17/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌کێتی ستایشی بارزانی ده‌کات
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌باره‌ت به په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی، په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ستخۆشی و ستایشی بارزانی ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌یدا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاندوه: " سەربارەت بە درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی و سازان لەبارەی هەمواركردنەوەی رەشنووسی دەستوور، هەنگاوێكی بەرپرسانەی بەڕێزتان بوو لەهەمبەر مەسەلەیەكی جێ گرنگی پێدانی زۆری خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان".
له پهیامهكهدائهوهش هاتوه :" به‌پێویستی ئه‌زانین ده‌ستخۆشی له به‌ڕێزتان بكه‌ین، هاوكاتیش به‌ڕێزتان و هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانیش له‌وه دڵنیا بكه‌ینه‌وه، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی سازانی نیشتمانی و دروستكردنی كۆ ده‌نگی سه‌باره‌ت به كه‌یسی ده‌ستوور هاوكاری كارای په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌بین".
باس لهوهشكراوه :" تەئكید ئەكەینەوە كە ئێمەش پەرۆشی هاوپەیمانی نێوان یەكێتی و پارتین و هاوكات پەرۆشی ئەوەشین كە پەیوەندی هەموو پارتە سیاسییەكانی كوردستان و هەموو پێكهاتەكانی كوردستان لە چوارچێوەی یاسا‌و رێسا دیموكراتییەكاندا تەندروست بكرێ و هەموو توانا سیاسیی، ئابووری، كۆمەڵایەتی و كلتوورییەكانی كوردستان یەكبخرێن، یان پێكەوە هەموو تواناكان بخرێنە خزمەتی ئامانجە هەنووكەیی و ستراتیژییەكانی كوردایەتی، كە ئەزموونی هەرێم بەرجەستەبوونی جێی شانازی بەشێكی گرنگی ئەو ئامانجانەیە.".