17/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆپۆزسیۆن: ئه‌گه‌ری هه‌یه بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین
هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن به‌یاننامه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به قه‌یرانه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بڵاوكرده‌وه و له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ردو حزبی حوكمڕان به‌هۆی پێداگیرییان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی، بۆماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه قه‌یرانێكی سیاسی‌یان دروستكردوه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن رۆژی 4 شه‌ممه 17 ی ته‌موزی 2013 به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر قه‌یرانه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه هه‌ردو حزبی حوكمڕان، به‌هۆی پێداگیرییان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، قه‌یرانێكی سیاسی‌یان له هه‌رێمی كوردستان دروستكردوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نا‌ئومێد بوون له‌وه‌ی كه به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم مافی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌م پۆسته.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه: له 30 ی حوزه‌یراندا به شێوازێكی نایاسایی و ناشه‌رعی و به‌دور له ره‌چاوكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و به پێچه‌وانه‌ی رێوشوێنه یاساییه‌كان و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، یاسایه‌كیان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی بۆ دو ساڵی تر تێپه‌ڕاند و دوێنێش سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌یامێكی پڕ دژیه‌كی و ته‌مومژدا ئه‌و یاسایه‌ی تێپه‌ڕاند.
وهلهبهیانامهكهداباس له‌وه‌ش كراوه‌كه: ئێمه وه‌كو هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن پێداگرین له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشومان و یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم به ناشه‌رعی ئه‌زانین و، به مافی خۆشمانی ئه‌زانین هه‌مو هۆكارێكی مه‌ده‌نی بگرینه‌به‌ر بۆ دژوه‌ستانه‌وه‌ی.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژارنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و زیادبوونی رێژه‌ی نایاسایی ده‌نگداران له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆی، نوسیویانه: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت و گره‌نتی هه‌ڵبژاردنێكی بێ خه‌وش نه‌كرێت، تۆماری ده‌نگده‌ران له ساخته‌كاری پاكنه‌كرێته‌وه، ئه‌و بڕیاره نایاساییه‌ی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وا بژاره‌ی بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كراوه ده‌بێت.