17/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مێژووی شارستانیەتی رۆما..
چەند ساڵیك بەر لە هاتنی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم)(٦٠٠-٦٠٣)ز
سەرەتا کەچۆن ئێستا دنیا دابەش بوە بەچەند هێزێکی گەورە بۆنموونە/
ئەمریکاو ڕوسیا‌و فرنساو ئینگلترا....هتد، هەر ووڵاتە دەسەڵات و توانای خۆی
هەیە ئەو سەردەمەش چەند دەسەڵاتێك بەگشتی توانای خۆیان هەبوە بەسەر زەویدا
لەو دەسەڵاتە جیاوازانەی کەهەبوون لە جیهاندا، یەکێك لەوانە دەسەڵاتی ڕۆم
بوە..
لەوانەیە خەڵکێك بڵێ باشە بۆ باسی ڕۆم بکەین چ ئیشێکمان بە
ڕۆم هەیە، خوای گەورە سورەتێکی بەناوی (روم) ناوناوە، کەخوای گەورە باسی
لێوە کردوە گرنگی خۆی پێ داوە، سورەتی ڕۆم باسی دەوڵەتی ڕۆما دەکات ئەبێ
بزانین هۆکارەکەی چییە کە پێغەمبەری ئازیز (صلی للە علیە وسلم) لەوپەڕی
ناڕەحەتی و دژواریدا بوە خوای گەورە سورەتێك دادەبەزێنێت باسی ڕۆم دەکات،
خەڵكێك پێشبینی دەکرد ئەو سەردەمە سەردەمی مەککی بوە، ئەبوایە باسی تکوینی
بیروباوەڕو ئیمانی هاوەڵە بەرێزەکانی پێغەمبەری خوای بکردایە(صلی للە علیە
وسلم)، ئەبێ هۆیەکی خۆی هەبێ کەئەم دینە هیچ شتێکی عەشوائی نیە و هەمووشتێك
بەتەوازن و ڕێکخستنە.
دەوڵەتی ڕۆمی ئەو سەردەمە دەوڵەتێك بوو کە
سێ بەشی قاڕەی ئەوروپای گرتبوەوە، زۆربەی ووڵاتانی ئاسیای گرتبوەوە، لەدوای
ئەوەی ئەم دەوڵەتی ڕۆمە شەڕ لەنێوان خۆیاندا ڕوویدا بوون بە دوو بەشەوە...
بەشێکیان پایتەختەکەیانە کەڕۆمای ئێستایە ڕوخا، کۆمەڵێکی تر کە ڕۆمەکان
گرتیانە دەست پایتەختەکەیان کرد بە پایتەختی قوستەنتینیە، ئەو سەردەمەش
پاشاکانیشیان بە قەیسەر ناودەبرا، ئەو سەردەمەی کە پێغەمبەری خوایە (صلی
للە علیە وسلم) تیایدا هات پاشای ڕۆمەکان لە قوستەنتینیە ناوی ( هرقل ) بوو
.
لە بواری دیندا..
- بابزانین ژیان و ژیار‌و
شارستانیەتی ئەمان چۆن بون و چۆن ژیاون، خەڵکانێك بوون هەمیشە شەڕیان بوە
لەناوخۆیاندا بەشێوەیەك تەنانەت مرۆڤەکان بە "دووپێ هەڵواسیوە بەمشار
لەناوەڕاستدا کردویانە بە دوکەرتەوە" ، تەنها بەهۆی بیروباوەڕەوە لە نێوان
خۆیان کە ٢ هۆز بوون نسارەکان و یەکێکیان لەت کرد بوون بە دوو دەوڵەت،
ئەوەندە جیاوازیان تێکەوتبوو ڕقیان لەیەکتر بوو یەکتریان دەکوشت، گۆشت و
خوێنی جگەری یەکترییان دەخوارد، کۆمەڵێکیان مەزهەبی (ئورثودوکسی) یان هەبوو
کە پێی دەوترا (کەنیسەی رۆژهەڵات) ، کۆمەڵێکی تر مەزهەبی(کاثولیکی)یان
هەبوو پێی ئەوترا (کەنیسەی رۆژئاوا)، ئەم دوانە بەدرێژایی مێژوو بەهەزارەها
ساڵ پێش ئێستا‌و هەتا ئێستاش شەڕیان کردووە بە مەلایین خەڵکیان کوشتوە،
پاشان ڕۆما لەناو ئەرسەدۆکسی رۆژهەڵاتدا ئەو راجیاوازانە زۆر گەورە بوو
توانرا دەسەڵاتی قوستەنتینیە کە هۆزی (منوفیسیەکان)یان پێدەوترێت کەزۆربەی
ئەمانە توانیان دەسەڵات بگرنە دەست، هەرچەندە زۆربەی زۆریشیان بڵاوببونەوە
بەناو میسر‌و حەبەشەدا لەدواییدا باسی لێوە دەکەم.
ئەمە بەگشتی
لەڕوی دینداریانەوە بوو کەئەم دوو دەسەڵاتە کەوتبونە شەڕ لەنێوان یەکتریدا،
ئەمە تەنها وێنەیەك بوو هێنامەوە پێش چاوتان.
پاشان ئەگەر سەیری
لایەنی ڕەوشتی ڕۆما بکەین کە چۆن لەروی ئەخلاقییەوە لەناوچوبون کە ئێستای
ئێمەی تێدا دەژین وەك ئەو زەمەنەی لێهاتوە..
چۆن؟
بواری رەوشتی
- مێژوونوسان بەگشتی دەگێڕنەوە لەسەردەمی "هرقل" دا پێش هاتنی پیغەمبەری
ئازیزە(صلی للە علیە وسلم) هەرچەند خۆی لەژیاندا بوە بەڵام پێغەمبەرایەتی
دەستی پێ نەکردوە، خەڵکی ئەو سەردەمە لەناویاندا "عزوبەت" واتە هاوسەری
لەناویاندا روو لە کۆتابوونکردبوو، چونکە ئەوەندە ژن و ژنخوازی گران ببو
کەس نەیدەتوانی ژن بهێنێ لەو سەردەمەدا ئەم باسی دوو ووڵاتی رۆمایە،
زیناکردن و داوێن پیسی و شەڕواڵ پیسی لەناو خەڵکەکەدا بڵاوببوەوە ببوو بە
شتێکی ئاسایی هەروەکو ئێستا کەلە ئەوروپا دەبینین ئەوانەی کەلە ئەلمانیاو
بریتانیا‌و ئەمریکاو زۆر ووڵاتانی تر.. دەبینی خەڵکێك دەڵێن ئافرەتێك
بەدرێژایی چەندین ساڵ لەگەڵ کوڕێکدایە دەڵێی بۆچی نایهێنی و نایکەیتە ژنی
خۆت دەڵێ؛ ژن هێنان قورسە ئاخر ئەگەر ژن بهێنم.. ئەبم بە هاوبەشی ژیانی،
بەڵکو هەر لەگەڵیا ڕائەبوێرم باشترە لەژێر ناوی هاوڕێیەتی و ڕەفاقەت و گێڵ
فرێندو ...هەروەها.
ئەو سەردەمە بەو شێوەیە زیاتر خەڵك گرنگیان دەدا بەو مەسەلەیە و زواجیان لەبیرکردبوو، خەڵک زیاتر ڕووی لەفەسادەت کردبوو..
- بەرتیل(ڕەشوە) ببوە شتێکی ئاسایی وەکو ئەوەی موچەخۆرەکانی دام و دەزگای
دەوڵەت ئیشیان نەدەکرد بە بێ وەرنەگرتنی بەرتیل، خەڵكی ڕۆم هەمیشە حەزیان
لە کوشتنی یەکتر بوو، بۆنموونە لەوسەردەمەدا گیانلەبەرێکیان دەهێنا،
گیانلەبەرەکە لەگەڵ مرۆڤەکان شەڕیان دەکرد هەروەك شێر‌و پڵنگ لەگەڵ مرۆڤ
شەڕیان پی دەکردن، سەرکردەکانی رۆماو خەڵکەکە کۆدەبوونەوە و پێدەکەنین بەو
دیمەنانە ئاسودە دەبون، یاخود شتێکی کە هەبوو پێیان دەووت(گلادیاتۆر) ،
لەوانەیە بپرسن ئێستا ئەو دیاردانە نەماوە ئەو سەردەمە پێویستی کرد
پێغەمبەری خوا بێت (صلی للە علیە وسلم) بەڵام ئێستا کوا خەڵکانێك بەدوایی
ئەوانەدا دەگەرێ وەکو گیانلەبەران لەگەڵ مرۆڤدا شەڕبکات، ئەم دیاریدەیە
بەردەوام تا ئێستا دەبینرێت لەناو خەڵکیدا، ئەوەتا دەبینین لە ئیسپانیا "
گا" بەرەڵا دەکەن لەناو خەڵکیدا و پێدەکەنن و چێژی لێ دەبینن هەر بە جلی
سەردەمی ڕۆمەوە ئەم باوە ناو نراوە بە شارستانیەت کە ئێستا ئێمە دەیبینین،
سێوەی گلادیتۆر نەماوە، بەڵام ئیستا لە هۆڵەکاندا زیاد لە ٢٠ پیاو
کۆدەکەنوە هەریەکە دەمنچەیەکیان ئەدەنێ لەسەر سەری یەکتر دادەنێن، لە ناو
هەر دەمانچەیەکدا یەك فیشەکی تێدایە ئەگەر فیشەکەکە بەر بەرپەلپیتەکەکەوت
ئەو دەکوژرێت ئەگەر نا ئەو دەمێنێتەوە، تا لە ناو ئەو بیست کەس دووکەس
دەمنێتەوە هەریەك لەوان چەند جار دەمانچەکە دەچرکێنن تا ئەو کاتەی یەکیکیان
لەناودەچن، ئەمە ئێستا لە ووڵاتانی ئەمریکادا زۆر باوە لە ووڵاتانی
ئەورپای شەرقی تا ڕادەیەك دەکرێت.
بواری کۆمەڵایەتی ئافره‌تان له شارستانیەتی ڕۆما..
له ڕۆمدا، پیاو حاکمی یه‌که‌م بوو له خێزانه‌که‌یدا وه که‌س بۆی نه‌بوو
له قسه‌یدا قسه بکات، ته‌نها ئه‌و بوو که مه‌رگ و ژیانی بۆ ژنه‌که‌ی
هه‌ڵده‌بژارد.! ئه‌گه‌ر منداڵیك له منداڵه‌کان یاخود ژنه‌که‌ی توشی
تاوانێك بونایه ئه‌وا پیاوه‌که ده‌یتوانی حوکمیان بدات، ئه‌گه‌ر به
حوکمی له سێداره دانیش بێت.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنەمایە
یه‌کێک له ڕۆمیه‌کانی سه‌ده‌ی دووه‌می پێش میلاد به‌ناوی "کاتون" ده‌ڵێت:
پیاوان حاکمی گه‌وره بوون به‌سه‌ر ژنه‌کانی خۆیانه‌وه، که ده‌سه‌ڵاتی
ته‌واوه‌تی هه‌بوو به‌سه‌ریدا، که ئه‌گه‌ر تاوانێکی بکردایه وه‌ك مه‌ی
نۆشین ئه‌وا سزای ده‌دا وه‌یان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوی که‌دا ڕایببواردایه
ئه‌وا ده‌یکوشت.
ئافره‌ت له ڕۆمدا وه‌ک که‌نیزێکی بێ
ئه‌رزش سه‌یر ده‌کرا که هیچ ڕێز‌و قه‌درێکی نه‌بوو له کۆمه‌ڵگادا، له
سه‌ر ئه‌ساسی قانون به که‌سێکی که‌م ئه‌قڵ و ناکامڵ سه‌یر ده‌کرا،
هه‌میشه ئاغا و حاکمی هه‌بوو، ئه‌گه‌ر مێردی هه‌بوایه ئه‌وا مێرده‌که‌ی
بوو، خۆ ئه‌گه‌ر مێردیشی نه‌بوایه ئه‌وا کوڕه گه‌وره‌که‌ی حاکم و
ده‌سه‌ڵاتدار بوو به سه‌ریه‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌کی ژن و
ژنخوازی له ڕۆمدا ته‌نها له سه‌ر بنەمای زیاد بونی نه‌وه بوو، پیاو ..
ژن و منداڵه‌کانی وه‌ك موڵک و سامان بۆ حیساب ده‌کرا، هه‌ڵبژاردنی مێرد
یاخود ژن بۆ منداڵه‌کانیان له ئه‌ستۆی دایک و باوک‌دا بوو، هه‌ندێ جار هه‌ر
به منداڵی ده‌درانه یه‌کتری وه هیچ کات به بێ ڕازی بوونی باوک
هاوسه‌رگیری ئه‌نجام نه‌ده‌درا.
له قانونی ڕۆمدا ژن
هێنان و شوو کردن به زۆر بوو تا له ساڵی (٤١٣)ی پێش زاین کاتێك که
"کامیلیۆس" موچه‌ی بڕیه‌وه بۆ پیاوانی ته‌نهان، واتا ئه‌وانه‌ی که ژنیان
نه‌هێناوه ئه‌و قانونی به زۆر ژنهێنان و شو کردنه هه‌ڵوه‌شینرایه‌وه.
له ناو ڕۆمه‌کاندا ژن هێنان به دوو جۆر بوو:
جۆری یه‌که‌م: دانی کچه‌که و ماڵ و سامانێکی زۆر بوو له لایه‌ن باوکه‌که‌وه به کوڕه‌که
جۆری دووه‌م: یان به‌س دانی کچه‌که بوو به‌بێ سه‌روه‌ت و سامان
جۆری یه‌که‌می هاوسه‌ر گیری به شێوه‌یه‌ک بوو که ده‌بوو کچ و کوڕه‌كه
ساڵێك پێش زه‌ماوه‌ند به یه‌که‌وه بژیانایه، بۆیه باوکه‌که ده‌بوو
کچه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ماڵ و موڵکدا بدات به کوڕه‌که، ئه‌م مه‌راسیمه‌ش به
شێوه‌یه‌ك به ڕێوه ده‌چوو که پێیان ده‌وت نان و شیرینی خواردن، به‌ڵام
جۆری دووه‌می ژن هێنان پێویستی به زه‌ماوه‌ند نه‌بوو، به‌ڵکو دایک و باوکی
کچه‌که.. کچه‌که‌یان ده‌فرۆشت به کوڕه‌که که یه‌کێك له
فه‌رمانڕه‌وایان ده‌بوو ئاماده بێت.
کوڕه‌که پارەیەکی مسی ده‌دایه ده‌ست فه‌رمانڕه‌واکه ئه‌ویش له ته‌رازویه‌کدا دای ده‌نا به‌مانای نرخ و به‌های ئافره‌ته‌که.
پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیری له ڕێگای کڕین و فرۆشتنه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تای
مێژووی رۆمی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه که‌م که‌م ڕه‌ونه‌قی نه‌ما، پێچه‌وانه
بووه، تا وای لێهات ده‌بوو ئافره‌تان به‌و موڵک و سامانه‌ی که‌له ماڵی
باوکیانه‌وه ده‌یبه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیان پیاوان بكڕن. ئه‌و ماڵ و سامانه‌ش
ده‌بوو له ژێڕ ڕکێفی پیاوه‌که‌دا بوایه، به‌ڵام هه‌ر به مردنی پیاوه‌که
یان ته‌ڵاق دانی ژنه‌که‌ی ئه‌وا هه‌موو موڵک و سامانه‌که ده‌گه‌ڕایه‌وه
بۆ ژنه‌که.
ئه‌و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریانه‌ی که‌له ڕێگای نان و شیرینی
خواردنه‌وه ده‌گیرا جیا بوونه‌وه تیایدا زۆر دژوار بوو، چو‌نکه پیاوان
به‌هۆی موڵکی ژنه‌که‌وه که‌له ماڵی باوکی هێنابوی نه‌ی ده‌ویست ژنه‌که‌ی
ته‌ڵاق بدات.
له‌و دوو جۆره هاوسه‌رگیریه‌ی که باسمان کرد جۆری
یه‌که‌میان جیابونه‌وه ته‌نها به ده‌ست پیاوه‌که بوو، به‌ڵام له جۆری
دووه‌مدا هه‌ردوو لا ده‌یان توانی له‌یه‌ك جیا ببنه‌وه هه‌رکات بیان
ویستایه، به بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی دووه‌م ئاگادار بێت.
له ڕۆمدا باوک ده‌یتوانی به زۆر کچه‌که‌ی وا لێبکات تا له هاوسه‌ره‌که‌ی
جیا بێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کچه‌که‌ش خۆی ڕازی نه‌بوایه.
کاتێک ئیمپراتۆری مه‌سیحی ڕۆم قانونی "ژوستین"ی دامه‌زراند ئه‌گه‌ر
بهاتایه و ژن و مێرد له یه‌ک جیابونایه‌ته‌وه ئه‌وا هیچ کام له‌وان
نه‌یان ده‌توانی دووباره بچنه ناو ژیانی هاوسه‌رێتیه‌وه تا ساڵێک
به‌سه‌ر جیا بونه‌وه‌یاندا تێده‌په‌ڕی، ئه‌گه‌ر جیا نه‌بونایه‌ته‌وه،
به‌ڵام یه‌کێك له‌وان بمردایه ئه‌وا ئه‌وی که‌یان تا دوو ساڵ دوای مه‌رگی
ژنه‌که یاخود پیاوه نه‌ده‌بوو ژنیان بهێنایه‌وه یان ژنه‌که مێردی
بکردایه‌وته‌وه.
کاری زینا کردن ئه‌وه‌نده باو بوو
که که‌س گوێی به‌و کاره نه‌ده‌دا، مه‌گه‌ر له‌ناو فه‌رمانڕه‌وایاندا
ئه‌گه‌ر ڕووی بدایه ئه‌وا ده‌بووه شه‌رمه‌زاری بۆ ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره
له ناو ده‌سه‌ڵاتدا.
پاش ماوه‌یه‌ک قانونی ته‌ڵاق
هه‌ڵوه‌شایه‌وه که ده‌بوو ئافره‌ته‌که هه‌موو سه‌روه‌ته‌که‌ی خۆی وه‌ر
بگرێته‌وه که له ماڵی باوکیه‌وه هێنابووی، بۆیه ئه‌مه‌ش وای کرد که
پیاوان ته‌نها هۆکارەیان له ژنهێنان ئه‌و موڵک و ماڵه بوو که
ئافره‌ته‌که له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنا. باوبوو ده‌بوایه که ئافره‌ته
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه یه‌ک جار ته‌ڵاق بدرانایه.
یه‌کێك له پیاوانی ناوداری ڕۆم به ناوی "کاتۆ"ده‌ڵێت: ئیمپراتۆری ڕۆم
وای لێهاتبوو که زیاتر وه‌ک نوسینگه‌یه‌کی ژن هێنان و ژن ته‌ڵاقدان
ده‌هاته پێش چاو تاوه‌کو ئیمپراتۆرێکی گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵات دار..
ئه‌مه‌ش وای کردبوو له پیاوان کاتێك ژنێکیان ده‌هێنا وه ده‌بوونه
خاوه‌نی ماڵ و سه‌روه‌ت خێرا ده‌چونه لای ئافره‌تێکی که‌و ژنی یه‌که‌می
خۆیان ته‌ڵاق ده‌دا تا بتوانن ژنێکی که بێنن و ماڵ و موڵکێكی که به‌ده‌ست
بێنێت، ئه‌م جۆره هه‌وسه‌رگیریه‌ش زیاتر سیاسی بوو تا پێکه‌وه ژیانێک
که له سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی و ڕێز دابمه‌زرێت.
له
ناو ڕۆمدا هه‌ندێک پیاویش ده‌ست ده‌که‌وتن که هه‌رگیز ژنیان نه‌ده‌هێنا،
هۆکاری ئه‌م کاره‌شیان ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ که‌م ئه‌قڵی و ناته‌واوی
ئافره‌ت.
"متلۆس مادینۆس" یه‌کێك له گه‌وره پیاوانی رۆم له ساڵی
(١٣١) ده‌یوت ده‌بێت هه‌موو پیاوان ژن بێنن، چو‌نکه ژنهێنان خزمه‌ته به
ده‌وڵه‌ت، هه‌رچه‌نده ئافره‌تان مایه‌ی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ن بۆ پیاوان،
به‌ڵام که‌س گوێی بۆ قسه‌که‌ی "مادینۆس" نه‌گرت بۆیه ڕۆژ به‌رۆژ پیاوانی
ته‌نها و دایک و باوکانی بێ منداڵ ڕوو له زیاد بوو له رۆم.
له دوای هه‌موو له دایک بونێک ترسی ئه‌وه هه‌بوو له ڕووداوێک ڕوو
بدات، چو‌نکه ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و منداڵه‌که که‌م ئه‌ندام بوایه وه‌یان
ئه‌گه‌ر کچ بوایه ئه‌وا باوکه‌که به پێی عاده‌ت و ته‌قالید ده‌یتوانی
منداڵه‌که بکوژێت، خۆ ئه‌گه‌ر منداڵه‌که کوڕ بوایه ئه‌وا ئه‌یان وت پێ
به خێره، هه‌رچه‌ند ڕۆمه‌کان ڕێگایان له زۆربوونی خێزان ده‌گرت، به‌ڵام
ئاره‌زوشیان بوو که ببنه خاوه‌ی کوڕ.
له ڕۆمدا
ئه‌گه‌ر ژن و پیاوێک خاوه‌نی منداڵ نه‌بونایه ئه‌وا به چاوێکی سوک سه‌یر
ده‌کران، پیاوانی دینی به خه‌ڵکیان ده‌ووت، ئه‌گه‌ر که‌سێک خاوه‌نی
منداڵ نه‌بوایه وه بمردایه ئه‌وا هه‌تا هه‌تایه ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه
ده‌درێت له گۆڕه‌که‌یدا. خه‌ڵکیان هانده‌دا تا ببنه خاوه‌نی منداڵ،
جوانتر بڵێین هانی ده‌دان تا ببنه خاوه‌نی کوڕ، چو‌نکه ئه‌وان ته‌نها
کوڕیان به مایه‌ی ئارام به‌خشی ڕۆحی باوک ده‌زانی نه‌ک کچ.
له ناو ماڵدا باوک ده‌وری سه‌رۆکی کۆماری ده‌بینی، چو‌نکه ته‌نها ئه‌و
بوو که ده‌یتوانی هه‌موو کاره‌کان ڕابپه‌ڕێنێت و حوکم بدات به‌سه‌ر
ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یدا، وه هه‌ر ئه‌ویش بوو ده‌یتوانی کاری کڕین و
فرۆشتن بکات.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا پیاوان خاوه‌نی ماڵ و سه‌روه‌تی
ژنه‌کانیشیان بوون، ئافره‌تان بۆیان نه‌بوو له دادگا ئاماده بن گه‌رچی بۆ
شاهیدی دانیش بوایه، ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ی بمردایه ئه‌وا هیچ مافێکی نه‌بوو
له وه‌رگرتنی میراتی له ماڵی مێرده‌که‌ی، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئافره‌تان
له هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بونایه ده‌بوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاوێکدا بونایه،
جا ئه‌و پیاوه باوکی بوایه یان برای یان مێرده‌که‌ی وه یان کوڕی.
به‌بێ ئیزنی ئه‌و سه‌رپه‌رشته‌ی نه‌یده‌توانی هیچ کارێک ئه‌نجام بدات.
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت توشی گوناهێک ببوایه ئه‌وه مێرده‌که‌ی بوو که حوکمی ده‌دا نه‌ك قازی، ته‌نانه‌ت ده‌یتوانی حوکمی کوشتنیشی بدات.
بواری سەربازی..
- لەکاتی شەڕیاندا شەڕێکی زۆر دڕندانەو گەورەییان دەکرد، هەروەك لەسەردەمی
پادشای قیسەرەکان کە پێی دەوترێ سەردەمی (فسفسیان) پاشایەکی ڕۆمی بوو زۆر
ڕقی لە یهودیەکان بوو هات شاری قودسی ئێستا کە پێی دەوترا ئورشەلیم بۆماوەی
٥ مانگ ئابڵوقەی ئابوری خستە سەر قودس وەکو مێژوونوسان دەڵێن؛ لە
سێپتەمبەری ساڵی (٧٠) میلادی بەتەواوی ئەو شارە کەوتە دەست رۆمەکانەوە،
ئەگەر سەیری ئەم دەوڵەتە بکەین دەبینین چیان کرد بەیهودی چەندە درندانە
رەفتاریان کرد لەگەڵیاندا، لەسەرەتادا ڕۆمەکان هەموو یەهودیەکانیان
کۆکردبوەوە ئەو مێژوە ناونراوە بە دۆڕاندنێکی ترسناك لەبەرانبەر رۆمادا، تا
ئێستا یهودیەکان مەگەر لەسەردەمی (بنوختەنسەردا) ئەوەندەیان لێ کوژرابی،
ئەم پیاوە لە ڕۆما هەستا بەوەی کە ووتی چی یهودی هەیە بەدەستی خۆیان ژن و
مناڵیان بکوژن!، خۆتان دەزانن یەهودیەکان حەزیان بە ژیانە، هەستا بەوەی چی
ژن و مناڵیان هەبوو بەدەستی خۆیان کوشتیان تەنها بەهۆی مانەوەی ژیانی خۆیان
بوو.
پاشان پادشای ڕۆم داوای لێکردن قورعەبکەن لە نێوان
یەهودییەك و یهودییەکی تر کە ئەبوایە یەکێکیان براکەی خۆی بکوشتایە!، وەك
مێژوو دەگێڕنەوە زۆر بەکەمی لە قودس خەڵك مایەوە و ئەوانەی توانیان ڕایان
کرد و ئەوانەی کەمایەوە هەموو لەناوچون ئەمە لەڕوی حاڵەتی ڕەوشتی و
شەڕیانەوە بوو.
بواری کۆمەڵایەتی
لە ڕوی کۆمەڵایەتیانەوە دەوڵەتی
ڕۆما باجێکی زۆری خستبوە سەر ئەو خەڵکە واتا وای لێهاتبوو خەڵکەکە بەگشتی
هەژاربوون هەتا ئەو سەردەمەی باسی لێوەدەکرێ ، ئەو سەردەمە فەیلەسوفی گەورە
بەناوی (ئەفلاتون) کتێبێکی هەیە بەناوی (جمهوریە افلاطون) یاخود بەعەرەبی
پێی دەوترێ (صاحب الفکر مدنیە الفاضلە) کە پێی دەوترێ (یتوبیا)، دەبینێ
لەوشارە ئەندێشەی خۆیدا کەباسی لێوەکردوە ئەفلاتون کە هیچ بەندەیەك مافی
هاوڵاتیبونی نەبووە با خەڵکی ئەو شوێنەش بوبێ، ئەمە وای لێهاتبوو خەڵکەکە
زۆربەی ببوە بەندەی دەسەڵاتدارەکان بەگشتی خەڵك هەژار بوون، لەریگای ئەم
یاسایەوە هەرکەس خەڵکی رۆما نەبوایە بە بەندەو کەنزەك هەژماردەکرا لە
دەوڵەتی رۆمادا، ئەمە باسی گوزارانی ووڵاتی رۆمابوو بە گشتی.