نەتەوەیەکگرتوەکان :هۆشداری ده‌داته‌ عێراق
17/07/2013 نوسەر: bzavpress

نەتەوەیەکگرتوەکان :هۆشداری ده‌داته‌ عێراق

مارتن کۆپلەری نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق ئاشکرایکرد، کە بەهۆی توندوتیژی و تەقینەوەی کارە تیرۆریستییەکانی عێراق، تەنها لەماوەی چوار مانگی رابردودا زیاتر لە (10) هەزار کەس کوژراون و برینداربون.
وه‌هۆشداریش دەدات لەوەی عێراق بخزێتە نێو رێگەیەکی زۆر مەترسیدار بەهۆی ناکۆکیە سیاسییەکان و جەنگی سوریاوە.

بەپێی ئامارەکە، لەنێو ئەو کوژراوانەدا زیاتر لە (300) منداڵ و ژن هەیە و جگە لەوەش (7000) کەس برینداربون.
ئەوەشخراوەتەڕو، کە زۆربەی قوربانییەکان بەهۆی هێرشە خوێناوییەکانی مانگی تەمموزەوە بوە و داواش لە سەرکردە عێراقییەکان دەکات کە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە نێوخۆییەکان.
ناوبراو باسلەوەش دەکات، کێشە ناوخۆییەکان و جەنگی سوریا وایکردوە چوار مانگی رابردوی عێراق زۆر خوێناوی بێت و ئەوەش مەترسی ئەوە دروست دەکات کە عێراق بەرەو رێگەیەکی مەترسیدار هەنگاو بنێت.