17/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حوکمی داوای بۆ تۆبه‌کردن لەمورتەد . ٦
و/ لقمان امین
له‌م باسه‌شدا زانایان بیروڕای جیایان هه‌یه لێره‌شدا کورته‌یه‌ك له بیروڕایانه ده‌خه‌ینه به‌رچاو :
أ- حسن ، طاوس ، زاهیریه‌کان ، قه‌ولێکی ئیمان شافعي ، له‌ئیمام أحمد یشه‌وه ئه‌گێڕنه‌وه ، که داواکردنی تۆبه‌کردن واجب نی یه موسته‌حبه که داوای تۆبه کردن له مورته‌دبکرێت ، ابن القدامة له کتابی المغني دا 10/ص76 دا ده‌ڵێت :{ له‌ئیمام احمده‌وه ده‌گێڕنه‌وه له ڕیوایه‌تێکی تریشیدا که ده‌ڵێت که واجب نی یه داوای تۆبه‌کردنی به‌ڵکو موسته‌حه‌به ، هه‌روه‌ها قسه‌ی شافعی شه‌و ،عبیدبن عمیر ، طاوس ، له‌حسن یشه‌وه ده‌گێڕنه‌وه له‌سه‌ر فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم :{ من بدل دینه فقتلوه} و باسی تۆبه‌کردنیانی نه‌کردوه .
وه أبوحنیفة وا ده‌بینێت که واجب نی یه به‌ڵکو موسته‌حه‌به ، و ئیسلام بونیان بۆ ده‌خرێته‌ڕوو به ویستی خۆیان هه‌ڵی ئه‌بژێرن یان نا ؟ هه‌روه‌ها ئیمام الشافعي و احمد یش به‌هه‌مان شێوه .
وه زاهیریه‌کانیش وا ده‌بینن که واجب نی یه و موسته‌حه‌به ممنوعیش نی یه ، باشتر وایه که داوای تۆبه‌یان لێبکرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌ك ڕان که ئه‌گه‌ر که‌سێکیش کوشتی ئه‌وا خوێنی نادات و تاوانباریش نابێت ، چونکه به پاشگه‌زبونه‌وه‌ی خوێنی حه‌ڵاڵ بووه .
ابن التیمیة ده‌ڵێت : له‌کتابی [الصارم ]دا 317 :{..... چونکه پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم فه‌رمانی کردوه که بیکوژن ئه‌وه‌ی دینه‌که‌ی گۆڕی و پاشگه‌زبۆوه له‌دین و ئه‌وه‌ی که له کۆمه‌ڵی موسڵمانان دوورده‌که‌وێته‌وه ، فه‌رمانیشی نه‌کردوه که داوای تۆبه‌ی ڵێبکرێت ، هه‌روه‌کو خوای گه‌وره فه‌رمانی کردوه به‌وه‌ی که موشرکه‌کان بکوژن به‌بێ ئه‌وه‌ی که داوای تۆ به‌یه‌ن لێبکرێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موشریکه‌کان ئه‌گه‌ر تۆبه بکه‌ن وازیان لێده‌هێنین و شوڕیان له‌گه‌ڵدا ناکرێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌یشی که به‌ڵگه‌ی داوای تۆبه‌کردنی هه‌یه ، ئه‌وه‌یه که به‌و فه‌رموده‌یه‌ی که پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم که ابا موسی الاشعري نارد بۆ یه‌مه‌ن پاشان معاذ ی کوڕی جبل ی به‌دوایدا نارد که گه‌یشته لای ابا موسی شتێکی بۆ داخست و فه‌رموی دانیشتنی لێکرد ، بینی که یه‌کێك به‌ستراوه‌ته‌وه، ووتی ئه‌وه چی یه ؟ یه‌هودیه‌که موسڵمان بووه و جارێ‌تر بۆته‌وه یه‌هودی . جارێ‌تر پێی ووته‌وه دانیشه ، ووتی دانانیشم تاوه‌کو ئه‌وه نه‌کوژرێت فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌تی } .
ب- هه‌ندێکیش له زانایان له‌سه‌رئه‌وه‌ن که داواکردنی تۆبه‌کردن له مورته‌د واجبه ، له‌وانه‌ش مه‌زهه‌بی مالك ، شافعي ، أحمد ، مه‌شهوریشه له هاوه‌ڵه‌کانی ابي حنیفة ه‌وه ، که مورته‌د ناکوژرێت تاوه‌کو داوای تۆبه‌کردنی لێده‌کرێت ، ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی کرد‌و گه‌ڕایه‌وه ناکوژرێت ، ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی نه‌کرد ئه‌وکاته ده‌کوژرێت .ئه‌وه‌ش ده‌که‌نه به‌ڵگه ئه‌و باسه‌ی که محمد بن عبد الرحمن له‌باوکی یه‌وه ده‌گێڕێته‌وه : مجزمة بن ثور یان شقیق ثور هات بۆ لای عمری کوڕی خطاب مژده‌ی سه‌رکه‌وتنی پێگه‌یاند له‌خاکی فارسه‌وه عمر ووتی هیچ شتێکی سه‌یر و نائاشنا روویداوه تاوه‌کو پێمان بڵێیت ؟ ووتی نه‌خێر ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت که پیاوێك له عه‌ره‌به‌کان پاشگه‌ز بۆوه له دین ئێمه‌ش له ملیماندا و کوشتمان ! عمر ووتی : بۆ ده‌رگاتان لێی هه‌ڵ نه‌چنی و په‌نجه‌ریه‌کتان بۆی بکردایه‌ته‌وه هه‌رڕۆژی نان و ئاوتان بدایه و تاسێ ڕۆژ ، پاشان ئیسلامتان بۆی بخستایه‌ته‌ڕوو تاوه‌کو بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر دین ، خوایه ئاگام له‌وه‌نه‌بوه و فه‌رمانم به‌وه نه‌بوه‌و که پێشم گه‌یشتۆته‌وه و بیستومه پێی ڕازی نه‌بومه . ته‌ماشایه‌کی ئه‌وکتابانه‌ی بکه که [ابن قدامة ج10/ص77 ] والماوردي له احکامدا و السرخسي له المبسوط دا ج10/ص98 و الجصاص له أحکام القرآ‌ن ج2/ص386 .
الدمشقي له‌کتابه‌که‌یدا[رحمة الأمة فياختلاف الأئمة]دا هێناویه‌تی:{ ڕێکه‌وتنی زانایان له‌سه‌ر یه‌وه‌یه که مورته‌د له‌دینی ئیسلام واجبه که بکوژرێت ، به‌ڵام بیروڕای جیاجیا هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌ست به‌جێ ده‌کوژرێت یان سه‌بری له‌سه‌رده‌کرێت و داوای تۆبه‌ی لێده‌کرێت ، وه یان ئایه داوای تۆبه‌کردنی واجبه یان موسته‌حه‌به ، ئیمام مالک ده‌ڵێت واجبه داوای تۆبه‌کردن لێی ، ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی کرد تۆبه‌ی ده‌ست به‌جێ لێوه‌رده‌گیرێت ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی نه‌کرد تاسێ ڕۆژ چاوه‌ڕێی ده‌کرێت تا تۆبه‌بکات ئه‌گه‌ر نه‌یکرد ده‌کوژرێت ، ئیمان شافعي دوو ڕای ده‌ربڕیوه ئاشکراتریان ئه‌وه‌یه که واجبه داوی تۆبه‌ی لێبکرێت ، ئیمام أحمد دوو ڕای جیاوازی هه‌یه جارێک به‌وه‌ی که واجبه ئه‌ویتریان واجب نی یه } .
ابن قدامة ده‌ڵێت 76/ج10 :{ مورته‌د ناکوژرێت تاوه‌کو سێ ڕۆژ داوای تۆبه‌ی لێده‌کرێت ، ئه‌مه ڕای زۆرینه‌ی زانایانه له‌وانه‌ش ، عمر ، علي ، عطاء ، النخعي ، مالك ، الثوري ، الأوزاعي ، إسحاق ، یه‌کێك له ڕه‌ئه‌کانی ئیمام شافعي ،[ئه‌وانه‌شی که باسه‌که‌ی معاذ ده‌که‌ن به به‌ڵگه ، ئه‌ڵێن که ابيموسی 20 بیست ڕۆژ داوای تۆبه‌ی لێکردوه ]، له گێڕانه‌وه‌ی عبدالرزاق داده‌ڵێت: [ که دوومانگ دیان ناوه وداوای تۆبه‌یان لێکردوه] } .
ئه‌وانه‌شی که پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم کوشتویانێتی به‌بێ داوای تۆبه‌کردن ، له‌به‌رئه‌وه‌یه که یان مورته‌دی جنێوده‌ربونه یان مورته‌دی شه‌ڕکه‌ربونه وه‌کو [ العرنیین] ه‌کان .
ابن قدامة ده‌ڵێت :{ ولأنه أمکن استصلاحه فلم یجز إتلافه قبل استصلاحه } .
واتا : چونکه ئه‌و ئیتوانی چاکی بکاته‌وه بۆی نی یه که پێچی پێبداته‌وه . والله اعلم .
ئه‌مه کورته‌ی باسه‌که‌یه .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ماوه‌ی تۆبه‌کردننه‌که .
زانایانی ئیسلام بیروڕای جیاجیایان هه‌یه له‌سه‌ر ماوه‌ی تۆبه‌کردن، ئه‌وانه‌ی که ئه‌ڵێن واجبه داوی تۆبه‌ی لێبکرێت ، دوو ڕه‌ئیان هه‌یه !
1- وه‌کو ابن بطال نقڵی کردوه له علي کوڕی ابيطالب ه‌وه که یه‌ك مانگ داوای تۆبه‌ی لێ ئه‌کرێت ، وه له إبراهیم النخعي که ده‌ڵێت داوای تۆبه‌ی لێ ناکرێت ، وه حسن البصري ده‌ڵێت سه‌د جار داوای تۆبه‌ی لێده‌کرێت ، هه‌رله‌ویشه‌وه که ده‌ڵێت داوای هه‌رده‌م داوای تۆبه‌ی لێده‌کرێت ، هه‌روه‌کو پێشتر باسمان کرد .
ته‌ماشای نیل الأوطار بکه 8/ص8 ، یان القرطبي له کتابی احکام القرآ‌ن ج3/ص47 .
أ- أبوزهرة ده‌ڵێت له‌سه‌ر ووته‌که‌ی إبراهیم النخعي دا ، مه‌به‌ستی له‌وه‌یه که به‌رده‌وام تاوه‌کو بێ ئومێد بون لێی که‌وا ته‌واو بێ ئومێدبێت له‌وه‌ی که ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسلام ئه‌وکاته ده‌کوژرێت .
ب-هه‌شه ووتویه‌تی که ئه‌وه پابه‌نده به عیزه‌تی ئیسلامه‌وه له کاتێکدا که زه‌ره‌ری مورته‌د بۆ سه‌ر ئیسلام نه‌بێت هیچ هه‌مێتێکی نه‌بێ لای موسڵمانان .
ت- له ئیمام ابوحنیفة ه‌وه ئه‌گێڕنه‌وه که ماوه‌که تایبه‌ته به ویستی ئیمامه‌وه ، ئه‌گه‌ر ئومێدی ئه‌وه‌ی لێکرد که تۆبه‌ده‌کات و ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وا سێ ڕۆژ تاخیرده‌کرێت ، ئه‌گه‌ر ئومێدی تۆبه‌کردنی نه‌بوو ئه‌وا هه‌ر ده‌ست به‌جێ ده‌کوژرێت .
2- کۆمه‌ڵێکیتر ئه‌ڵێن له‌زانایان ماوه‌ی تۆبه‌کردنی دیاری کراوه بۆ سێ ڕۆژ ، ئه‌وه‌ش ووته‌ی مالك أبي حنیفة یه ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له عثمان ابن عفان ، علي ابن أبي طالب ،گێڕرواه‌ته‌وه ، له ووته‌یه‌کیتردا ئه‌ڵێن ئه‌ماوه‌یه بۆ ئه‌وه دانراوه چونکه خوێن ڕشتن و کوشتن شتێکی گه‌وره‌یه بۆیه .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مه‌سه‌له‌یه‌ك لێره‌دا !
حوکمی مورته‌د چی یه ئه‌گه‌ر داوای مۆله‌تێکی زیاتری کرد ؟
مورته‌دبونه‌وه له‌وانه‌یه تاکه که‌س بێت یان کۆمه‌ڵێك خه‌ڵك به‌یه‌که‌وه ، بۆ هه‌ر به‌شێك له‌مانه حوکمی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، جا بیروڕای زانایان له‌م باسانه‌دا چی یه ؟ ئه‌گه‌ر مورته‌د تاك بێت یان کۆمه‌ڵ داوای مۆڵه‌ت و ماوه‌یه‌کی کرد تا بڕیاری کۆتایی خۆی بدات ، له‌نێوان زانایاندا بیروڕای جیاواز هه یه هه‌یه قبوڵی ده‌کات و هه‌یانه قبوڵی ناکات و ڕه‌دی ده‌کاته‌وه .
أ- له‌لای ئیمام شافعي دوو ووته‌ی هه‌یه له‌سه‌ری ، ئه‌وه‌ی که ماوه‌ی پێده‌درێت، ئه‌وه‌شی که ئاشکراتره له‌لای ئه‌وه‌یه که ماوه‌ی پێ‌نادرێت و ده‌کوژرێت ، ووته‌یه‌کی ئیمام أحمد یشه به‌وشێوه‌یه .
ب-وه هه‌ندێ له‌زانایان چونه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر داوای مۆڵه‌تی کرد ده‌بێ مۆڵه‌تی بدرێتێ چونکه توشی شوبهه‌و دوودڵی بووه تاوه‌کو ئه‌و شوبهه‌و دوودڵی یه‌ی نه‌مێنێت و یه‌ك لابێته‌وه بۆخۆی ، وه‌کو أبوحنیفةده‌ڵێتسێ ڕۆژ مۆڵه‌تی ده‌درێتێ هاوڕێکانیشی ئه‌ڵێن مۆڵه‌تی ده‌درێتێ ئه‌گه‌رچی داواشی ئه‌کات . عمریکوڕی خطاب ئه‌ڵێ:{ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه سه‌رپه‌رشتی ئه‌که‌ن من سه‌رپه‌رشتی بکه‌م سێ ڕۆژ داوای تۆبه‌ی لێ ده‌که‌م ،ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی نه‌کرد ئه‌جا ده‌یکوژم } ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی موسته‌حه‌به که مۆڵه‌تی بده‌یتێ .السرخسي ده‌ڵێت له[المبسوط]10/98:{ئه‌گه‌ر داوای مۆڵه‌تی کرد ده‌بێ مۆڵه‌تیبدرێتێ چونکه توشی شوبهه هاتوه ده‌بێ ئه‌وشوبهه‌یه‌ی نه‌مێنێت یان ئه‌یه‌وێت بیربکاته‌وه تاوه‌کو ڕاستی یه‌که‌ی بۆڕوون ده‌بێته‌وه ، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌مۆڵه‌تێك روون ده‌بێته‌وه بۆیه ده‌بێ مۆڵه‌تی سێرؤژی بدرێتێ له‌شه‌رعدا سێ رۆژه له‌و سێ رۆژه‌زیاتری نادرێتێ } .
کۆمه‌ڵێك مورته‌د ئه‌گه‌ر داوای مۆڵه‌تیان کرد تاوه‌کو بڕیاربده‌ن ؟
ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێك مورته‌د داوای مؤڵه‌تیان کرد چه‌ندڕۆژێك ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان وه‌خت بردنه‌سه‌رنه‌بێت وسودوه‌رگردن نه‌بێت له‌وه‌خته‌که ، بۆ خۆبه‌هێزکردن یان هێزو کۆمه‌ڵیتر پێیان بگات وخۆیان زیاتر ئاماده‌بکه‌ن بۆشه‌ڕدژ به‌موسڵمانان، ئه‌وه ئاسایی یه مۆڵه‌تیان بدرێتێ، به‌ڵکو تۆبه‌بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه به‌بێ شه‌ڕوکوشتار، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان فێڵ و خۆئاماده‌کردن بوو بۆ شه‌ڕ ئه‌وا فه‌رمانه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌میر ئیمامی موسڵمانان ، چونکه ئه‌و ئاگای له‌وه‌زعی موسڵمانان هه‌یه و سه‌رپه‌رشتیاریانه ، له‌سه‌ر ئه‌وه خۆری ئوممه‌ت السرخي له [المبسوط]دا ده‌ڵێت ج10/117 :{ ....... ئه‌گه‌رداوای مۆڵه‌تیان کرد ماوه‌یه‌ك ته‌ماشای ئه‌مره‌که‌یان ده‌کرێت ئاسایی یه مۆڵه‌تیان بدرێتێ ئه‌گه‌ر سودی بۆ موسڵمانان هه‌بوو ،ئه‌گه‌ر موسڵمانان توانایان به‌سه‌ریاندا نه‌بوو ئه‌وانیش توشی شوبهه بوونه مۆڵه‌تی ئه‌وه‌نده‌یان ده‌درێتێ ئه‌وه‌نده‌ی که داوایان کردوه ئه‌وه‌شمان ڕوون کرده‌وه که ئه‌گه‌ر مورته‌د داوای مۆڵه‌تی کرد ئه‌وا مۆڵه‌تی ده‌درێتێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر موسڵمانان توانایان به‌سه‌ریاندا هه‌بوو توانیان به‌ئاسانی سه‌رکه‌ون به‌سه‌ریاندا و شه‌ڕکردنه‌که سودی زیاتربوو ئه‌وا بنه‌مای شه‌رعی ئه‌وه‌یه که بکوژرێن شه‌ڕکردن دژیان فه‌رزه ده‌بێ بکوژرێن ، وشه‌ڕیان له‌گه‌ڵدابکرێت تاوه‌کو موسڵمان ده‌بن خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { قُلْ لِلْمُخَلَّفِينَ مِنَ الأعْرَابِ سَتُدْعَوْنَ إِلَى قَوْمٍ أُولِي بَأْسٍ شَدِيدٍ تُقَاتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ فَإِنْ تُطِيعُوا يُؤْتِكُمُ اللَّهُ أَجْرًا حَسَنًا وَإِنْ تَتَوَلَّوْا كَمَا تَوَلَّيْتُمْ مِنْ قَبْلُ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (16) نابێت به‌رپاکردنی حوکمی شه‌رع دوابخرێت له‌کاتێکدا که توانای سه‌پاندنیمان هه‌بێت ...} جا ده‌بێت موسڵمان جیاوازی ئه‌وه‌بکرێت که حوکمی مورته‌دی تاك له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵێك مورته‌دا ، تاوه‌کو حوکمه‌کان تێکه‌ڵ نه‌که‌ین .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
حوکمی ماوه‌ی تۆبه‌کردن یان تۆبه‌کردن [ حکمه الإستتابة] . جا له‌وانه‌یه کاروکرده‌وه‌که کوفریبێت به‌ڵام خاوه‌نی کوفره‌که یان که‌سه‌که عوزرێکی هه‌بێت ثێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم )ئه‌فه‌رموێت : { ادرؤا الحدود بالشبهات } به‌ئاگابن له سه‌پاندنی حه‌ده شه‌رعیه‌کان تێکه‌ڵی شوبهه نه‌بێت ،والله اعلم، عمری کوڕی خطاب[رضي الله‌عنه] ده‌ڵێت:{ حه‌ده شه‌رعیه‌کان ئه‌گه‌ر په‌کی بخه‌م پێم باشتره له‌وه‌ی که به‌رپای که‌م به‌شوبهه‌وه،یان له‌سه‌رشوبهه } .ئه‌لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که حیکمه‌ت ه سودی مۆڵه‌تی تۆبه‌کردن چی یه ، جا چ جا له‌م زامانه‌یه‌دا که‌وا جه‌هل و نه‌فامی و بێ ئاگایی له شه‌رعی خوا ئه‌وه‌نده زۆربووه ڕووی دونیای گردۆته‌وه .ابن قدامة ده‌ڵێت 10/78{پاشگه‌زبونه‌وه به‌هۆی شك وگومانه‌وه درووست ده‌بێت ، ده‌ست به‌چێ کۆتایی پێنایات ، بۆیه واجبه که مۆڵه‌تی بدرێتێ به‌لای که‌مه‌وه سێ ڕۆژه چونکه له صحابه‌وه ئه‌وه‌مان پێگه‌یشتوه } . وه‌هبة الزحیلي ده‌ڵێت ج6/ص78 { ئه‌گه‌ر شوبهه‌یه‌کی هه‌بێت ده‌بێ بۆی ڕوون بکرێته‌وه ، ئاشکراشه که مورته‌د نابێته‌وه ئه‌گه‌ر شوبهه‌ی نه‌بێ. سید سابق ده‌ڵێت:{زۆربه‌ی کات پاشگه‌زبونه‌وه هۆی شك وگومانه که نه‌فس ده‌کاته هیلاك ده‌کات ئیمان له‌ق ده‌کات ،جاده‌بێ مۆڵه‌تیئه‌وه‌ی بدرێتێ و به‌ڵگه‌و ڕوونکردنه‌وه‌ی بۆبهێنرێته‌وه تاوه‌کو ئه‌و شك‌و گومانه‌کانێ نه‌مێنێت له‌دڵ و نه‌فسیدا ، وژدانێش پێی ڕه‌حه‌ت بێت پاشئه‌وه‌ش ده‌بێت مۆڵه‌تی بدرێتێ بۆ تۆبه‌کردن ئه‌گه‌ر دووباره‌مورته‌دبۆوه وه‌ختێکی دیاریکراوی ده‌درێتێ به‌خۆیدا بچێته‌وه ، شك و گومانه‌کانی بۆ ڕوون بکرێته‌وه بیروڕاکانی بۆ چاكبکرێته‌وه ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی کرد‌و گه‌ڕایه‌وه و دانی به‌هه‌ڵه‌کانیدانا و هاشای له‌هه‌موودینێك کرد ، وگه‌ڕایه‌وه بۆ دینی ئیسلام ئه‌وا تۆبه‌که‌ی قبوڵ ده‌کرێت ، ئه‌گه‌ر وانه‌بو تۆبری نه‌کرد ئه‌وا حه‌دی شه‌رعی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت .