حوکمی نەزانی وکوشتنی ئافرەت !
16/07/2013 نوسەر: bzavpress

حوکمی نەزانی وکوشتنی ئافرەت !

پێش ئەوەی نوێژی نیوەڕۆ بکەین لە مزگەوت یەكێك لەو مامۆستا ئاینیانە هەستاو کەوتە قسەکردن داوای لەو خەڵکەکرد ئەگەر بتوانن هاوکارییان بکات جەنازەیەك هاتۆتەوە بۆ شارەکەمان، کە ئەوەی دەتوانێت بچێت بۆ قەبرسان دایپۆشین !

پاش ئەوەی نوێژی نیوەڕۆمانکرد دەرچوینەدەرەوە، یەك دوو برایەك ووتیان نایەیت ووتم بەڵێ دێم، ڕۆیشتین بۆ گۆڕستان، لەگۆڕستان هەندێك خەڵکی کەم تا بیست نەفەرێك دەبون لەوێ وەستابوون، کە هەموویان براو دۆست وناسیاربوون، گۆڕەکەی ئامادەبوو تەنها گەیشتینەئەوێ جەنازەکەمان دەرکرد لە سەیارەی (اسعاف) فریاکەوتندا بوو، دەرمانهێناو نامانە ناو گۆڕو دامان بۆشی .

پاشان مامۆستا ئایینیەکە وەکو سوننەتێك چەند قسەیەکی کرد، بەڕاستی جێگای تێڕمانبوو، کە لێڕەدا هەندێك باس لەو کارە بکەین کە چۆن ڕوویداوە !

بەڕاستی کارێکی هەتا بڵێین قێزەونەو خراپەو ناشەرعیەو نامرۆڤانەیە، ئەم ئافرەتەی کە کوژراوە تەمەنی لەدەوری ١٦ تا ١٧ ساڵێکدایە، کاتێك پەیوەندیەکی نادروست کەتۆتە نێوان ئەو کچەو کوڕێكەوە کە هەرخەڵکی ناوچەکەبووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەوەباس بکەین کە کوڕەکە چەندجارێك چۆتە داخوازی کچەکە و کەسوکاری کچەکە ڕازی نەبوونە بیدەنێ و هاوسەرگیری شەرعی بکەن .

ئەمە لەلایەکەوە کە خۆی لەخۆیدا ناشەرعی ونادروستە، کاتێك دەزانرێت کچ وکوڕێك پەیوەندی خۆشەویستیان هەیە بەیەکەوە کەسوکاریان دەچن بەڕقداو ناهێڵن پەیوەندیە ناشەرعیەکە بگۆڕن بۆ پەیوەندیەکی شەرعیت کە بەهاوسەرگیری دروست دەبێت .

لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنی ئەم دوو گەنجە لەو تەمەنەدایە کە ( پێگەیشتوون) تازە لەتەمەنێکدان پێدەگەن و هەستی ڕەگەزی بەرامبەریان تیادا دروست دەبێت، کە شتێکی زۆرئاساییەو هەموو کەسێك ئەو هەست ونەستەی لەوتەمەنەدا تیادا دروست دەبێت، کەسیش خۆی لەوان بەباشتر نەزانێت لەوکارەدا .

خاڵێکیتر، کە کاتێك ئەم دوو گەنجە ئەوکارەیان بەسەرداهاتووە یان ئەنجامیانداوە، ئەم کارە ئەوەندە گەورەنیە کە لەژیانی ئەم دوو گەنجە زیاتربێت و ژیانی ئەم دوو گەنجە کۆتایی پێبهێنن لەبەرخاتری ئەو کارە نادروستە، کاتێك ئەم کارە لەم دوو گەنجەدا هەڵیداوەو بنراوەیان بیستراوە، ئەم دوو گەنجە تەنها بۆئەوەی کە ژیانی خۆیان بپارێزن هەستاون ڕایانکردوە لەماڵەوە، ڕاکردنەکەش ئەوەمان تێدەگەیەنێت کە ئەم دوو گەنجە مێشك وبیروتەدبیریان ئەوەندە تەواونەبووە کە بتوانن خۆیان بپارێزن لەمردنی بەناهەق، چونکە هەر لەسنوری شارەکەدا ماونەتەوە لەکاتێكدا ئێستا سەفەرکردن زۆر کارێکی ئاسانە بۆ هەرکوێ مەبەستتبێت دەتوانیت خۆتی پێبگەیەنیت .

پاشان، ئەوەی کە لەم شتانە گرنگترە ئەوەیە، ئەم دوو گەنجە هەردوکیان لەشەرعدا تازەپێگەیشتون ونەزان بونە کە زۆرحوکمی شەرعی نایانگرێتەوە، چونکە نەزان بونە لەڕووی دینیەوە ئەوەش بەڵگەی زۆرهەیە لەشەرعدا کە حوکمەکان نایانگرێتەوە اخود تەنها بە ( تەعزیر) سەرزەنشتکردن کۆتایی پێدێت، بەڵام کەسوکاری ئەم ئافرەتە بەڕاستی کارێکی خراپیانکردوەو ناشەرعیان کردوە کە لەکارەکانی ئەو دووگەنجە زۆر گەورەترو تاوانترە کە هەستاون بە کوشتنی ئەم دوو گەنجە بێئاگا لەژیان و کۆسپ وتەگەرەکانی .

کوشتنی ئەم دووگەنجە یاخود ئەم ئافرەتە تاوانە لە ئەستۆی هەموو ئەوکەسانەی کە ئاگاداری ئەم کارەبونەو پیلانیان بۆداناوەو هەستاون بەکوشتنی ئەم دوو گەنجە، لەکاتێکدا کە ئەو پزیشکانەی کە هێناویانەتەوە بۆ شارەکە ڕاپۆرتی پزیشکی خۆیان خستۆتەڕوو کە ئەم ئافرەتە پاکە و بەکچێنی ماوەتەوە، ئەم خاڵە کە هەموو ئەو قسەو قسەڵۆکانەی کە بۆیان دەکرێت بەرپەرچی دەداتەوەو دەیانخاتە درۆوە و بێتاوانی ئەم دوو گەنجە دەسەلمێنێت کە پاكبونەو خراپەکارنەبونەو تەنها گەریزەی جنسی ڕەگەزی بەرامبەریان چەند هەڵەیەکیانی پێکردوە کە شایستەی کوشتن نین .

لێرەدا ڕەتدانەوەی قسەی هەندێك کەسە بەناو عەلمانیەوە کە قسەدەکەن و تۆمەت وبوهتان دەدەنە پاڵ ئیسلام و موسڵمانان کە گوایە ئیسلام و موسڵمانان بەناوی شەرەفەوە خەڵکی بێتاوان دەکوژن، ئەوکارە قێزەونەی کە ڕوویداوە بەناو ئیسلامەوە نەکراوە بەڵکو بەناوەی کولتوری کوردایەتیەوە کراوە ، ئیسلام ڕێگا بەکەس نادات کاری لەوشێوەیە ئەنجامبدات، لەکاتێکدا ئەگەر ئەو دوو کەسە هاوسەرگیریشیان کردبێت کە ڕەجم دەکرێن دەبێت حوکومەت بڕیاربدات و حوکومەت ئەو بڕیارە جێ بەجێ بکات تاوەکو فیتنەی دوژمنایەتی لەپاش بەجێنەمێنێت، کاتێك کە ئەو دووکەسە پاك بونەو لەهەمانکاتدا هاوەسرەگیریان پێكنەهێناوە بەهیچ شێوەیەك ناکوژرێن .