پێش ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س بێ ئاگایانه یان زۆر زانانه خاڵه‌كانی
نه‌ته‌وه‌ایه‌تی تێكه‌ڵ كات ؛ پێویسته ته‌وه‌ره‌ی باسه‌كان دیار بن ..
كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا سێ ته‌وه‌ره هه‌یه
ـ سۆزی نه‌ته‌وه‌یی : واته خۆشوویستنی گه‌له‌كه‌ت و كێشه‌كه‌ی .
ـ هه‌وڵدان بۆ لادانی مه‌زڵومییه‌ت و پشتگرتنی مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌ت .
ـ وه‌رگرتنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی وه‌كو فیكرێكی سكولاریزم ( عه‌لمانی ) .
ئێمه لێره‌دا باس له خاڵی سێیه‌میان ده‌كه‌ین . چونكه له دوو خاڵه‌كه‌ی
تردا له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا رێكین . هه‌م سۆزمان بۆگه‌له‌كه‌ی
خۆمان له خرۆشدایه‌و هه‌م خۆشمان ده‌وێت . له‌و رۆژه‌شه‌وه كه خۆمان و
ده‌ورو به‌ره‌كه‌مانمان ناسیووه ، له ره‌نج داین بۆ لابردنی ئه‌و هه‌موو
زوڵم و زۆره‌ی كه‌وتۆته سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و له خه‌باتێكی نه‌پساوه‌شداین
بۆسه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌كانی و هێنانه دی ئامانجه‌كانی .
ـ كه‌س گومانی له‌وه‌دا نییه كه سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وایه‌تی ـ وه‌كو
بیروباوه‌رِ ـ له ئه‌وروپاوه سه‌ری هه‌ڵداوه . ئه‌وروپا دوای ئه‌وه‌ی
مه‌سیحێتی له رۆژهه‌ڵاته‌وه وه‌رگرت و به ره‌سمی له دوای ساڵی 535 ی
زایینییه‌وه بوو به دینی ره‌سمی ده‌وڵه‌ت ، ماوه‌ی هه‌زار ساڵ زیاتر دین و
ده‌وڵه‌ت پێكه‌وه هاوشان ده‌رِۆیشتن . گه‌رچی زۆر جاریش شه‌رِو پێكدادانی
خوێناویان له نێواندا له‌سه‌ر پاره‌و ده‌سه‌ڵات و نفوز ، ده‌بوو . چونكه
پاشا‌كان ( كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان به ده‌ست بوو ) هه‌ر كاتێك كه لاواز
یان به هێز ده‌بوون ده‌كه‌وتنه ململانێ له‌گه‌ڵ پاپاو ده‌سه‌ڵاتی
كه‌نیسه‌دا ( كه ده‌سه‌ڵاتی رۆحییان به‌سه‌ر میلله‌تاندا هه‌بوو ) به‌ڵام
هه‌ر پێكه‌وه سازا بوون .
تا ئه‌و سه‌رده‌مانه ، دین ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌بوو .
چونكه له لایه‌كه‌وه وه‌ڵامێكی ساده‌و ئاسانی پرسیاره سه‌خته‌كانی بیر‌و
فه‌لسه‌فه‌ی ده‌دایه‌وه .خه‌ڵكی قه‌ناعه‌ت پێ كرد بوو كه هه‌رچییان
به‌سه‌ر دێت قه‌ده‌ره‌و پاپاش نوێنه‌ری خوایه‌و پاشاش سێبه‌ره‌كه‌یه‌تی .
ناشبێت هیچ كه‌س له ده‌سه‌ڵاتی پاپا ده‌رچێت ـ ته‌نانه‌ت پاشاكانیش ـ
ئه‌گینا به‌ر غه‌زه‌بی خوا ده‌كه‌وێت ! بۆیه خه‌ڵكی هه‌ستیان به پیرۆزی
ئینتیماو پیرۆزی ئامانج ورێباز ده‌كرد .. سه‌ربه‌رزی ئه‌وه بوو كه له
پێناو ئه‌م موفره‌داته دینییانه‌دا خۆ بده‌ن به كوشت .
زمانی ده‌سه‌ڵاتی پاپا لاتینی بوو . لاتینی وه‌كو بلوخ ده‌ڵێت : ( نه
ته‌نها زمانی خوێندن بوو ؛ به‌ڵكو ته‌نها زمانێك بوو كه پێی ده‌خوێندرا ) .
لاتینی وه‌كو ئیشاره‌تی مروری ئه‌م زه‌مانه ، ره‌سمی و جیهانی بوو .
بۆیه كه‌س بۆی نه‌بوو دین به غه‌یری لاتینی بخوێنێت . یان ئینجیل و
ته‌علیماته‌كانی به غه‌یری لاتینی راڤه كات . هه‌موو قه‌شه‌و پیاوه
دینیه‌كان له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو بن هه‌ر ده‌بوو به لاتینی بخوێنن .
خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌وار بوون ئه‌مان چینی خوێنه‌وارو پێشرِه‌و بوون ! ئه‌مه‌ش
پیرۆزییه‌كی تری مزه‌ووه‌ری دابووه مه‌سیحێتییه لاده‌ره‌كه .
له ده‌مه‌و ئێواره‌ی چه‌رخه‌كانی ناوه‌رِاستدا وورده وورده لاوازی و
شیرازه پسان رووی كرده كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌تی پاشایه‌تی و ده‌سڵاتی رۆحی
مه‌سیحێتی .. دوو هۆی سه‌ره‌كی له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوونه پوازی لێك
هه‌ڵقڵیشان و دینامێتی هه‌ڵته‌كینه‌وه :
یه‌كه‌م : دۆزینه‌وه ( الاستكشافات ) و بڵاو بوونه‌وه‌ی زانا‌و جوگرافیا
ناسانی رۆژئاوا به جیهانداو تێكه‌ڵاو بوون و ناسینی دین و سیستم و دیدو
نه‌ریتی میلله‌تانی تر . به تایبه‌تی دینی ئیسلام و زانایانی موسڵمانی
وه‌كو ابن روشدی ئه‌نده‌لوسی كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر مارتن لۆسه‌ری
دامه‌زرێنه‌ری مه‌زهه‌بی پرۆتستانتی كرد . ته‌نانه‌ت دواتر هه‌ندێك له
كاربه‌ده‌ست و سیاسه‌تمه‌دارو كاردیناڵه‌كانی ئه‌وروپا هێنده كه‌وتنه ژێر
كاریگه‌ری یه‌كخواناسی ئیسلامه‌وه ، كه‌وتنه دژایه‌تی په‌یكه‌ره‌كانی
سیدنا عیسا و مه‌ریه‌م سه‌لامی خوایان لێ بێت . یه‌كێكی وه‌كو ئیمپراتۆر
لاوونی سێیه‌م خۆی له ساڵی 726 دا په‌یكه‌ری پیرۆزی سیدنا عیسای رماند !
كه ئیتر بووه ناكۆكی و ململانێیه‌كی زۆر گه‌وره‌و دژوار‌و له زۆر جێگا
په‌یكه‌ره‌كان شكێنران و جورئه‌تی ره‌خنه گرتن له پیاوانی مه‌سیحێتی
زیاتر بوو . ئه‌م شه‌رِه چۆنیه‌تی ( نه‌وعی ) یه تا ساڵی 843 به‌رده‌وام
بوو !! زیاد له سه‌دوبیست ساڵی خایاند ! ( تاریخ الكنیسه / الاب جان كمبی
/دار المشرق ل 162 )
هه‌روه‌ها تێكه‌ڵاو بوونی مه‌سیحی رۆژئاوا به مه‌سیحیانی رۆژهه‌ڵات . نه‌ك
هه‌ر ئه‌وانه‌ی له ژێر باڵی ئیسلامدا ده‌ژین ؛ به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كه له
چین و رۆژهه‌ڵاتی دوورتریش ده‌ژیان . بۆیه ده‌بینیت جوگرافیا ناسێكی وه‌كو
ماركۆ پۆڵۆ دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته دیوه‌خانی (قابلای خانی گه‌وره‌ی مه‌غۆل
) له كانبالۆی پایته‌ختی ئه‌و زه‌مانه‌ی چین . نامه‌یه‌ك بۆ هاورِێ
مه‌سیحییه‌كانی ئه‌وروپای ده‌نوسێت ، كه تێیدا ده‌ڵێت : ( خان رێز له
هه‌موو دینی ئیسلام و مه‌سیحی و وه‌سه‌نییه‌كانیان ده‌گرێت و كتێبه
پیرۆزه‌كانیان ماچ ده‌كات و ئاماده‌ی جه‌ژنی پیرۆزی هه‌مووان ده‌بێت )
ماركۆپۆڵۆ به زمانی ئینجیلیانه ناڵێت زه‌ندیق و كافره‌كان ، ده‌شڵێت (
مه‌سیحیه‌كانیان ) . یان نامه‌ی جوگرافیاناسێكی تر ( ریكا ) كه بۆ (
ئه‌بین )ی هاورِێی نووسیووه ، كه تێیدا ده‌ڵێت : ( پاپای سه‌رۆكی
مه‌سیحێتی گه‌وره‌ترین بتی كۆنه . چونكه خه‌ڵكی وه‌كو خوا ده‌یپه‌رستن ) /
القومیه / مه‌قاله‌ی بندكت اندرسون / الساقی ل 18
دووه‌م : كاڵ بوونه‌وه‌و لاواز بوونی زمانی لاتینی . به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای
چه‌رخی شازده‌هه‌مه‌وه لاتینی جێ پێی پێ لێژ بوو . چونكه له لایه‌كه‌وه
بیری ره‌خنه‌یی دینی ئازا‌و ئازادی پرۆتستانتی هاته كایه‌وه . له
لایه‌كی تره‌وه چاپ په‌یدا بوو
چاپخانه‌كان بازارِی سه‌رمایه‌داری بوون . ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیان ده‌سورِاندن
شوێن پاره‌ی خۆیان ده‌كه‌وتن . كام نووسینه‌ی ره‌واجی زۆر تر بوایه
ئه‌ویان چاپ ده‌كرد و بڵاو ده‌كرده‌وه . بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه ململانێ
ناوخۆییه‌كه‌ی مه‌سیحێتی كه رۆژ به رۆژ په‌ره‌ی ده‌سه‌ند . ئینجا مه‌رج
نه‌بوو كتێب هه‌ر به لاتینی چاپ بكرێت . به‌ڵكو ئیتر زمانی تر هاته
پێشه‌وه‌و پسپۆرِو زمانه‌وانه‌كان هه‌ر یه‌كه له ناو میلله‌ت و ووڵاتی
خۆیاندا زمانی میلله‌ته‌كانی خۆیان ده‌نووسییه‌وه‌و رێزمانیان بۆ داده‌رِشت
. فیفرو مارتن ده‌ڵێن : ساڵی 1500 كه دانیشتوانی ئه‌و كاته‌ی ئه‌وروپا
سه‌د ملیۆن كه‌س بوون بیست هه‌زار كتێب چاپ كرا كه 67% یان لاتینی بوون .
كه‌چی ته‌نها له ساڵی 1501 دا 88 كتێب چاپ كرا كه ته‌نها هه‌شتیان به
لاتینی بوو . له 1575 دا زۆربه‌ی كتێب كه چاپ كرا به زمانی فه‌ره‌نسی
بوو . ساڵی 1600 نزیكه‌ی بیست ملیۆن كتێب چاپ كرا ! بۆیه فرانسیس بیكۆن
ده‌ڵێت : ) چاپ شێوه‌و شێواز‌و حاڵی جیهانی گۆرِی ) / القومیه /
مه‌قاله‌كه‌ی بندكت ل 19 . راستیشه وایه چونكه چاپخانه‌كان وه‌كو
ئه‌نته‌رنێتی ئێستا شۆرِشێك بوون له زانیاری و نه‌قڵ كردنی زانیاری و
چاوكردنه‌وه‌ی گه‌لان .
به‌م شێوه‌یه شه‌رِی گه‌وره‌ی ( بردنه‌وه‌ی ژیری ) ده‌ستی پێ كرد . كێ
ئازا بێت كۆرِی زمانه‌وانان بگرێت و گرنگتر بنووسێت و سه‌رمایه‌داری
ده‌وڵه‌مه‌ندو چاونه‌ترسی ده‌سكه‌وێت تاره‌واج به فیكر‌و ئایدیۆلۆژی خۆی
بدات .. ئیتر ئه‌م شه‌رِه نهێنی وشارراوه‌یه له چوارچێوه‌ی یه‌ك ووڵاتدا
نه‌ما . سه‌ری كێشا بۆ هه‌موو میلله‌تانی ئه‌وروپا . چونكه ئیتر له‌ته
زمانه‌كان و ئه‌و دیالێكتانه‌ی دووریش بوون له‌یه‌ك رێسای تۆمار كراو‌و
چاپخانه‌كان به یه‌كیان ده‌گه‌یاندنه‌وه‌و و ده‌بوونه زمانی سه‌ره‌كی ..
خۆ زمانی فه‌ره‌نسی له ده‌یان زارگۆتن ( له‌هجه ) ی تر پێك هات .
هه‌روه‌ها ئینگلیزی و ئیسپانی له كۆتایی سه‌ده‌ی شازده‌هه‌میشدا كه
چاپخانه‌و ده‌زگای نێو ده‌وڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب دامه‌زرا زمانه
په‌نا دراوه‌كانی زیت بوو بوونه‌وه. ئه‌مه‌ش سه‌دو په‌نجا ساڵێكی خایاند
.. تا لاتینی و دیدی كاسۆلیكییه‌كانی خسته سه‌نگه‌ری به‌رگرییه‌وه
مارتن لۆسه‌ر ـ كه زۆر كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ری فه‌یله‌سووفه
موسوڵمانه‌كانی وه‌كو ئیبن روشد ( به تایبه‌تی كتێبی تهافت الفلاسفه‌كه‌ی )
و ئیبن سینا و ئه‌وانی تر ـ له ساڵی 1517 دا كه له كه‌نیسه‌ی فیتنبێرگی
ئه‌ڵمانیاوه سه‌ربه‌خۆیی دیدی دینی خۆی و مه‌زهه‌به‌كه‌ی له كتێبێكدا
راگه‌یاند ، نوسخه‌ی چاپكراوی كتێبه‌كه‌ی له ماوه‌ی پازده رۆژدا گه‌یشته
سه‌رانسه‌ری ووڵات و ته‌نانه‌ت ووڵاتانی تریش !! ئینجا لۆسه‌رو لۆسه‌رێتی
بوونه مادده‌ی بیر‌و بڵاوكردنه‌وه . ئه‌و كتێبانه‌ی له ماوه‌ی نێوان
(1520ـ1540) دا بڵاو كرایه‌وه گه‌یشته سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی له
ماوه‌ی نێوان ( 1500ـ1520 ) دا بڵاو بوونه‌وه . ئه‌مما كتێبه‌كه‌ی مارتن
لۆسه‌ر خۆی له ماوه‌ی بیست وچوار ساڵدا 430 جار هه‌ر به ئینگلیزی چاپ
كرایه‌وه !!
له شاری جونێفی سویسرادا له ماوه‌ی 1533 تا 1540 دا ته‌نها چل و دوو كتێب
چاپ كرا بوو ، كه‌چی له نێوان 1556 ـ 1564 نزیكه‌ی 537 كتێب چاپ بوو ..
ساڵی دواتر ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه بوو به چل دانه كه شه‌وو رۆژ
له چاپ كردن‌دا بوون .
سه‌رمایه‌داری خاوه‌ن چاپخانه بۆ پاره‌ی زیاتر‌و پرۆتستانته‌كان بۆ
بڵاوكردنه‌وه‌ی زۆرتری مه‌زهه‌به‌كه‌یان ، بایه‌خێكی زۆریان به كۆرِی
زمانه‌وانان ده‌دا و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان له میلله‌تاندا ده‌هه‌ژاند ..
رۆشنبیرانیش ـ كه به‌ره‌و قوتار بوون ده‌چوون له دیدو رێسای كه‌نیسه ـ
سووته‌مه‌نی ئه‌م شۆرِشه بوون .. ئه‌مانه بوونه به‌ره‌یه‌كی ململانێ و
كه‌نیسه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانیش بوونه به‌ره‌یه‌كی تر ..
فرانسوای یه‌كه‌م له ساڵی 1535 دا مه‌رسومێكی ده‌ركرد كه هه‌ر كه‌س
كتێبیكی پێچه‌وانه به ته‌علیماتی پاپاو كاسۆلیكی بهێنێته ووڵاته‌وه
ئیعدام ده‌كرێت .. زۆرێكیش ئیعدام كران .. به‌ڵام گۆرِانكاریه‌كه ـ كه
شۆرِشێكی بوركانی بوو ـ به‌ری نه‌ده‌گیرا . چونكه ده‌سه‌ڵاتی پیرۆز‌و زمانی
پیرۆز‌و به‌ره‌بابی پیرۆزی نه‌یده‌هێشت . به‌ڵام مه‌زهه‌بی نوێ ئازادی
ته‌واوی بۆ زمانه نوێكان ده‌كرده‌وه‌و وورده وورده هیوای ئازادیشی به
میلله‌تان ده‌دا .. له‌لایه‌كه‌وه دین و نه‌ریته‌كه‌ی هه‌ر به پیرۆزی ـ
به‌ڵام به پالًفته كراوی ـ بۆ ده‌هێشتنه‌وه‌و له لایه‌كی تره‌وه هانی
ده‌دان كه مه‌زڵومییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان راده‌ن و خۆیان به لێك حاڵی
بوونیان له‌یه‌ك ، قه‌واره‌ی خۆیان دابمه‌زرێنن .. وه‌كو كه
هۆڵه‌ندییه‌كان یه‌كه‌م قه‌واره‌ی خۆیان له‌سه‌ر ئینتیمای نه‌ته‌وه‌و زمانی
خۆیان دامه‌زراند .
ئێمه ناڵێین ره‌نجی زمانه‌وانی پێش ئه‌م ( شۆرِش ) ه بوركانییه
نه‌بووه. هه‌بوو .. به‌ڵام ئه‌و گورِو تینه‌ی نه‌بوو ، نه‌شبوو بوو به
حه‌زێكی ده‌سته جه‌معی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو خه‌ڵكی . ئه‌وه ئیتر دواتر
له‌سه‌ر ده‌ستی ماتزینی و ئه‌وانی تر ، وه‌كو ئایدیۆلۆژیه‌ك هاته پێش ..
مه‌زهه‌بی پرۆتستانتی بوو كه پیرۆزێتییه‌كه‌ی له لاتینی ساندو به‌سه‌ر زمانه‌كانی تردا دابه‌شی كرد ..
دیسان هه‌ر پرۆتستانتی بوو كه رێی دا مه‌ركه‌زێتی ده‌سه‌ڵاتی پاپا و پاشا‌كان دابه‌شی سه‌ر میلله‌تان ببن .
هه‌ر ئه‌ویش بوو كه رێی دا به وه‌رگێرِان وراڤه كردن ئینجیل و
كتێبه‌كانی تر . ته‌نانه‌ت رێی دا كه په‌یكه‌ری سیدنا عیسا‌و دایكی له‌سه‌ر
شكڵی هه‌موو میلله‌تێك داتاشرێن ! ئیتر له ئه‌وروپا سیدنا مه‌سیح له‌سه‌ر
مه‌لامیحی ئه‌وروپییه‌و له ئه‌فریقا ره‌ش پێسته‌و له ڤێتنام چاوی
بچووكه‌و له ئه‌مریكای لاتین وه‌كو هینده سووره‌كانه‌و .. ته‌نانه‌ت له
سه‌ده‌كانی حه‌ڤده‌هه‌مه‌وه شێواز وئه‌ندازیارێتی كه‌نیسه‌كانیش چوونه
سه‌ر شێوازێك كه له‌گه‌ڵ كه‌له‌پووری میلله‌تاندا یه‌كیان ده‌گرته‌وه ..
هه‌ر پرۆتستانیش بوو پلۆرالیزمی داهێنا واته بۆچوون وخوێندنه‌وه‌ی
جۆراوجۆری ده‌ق ( مه‌به‌ست له ئینجیل و كتێبی تری مه‌سیحێتییه ) چونكه
بینی كه دیدو راو بۆچوونی ئیبن روشد له دیدو راو بۆچوونی غه‌زالی و ئیبن
سینا جودایه‌و هی هه‌موشیان له دیدو راو بۆچوون و پێناسه‌ی شه‌رعناسه‌كان
جودایه‌و ئه‌مانیش هه‌ر به‌و ئازادییه‌وه له چوارچێوه‌ی دینه‌كه‌دا
ماونه‌ته‌وه‌و كه‌سیش مه‌ركه‌زێتی پاپای نییه .. سیاسه‌تمه‌دارو زاناكان و
فه‌یله‌سووفه‌كانیش ، یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دنیایین و له هه‌مان كاتیش‌دا
هه‌موویان ده‌سه‌ڵاتی دینین به‌و ده‌لیله شه‌رعیانه‌ی كه له دینه‌كه‌وه
وه‌ری ده‌گرن و ده‌توانن به‌رگری له راو بۆچوونی خۆیان بكه‌ن ..
كه‌وا بوو بیری نه‌ته‌وایه‌تی كه له ئه‌وروپاوه سه‌ری هه‌ڵدا
له‌سه‌ره‌تایدا هاواری ئازادی دینی بوو . هاواری خۆرِاپسكان بوو له
ده‌سه‌ڵاتی پاپای دید لێڵ و پاشای بیر كول .. هاواری مه‌زڵومییه‌تی
فه‌رامۆش كراوان بوو . چونكه گه‌ر میلله‌تێك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بۆ دروست
بكرایه ده‌بوو له ووڵاتێكی تره‌وه پاشازاده‌یه‌كی بۆ بهێنن ! چونكه
باوه‌رِیان وا بوو كه پاشا‌كان خوێنی شین به له‌شیاندا ده‌گه‌رِێت و
سێبه‌ری تایبه‌تی خوایین ، به ره‌گه‌زو وه‌چه نه‌بێت كه‌س له‌گه‌ڵیان تێ
هه‌ڵكێش نابێت .. ئه‌مه‌ش بوو كه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا
هێنایانه ووڵاتی موسوڵمانان ! نا‌بینیت كه برِیاریاندا ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی
له سوریا دامه‌زرێنن پاشازاده‌یان له نه‌وه‌كانی شه‌ریف حوسه‌ینی
مه‌ككه‌وه بۆ هێنان . هه‌روه‌ها بۆ عێراق مه‌لیك فه‌یسه‌ڵیان ـ كه هه‌ر
له‌و خانه‌واده بوو ـ بۆ هێنا !!
بیری نه‌ته‌وایه‌تی له رۆژئاوا بووه ئاڵته‌رناتیڤ ( به‌دیل )ی دینێكی
ناره‌سه‌ن . بۆیه بووه مایه‌ی گه‌شه‌و پێگه‌یشتنی گه‌لان . به‌ڵام له
ووڵاتانی ئیسلام ، چونكه به پیلان ( بۆ رمانی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی
عوسمانی هێنا بوویان ) بووه مایه‌ی شیرازه پسان و سه‌دان شه‌رِی ناوخۆیی و
ده‌ره‌كی ..بۆیه هێنان و مانه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وایه‌تی له ووڵاتی ئیسلام
و به‌رامبه‌ر ئیسلام هیچ به‌هانه‌و هه‌نجه‌تێكی نییه .
نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ر بیر‌و دید نییه . ئایدۆلۆژی نییه . مایه‌ی په‌روه‌رده
كردن و ئارِاسته كردن نییه . كه‌سێك ناتوانێت رای نه‌ته‌وایه‌تیمان بۆ
بهێنێت ده‌رباره‌ی گه‌ردوون و ژیان و مرۆڤ .. یان رێسای په‌روه‌رده‌كردنێكی
ره‌سه‌ن و پارسه‌نگمان بۆ په‌روه‌رده كردنی كۆمه‌ڵگه بخاته به‌رده‌ست
.. ئه‌وه ته‌جروبه‌ی كه‌مالیزم و ره‌زاشاو عروبه‌و كوردایه‌تی . كامیان
غه‌یری ئاغایه‌تی سه‌ركرده‌و چه‌قۆ لێك سووینی حیزبایه‌تی و كینه‌و رقی
شۆفێنیستی تێدایه