17/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌و سایه‌ق شۆفڵه‌ی ئه‌نفاله‌كانی داپۆشی: په‌شیمان نیم له‌وه‌ی كه كردوومه...
ئه‌و سایه‌ق شۆفڵه‌ی ئه‌نفاله‌كانی داپۆشی: په‌شیمان نیم له‌وه‌ی كه كردوومه...
له‌ئه‌منی عامه‌ی عه‌رعه‌ر، زیندانیمان ڕاكێشاوه، بچڕاندوومانه..
ئه‌و سایه‌ق شۆفله‌ی كه (25) ساڵ به‌ر له ئێستا و له به‌رواری 12/8/1988 كه‌تژمێر 10ی شه‌و بۆیه‌كه‌م جار به‌شێك له‌ئه‌نفاله‌كانی خسته ژێر گڵه‌وه, ته‌واوی رووداوه‌كه ده‌گێرێته‌وه‌و باس له‌وه ده‌كات كه " په‌شیمان نیم له‌و كاره‌ی كه كردوومه" چونكه له سه‌رووی خۆمه‌وه ئه‌مرم پێ كراوه, وه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه " به‌شێك له‌و ئه‌نفالانه‌ی كه خستمانه ژێر خۆله‌وه هیچ فیشه‌كێكیان به‌رنه‌كه‌وتبوو به‌ڵكو زینده به‌چاڵمان كرد".
سایه‌ق شۆفڵه‌كه كێیه؟
ناوی ( عبدالحسن موحان موراد )ه, ساڵی 1961 له گوندی ( ئوم رێعان )ی قه‌زای ( حه‌ی) سه‌ر به پارێزگای (كوت) له دایك بووه, باوكی نه‌خوێنده‌وار بووه, به كاری كشتووكاڵ كردن و ئاژه‌ڵداریه‌وه خه‌ریك بووه, خێزانه‌كه‌یان له دوو برا و چوار خوشك پێك هاتووه, عبدالحسن تاوه‌كو پۆلی سێی ناوه‌ندی ده‌خوێنێ و دوا جار له 30/3/1978 له دائیره‌ی (جنسیه‌و سه‌فه‌ر) له پاریزگای كوت ده‌بێته پۆلیس له ساڵی 1980 ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ئه‌منی عه‌رعه‌ر, له‌وه‌ێ ده‌كرێ به شۆفێری سه‌یاره‌ی گه‌وره(شۆفل,حه‌فاره,گه‌لاَبه).
له به‌رواری 15/3/1983 له‌گه‌ڵ كچه مامێكی خۆی خێزان پێكه‌وه ده‌نێن, كچه مامه‌كه‌ی دوای جیبوونه‌وه‌ی له مێردێكی تری كه 6 منداڵی هه‌بوو، شوو به عبدالحسن ده‌كات 6 منداڵی له‌میش ده‌بێت، به ناوه‌كانی (ئیڤان و احمد و سۆزان سه‌لام و موعتاز و حیدر) سه‌باره‌ت به ناوی (ئیڤان و سۆزان) كه دوو ناوی كوردین, (عبدالحسن مورحان موراد) ده‌ڵێت براده‌رێكم هه‌بوو كورد بوو ئه‌و ناوییانی ناوه.
ژیان له ئه‌منی عاممه‌ی عه‌رعه‌ر
دوای گوێزانه‌وه‌ی له دائیره‌ی جنسیه‌و سه‌فه‌ر له پارێزگای كوته‌وه بۆ ئه‌منی عاممه‌ی عه‌رعه‌ر، عبدالحسن باس له دڕنده‌یی ئه‌و ده‌زگایه ده‌كات و ده‌ڵێت: نه‌ك من هه‌ركه‌سێك له ئه‌منی عامه بووبێت ئه‌وه ده‌زانێت كه له‌وێ چی رووده‌دا, مرۆڤی تیا كه‌وڵ ده‌كرا, ده‌یان ئامرازی تایبه‌تی هه‌بوو بۆ ته‌عزیبدان, زۆر جیهاز هه‌بوو كه ته‌عزیبی خه‌ڵكی پێ ئه‌درا ئه‌و جیهازانه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌هێنران.
ته‌عزیب هه‌بوو بۆ ئه‌وه بوو ئیعتراف به كه‌سێك بكه‌ن, به شێوه‌یه‌ك ئازاریان ده‌دا كه ناچاری بكه‌ن ئه‌وه‌ی ده‌یزانێت بیڵێت, به‌لاَم ته‌عزیب هه‌بووه بۆ ئه‌وه بووه به‌ده‌م ئازاره‌وه بیكوژن, شێوازی ته‌عزیبی ئه‌م جیاواز بوو له‌وی تر، یان هه‌بوو مرۆڤیان پارچه پارچه كردووه, هه‌بووه به راكێشان بچراندوویانه, هه‌بووه شه‌ری ده‌روونی له گه‌ڵدا كراوه كه‌س و كارییان هێناوه به به‌رچاوی ژن و منداڵه‌كانیه‌وه ئازاریان داوه یاخوود هه‌بووه ته‌عه‌دای شه‌ره‌فیان لێكردووه, دواجار به فه‌رمانێك گوازرامه‌وه بۆ (مكتب تنڤیم شمال).
گۆڕهه‌ڵكه‌نه‌كان چۆن گه‌یه‌نرانه كه‌ركوك
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌یدا، عبدالحسن مورحان موراد باس له‌گواستنه‌وه‌یان ده‌كات بۆ كه‌ركوك و ده‌ڵێ: "ڕۆژی 21/7/1988 فه‌رمانی گواسنه‌وه‌م له ئه‌منی عامه‌وه دێ بۆ(مكتب تنڤیم شمال) له‌كه‌ركوك، كاتێك گه‌یشتمه ئه‌وێ چه‌ند شۆفێرێكی تر هه‌مان فه‌رمانیان پێكرابوو، له‌وانه: فه‌رحان جابر خه‌ڵكی نه‌جه‌ف بوو، هه‌ر له‌مودیرییه‌تی ئه‌منی نه‌جه‌فه‌وه هاتبوو، ساعدی ناوی باوكی نازانم له‌مودیریه‌تی ئه‌منی به‌غداده‌وه هاتبوو، ئه‌حمه‌د ئیسماعیل خه‌ڵكی تكریت بوو ئه‌ویش له‌مودیریه‌تی ئه‌منی عامه‌ی تكریته‌وه هاتبوو، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه گه‌شتینه كه‌ركوك و براینه باره‌گای (مكتب تنڤیم شمال) تاوه‌كو بیست ڕۆژ له‌وێ ماینه‌وه".
عبدالحسن ده‌ڵێ: "ڕائد (نزهان تۆغان) كه فه‌رمانده‌ی سریه‌ی پاسه‌وانه‌كانی (علی حسن مجید) بوو، پێی ووتین كه‌س نه‌چێته ناو شاره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه ناوچه‌یه‌كی كوردییه‌و كورده‌كان ئه‌زانن ئێوه سه‌ر به‌ده‌زگای ئه‌منن ئه‌تانكوژن، ئێمه‌ش بڕوامان كرد، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌شاره‌كه‌دا بوون و شاره‌زای بارودۆخی كه‌ركوك بوون".
ڕۆژی 11/8/1988 (عبدالحسن و فرحان) خۆیان و حه‌فاره‌كانیان به‌ڕێده‌كرێن بۆ نزیك تۆپزاوه، عبدالحسن ده‌ڵێ: كاتێك گه‌شتینه شوێنی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵه‌كان، لاندكرۆزه‌رێك وه‌ستابوو له‌و شوێنه‌دا، كه‌ئه‌وانیش رائد نزهان و رائد عه‌بد بوون، ده‌یان پاسه‌وانی تایبه‌تی و سریه‌ی علی حسن مه‌جیدی لێ بوو، فه‌رمانیان كرد چاڵ هه‌ڵكه‌نین، سه‌ره‌تا ووتیان باچاڵه‌كان چوارگشه بن، به‌لاَم پاش ماوه‌یه‌ك ووتیان نا به‌شێوه‌ی سندوقی هه‌ڵی كه‌نن، له‌كاتژمێر 8ی به‌یانییه‌وه تاوه‌كو 9ی شه‌و ئێمه چاڵمان هه‌ڵكه‌ند، چاڵه‌كان 4 بۆ5 دانه بوون، درێژییه‌كه‌یان نزیكه‌ی 20 بۆ 25 مه‌تر ده‌بوون قوڵییه‌كانیشیان 2 تا 3 مه‌تری تێدا بوو.
له‌به‌رواری 12/8/1988 كاتژمێر (10)ی شه‌و، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نفاله‌كان بهێنن تیمی گوله‌بارانكردنه‌كه هاتن، ئه‌وان ژماره‌یان (11)كه‌س بوون، هیچ ده‌مامكێكیان نه‌به‌ستبوو، جله‌كانیان سه‌وزی زیتوونی بوو، ته‌نها ده‌مانچه‌ی بێده‌نگیان پێ‌بوو، به‌و ناوه‌دا ده‌سوڕانه‌وه، مولازمی یه‌كه‌م ناوی (صائب) بوو، مرافقی علی حسن مه‌جید بوو، ملازمی یه‌كه‌م (صائم) خه‌لڵكی ئه‌نبار بوو، ملازمی یه‌كه‌م(سعود) و رائد عه‌بدو ژماره‌یه‌كی تر بوون، كه‌مێك دوای گه‌یشتنی تیمه‌كه ئه‌نفاله‌كانیشیان هێنا، ئه‌وان له‌سه‌یاره‌ی داخراودا بوون وه‌كو ئیسعاف به‌لاَم له ئیسعاف گه‌وره‌تر بوو، به‌گه‌یشتنی ئه‌وان به‌فرمانی (تاهر حبوش) هه‌موو سه‌یاره‌كان خرانه كار، كاتێك ئه‌نفاله‌كانم بینی ده‌ست و چاویان به‌سترابوونه‌وه به‌په‌ڕۆ یان به‌چامانیه‌كانیان یاخود به‌پشتوێنه‌كانیانی خۆیان.
"هه‌ر یه‌ك له‌و (11) كه‌سه‌ی كه‌كورده‌كانیان به‌ده‌سته‌وه بوو، دیاره مه‌به‌ستم تیمی ڕه‌می كردنه‌كه‌یه، له‌دیار چاڵه‌كان دایان ئه‌نیشاندن له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ، ده‌ستیان له‌پشته‌وه به‌سترابوو، ئه‌فسه‌ره‌كه پێی ده‌خسته سه‌رده‌ستی له‌دواوه‌و به‌ده‌ستێ سه‌ری گردبوو، ئه‌ژنۆی ده‌نایه زه‌وی و ده‌مانچه‌كه‌ی له‌پشت سه‌ری توندكردبوو، تاوه‌كو بڕیاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی وه‌رده‌گرد، دوای ته‌قه‌كه ئه‌فسه‌ره‌كه به‌نووكه شه‌قێك هه‌ڵی ده‌دایه چاڵه‌كه‌وه، ئه‌وان هه‌ر یه‌كی فیشه‌كێكیان پێوه ده‌نرا، ڕه‌نگه سه‌ره‌تا به‌و فیشه‌كه نه‌مردبن، به‌لاَم هه‌ر به‌ردانه‌وه‌یه‌ك بۆناو چاڵه‌كه، ئه‌گه‌ر زیندوویش بوبێت ملیانی شكاندووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر زیندوویش ببوبێ ئێمه خۆڵمان ده‌كرد به‌سه‌ریداو دامان ده‌پۆشی!".
سایه‌ق شۆفڵه‌كه له‌قسه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت:" دوای ئه‌وه‌ی كه‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ شوێنی خۆمان، هه‌ندێ له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كان هاتن بۆ لامان و نانیان بۆمان هێناو لامان دانیشتن قسه‌مانكرد پێكه‌وه، چونكه ئه‌وانیش خۆیان له‌شوێنی كوشتنه‌كه بوون، پاسه‌وانی ئه‌وێیان ده‌كرد، پرسیمان ئه‌مانه كێبوون، ووتیان ئه‌و كوردانه‌ن كه‌له تۆپزاوه ده‌ستبه‌سه‌رن.
له‌تۆپزاواو یاجییه‌وه، به‌ره‌و جه‌به‌ل حه‌مرین و دووز خورماتوو.
دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رواری 12/8/1988، (عبدالحسن) و هاوڕێكانی ئه‌نفاله‌كانی تۆپزاوایان خسته ژێر خۆڵه‌وه، یه‌كی سێ ڕۆژ مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن، له‌دریژه‌ی دیداره‌كه‌یدا عبدالحسن باس له‌وه ده‌كات كه‌له ماڵه‌وه ویژدانی زۆر ئازای داوه‌و بێتاقه‌ت بوو، ته‌نانه‌ت خێزانه‌كه‌ی هه‌ستی پێده‌كات و ئه‌ویش ته‌واوی ڕووداوه‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه، به‌لاَم دوای ته‌واو بوونی مۆڵه‌ته‌كه‌ی ناوبراو جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركوك و بۆ چیای حه‌مرین و دووز خورماتوو بۆئه‌وه‌ی كورده‌كان زینده‌به‌چاڵ بكاته‌وه.
عبدالحسن ده‌ڵێ: دوای ته‌واو بوونی مۆڵه‌ته‌كه‌م، گه‌ڕامه‌وه بۆ (مكتب تنڤیم شمال)، كه‌هاتمه‌وه هاوڕێكانمانیان بردبوو بۆ چیای حه‌مرین و دوز خورماتوو، راسته‌وخۆ ئێمه‌ش براین بۆلای ئه‌وان، كه‌گه‌شتینه ئه‌وێ هیچ پرسیارێكمان نه‌كرد، چونكه بینیمان خێوه‌ت هه‌ڵدراوه‌و هێزێكی پاسه‌وانی زۆریش له‌و ناوچه‌یه‌دا بلاَوه‌ی پێكراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌چاڵی ئاماده‌كراو هه‌بوو ئێمه‌یشیان ڕاسپارد بۆ چاڵ هه‌ڵكه‌ندن.
له‌به‌رواری 11/8 تا 15/9 پرۆسه‌ی كوشتن و له‌چاڵنان درێژه‌ی ده‌بێ، به‌لاَم ئه‌م جاره‌یان له‌نێوان دووز بۆ حه‌مرین و نزیك دووز بۆ دۆره بوو، ته‌واوی ئه‌و هاولاَتیانه‌ش كه‌له‌وێ كوژراون و زینده به‌چاڵكراون، گه‌نج و پیرو ژن و مناڵ بوون، به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ گوله‌باران كراون، ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌لایه‌ن تیمه (11)كه‌سیه‌كه‌وه جێبه‌جێ كراوه.
به‌ووته‌ی سایه‌ق شۆفڵه‌كه، سه‌ره‌تا گه‌نجه‌كانیان ده‌هێنا بۆ نێو چاڵه‌كه‌و پاسه‌وانی تایبه‌ت له‌سه‌یاره‌كان دایانده‌گردن و ریزیانیان ده‌كرد، ته‌نها ده‌ستیان به‌سرابوو، هه‌موویانیان كۆده‌كرده‌وه‌و پاشان ده‌ست به‌گوله‌بارانكردنیان ده‌كرا، سایه‌ق شفڵه‌كه ده‌ڵێ: ئه‌وان هه‌موویان ده‌گریان، زه‌لامه‌كان هاوارو باوكه ڕۆیان بوو، پیره‌كانیش نه‌چاویان به‌سترابوو نه‌ده‌ستیان، گه‌نج و پیره‌كان له(تۆپزاوا)و ژن و منداڵه‌كانیش له(دوبز)ه‌وه ده‌هێنران، ئه‌وه‌ی بیرمه ژنێك له‌گه‌ڵ خۆم قسه‌ی كرد، ووتی: بۆده‌مانكوژن؟ ئه‌م هه‌موو ژن و منداڵه تاوانیان چیه...؟ ژنه‌كه عه‌ره‌ب بوو چونكه عه‌ره‌بییه‌كی ته‌واوی ده‌زانی، خۆیشی ووتی من عه‌ره‌بم خه‌ڵكی (حله)م، دكتۆرم، ئه‌دامی لیژنه‌ی محه‌لی حزبی شوعی عێراقیم له‌باكور له‌ناوچه‌ی (كۆی سنجاق) گیراوم. به‌لاَم هه‌ر له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا ئه‌ویشیان كوشت، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا منداڵێك به‌باوشی ژنێكه‌وه بوو، ته‌مه‌نی 35ڕۆژ بۆ40 رۆژ ده‌بوو، بڕوا ناكه‌م گوله‌ی به‌ركه‌وتبێ چونكه زیندوو بوو، به‌لاَم هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌چێله خۆڵێك دایانم پۆشی.
تاوانه‌كه چۆن ئاشكرا بوو؟
له ووته‌كانی ( عبدالحسن موحان موراد )ه‌وه، ده‌گه‌یته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ئه‌م پیاوه كه‌سێكی ئاسای و فه‌رمانبه‌رێكی حزبی به‌عس نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌منێكی باوه‌ڕ پێكراوی ئه‌و حزبه بووه، له‌سه‌رو به‌ندی پرۆسه‌ی رزگاری عێراقدا ناوبراو له‌مه‌تاری به‌غداد بووه‌و پله‌ی مفه‌وه‌زی هه‌بووه، به‌لاَم دوای رووخانی ئه‌و ڕژێمه ناوبراو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركوك بۆلای ماڵ و منداڵه‌كانی.
عبدالحسن ده‌ڵێ: له‌دوای ساڵی 2003وه، سێ رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك چوومه پارێزگا بۆ لای (رزگار علی) كه ده‌یانووت رزگار علی محافزه، به‌لاَم نه‌یانهێش بیبینم.
له‌ئاشكرا بوونی رووداوه‌كه‌شدا ده‌ڵێ:" من هه‌ندێ مه‌ڕم هه‌بوو له‌نزیك ماڵی خۆمان ده‌مله‌وه‌ڕاند، رۆژێكیان كوردێك و عه‌ره‌بێك به‌وێدا تێپه‌ڕین، بانگی كورده‌كه‌م كرد ووتم تۆ كوردی، وه‌ره من ئیشم پێته، ماعلووماتی گه‌وره‌م لایه، بمبه بۆ لای به‌رپرسێكی (اتحاد وه‌ته‌نی)، كابرا له‌گه‌ڵم هاتوو چوینه ماڵی خۆمان، هه‌ندێكم بۆ گێرایه‌وه، ڕۆیی و دوای دوو رۆژهاته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆی بردمی، هه‌ندێك خه‌ڵكم بینی كه‌پێویست ناكات ناویان بێنم، حه‌قیقه‌ته‌كانم بۆیان گێڕایه‌وه، ئیتر منیان نارده‌وه بۆ ماڵ و گوتیان خۆمان لیژنه‌یه‌كی به‌دوادا چوون ده‌نێرینه لات و پێكه‌وه بچن بۆ شوێنی به‌كۆمه‌ڵ كوشتنه‌كه، ئیتر ئه‌وه‌بوو هاتین.
چاره‌نووسی( عبدالحسن موحان موراد )
دوای گێراندنه‌وه‌ی ته‌واوی ڕووداوه‌كه‌و له‌ساڵی 2003دا، له‌ڕووداوێكی نادیاردا ( عبدالحسن موحان موراد ) ده‌كوژرێ، كوشتنی ئه‌م پیاوه، تاوه‌كو ئێستا به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی پێویسته لێره‌دا بوترێ ئه‌وه‌یه: ده‌بوو ئه‌م پیاوه خۆی بكوشتایه نه‌ك بیكوژن، به‌لاَم دڕنده‌یی ئه‌م پیاوه له‌وه‌دایه ده‌ڵێ په‌شیمان نیم له‌وه‌ی كه‌كردوومه، چونكه من ئه‌مرم پێكراوه و نه‌متوانیوه جێبه‌جێی نه‌كه‌م.
سه‌رچاوه: ئه‌و سایه‌ق شۆفله‌ی به‌شێك له‌ئه‌نفاله‌كانی داپۆشی/ عارف قوربانی.