17/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
قادر عه‌زیز ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م بارزانی
قادر عه‌زیز سكرتێری حزبی ئاینده‌ی كوردستان به‌ڵێن ئه‌دات ببێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا قادر عه‌زیز سكرتێری حزبی ئاینده‌ی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌مه‌ڕ وتاره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌وڵی سه‌رنه‌گرتنی هه‌وڵه‌كانی بارزانی ئه‌دات.
ئه‌و له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌یامه‌كه‌یدا چه‌ندین پاساوی بۆ ئه‌و بریاره‌ی هێناوه‌ته‌وه كه نه بۆ كه‌س جێگه‌ی باوه‌رپێكردنه‌و نه ئه‌و پاساوانه مافی ئه‌وه‌ی پێ ده‌ده‌ن كه به‌م شێوه یاسا و دیموكراسی و مافی هاوڵاتیان له هه‌ڵبژاردندا پێشێل بكات".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات "ه‌نده وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كاتیكدا ئه‌م هه‌نگاوه نایاسایی و نادیموكراسیه ره‌تده‌كه‌مه‌وه، هه‌موو رێگا‌و رێكارێكی یاسایی و مه‌ده‌نی ده‌گرمه‌به‌ر شان به شانی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه سه‌رنه‌گرێت، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاته‌كان به سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بێت، نه‌ك به خۆسه‌پاندن كه ئاینده‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه".
د.ع