ئەم
چەند دێرە خۆم پرچیم خاو کردۆتەوە نازادارەو نازم زۆر کێشاوە زۆر
بەدیاریەوە خەون دەبینم ، خەونەکانیش زۆر جوانن پڕیەتی لە یەکسانی و
دادپەوەری عیزەت ...تاد.. هیوادارم ئێوەش وەك من چێژی لێوەربگرن.
ڕێگای نوور..
كێ ڕێگا ده‌بڕێ له‌گه‌ڵما
که من شیعر بۆ خاتری شعر ده‌نوسم
له‌گه‌ڵ قه‌صیده‌یه‌ك ڕێ ده‌که‌م
له‌م لێڕه‌واره جوم جومه‌ی مرۆڤ کاڵایه..
هه‌وری ماته‌م له‌گه‌ڵمدا هاوڕایه
که‌س ده‌وێرێت ڕێ بکات له‌گه‌ڵمادا؟
که‌ڕێگا خۆی نشێوه‌و هه‌ڵدێری له‌به‌رده‌مدایه؟
جه‌سته‌ی من و شیعر، ڕێگا ده‌بڕێت له‌گه‌ڵ ڕێگایه
گه‌ردون په‌نجه‌ری خۆی داخستوە
نه‌سوقبێك هه‌ڵماده‌لوشێ و..
نه ئه‌ستێره‌یه‌ك چاو داده‌گرێ
له ده‌روازه‌یه‌کی کاڵاو ڕۆژنه‌وه
ئاسمانی سایه‌قه‌ی شینی کاڵه
نازمان به‌سه‌ردا ده‌کات...
ئه‌ستێره‌کان سه‌مای فه‌نا بوونی خۆیان ده‌که‌ن
سنه‌وبه‌ره‌کان پرچی یه‌کتر شانه ده‌که‌ن
من ده‌پرسم ئه‌م جاره‌یان..؟
كێ ئازایه له‌م ڕێگایه وه ڕێ که‌وێ؟
کاکتوسه‌کان ببه‌زێنێ..
مێژووی خلود وه هه‌ڵبژێرێت..
سه‌وسه‌نێك و نیل‌و فرێك بکاته توێشو...
تا بۆ پرچی مانگ بنوسێت.
ئه‌م مانگه بەنازە به‌س پرچی شانه ده‌کات
که‌زێکانی به‌م لاولای خۆی دا ده‌بات
زوو زوو ڕۆشیش چاوه‌ڕێیه
له ده‌م که‌له‌وه سه‌ر ده‌ردێنێت..
به‌ره‌و ئازاری ڕێگا ده‌روات
وا ڕۆژ هه‌ڵات که‌چی شه‌وه!
من چاوم لە ڕۆژه‌و که‌چی به‌ر پێی خۆم نابینم..
با ڕۆژیش بێت خۆ هه‌ر شه‌وه ...
كێ له‌م شه‌وه له‌گه‌ڵمدا ڕێگا ده‌کات؟
تا مه‌مله‌که‌تی هۆبه‌ی هیوا پڕ نور بکات
زۆر سه‌رسام با باڵام له لوتکه‌دا بێت
که‌چی هه‌ر به بچوکی خۆی نیشان ده‌دات
ته‌مه‌نیشم ڕوو زه‌واله
خاکی به‌ر پێم شه‌قار شه‌قاره
هه‌ر گۆڕه‌کانن،ئاوێنه‌مانن
ماڵی ئه‌بدی مه‌زڵگامانن
تا سینه‌یه‌کی شڵه‌ژاو...
له شه‌وێکی تاریك تونك
فواره‌یه‌کی سه‌دای ڕاستی
ئه‌م زه‌ویه‌مان بۆ پر نور کات..
پرسیار له شاعیر مه‌که‌ن !
وه‌ڵامی لا ده‌ست ناکه‌وێت..
شاعیر وه‌ك مۆم وایه
گه‌ر بزانێت ئه‌توێته‌وه
زوو فو له خۆی ده‌کا و ده‌کوژێته‌وه
به قسه‌م بکه‌ن پرسیار له شاعیر مه‌که‌ن
ئه‌و فنجانی ده‌ستی ساحیرێکی پڕ وشه‌یه
ئه‌و توێشو پریاسکه‌ی برسی ناو ئه‌ندێشه‌یه
ئه‌و ڕه‌نگه، خه‌یاڵه، هه‌تاوه، مۆمه، بۆنه
شه‌ونمی سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵی به‌یانییه
پڕ جریوه‌ی چۆله‌که‌یه
به قسه‌م بکه‌ن، ئه‌م جاره‌یان
ڕێگا له‌گه‌ڵ شیعر‌و من و ڕێگا بکه‌ن
ڕوو له ڕیگا نزا ده‌که‌ین به ئارامی
ئه‌و نزایه‌ی که بۆ ئیلاه ته‌نها ببێت
هه‌ر له یه‌کتای ئه‌ودایه و سه‌رچاوه ده‌گرێت
نزا بکه‌ن، هاوار بکه‌ن، ده‌ست باڵا که‌ن
تا ئه‌ره‌گۆن چاوی گه‌رم بێ و خه‌وی لێبکه‌وێت
ئا لێره‌وه ڕێگا ببگرین
ئه‌م هاوینه له‌گه‌ڵماندا بۆ تینوێتی هه‌ڵی ده‌گرین
په‌رده‌ی شینی ئاسمان به خۆماندا ده‌ده‌ینه‌وه
سایه‌قه ده‌که‌ینه چاوی ڕێگا
به‌ڵام ها پێتان بڵێم
دڵنیا بن که ڕێگا لێڕه‌واره
که‌س له‌گه‌ڵما ڕێگه ده‌کات؟
گه‌ر چرۆ بن چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوه‌ران بن
گه‌ر دره‌ختن چاوه‌ڕوانی شکانی لاسك و قه‌د و باڵاتان بن
گه‌ر جۆگه‌له‌ن چاوه‌ڕوانی خوێن و جه‌سته‌تان بن
که‌س له‌گه‌ڵما ڕێگا ده‌کات؟
له‌و ڕێگایه لێزمه‌ی باران فیشه‌که
ڕۆحتان په‌لکه زێڕینه‌یه
ته‌م تومانه، ئاپوره‌یه، چراخانی شه‌هیدانه
چرا خانه، چرا خانه
ئازادیه‌و داپه‌روه‌ری و یه‌کسانیه
به‌س هه‌ڵوه‌راندنی گوڵه‌کانه
ده‌نگی ژێی مۆسیقا له‌و ڕێگایه
ئاهی دلێره‌کانه
که‌مانچه‌ی حه‌سره‌ت ده‌نگی بوێره
فلوت ده‌نگی کفنه، ده‌فیش خوێنه
کێ ئاماده‌یه بێ له‌گه‌ڵم به‌و ڕێگایه؟
داڤنچی له‌و تابلۆیه زۆر سه‌رسامه
نه ده‌ستی فڵچه ده‌گرێ و
نه خه‌یاڵی ئۆقره ده‌گرێ
تا بتوانێت وه‌ك تابلۆیه‌ك
ووینەی دایکی شه‌هیدانی ئه‌م ڕێگایه بنه‌خشێنێ
نه شایلۆگیش توانای پیسکه‌ی خۆی ماوه
هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌یه بۆ ئه‌م ڕێگایه دایناوه
به‌خشیویه‌تی به باوکانی ئه‌م ڕێگایه
تا نه‌وه‌کانیان سه‌وزه‌ڵه گیای
وه‌جاخی جانانه بێ
یان جه‌ژنانه‌ی
گیرفانی به‌تاڵی بێ باوکان بێ
ره‌شه بایه، ره‌شه بایه
له‌م ڕێگایه
جه‌سته‌ی پیرۆزی ڕێگایه
ئه‌ی چه‌ند سه‌یره ئه‌م ڕیگایه خاکی له پشتایه
سه‌دای ده‌نگی ڕێگاوانه له‌وێ دایه
له لایه‌ك هاواری الله اکبر
له‌م لا گیزه‌ی فیشه‌ك
ئه‌ها له بن ئه‌و به‌رده
ده‌نگی گزنگی قورئانه
له‌م لاشه‌وه هاواری ئه‌و برایانه
هه‌موو نزا‌و سومبولی خۆشیانه
ئا ئه‌مه‌یه ئه‌و ڕێگایه
کێ له‌گه‌ڵما ڕێگا ده‌کا بۆ ئه‌و ڕێگایه؟
زۆر له مێژه کانی بۆ ماچی ده‌می ئێوه تینووه
زۆر له دێر زه‌مانه ده‌متان له ده‌می کانی نه‌ناوه
سینه‌و سوخمه‌ی هیچ خاکێکتان نه‌ترازاندووه
ئاسمانێکی چه‌رچه‌ف پڕ ئه‌ستێره
زۆر له مێژه ده‌قه‌کانی نه‌شکێنراوه
هه‌وریش چاوه‌ڕێیه باران ببارێنێ
به گوێسه‌بانی شان و ملتانا بچۆڕێنێ
گه‌ڵاکانیش ئارك ئارك له به‌رپێتانا بی
وه‌ك فه‌رشی سور دابخرێ
ئه‌مه‌یه ئه‌و ڕێگایه.
پرسیار له شاعیر مه‌که
وه‌ڵامی لاده‌ست ناکه‌وێ
گه‌ر بزانێ ده‌توێته‌وه
زوو فو له خۆی ده‌کاو ده‌کوژێته‌وه
مه‌له‌کان چاوه‌ڕێ بن وا هاتینه‌وه
چه‌م و کانی ده‌ژێنه‌وه
گه‌ردنی که‌وه بۆ قاسپه‌یه‌ك
له بن به‌ردێک ده‌درێته‌وه
هه‌ر بنارێک لا که‌نارێک
به ده‌نگی خۆمان پڕتان ده‌که‌ینه‌وه
پێشڕه‌و ده‌بین له‌م ڕێگایه
به تواناین و ناتوێینه‌وه..
هاتینه‌وه، هاتینه‌وه..
بۆ ئه‌م ڕێگایه هاتینه‌وه
چپه‌ی شه‌وانمان نه‌ماوه
ووروشه‌ی هه‌ناسه‌مان نایه‌ت
ده‌نگمان به‌رزه‌و سه‌رمان به‌رزه
گه‌ڕاینه‌وه بۆ ئه‌م ڕێگایه
هاوچه‌رخێتی له ناوماندا پرشنگداره
قورئان چەکی ده‌ستمانه
محمدیش گزنگی خۆری ئێمه‌یه
پرشنگداره له‌م دنیایه
ئه‌و سه‌رقافڵه‌ی ڕێگامانه
هه‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌رمانه
بۆ ئه‌و ڕێگایه هاتوینه‌ته‌وه
سرودی نیشتمانیمان
وجاهد في الله حق جهاد ده‌ڵێینه‌وه