17/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌تیف مسته‌فا " سه‌رۆكی هه‌رێممان نیه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌موو ئامانجی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌یه "لەده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه"و بارزانیشی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه ئامادەیە لە پێناو سەرۆکایەتیدا "شەڕی ناوخۆ دروستبکات".
له‌تیف مسته‌فا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق، بە ماڵپه‌ڕی (سبه‌ی) سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی راگه‌یاند "هه‌موو ئه‌وانه‌ی مەسعود بارزانی ده‌یوت من پۆستم ناوێت و پێشمه‌رگایه‌تی لای من له‌هه‌مو شتێك پیرۆزتره، ئیتر له‌دوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وتانه كه‌س بڕوای پێناكات، دەرکەوت ته‌نها ئامانجی بارزانی مانه‌وه له‌پۆسته‌كه‌یدایه، ئاماده‌یه هه‌موشتێكیش بكات به‌شه‌ڕی ناوخۆشه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه بێته سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ بارزانی نه‌بێت".
وتیشی "وته‌كانی بارزانی هه‌موی دژبه‌یه‌كه ئه‌و ده‌ڵێت من ئاماده‌نیم ببم به‌سه‌رۆك ئه‌گه‌ر به‌متمانه‌ی خه‌ڵك نه‌بێت، له‌لایه‌كی تره‌وه نه‌ك هه‌ر ئاماده‌یه په‌رله‌مان هه‌ڵیبژێرێت، به‌ڵكو ئاماده‌یه په‌رله‌مان ماوه‌كه‌ی بۆ درێژبكاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مو ئامانجی پارتی ئه‌وه‌یه له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه".
له‌تیف مسته‌فا پێیوایه "بارزانی تائێستاش هه‌ر وه‌ك سه‌رۆكی پارتی بیر ده‌كاته‌وه، ئێمه تا ئێستاش سه‌رۆكی هه‌رێممان نیه".
ئێواره‌ی سێشه‌ممه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و، تێیدا درێژكردنه‌وه‌ی یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ره‌تنه‌كرده‌وه‌وه هۆكاری ره‌تنه‌كردنه‌وه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه نه‌یویستووه فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ئیحراج بكات و ڕێزی له‌ده‌نگی زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كان گرتووه.