پرۆفیسۆری زانای مه‌سیحی (دایڤید بنجامین کلدانی) که‌له‌باره‌ی
پێغه‌مبه‌ری خواوه ده‌ڵێت: ته‌ورات و ئینجیل ده‌رباره‌ی هاتنی (محمد)
(دروود و سڵاوی خوای لێبێت) وا ده‌ڵێت که له ده‌قه ئینجیله‌کاندا
هێناویه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ده‌کات مژده‌ی
پێدراوه که هه‌واڵێکی سروشتیه که ده‌ڵێت نورێکی دره‌وشاوه نمونه‌ی
دره‌خشانی خۆر وه نورێک له( فاران)ه‌وه هاتووه که خۆی بریتیه له
(سارانی مه‌ککه) وه ئه‌م ووشه‌یه‌ش له ته‌وراتدا هاتوه له به‌شی (33)ی
تکوین که له ڕسته‌ی دوای ئه‌و ده‌قه ئاوا نوسراوه [ په‌روه‌ردگار له
سیناوه هاتوو له سه‌عیره‌وه بۆیان هه‌ڵهات وه کاتێك له چیای
فارانه‌وه دره‌وشایه‌وه له‌ده‌م که‌له‌که‌یه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌هه‌زار
پیاوی پیرۆز هاتن له‌ده‌ستی ڕاستی ئاگرێك بوو که شه‌ریعه‌تی تێدا بوو
هه‌ڵچوو بوو ].
جا نوری په‌روه‌ردگار ته‌شبیهی کردوه به نوری خۆر
که‌له خۆی له سیناوه هاتوه و له سه‌عیره‌وه بۆیان هه‌ڵهاتوه به‌ڵام
نوره‌که له ماجدی فارانه‌وه دره‌وشاوه‌ته‌وه که پێویست بوو
ده‌ربکه‌وێت له‌گه‌ڵ ده‌هه‌زار پیاوی پیرۆزدا به‌ده‌ستی ڕاستی شهریعیتێکی
بۆ هه‌ڵگرتبوون.
له ڕاستیدا له هیچ سه‌رده‌م و کاتێکدا هیچ یه‌کێك
له پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیل به مه‌سیحیشه‌وه (سڵاوی خوایان لێبێت)
هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به فارانه‌وه نه‌بووه وه فارانیش شاخێکه لای
مه‌ککه.
به‌ڵکو هاجه‌ر له‌گه‌ڵ ئیسماعیلی کوڕیدا له ناوچه‌ی سارانی فاراندا نیشته‌جێ بوون.!
هه‌روه‌ها له جیگایه‌کی تردا له لاپه‌ڕه (33)دا له‌وه‌حی (ئیسحاحی
ئه‌شعیا) هاتوه که له ئیسحاحی (21)ئایه‌تی (13-17)ده‌ڵێ : ئه‌م سروشه
سروشێکه که له ته‌ره‌فی ووڵاتی عه‌ره‌به‌وه شه‌و نهخونیتان بۆ ده‌کات و
کاروانی ڕاستیتان بۆ ده‌خاته ڕێ ئه‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی که ده‌زانن
ده‌گاته جێ هه‌ریه‌که بۆ خۆی به نانه‌که‌ی ده‌ستیه‌وه هه‌ڵدێت چونکه
ئه‌وان له‌به‌رانبه‌ر شمشێره‌کاندا و له‌به‌رانبه‌ر تیره
دابهستراوهکاندا و له‌به‌رانبه‌ر تین سه‌ندنی جه‌نگدا هه‌ڵدێن، سه‌روه‌ر
ئاوای پێ ووتم، که‌له ماوه‌ی ساڵێکدا وه‌ك ساڵی (ئه‌جیر) هه‌موو
سه‌ربازێکی قیدار له‌ناو ده‌چێت وه باقی تیرهاوێژه‌کانی تر، پاڵه‌وانانی
به‌نی قیدار هه‌ڵدێن و ده‌پوکێنه‌وه. له ده‌قێکدا به ئاشکرا باس له
پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سڵاوی خوای لێبێت) ده‌کات ده‌ڵێت:
له
داهاتودا هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان ده‌شڵه‌قێنم (ئه‌حمه‌د) دێت بۆ هه‌موو
نه‌ته‌وه‌کان ئه‌وجا ئه‌م هه‌موو ماڵه‌کان پڕ ده‌کات له سه‌ربه‌رزی....
په‌روه‌ردگاری سه‌ربازان ووتویه‌تی زیو من خاوه‌نیم وه زێڕیش هه‌ر من،
ئاوا ده‌ڵێت په‌روه‌ردگاری سه‌ربازان له‌م شوێنه‌دا سه‌لام و ئاشتی
ده‌به‌خشم ئاوا ده‌ڵێت په‌روه‌ردگاری سه‌ربازان ئه‌م ده‌قه له ئیسحاحی
دووه‌م له سه‌فه‌ری حه‌جی ڕسته‌ی (7-9)دا هاتووه.
پرۆفیسۆر د‌یڤید
بنجامین کلدانی ده‌ڵێت: خۆم هه‌ڵسام به وه‌رگێڕانی ئه‌م ده‌قه، که
نوسخه‌یه‌کم له ئینجیله کۆنه‌که له‌لا مابوو که ئه‌ویش ئافره‌تێكی
ئاشوری ئامۆزای خۆم به‌خواستن پێی دابوم وه ئه‌و به‌رگه به زمانی
نیشتمانی باوی ئه‌و سه‌رده‌مه نوسرابوه‌وه به‌ڵام با سه‌یرێکی ووشه
ته‌رجومه کراوه‌که‌ی که‌له عیبرییه‌وه وه‌رگیراوه ووشه‌ی (حه‌مدا)یه
بۆ (ئه‌حمه‌د) به‌کار هاتوه ئه‌ویش به‌مانای ئومیدو ئاره‌زو ته‌رجومه
کراوه وه ووشه‌ی (شالوم)یش بۆ (ئیسلام) ته‌رجومه کراوه وه پاشان
(قسیس. پرۆفیسۆر عبدالاحد) ده‌ڵێت:
کاتێك که ئه‌م ده‌قه‌م بینی
یه‌کسه‌ر بڕوام پێ هێناو زانیم که (محمد) (دروودو سڵاوی خوای لێبێت)
نێردراو و فرستاده‌ی خوایه وه موسوڵمان بوونی خۆم ڕاگه‌یاند ئیتر نکۆڵی و
ئینکاریم نه‌کرد تێیدا، چونکه ڕێك گونجاوه له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی
(ئه‌حمه‌د) ونێردراوی به ئیسلام هه‌ردوو ووشه‌ی (حه‌مدا ، شالۆم) یان له
جێگایه‌کی تردا به(شهلاماش ) که ده‌لاله‌تن له سه‌ر مانای هه‌ردوو
ووشه‌ی (ئه‌حمه‌د وه ئیسلام)
ئه‌وه‌ی که لێی دواین پێشتر ئاماژه‌مان
بۆ کرد سه‌رده‌می کۆن بوو یان ته‌ورات،به‌ڵام بێنه سه‌ر ئینجیله ی که
له‌به‌ر ده‌ستایه بزانین چۆن باسی پێغه‌مبه‌ری ئازیز ده‌کات(درودوسڵاوی
خوای لێبێت)وێڕای ئه‌و شێواندنانه‌ی که ئاشکرا پێوه‌ی دیاره. له
لاپه‌ره (49-50)ی یوحه‌نادا هاتووه دێڕی (15-25)ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێوه
منتان خۆش ده‌وێت وه‌سیه‌ت و ڕاپرسییهکانم بپارێزن منیش له باب داوا
ده‌که‌م ئه‌ویش "بارقلید" خه‌بات گێڕێکی ترتان پێ ده‌دات تا له‌گه‌ڵتان
بمێنێته‌وه بۆ هه‌تاهه‌تایی.
خه‌بات گێڕی گیانی پیرۆز ئه‌و
که‌سه‌یه که له دوای باب هه‌ربه‌ناوی من ده‌ینێرێت ئه‌و خۆی
هه‌مووشتێکتان فێر ده‌کات ئه‌و شتانه‌تان بیر ده‌خاته‌وه که من پێشتر پێم
ووتون.
زۆرتان له‌گه‌ڵ نادوێم چونکه سه‌رۆکی ئه‌م جیهانه بۆ خۆی
دێت و که هیچ شتێك نییه له مندا هی ئه‌و نه‌بێت جا که ئه‌و هات ئه‌و
خه‌بات گێڕه له‌لایه‌ن گیانی حه‌قه‌وه من بۆتان ده‌نێرم ئه‌ویش هه‌ر له
بابه‌وه ده‌رده‌چێت ، ئه‌و ده‌م ئه‌و شاهیدیش بۆ من ده‌دات به‌ڵام من
حه‌قیقه‌تان پێ ده‌ڵێم ئه‌و که‌سه چاکتره بۆ ئێوه له‌وه‌ی که من
ده‌ربچم تا من ده‌رنه‌چم وه نه‌ڕۆم ئه‌و خه‌بات گێڕه نایه‌ت بۆتان،
به‌ڵام گه‌ر من چووم ئه‌و ده‌نێرم بۆتان ئه‌ویش هه‌رکات هات جیهان شمشێر
ده‌گریت بۆ ئه‌وه‌ی گوناهو تاوان نه‌هێڵێت و خێر‌و چاکه له‌سه‌ر
دادپه‌روه‌ری و لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات له‌سه‌ر گوناهو تاوان هۆکه‌ی
ئه‌وه‌یه که ئه‌وان بڕوا به من ناکه‌ن ناهێڵن که من ڕۆشتم بۆ لای
په‌وه‌ردگار ناشم بیننه‌وه، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردارو لێپرسراوه چونکه ئه‌و
سه‌رۆکی ئه‌م جیهانه‌یه خۆی دین و ئاینێکی گرتووه ئه‌وجا من گه‌لێ شتی
تریشم له‌لایه که پێتان ڕابگه‌یه‌نم، به‌ڵام ئێوه ناتوانن بچنه ژێری و
له‌ئه‌ستۆی بگرن به‌ڵام ئه‌و گیانی حه‌قه که هات ڕێنمونیتان ده‌کات و
ئامۆژگاریتان ده‌کات بۆ هه‌موو حه‌ق و ڕاسیتیهك چونکه ئه‌و که‌سه له
خۆیه‌وه نادوێت و قسه ناکات وه هه‌ر شتێك له‌لای بابه‌وه بێت پێتان
ده‌ڵێت هه‌واڵی کۆمه‌ڵێك ڕووداوی داهاتوتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و که‌سه
من سه‌ربه‌رزو مه‌زن ده‌کات، چونکه من هه‌رچیم هه‌یه ئه‌و بۆ خۆی ده‌بات و
وه‌ری ده‌گرێته‌وه هه‌موو هه‌واڵێك به ئێوه ده‌گه‌یه‌نێت.
لێره‌دا به ووردی ده‌مه‌وێت چه‌ند خاڵێك بخه‌مه ڕوو
1- مه‌سیح (سلاوی خوای لێبێت) وه‌سیه‌ت ده‌کات و مژده ده‌دات به هاتنی خه‌بات گێڕێك و کار سازێك له‌دوای خۆی.
2- هاتنی کار ساز‌و ئه‌و په‌یامبه‌ره به‌ستراوه به ڕۆشتنی مه‌سیحه‌وه (سڵاوی خوای لێبێت).
3- ئه‌و که‌سه نێردراوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه واتا موعجیزه‌ی هه‌یه.
4- ئه‌و که‌سه هه‌موو شتێك ده‌زانێت
5- ئه‌و که‌سه به یادی خه‌ڵکی دێنێته‌وه ئه‌وه‌ی که مه‌سیح (سڵاوی خوای لێبێت) وتوویه‌تی.
6- ئه‌و شایه‌تی راستگۆی بۆ مه‌سیح (سڵاوی خوای لێبێت) ده‌دات.
7- جیهان شوێن ئه‌ینه‌که‌ی ده‌که‌ون.
8- ئه‌و که‌سه له خۆیه‌وه نادوێت به‌ڵکو به‌وه ده‌دوێت که ده‌ی بیستێ.
9- ئه‌و که‌سه هه‌واڵ بهشتی داهاتوو ده‌دات.
10- ئه‌و که‌سه مه‌سیح (سڵاوی خوای لێبێت) سه‌ر به‌رزو مه‌زن ده‌کات.
11- ئه‌و که‌سه بۆ هه‌تاهه‌تای له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێته‌وه.
که‌واته (تبیان لکل شیئا) به ئاشکرا هه‌واڵی ناردنی پێغه‌مبه‌ری ئازیزه (دروودو سڵاوی خوای لێبێت)
من (11)خاڵم نوسیوه، به‌ڵام زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت که لێی بکۆڵیته‌وه.
شتێکی زۆر باڵکێش که سه‌رنجی منی ڕاکێشا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که نوسراوه
ئاینه‌که‌شی له جیهان بڵاو ده‌بێته‌وه بۆ هه‌میشه‌ی و هه‌تا هه‌تای
ده‌مێنێته‌وه، دیاره ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئێمه زیاتر پته‌وتر ده‌کات.
موعجیزه‌یه‌کی تر ڕووی داوه ئاله‌م ده‌قه‌دا ئه‌وه‌ش ووشه‌ی خه‌بات گێڕو
کارساز هاتوه ، له ڕاستیدا ته‌رجومه‌ی ووشه‌یه‌کی شێوێندراوی یۆنانیه
که ئه‌و زمانه‌یه که له سه‌ره‌تادا ئینجیلی یوحه‌نای پێ نوسراوه‌ته‌وه
که ووشه‌که‌ش بریتیه له (بیریکلیتۆس) که بنه‌ڕه‌تی ووشه‌که بریتیه
له ووشه‌ی (ئه‌حمه‌د)، به‌ڵام ووشه که له ئینجیل‌دا گۆڕاوه بۆ
(بارکلیتۆس) که بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ووشهش به خه‌بات گێڕو کارساز دێت.
ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و ئایه‌ته موعجیزه‌که‌یمان نیشان ده‌درێت که
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت له سه‌ر زمانی (عیسا) (درودی خوای لێبێت):
وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ إِنِّي
رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُم مُّصَدِّقاً لِّمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ
التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّراً بِرَسُولٍ يَأْتِي مِن بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ
فَلَمَّا جَاءهُم بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ مُّبِينٌ
سوره‌تی صف ئایه‌تی (6)
{کاتێك که عیسای كوڕی مه‌ریه‌م به به‌نی ئیسرایلیهکانی ووت منیش هه‌ر
پێغه‌مبه‌ری خوام و ڕه‌وانه‌کراوم بۆلاتان، بڕوام به‌وه‌یه
له‌به‌رده‌ستمدایه له ته‌ورات هه‌یه ، مژده‌ی پێغه‌مبه‌رێکتان پێ
ده‌ده‌م که پاش من دێت و ناوی (ئه‌حمه‌ده) به‌ڵام کاتێک
ئهوپێغهمبهرهی ئێمه‌یان بۆ هات وله گه‌ڵ خۆیدا چه‌ندین ئایه‌ت
وبه‌ڵگه وموعجیزه‌ی هێنا،ووتیان ئه‌م (ئایه‌ت وبهڵگهنه قۆرئانهی )
ئه‌و سحر وئهفسانهیه وجادویهکی ئاشکرایه].
................................................................................
تێبنی : قه‌شه (دیڤد بنجامین کلدانی ) باوه‌ڕی به ئیسلام هێناو ناوی خۆی گۆڕی بۆ پڕۆفیسۆر
(عه‌بدول ئه‌حه‌د داود) و، خۆی له هۆزی کلدانیه خوا په‌رسته‌کانی سه‌ر
به کڵێسا‌ی کاتۆلیکی ڕۆمانیهو ، خاوه‌ن به‌ڵگه نامه‌ی[ لیسانسه ]له
زانستی لاهوت دا ، که‌پاش ئیسلام بوونی کتێبێکی دانا به ناوی {موحه‌مه‌د
له په‌رتوکی پیرۆزدا}.
(فاران) بریتیه له سارانی مه‌ککه، ئاماژه
کردنه به جێگا‌و ووڵاتی هاتنی پێغه‌مبه‌ر حه‌زره‌تی {موحه‌مه‌د} [درودو
سڵاوی خوای لێبێت ]، که ده‌هه‌زار جه‌نگاوه‌ری له مه‌دینه‌وه هێنا بۆ
گرتنی مه‌ککه، هه‌روه‌ك هه‌مومان ئاگامان له داستانی گرتنی مه‌ککه
هه‌یه.