17/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پهرلهمانتارێکی گۆڕان:نهک دووساڵ لەسەر یهک خولهکیش سازان ناكەین
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت "نەك بۆ دوو ساڵ، بەڵكو سازان لەسەر یەك دەقە درێژكردنەوەی ویلایەتی بارزانی ناكەین".
كوێستان محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان بەشداریی بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی تەلەفزیۆنی رووداوی كرد و رایگەیاند "ئێمە وەك كاك مەسعود دەڵێ نامانەوێ كەس بچەسپێ بە كورسییەكەیەوە، لە كاتێكدا خۆی 10 ساڵ بە كورسییەكەیەوە چەسپاوە، چونكە درێژكردنەوەی ماوەی ویلایەتەكەشی هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە".
گوتیشی "گرەو لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان دەكەم ئەگەر زانیبێتی هەر یەكێك لە ماددەكانی پڕۆژە دەستووری درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەند دەنگی هێنابێت، ئەگەر زانیبێتی ئەو كات دان بە یاساییبوونی درێژكردنەوەكەدا دەنێم".