16/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌کشێنه‌وه
لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریانداوه له په‌رله‌مان بكشێنه‌وه ئه‌گه‌ر ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دوو ساڵی داهاتوو درێژ بكرێته‌وه‌که تەنها ماوەی یەك ڕۆژ له‌به‌رده‌م بارزانیدا ماوه تاکو بڕیاری خۆی له‌و باره‌یه‌وه بدات.
له‌وباره‌یه‌وه (عەبدولڵای مەلا نوری) به ڕۆژنامەی ئاوێنەی رایگەیاندووە،" كۆی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكەیان بڕیاریانداوە وەك دەربڕینی ناڕەزایی لەبەرامبەر درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان ئەوان لەپەرلەمان بكشێنەوەو بۆ بڕیارێكی لەو شێوەیەش چاوەڕوانی بڕیاری بزووتنەوەی گۆڕان دەكەن".
وه‌لای خۆشیەوە (ئەبوبەكر هەڵەدنی) ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ هەمان سەرچاوە رایگەیاندووە، ئەوان وەكو ئۆپۆزسیۆن لەراوێژكردندان و هەڵوێستی خۆیان رادەگەیەنن.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 30ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، په‌رله‌مانی كوردستان درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستانی درێژكرده‌وه، ناره‌زایی و پشێوی لێکه‌وته‌وه‌و تا ئێستاش ئه‌و ناڕه‌زاییانه به‌رده‌وامن.