن وه‌کو دزی ، به‌ڵام ئه‌وه پێوانه‌ناکرێت له‌سه‌ر زیناکردن . وه کۆتایی پێهێنانی دوو شایه‌ت کافی یه بۆ سه‌ر مورته‌د . ئه‌وه‌ش بزانه که شایه‌تی قبوڵناکرێت له‌سه‌ر مورته‌د ، که ئه‌گه‌ر ڕووکه‌شی بێت یان هه‌ر قسه‌یه‌ك بێت که به ته‌واوی ڕوون نه‌بێته‌وه که به‌ته‌واوی مورته‌ده‌و مورته‌د بووه ، چونکه ئه‌وه زۆر زه‌روره که شایه‌ته‌کان به‌ووردی هه‌موشته‌کان ڕوون بکاته‌وه که‌وا پێی مورته‌د بوه زانای گه‌وره علیش له[منح الجلیل]دا 4/465 ده‌ڵێت:{شایه‌تیدان له‌سه‌ری واتا کافربوونی موسڵمانێك ئه‌وه‌ش خێنی تیاده‌ڕژێت، کوشتنی نه‌فسی، ده‌ست به‌سه‌رگردنی ماڵی، مه‌نع کردنی وه‌ره‌سه‌کانی له‌میراته‌که‌ی ،شتی تریش ،به‌وه‌نابێت ته‌نها بڵێت شایه‌تی ئه‌ده‌م که‌کافره، ده‌بێت هه‌موشته‌کانی ڕوونبکاته‌وه بۆ خه‌ڵکی که پێی کافربوه ، له‌وانه‌یه شتێك بێت ئه‌و وابزانێت که کافربوه له‌ڕاستیشدا وانه‌بێت وه‌جبه که‌به‌ته‌واوی ڕوونی بکاته‌وه ناشبێت شایه‌تیه‌کی ڕواڵه‌ت وه‌ربگیرێت له‌که‌سێك چونکه جیاوازی له‌نێوان مه‌زهه‌به‌کاندا زۆره له‌سه‌ر به‌کافرکردنی که‌سێك } .
حوکمی مورته‌دێك ئه‌گه‌ر ئینکاری بکات له شاهیدیانه‌ی که له‌سه‌ری ئه‌درێت .
زانایان له‌م باسه‌شدا ڕای جیاوازیان هه‌یه هه‌روه‌کو پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا له‌لای ابن قدامة وه‌هه‌ندێ له‌زانایان بۆ ئه‌وه چونه که ئه‌گه‌ر شایه‌تی ته‌واو شایه‌تی له‌سه‌ر که‌سێكدا که مورته‌دبۆته‌وه و ئه خۆی ئینکاری کرد له‌وه ئه‌وا قسه قسه‌ی خۆی ئه‌یخوات ئه‌وه موسڵمانه ، له‌وانه‌ش ابن التیمیة گێڕاویه‌تی یه‌وه له [الأختیارات العلمیة ] باسه‌که‌شی پته‌وکردوه به أبنحنیفة ه‌و، الشافعي ، أحمد . هه‌روه‌ها ابن حنبلي له[الفروع واشراط] له‌هه‌ندێ زانایانه‌وه ده‌گێڕێته‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌وکه‌سه ووتی من هاشاو خۆم به‌ریئه‌که‌م له‌هه‌موو دینێك غه‌یری دینی ئیسلام ته‌نهادینم ئیسلامه وشایه‌تمانی هێنا{ أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا رسول الله} هیچ شتێکی‌تر کاری نابێت له‌سه‌ری .
بێ گومان ده‌بێت دادگایه‌کی دادوه‌رو عادیلانه بکرێت بۆ مورته‌د .
ئیسلام مافی ئه‌وه‌ی داوه به هه‌موو موسڵمانێك و که‌فاله‌تی ژیان وماڵ وناموسی کردوه بۆ هه‌موو ئینسانێك که‌فاله‌تی محکمه ودادگایه‌کی دادوه‌رانه‌و عادیلانه‌ی بۆ ده‌کات ته‌نانه‌ت بۆ مورته‌دیش ، یان پیاوکوژ یان فاسق که دان به‌وه‌دابنات که سنورێك له سنوره‌کانی خوای به‌زاندوه که‌حه‌دی شه‌رعی بکه‌وێته سه‌ر . وه ره‌خساندویه‌تی بۆ هه‌موو موسڵمانێك که مجاده‌له وچه‌نه‌حانێ بکات له‌سه‌رخۆی و مافی خۆی، وه بۆ موسڵمانان دادوه‌رێکی دادوه‌ری بۆ بڕه‌خسێنێت وئاماده‌ی بکات بۆ هه‌قی حوکمدان و مه‌حکه‌مه یان دادگا، وه‌دادوه‌ربێت له‌خویدا و بۆده‌وروبه‌ره‌که‌ی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که ده‌بێت زۆر به‌ئاگاو ووردبین بن له حوکمدانی موسڵمانێك بۆ کافری و مورته‌د بونی ، جا هه‌رده‌بێت که ڕواڵه‌تی پاشگه‌زبونه‌وه‌ی له ئیسلام بێ گومان به‌ڵگه‌ی بڕاوه‌ی له‌سه‌ربێت که‌وا مورته‌د بۆته‌وه و له ئیسلام ده‌رچوه ، چونکه ئه‌و سزایه‌ی که ڕاده‌وه‌ستێت له‌سه‌ری زۆرگه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر کاروکرده‌وه‌یه‌کی کردبێت یان قسه‌و باسێکی وای کردبێت که پاشگه‌زبونه‌وه‌ی له‌دینی به‌دواوه‌بێت ، ده‌بێت زۆر به‌وردی تێی بڕوانرێت ، له‌ئیمام مالك ه‌وه که ووتویه‌تی:{ ئه‌گه‌ر که‌سێك قسه‌یه‌کی کرد بێت له سه‌د ڕووه‌وه کوفر بگه‌یه‌نێت به‌ڵام له یه‌ك ڕووه‌وه جێی شك و گومان بێت ئیمان بگرێته‌وه ئه‌وه نابێت حوکمی کافری به‌سه‌ردا بدرێت ، خوارجه‌کان ئه‌وه‌ی که ئه‌یان ووت به هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه وسلم ناوترێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیمامی علي به‌کافریانی دانه‌ناوه ، له‌باسیشیاندا ووتویه‌تی :{وه‌کو یه‌ك نابن که‌سێك که داوای هه‌ق بکات و نه‌یپێکێت و که‌سێك که‌مه‌به‌ستی [باطل] ناهه‌قی بێت و بیپێکێت} ئه‌وه‌شی که حوکم کافری به‌سه‌ر موسڵمانێکدا ئه‌دات ئه‌وه خۆی ئه‌بێت تۆبه‌بکات .