(8) کردەوەی چاكە خراپەکانت لادەبات
17/07/2013 نوسەر: bzavpress

(8) کردەوەی چاكە خراپەکانت لادەبات

 

وانەی هەشتەم

کەسی موسڵمان هەرگیز بی ئومێد نابێت لە ڕەحمەتی خوای گەورە، لەژیاندا هەموو بەندەیەك کۆمەڵێك تاوان و گوناه ئەنجام ئەدات بە ویستی خۆی بێت یان بە پێچەوانەوە، مرۆڤ  توشی گوناه دەبێت  گەورە یاخود  بچوك ، بۆیە زۆر پێوسیتە بزانی دەرگای تەوبەکردن لای خوای گەورە هەمیشە کراوەیەو لێت خۆش دەبێت، مەڵی تاوانم زۆرەو لێم خۆش نابێت بەڵکو خوای گەورە هێندە بەندەی خۆی بەلاوە خۆشەویستە گشت کارێکی باش دەکەیت کارە خراپەکانت دەشواتەوە و بۆت ڕادەماڵێت ..
هەروەکو لەم ئایەتەدا خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت (إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ  ذَٰلِكَ ذِكْرَىٰ لِلذَّاكِرِينَ) سورة هود/ آیة ١١٤
واتە: به‌ڕاستی کرده‌وه چاکه‌کان کرداره خراپه‌کان لاده‌بات و گوناهه‌کان ده‌شۆنه‌وه‌، ئه‌وه ئامۆژگاری و بیرخه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن.

هەروەها لە فەرمودەیەکی تردا پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت : 

واتە: هەر به‌نده‌یه‌ك  سوجده‌یه‌ك بۆ په‌روه‌ردگاری ببات خوای گه‌وره‌ چاکه‌یه‌کی بۆ ده‌نوسێت، تاوانێكی بۆ ده‌سڕێته‌وه‌، پله‌یه‌کی بۆ به‌رزده‌کاته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ سوجده‌ زۆر ببه‌ن.

 دەی کەوابێ دڵخۆش بە و بێ هیوامەبە خوا زۆر ڕەحمی زیاترە لەوەی بەندەیەکی لاوازی وەکو ئێمە درکی پێدەکەین، خوای گەورە هێندە بە بەزەییە هەرچی خراپەت هەیە دەیگۆڕێت بەباشە، تەوبەی خۆت بکە زاڵم و دەسەڵاتداری سەتەم کار. ..!!!

-------------------------

*** (کردەوەی چاکە خراپەکانت لادەبات) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣