17/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مێژووی شارستانیەتی پارس(فارس)..
دەوڵەتی فارس لەو سەردەمەی پێشهاتنی پێغەمبەری خوا ( علیە الصلاة
والسلام)، بەهەمان شێوە فارس دەسەڵاتێکی زۆریان هەبوو هەروەکو دەوڵەتی ڕۆم
چۆن پادشایان هەبوو فارسیش پادشای خۆیان هەبوو بەناوی (کیسرا) بار‌و رەوشی
ژیار‌و شارستانیەتیان بەهەموو پێوەرێکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی لە خراپترین
بار‌و گوزەراندابوون، لەروی دینیشەوە هەروەها، مێژوونوسان خۆیان باسی
لێوەدەکەن جگە لە گوزەرانی ئاینی، باری
ڕەوشتی دەوڵەتی ساسانی یاخود دەوڵەتی فارسی کەکوردیشیان داگیرکردبوو کە
ئێستا خەڵکیك هەمیشە باس لەوە دەکەن دەڵێن ئیسلام هاتوە ووڵاتی ئێمەی داگیر
کردوە، وەرن سەیر بکەین کە چۆن ئەو دەوڵەتەی پێ ی دەوترا دەوڵەتی ساسانی
یاخود دەوڵەتی پارس چۆن ژیانیان کردوەوشارستانیەتیان پیكهێناوە!
بواری ڕەوشتی..
- لەناو ئەمانەدا هاوسەرگیری نەبوو لەسەردەمی کیسرا ی یەزگورد کە
(یەزگوردی دووەم) ی پێدەوترێ، ئەم پیاوە کچەکەی خۆی مارەکرد، لەناو ئاینی
زەردەشتیەتدا محرەم نامێنێ.. دایك لەکوڕی مارەدەکرێ باوك لە کچی خۆی دایك
لە کوڕی خۆی ئا بەم شێوەیە لە ناو ئاینی زەردەشتیەتدا بڵاوبوەوە لەسەردەمی
کیسرا یەزگوردی دوەمی پێدەوترا، (بورهامی جوبین) ی پێدەوتری ئەم کابرایە
خوشکی خۆی هێنا ، ئابەم شێوەیە لە ڕوی ئەخلاقییەوە ڕوخابون هەتا لەسەردەمی
(قوباد) دا، ئێمە دوو قوبادمان هەیە قوبادێك لەسەردەمی ئیمامی عمر(ڕەزای
خوای لێ بێت) لەدوای شۆڕشی جەلەولاو خانەقین و شارەزور کرا دژی فارسەکان،
کەسیك بەناوی "قوباد" کە پێاویکی کوردی موسڵمان بوە زۆرجار بە شوێنکەوتووی
پیغەمبەر هەژمار کراوە چونکە قوتابی سعدی کوڕی ئەبی وەقاسبووە واللە تعالی
اعلم، ئەوەی دەیەوی زانیاری زیاتر دەست کەوێت دەتوانن بگەڕینەوە بۆ
سەرچاوەی مێژوی ابن اسیر کتێبی( کامل في التاریخ) .
لەسەردەمی قوبادی فارس‌دا فەیلەسوفیك هەبوە بەناوی ( مزدەك) ئەم پیاوە
فەلسەفەیەکی داهێنا ڕووداوێکی دروستکرد لە دەوڵەتی فارس‌دا یەکسانی
دامەزراند لەنێوان خەڵکدا وەکو ئەم فیکرە شوعییتەی ئێستا هەیە واتا
"ئیشراکیەت" ، ووتی هەموو خەڵکەکان یەکسانن..!
ئەمە بەڕوکاری
شتێکی جوان و ئاساییە، بەڵام لەناوەختدا خەڵک وایلێهات نەیاندەزانی ئەرک و
مافی خۆی چیە؟ ڕێزی خەڵک نەئەگیرا، وای لێهات خەڵکی لەسەروەت و ساماندا
یەکسان بون، بەهەمانشێوە بەرامبەر ئافرەتیش یەکسان بن، واتە هیچ کەسێك
خاوەندارێتی هیچ شتیك نیە ئەو شوعییەتەی کە ئێستا خەڵك ئیشی بۆدەکات ئەمەش
"یەزدەك" دایناوە هەتاکو مارکس لە دواییدا گەشەی پێداوەو بەناوی مادیەتی
فیورباخی یان ڕاڤەکردنی مێژوو و مەسەلەی دیالەکتیکی هاتوەو کاری لەسەر
کردوە تا بوەتە ئایدۆلۆژیەك و خەڵکیك شانازی پێوەدەکات، ئەمەش خەڵکی بەهێز
دەچوە ماڵی خەڵکی لاواز‌و توانا‌و دەسەڵاتی نەبوو پارەو ژنی داگیر دەکرد،
شوعییەت ببوە دینی سەردەمی کیسرا بەناوی قوبادەوە بوو، با بێین جیاوازییەك
بکەین لەگەڵ ئەویەکسانیەی کە کەسێك دێت ئەویش پێغەمبەری خوایە(صلی للە علیە
وسلم) دەفەرموێت(وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ، لَوْ أَنَّ
فَاطِمَةَ بِنْتَ مُحَمَّدٍ سَرَقَتْ لَقَطَعْتُ يَدَهَا) وەرن با پێوەریك
بکەین کە پێغەمبەری خوا(صلی للە علیە وسلم) دەفەرموێ( ئەگەر بێت و کچەکەی
خۆم فاتمە دزی بکات دەستی دەبڕم). کەمیان یەکسانیە؟
بواری کۆمەڵایەتی..
ئافره‌ت له شارستانیەتی ئێرانی کۆندا..
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی ئێرانی کۆن بکه‌ین ئه‌وا ده‌بینین که سه‌رده‌می
ساسانیه‌کان به‌رزترین و پێش که‌وتوو ترین سه‌رده‌م بووه، بۆیه وا به
باش ده‌زانم که ئه‌و سه‌رده‌مه بکه‌مه نمونه بۆ سه‌یر کردنی بارودۆخی
ئافره‌تان.
له ئیمپراتۆریه‌تی ساسانی‌دا که له کۆنه‌وه بۆیان
مابووه وه ئافره‌ت هیچ شه‌خسیه‌ت و مافێکی نه‌بوو له ژیاندا. به مانای
ئه‌وه‌ی که وه‌ك مرۆڤێک که خاوه‌نی کەسیایەتی و ماف بێت سه‌یر
نه‌ده‌کران.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئافره‌تان وه‌ك یه‌کێک
له پێداویستیه‌کانی ژیان سه‌یر ده‌کرا که ده‌بوو له خزمه‌تی پیاواندا
بونایه وه‌یان پیاوێک خاوه‌نیان بوایه.
ده‌بوایه ئافره‌تان هه‌میشه
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی خێزاندا بوایه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به
"کتک ختای" یان "کد خدای" ناویان ده‌برد..
له
سه‌رده‌می ساسانیه‌کاندا قانونی خێزان کۆمه‌ڵگایان دروست ده‌کرد، یه‌کێک
له‌و قانونانه ئه‌وه بوو که پیاوان بێ سنور ده‌یان توانی ژن بهێنن.
پیاوانی که‌م ده‌ست و هەژار له یه‌ک ژن زیاتر نه‌یان ده‌توانی بیهێنن،
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌وڵه‌مه‌ندانی ئه‌و سه‌رده‌مه به قه‌ده‌ر
ده‌نکی ته‌زبیحه‌کانیان ئافره‌تیان له حه‌ره‌مسه‌راکانیاندا کۆ
ده‌کرده‌وه.
مێژوو نوسان، جۆره‌کانی هاوسه‌رگیری دابه‌ش ده‌که‌ن به سێ جۆر له‌و سه‌رده‌مه‌دا
یه‌که‌م: پاشاژن..
ئه‌م جۆره ژنهێنانه له ناو ده‌وڵه‌مه‌ندان و خانه‌دانه‌کاندا باو بوو،
له ناو ئه‌م خێزانانه‌دا دوو جۆره ژنی مێرد دار هه‌بوو که ژنی یه‌که‌م
پله پایه‌یه‌کی به‌رزتری بوو وه به (پاشاژن) ناو ده‌برا، ئه‌و ژنانه‌شی
که خاوه‌نی مێرد بوون و مێرده‌کانیان مرد بوون وه‌یاخود ته‌ڵاق درا بوون،
مێردیان ده‌کرده‌وه پێیان ده‌وترا "چاکرژن" یان (کاره‌که‌ر ژن).
پاشاژن ڕۆژانه پاره‌یه‌کی له لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه وه‌رده‌گرت،
میراتی به قه‌ده‌ر کوڕه‌کانی وه‌ر ده‌گرت له دوای مردنی مێرده‌که‌ی،
به‌ڵام کاره‌که‌رژن پایه‌یه‌کی که‌متری هه‌بوو له پاشاژن به جۆرێک به‌س
ده‌وری کاره‌که‌ر و یارمه‌تی ده‌ری پاشاژن بوو له کار‌و باری ناوماڵدا.
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌ویش پاره‌یه‌کی که‌می وه‌رده‌گرت تا ئه‌و کاته‌ی که توانای
کارکردنی بوایه.
کاره‌که‌رژن ده‌یتوانی پله‌ی به‌رز بێته‌وه و ببنه پاشاژن.
پیاو ده‌بوایه تا کاتی مه‌رگ چاودێری پاشاژنی بکردایه وه کوڕه‌کانی تا
ته‌مه‌نی باڵق بوون و کچه‌کانی تا کاتی به شوو دان به خێو بکردایه،
به‌ڵام کاره‌که‌رژن ئه‌م مافانه‌ی نه‌بوو. ته‌نها ئه‌و منداڵانه‌ی که کوڕ
بوون مێرده‌که‌ی به‌خێوی ده‌کردن.
دووه‌م: ژن هێنانی ئیستقرازی..
ئه‌م جۆره ژنهێنانه "عاریه‌تیشیان" پێ ده‌وت، به مانای ژنهێنانی کاتی
له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکدا که خۆی خاوه‌نی مێرد بوو. له‌م حاڵه‌ته‌دا پیاو
ده‌یتوانی ژنی یه‌که‌می خۆی به قه‌رز بدات به پیاوێکی که، که پێویستی
هه‌بوو به ژنێك بۆ به‌خێو کردنی منداڵه‌کانی. له‌م کاته‌دا ته‌نها
ڕه‌زامه‌ندی پیاو گرنگ بوو، وه گوێیان نه‌ده‌دا به‌وه‌ی که ئایا
ئافره‌ته‌که ڕازییه یان نا.
دیاری کردنی کاتی ئه‌م
ژن به قه‌رزدانه له ده‌ستی پیاواندا بوو.له‌م جۆره ژنهێنانه‌دا ماڵ و
سامانی ئافره‌ته‌که له لای مێردی یه‌که‌می ده‌مایه‌وه وه ته‌نها
ئافره‌ته‌که به قه‌رز ده‌درایه پیاوێکی دیکه، ئه‌و منداڵانه‌شی که
له‌و ماوه‌ی ژن به قه‌رزدانه‌دا له دایک بونایه ئه‌وا به منداڵی مێردی
یه‌که‌م ده‌ژمێردران، به‌ڵام سه‌رپه‌رستی و به‌خێو کردنیان له ئه‌ستۆی
مێرده کاتیه‌که‌دا بوو تا ته‌واو بوونی ماوه‌ی ژن قه‌رزکردنه‌که.
سێیه‌م: هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مه‌حره‌مه‌کاندا..
له ناو کۆمه‌ڵگای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران‌دا ژن و ژنخوازی له نێوان
مه‌حره‌مه‌کاندا به بیانووی پاک ڕاگرتنی نه‌سه‌ب و خوێنی خانه‌واده‌کانیان
ڕێگه پێدراو بوو، وه پێیان ده‌وت "خویذوگدس".
ئیدعای ئه‌وه‌یان ده‌کرد که به‌کردنی ئه‌و کاره ئه‌وا گوناهه گه‌وره‌کانیان پاک ده‌بێته‌وه.
یه‌کێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سه‌رده‌مه به ناوی "آدرای ویراز" حه‌وت
خوشکی خۆی ماره کردبوو، هه‌روه‌ها "بهرام چوبین" خوشکه‌که‌ی خۆی ماره
کردبوو.
ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له بێر نه‌چێت که له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵکی ئێران له په‌یڕه‌وانی ئاینی زه‌رده‌شت بوون.!
لێره‌دا وای به باش ده‌زانم که چه‌ند نمونه‌یه‌ك بخه‌مه به‌ر ده‌ستی
خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست له ده‌سه‌ڵاتدار و پاشایانه‌ی ئێرانی کۆن له هه‌مان
کاتیش‌دا له په‌یڕه‌وانی دینی زه‌رده‌شت بوون.
یه‌که‌م: جوته گرتنی "کامبوزیا" له‌گه‌ڵ خوشکه‌که‌ی
هێرۆدۆت مێژوونوسی گه‌وره (٤٠٩-٤٨٤)ی پێش زاین ڕوون کردنه‌وه‌ی
مه‌سه‌له‌که‌ی له کتێبه‌که‌ی خۆیدا به‌م شێوه‌یه هێناوه‌ته‌وه: "دووه‌م
هه‌ڵه‌ی کامبوزیا کردی، کوشتنی خوشکه‌که‌ی بوو.له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ میسری
هێناو وه‌کو ژنی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرد، هه‌رچه‌نده خوشکی بوو له
یه‌ک دایک و باوک بوون.
دووه‌م: "ئاردهشێری" دووه‌م و ماره‌کردنی کچه‌که‌ی
یه‌که‌م نوسه‌ری یۆنانی که ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته کردووه "کتزیس"ه له
ساڵی (٤٤٠)ی پێش زاین ژیاوه. نوسینه‌کانی ناوبراو له به‌رده‌ستدا نین،
به‌ڵام "پلۆتار" که له ساڵی (٦٦)ی زاین له دایک بووه، له باره‌ی ژیانی
(ئاردهشێری دووه‌م) پاشای هه‌خامه‌نشین به پشتیوانی وته‌کانی"کتزیاس"
ئه‌م پاشایه به ماره‌کردنی کچه‌که‌ی تاوانبار کردووه.
سێیه‌م:قوباد و ماره‌کردنی کچه‌که‌ی
بابه‌تی قوباد و ماره‌کردنی کچه‌که‌ی خۆی بۆ یه‌که‌مجار "ئاگاتیاس" که له سه‌رده‌می"ئه‌نه‌وشیره‌واندا" ده‌ژیا، نووسیویه‌تی "قوبادی" باوکی "ئه‌نه‌وشیره‌وان" کچه‌که‌ی خۆی که ناوی"زه‌نبه‌ق" بوو ماره‌کرد.
(بطریق ماربها) یه‌کێک له ئێرانیانی سه‌رده‌می ئه‌نه‌وشیروان ده‌ڵێت:
"پیاو چاکی و په‌رستش بۆ ئاهورامه‌زدا، به جۆرێک به ڕێوه ده‌چوو که
ده‌بوایه دایک و کچ و خوشکه‌کانی خۆیان ماره بکردایه" ئه‌م پیاوه ده‌ڵێت
له ناو زه‌رده‌شتیه‌کاندا ئه‌م کاره به کارێکی ناپه‌سه‌ند سه‌یر
نه‌ده‌کرا، به‌ڵکو به کارێکی خێر و په‌سه‌ندیان داده‌نا له لایه‌نی
دینیه‌وه، وه پاداشتێکی زۆری هه‌بوو.(ژن در حقوق ساسانی ل ٥٦تا٥٨)
پرۆفیسۆر(کریستیان بارتلمه) ده‌ڵێت: "باوکێک کاتێک ده‌یبینی که یه‌کێک
له کوڕه‌کانی گه‌وره بووه کاتی ژنهێنانی هاتووه، ئه‌وا یه‌کێک له
ژنه‌کانی خۆی بۆ ماره ده‌کرد"
مافه‌کانی ژن و پیاو له ئاینی زه‌رده‌شتدا..
له‌م ئاینه‌دا پیاو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ماڵی ژنه‌وه هه‌بوو، ژن به‌بێ
مۆڵه‌تی مێرده‌که‌ی مافی ده‌ست تێوه‌ردان و به‌کارهێنانی ماڵی خۆی نه‌بوو،
به پێی یاسای ژن ومێردی، مێرد ته‌نها که‌سایه‌تیه‌کی یاسای بوو، به
به‌ڵگه‌ی یاسای ده‌یتوانی هاوسه‌ره‌که‌ی له که‌ل و په‌لی ماڵدا بکاته
هاوبه‌ش، له کاتێکی ئاوادا ئافره‌ت مافی به‌کار هێنانی هه‌موو که‌ل و
په‌لی مێرده‌که‌ی هه‌بوو. هه‌رکاتێک مێردێک به ژنه‌که‌ی خۆی بوتایه، ئا
له‌م کاته‌وه تۆ ئازادی خاوه‌نی ئیختیاری خۆتیت، ئه‌م ژنه لای مێرده‌که‌ی
ده‌رنه‌ده‌کراو مۆڵه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که به ناونیشانی کاره‌که‌رژن
مێردێکی که هه‌ڵبژێرێت. ئه‌و منداڵانه‌ی که له‌م مێرده نوێیه له کاتی
ژیانی مێردی یه‌که‌میدا له دایك ده‌بوون، ده‌بوونه منداڵی مێردی یه‌که‌م،
مێرد مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که ژنی گه‌وره‌ی یان باشترین ژنی به ئامانه‌ت
بدات به پیاوێکی دیکه، تاوه‌کو ئه‌و پیاوه‌ش له خزمه‌تگوزاری ئه‌و ژنه
سود وه‌ربگرێت. له‌م به ئامانه‌ت به‌خشینه‌دا، مه‌رج نه‌بوو که ژنه که
ڕازی بێت یان نه‌بێت، ئه‌و منداڵانه له‌م جۆره ژن و مێردایه‌تیه له
دایک ده‌بوون به منداڵی مێردی یه‌که‌م ده‌ژمێردران، هه‌روه‌ک منداڵی مێردی
یه‌که‌م مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرا، ئه‌م کاره‌شیان به کاری خێر ده‌زانی
به یارمه‌تی یه‌کترو هاو ئاین و ده‌ست کورتیان ده‌زانی".
لەڕوی کۆمەڵایەتیشەوە پیرۆزییەکی زۆرگەورەیان دابوو بە کیسراکانیان واتە
کیسرایان بە پیرۆز رادەگرت ئەوان وایان هەست دەکرد خەڵکی ئەو سەردەمە کە
خوێنی خوا "نعوذباللە" تێکەڵ بووە لەگەڵ خوێنی کیسراکانیان واتە ئەمان
لەسەرو یاساوە و بەبەرزی ڕایاندەگرتن، هەتا دەهاتنە بەردەمی کیسراکان
سوجدەیان دەبرد هەتاکو فەرمانی نەکردایە بەوەی سەری لەسوجدە
بەرزبکردایەتەوە سەری بەرز نەئەکردەوە، ئەوەندە بوغراو خراپەکاربون لەناو
کیسراکانیاندا بە چینایەتی دەوەستان لەبەرامبەریاندا، ئەوانەی نزیك بون لە
کیسراکانیانەوە چینی(کاهینەکانیان) بوو پێدەوترێ (ئاگرەوان)
یان(ئۆترۆبان).. دوبوو ٥ مەتر دوربون لە کیسراکانەوە..
پاشان
کاربەدەستو وەزیر دێتە پێشەوە ئەوانیش ئەبوایە لەپشتی ئەوانەوە بوەستانایە،
پاشان خەڵکێك وەکو سەفیرو ئەوانەی سەردانیان دەکرد ١٠مەتر دوربون لێیەوە
خەتیان دەکێشا لەو خەتا بمێننەوە، ئەگەر خەڵکیکی تر بهاتایەو قسەی لەگەڵ
بکردنایە ئەبوایە پارچە قوماش بپێچن بە لوتیانەوە بۆئەوەی ئەو بیئەیە
تەلەوس نەکات کە حەزرەی کیسرەوەیە بۆئەوەی ژینگەکە توشی پیسی نەبێ ژینگەی
پاك بۆ کیسرا دروست بکرێت.
بەڵام وەرن جیاوازییەك بکەن لەگەڵ
پێغەمبەری خوایە ( علیە الصلاة والسلام) (كان رسول الله صلى الله عليه وسلم
إذا استقبله رجل فصافحه لا ينزع يده من يده حتى يكون الرجل ينزع، ولا يصرف
وجهه عن وجهه حتى يكون الرجل هو الذي يصرفه، ولم يُرَ مقدمًا ركبتيه بين
يدي جليس له (أي يتواضع لجليسه فلا يمد رجله أمامه). روى ذلك الترمذي وابن
ماجه عن أنس رضي الله عنه.)
کاتێك یەکێکی ببینییایە پێغەمبەر(صلی
للە علیە وسلم) تەوقەی لەگەڵ بکردایە یان بگەشتایە بە یەکێك هاتاکو ئەوکەسە
دەستی لەدەستی موبارەکی دەرنەئەهێنا پێغەمبەری خوا(صلی للە علیە وسلم)
دەستی دەرنەئەهێنا، هەتا لەو فەرمودەیەدا.. دەفەرموێ پێغەمبەری خوا دەم و
چاوی قەد لەدەم و چاوی ئەوکەسە وەرنەئەگێڕا کەقسەی لەبەرانبەردا دەکرد،
سەروەرمان دائەنیشت لە سەر ئەژنۆ دەستی دەخستە نێوان ئەژنۆکانیەوە وەکو
تەوازوعێك بۆئەوکەسەی کەلەبەرامبەریدا دەوەست، ئەگەر سەیر بکەین پادشاکان
هەمیشە خۆیان لە گومڕایدا دەژیان گەر بەراوردێك بکەین دەبینین کەچۆن ئەم
پادشایانە چۆن ڕەفتاریان کردوە، پاشان پێغەمبەری خوا(صلی للە علیە وسلم) کە
هیچ کەسێك ئەوتوانایەی نەبوە وەکو ئەم ئازیزە ڕەفتاربکات.
لەناو چینایەتی دەوڵەتی فارس‌دا کەبەیەکسانی باسی ژیانی کۆمەڵگایان دەکرد کە مرۆڤەکان دابەش کرابون بەسەر چەند چینێك:
چینی یەکەم: چینی کیسراکان بون ئەمانە ڕاقیترین خەڵك بون .
چینی دووەم: "ئەشراف" بریتی بون لە ٧ خێزانی شەریف کەلەم خێزانانە
بەناوبنگانە لە دەوڵەتی فارس‌دا تەنها ئە ٧ خانەودایە هەبوون کەس لەوان
شەریفترنەبوو.
چینی سێهەم: رجال دین یاخود پیاوانی ئاینی .
چینی چوارەم: هێزوسوپاو پیاوانی جەنگی.
چینی پێنجەم: نوخبەی رۆشنبیرەکان وەکو پزیشك وشاعیر و نوسەرو ئەدیب و ساحیرەکان ، لەوسەردەمەدا زۆر گرنگیان بە خورافیات داوە.
چینی شەشەم: چینی دەهاقین ئەم چینە هەمیشە گەڕاون بەلادێ و شار بۆ کۆکردنەوەی سەرانەو باج وخەراج.
چینی حەوتەم و کۆتایی: چینی هوڵاتیانە بەگشتی لە ٩٠% ی ئەم خەڵکە خەڵکی
هەژار بون بریتی بون لە کرێکار‌و بازرگان و سەربازو کۆیلە....هتد، ئەمانە
هەموو مافیان وەك یەك بوە هەتا لەشەڕدا لە پێشەوە وەك سەنگەر ئەم خەڵکەیان
بە کار دەهێنا.. هەروەك خالد کوڕی وەلید ڕەزامەندت خوای لێبێت_ لەشەڕی
(ئوبەلائدا) لەو شەڕەدا کە پێی دەوترێت (ذات السلاسل) ٦٠هەزار کەسیان
بەستبوەوە بۆئەوەی ڕانەکەن لەبەرامبەر موسڵمانەکاندا ئەوەندە گرنگیان
بەخەڵکەکە نەئەدا بە زنجیر ئەیانبەستنەوە بۆئەوەی ڕانەکەن..
بۆیە کیسرا وا دەزانی کە موسڵمانەکان هەڵدێن لە رووی سوپاسی فارس‌دا، بەڵام خالیدی کوڕە وەلید دەڵێت..
لەشەڕی" ئوبەلائدا خالدی کوری وەلید نامە ئەنێرێ بۆ رۆستەم و دەڵێت..
دەفەرموێت (جئتكم برجال يحبون الموت، كما تحبون أنتم الحياة) ..
من بەخەڵکێکەوە هاتوم کەئەوان مردنیان خۆش دەوێ چەند ئەوان مردنیان خۆش
دەوێ ئەزانم ئێوەش ژیانتان خۆش دەوێ، بۆیە ئەم ئیسلامە ئاوا سەرکەوتوە..
وەرن پێکەوە با سەیری ئێستامان بکەین کاتێك خالیدی کوڕی وەلید ئەوقسەیە
دەکات لەبەرئەوە پێغەمبەری خوا بەئاشکرا بۆمان باس دەکات لەو فەرمودەکەدا
دەفەرموێ ئێوە لەبەرئەوە ئاواتان لێهاتوە هیچ ئەرزشیکتان نەماوە وەکو کەفی
سەردەریاتان لێهاتوە، لەبەرئەوە (تحبون الدنیا) دنیاتان خۆش دەوێ وە
لەمردنیش دەترسن. ئەوان لەو سەردەمەدا خۆشەویستی مردن لە دڵیان‌دا بوە،
ئەمەش وەك نمونەیەك بوو خستمە پێش چاوتان.
بواری سیاسی..
لەڕوی سیاسییەوە ئەوان ئەهلی ساسانیان پێ دەوترا تەنانەت مناڵێکی
بچوکیشیان(ئەردەشیری کوڕی شیروانی) ٧ ساڵ بەئارەزوی خۆی حوکمی ئەدا بۆیان
نەبوو قسەیەك بکەن، یاخود کچێك بەناوی (بۆرانی کچی کیسرا) بەو ناوە هاتوە
تەمەنی چەند ساڵێك بوە توانیویەتی بڕیارداو هەموو کەس رێز‌و حورمەتی
لێگرتوە..
بواری ئاینی..
پاشان ببێینە سەر
حاڵەتی دینی دەوڵەتی فارس ، دەوڵەتی فارس ئاگریان پەرستوە ئاینیان زەردەشتی
یاخود دینی زادەشتی مێژوو نوسان باسیان کردوە ئەم زەرادەشتیانە ئاگریان بە
پیرۆزڕاگرتوە .. هەموو ئاگرێکیا بەپیرۆز ڕاگرتوە، تەنانەت زۆر جار خەڵکی
نەیتوانیوە ئاگر بەکاربهینێت لەبواری ئاسنگەری و پیشەسازیدا..هتد، هەربۆیە
لەوسەردەمە دەوڵەتی فارس ناسرابو بە دەوڵەتێکی کشتوکاڵی و بازرگانی،
وەئەگەر شتێکیان پێوسیت بوایە لەدەوڵەتی دەرەوەی خۆیان هێناویانە..
لەبیروباوەڕی ئەواندا ئاگریان بە پاك و بێگەرد داناوە، هەرچەندە
ئەترۆبانێکیان بکردایەتەوە کە ئاگرەوانی پێدەوترێت یاخود "مەعبەدێكیان"
بکردایەتەوە ئەبوایە ئافرەتێکیان بکردایە بە قوربانی یا کوڕێکی ناباڵغیان
بکردایە بە قوربانی.