خوێندنەوەیەکی کورت بۆ مێژوی  ڕاپەڕینی ئازار
16/07/2013 نوسەر: bzavpress

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ مێژوی ڕاپەڕینی ئازار



هۆکاری خستنە ڕووی ئەم  لیکۆڵینەوەیە ئەوەیە کە نەوەی نوێ  زۆر کەم شارەزان لەومێژووە پڕ سەروەریە
 لەدوای ئەوەی  ئەنفال کراو کیمابارانی هەڵەبەجە روویدا ئیتر شۆڕشی کوردی هێواش هێواش بەرەولاوازی دەرۆشت، وەستاندنی جەنگی عێراق و ئێران هۆکارێکی تر بوو زنجیره‌ی ئه‌نفالی (صدام) له‌ مانگی ٢ی ساڵی (١٩٨٨)ه‌وه‌ ده‌ستی پێ کرد و‌ تا مانگی ١٠ی (١٩٨٨) به‌رده‌وام بوو. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌ی حکوومه‌تی به‌عسی ئیشتراکی به‌ سه‌دان هه‌زار کورد له‌ بیابانه‌کانی (عه‌رعه‌ر و نوگره‌سه‌لمان) له‌ ناو زیخ و لمدا به‌کۆمه‌ڵ (ڕژێمی صدام) له‌ناوی بردن و زینده‌به‌چاڵ کران.
لە ساڵی(١٩٨٨) بە تەواوەتی باری دەورنی شۆڕشی کوردی و پێشمەرگە رووەو خراپی دەڕۆشت، چونکە بەڕاستی دەترسان لەوەی کە هەڵەبجەو کیمابارانێکی تر دروست بێتەوە، ئەم ڕەوشە زۆر لە نسکۆ و  هەرەسی شۆڕشی ئەیلول واتا (١٩٧٥) ترسناکتربوو کە خاڵکانیکی تر بە ئاش بەتاڵ ناوی دەبەن، چونکە سەدام ڕەشەکوژی کوردانی دەستپێکردبوو ، ١٨٠ هەزار ئەنفال و ٥٠٠٠ هەزار کەس لە هەڵەبەجە بێجگە لە قەڵادزەو ووێرانکردنی ئەو هەموو شارو شارۆچکەو لادێیانەی کە خەڵکەکەی داگیرابوو بۆ شارو ئۆردوگا زۆرە ملێکان. ئەمە کارەستێكی ئەوەندە گەورەو بە سوێ بوو کە چاو پڕ لە فرمێسك دەبێت لە گێڕانەوەیدا.
لە دوای ئەوەی  بەرەی (جوت و جەوقەد) لە ململانێدا بوون بەرەو ماندوبوون دەڕۆشتن، جەلال تاڵەبانی و ئیدرس بارزانی ڕێکەوتنێکیان ئیمزاکرد کە بەرهەمەکەی بەرەی کوردستانی بوو بەرەی كوردستانی دروست بوو بەراستی لە٧/٥/١٩٨٨ ئەو بەرەیە دروستكرا، بەڵام هەندی كەموكوڕی تێدابوو هەندی لایەن ڕازی بوو هەنێك ڕازی نەبوون تا لە١١/٥/١٩٨٨دا بەرەسمی ڕاگەیەنرا هەمووان ئیمزایان لەسەر كردو حیزبەكانی كە بەشداری ئەو بەرەیەبوون (پارتی ویەكیەتی وسۆسیالیست وشیوعی بەشی كوردستان وپارتی گەل ) لەپاش ئەوە بەماوەیەك (زەحمەتكیشان و پاسۆك،  بەڵام زۆر چالاك نەبوو، لەم سەروبەندەدا لە کۆنگرەی دەی پارتی لەساڵی(١٩٨٩) مەسعود بارزانی  بانگەشەی  ئاشتی ڕاستەقینەی کرد بۆ هەموو هێزەکانی کوردستان  هەر لەو ساڵەدا بەرەی کوردستانی  بە نوێنەری "دکتۆر محمود سۆرانی"  ئامادە کرا کە بڕوات بۆ ووڵاتی ئەڵمانیا بۆ "بەرلین" بۆ نزیك بوونەوە لەگەڵ حوکومەتی عێراقی لەرێگای "یاسرعەرەفاتەوە" ئەویش بەرەی ئاگادار کردەوە کە ئەوە کارێکی ئاسان نیە قسە کردن لەگەڵ سەدام حسین لەوبارەیەوە، بۆیە سەدام بەردەوام لەهەوڵی گۆڕینی دیموگرافی کوردستان و تەعریب و تەبعیسی بوو، داواکرا  کە جارێکی تر یاسر عەرەفات ببیبنەوە بۆ ئەوەی حوکومەتی عێراقی بەیاننامەی ١١ی ئازار پیادەبکات یاخود بەلای کەمەوە  ئازاری خەڵکی کورد نەدات بۆ ئەم مەبەستە هیچ کارێك نەدەکرا لەگەڵ  دەوڵەتی عێراقی مەسعود بارزانی دانی بەوەدا نا کە هیچ هیوایەك نیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سەدام چونکە سەدام ئاشتی ناوێت..
مەسعود بارزانی لە رۆژنامەکانی ئەو دەمەی ووڵاتانی عەرەبی  لەدوای چەند ساڵێك ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە لە کۆتای ساڵی (١٩٨٨-١٩٨٩) لە سوریا بوو زۆر بە برینداری موعانتێکی زۆرەوە دەڵێت؛ هیچ لایەك و دەوڵەتیك دانی بە بونی ئێمەدا نەدەناو تەنانەت حوکمیزاتی(ئۆتۆنۆمی) پێڕەوا نەدەبینین، هێزەکانی پێشمەرگە هیچ هاوکاریەکیان بۆ دەرنەدەبڕا نە لە ناوەوەی ووڵات نە لەدەرەوەی ووڵات، پارتی ئەو سەردەمە  هەموو بنکەکانی پێشمەرگەی لە دەست دابوو لەدوای وەستاندنی  جەنگی عێراق و ئێران، یەکێتیش تاڕادەیەك لاوازی پێوە دیار بوو، بەڵام وەك پارتیزان پێشمەرگەی هەبوون لێرەو لەوێ، تەنانەت دەوڵەتی سوریا کە دژی رژێمی بەعسی سەدام بوو ئەوانیش بەعسی ناسری بوون هیچ ئەرزشێك و یارمەتیەکی هێزە نەیارەکانی عێراقی نەئەدا.
لەساڵی ١٩٩٠ رژێمی عێراق ووڵاتی کوێتی داگیر کرد، ئەمە بووە هۆکاری ئەوەی کە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و ووڵاتانی عەرەبی لە رژێمی  سەدام توڕەبکات و گەمارۆی ئابوری بخەنە سەر عێراق، لەم سەروبەندەدا هێزەکانی بەرەی کوردستانی کەوتبوونە نێوانی دووڕێیانێك، نەیاندەزانی  رووبکەنە رۆژئاوا بۆ ئەوەی هاوکاری وەربگرن، لەهەمانکاتدا نەیاندەویست ووڵاتانی عەرەبی لە خۆیان توڕەبکەن یاخود ووڵاتانی چواردەور، بۆ ئەم مەبەستە  یاسر عەرەفات لە تونسەوە پەیوەندی کردبوو بە جەلال تاڵەبانییەوە لە ڕێگای کەسێکی ترەوە کە بە ئاشکرا پێ ڕاگەیاندن سەدام لە کوێت ناکشێتەوە وە ئاشتی لەگەڵ  کورد ناکات..
هۆکاری داگیر کردنی کوێت توڕەبوونی ووڵاتان بوو لە عێراق، پاشان گورجو گۆڵیەکی دایەوە بە  هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرەی کوردستانی بەگشتی هێزەکانی شیعە لە خواروی عێراق، بۆ ئەم مەبەستە لە ووڵاتی ئێران کۆبونەویەك ئەنجامدار بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ لێدانی سەدام، ئەو کۆنگریە  لە کرماشان ئەنجامدرا ئەو کەسیاتیانەی کە  تێیدا بەشداربوون بریتی بوون لە( نوێنەری  حزبی دەعوەی ئیسلامی و حیزبی کاری ئیسلامی ئایەتوللە محمد باقر حکیم سەرۆکی مەجلیسی ئەعلای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق و نەوشیروان موستەفا نوێنەری یەکێتی، چونکە ئەو دەمە جەلال تەڵەبانی لە دیمەشق بوو  هەروەها مەسعود بارزانی و پاشان ڕەسوڵ مامەند، هەریەك لە حیزبە کوردستانیەکان نوێنەری حیزبی خۆیان بەشداربوون) ئەوسەردەمە لە پلانێکی مەیدانیدا نەوشیروان موستەفا (٥٩) خاڵی وەك شیکاری رەوشی ناوخۆ عێراق خستیە بەردەم هەموولایەك، چونکە ئەو دەمە ڕێکخستنەکانی یەکێتی لە چاو حیزبەکانی تردا لە هەموویان چالاک تربوون.
"نەوشیروان موستەفا" بەسەرۆکایەتی وەفدیك کەپێكهاتبوو لە ( ملازم عومەر،دانای ئەحەمەد مەجید،  نەوزاد نوری) چوونە ڕاژان  بۆ لای پارتی،  چونکە سەرکردایەتی پارتی لەو ناوچەنەبوون، پاشان پالانێکی ئامادە کردبوو... خستیە بەردەم سەرکردایەتی پارتی مەسعود بارزانی و ئەویش ڕازی بوونی خۆی نیشاندا بۆ پلانەکی نەوشیروان موستەفا- نەوشیروان گەڕایەوە بۆ "قاسمەڕەش" دەستی کرد بە پیادەکردنی پلانەکان یەکەم کار کە کردی بریتی بوو لە  ڕادیۆی گەلی کوردستان رادیۆی دەنگی کوردستان کە چۆن ئاراستەی خەڵکی کوردستان بکەن، کە پێشتر ڕادیۆکان لە ئێران بوون لە سەقز، بەڵام بە بڕیارێکی سەرکردایەتی هەردوولا رادیۆکان بۆنە گەڕۆك و لەناوچەکانی "زەڵێ" و "شێنێ" پەخشی خۆیان دەست پێکرد، بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی  لێرەوە ترس و بیمێکی زۆر خرایە ناو دڵی  جەیش و جاش و لە هەمووی گرنگتر ئەوە بوو لە لێبوردنی بۆ هەموو جاشەکان دەرکرا کە کاریکی زۆر گرنگ بوو لەو سەردەمەدا..
لەو کاتەدا  کە هەواڵی لێخۆش بوونی دەرچو لە لایەن شۆڕش بۆ جاشەکان عێزەت دووری جێگری سەرۆك کۆماری رژێم هاتە شاری سلێمانی ئەوەی خستەوە بیر خەڵکی و جاشەکانی  کە توانای ئەوەمان ماوە کیمیای بکەین بەسەرتاندا  ئامادەین هەڵەبجەیەکی تر دووبارە بکەینەوە..!
 لەم سەروبەندەدا سەدام  دوای کرد لە بەرە  لەکاتی گرتنی کوێتدا کە دانیشتن بکەن، بەڵام  شۆڕشی کوردی  زۆر بەدەم داواکەی بەعسەوە نەڕۆشت جەلال تاڵەبانی  بەرەو واشنتۆن چوو ، پاشان بارزانی و تاڵەبانی بەیەکەوە سەردانی فەرەنسایان کرد هەرچەندە  کۆمەڵیك لەووڵاتانی عەرەبی نیگەرانی ئەم سەردانانە بوون بەڵام خاڵیکی وەرچەرخان بوون  لە میژووی گەلی کوردی ناساند، بەرەی کوردستانی توانی  بە هەموو لاکان (٣٠٠٠) پێشمەرگە ئامادە بکات لە هەموو لاکانەوە وەپەیوەندی باش لەگەڵ فوجەکان و جاشەکان و موستەشارەکانی بەعس توندو تۆڵ بکات، ئەمە  پەیوەندیە ترس و بیمێکی خستە ناو دڵی ووڵاتانی درواسێ، چونکە سەدام زیاد لە (٨) لیواو (١٠٠.٠٠٠) جاشی هەبوو دەیانزانی ئەگەرئەم هێزانە  پێشمەرگە ئیحتوای بکات زۆر کاریگەر دەبێت و لەباشوریش شیعەکان دەست بدەنە ڕاپەڕین ئەوا خاكی عێراق پارچە پارچە دەبێت، تورکیا  بەهۆکارە ناڕەزای دەربری  کە ترسی ئەوەی هەبوو کوردەکانی بن دەستی خۆی ئەوانیش هانبدرێن بۆ ڕاپەڕین لەو ووڵاتەدا، دوای کۆڕەو بەمەرجیش بنکەی (ئەنچەرلیك) قوبوڵ کرد کە کورد داوای حوکمی زاتیش نەکەن، بەڵام دوای "تۆرکۆت ئۆزال" سەرۆك کۆماری تورکیا بۆ تاڵەبانی هەندێك کار ئاسانی کردو کورد توانی داوای مافی چارەی خۆنوسین بکات لە عێراقدا.

لە دوای لێدانی هەوپەیمانان لە سوپای عێراق لە ٢٨ شوباتی١٩٩١دا بە تەواوەتی سوپای عێراق تێکشکا، رەوتی روداوەکان زۆر بە خێرای دەرۆشتن شیعەکان لە خواروی عێراق ڕاپەڕینێکی گەورەیان سازداو زۆرێك لە ناوچەکانیان ئازاد کرد،  لە ٥ ئازار لە شاری ڕانیە ڕاپەرین سەری هەڵداو ئیتر بۆ دواجار ناونرا بە دەروازەی ڕاپەرین، پاشان ٧-٣ لە سلیمانی ١١-٣ لە هەولێرو وەهەروەها.. ڕاپەڕینی سەرتاسەری دەستی پێکرد تا ٢١-٣ لە بۆنەی نەورۆزدا شاری کەرکوکی تاجی سەری کوردستان ئازادکرا، کە ئەم ڕەوشە روویدا لە ماوەی مانگێك و چەند رۆژێكدا هەموو کوردستانی باشور بەتەواوەتی ئازاد کرا کە هێزی پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەك بەشدار نەبوو لە سەرەتای ڕاپەرین بۆ نمونە لە  ڕانیەی و سلێمانی و چەمچەماڵ زۆربەری ناوچەکان پێشمەرگەی بەرەی کوردستانی هیچ بوونی نەبوو بەس جەماوەر بوون، بەڵکو جاش کردیان، دەوری زۆری جاشەکان بوو کە ئەو ڕاپەرینە سەرکەوتنی بەدەست هێنا.. یەکەم جاش لەشاری ڕانیە تەقەی کرد جاشێك بوو بە ناوی "عەلی نەبی" لەگەڵ کەسێکی تر ناسراوە بە "حمزە"
 پاشان  "ئاکۆی عەباس مامەند" ئەمیش دەورێکی باشی بینی و هەر لە و ناوچەیدا "ئەنور بەگی بێتواتە"  لەناوچەکانی زاخۆ "عومەر سندی" عومەر ئاغا سورچی، کەریم خانی برادۆست، ئەم موستاشارو جاشەنە  لەبەر بەرزکردنەوەی پێگەی خۆیان باشتر زەمەینە سازیان دەکرد هەوڵێکی زۆریاندا بۆ پاك کردنەوەی سوپای بەعس و خۆ بە دەستەودانیان و نەهێشتنیان لە بەرەی جەنگداو  تەنانەت بە سەدان هەزار کەس لەم جاشانە هێزی خۆیان خستە پاڵ هێزی پێشمەرگە، تەنها کۆمەڵیك لە موستەشارەکان نەبێت  وەفایان بۆ سەدام دووبارە کردەوە.
 ڕاپەرین بەردەوام بوو لە پاشاندا ئەمریکا و "جۆرج بۆش" گڵۆپی سەوزی داگیرساند بۆ سەدام کە دەتوانێت بۆ پاراستنی خاکی عێراق ناوچەکان ئازاد بکاتەوە  کەو ئەویش فیتی ئەمریکا بوو کە  سەدامی هاندا بە تانك و تەیارەو هەلیکۆپتەر  هەموو ناوچەکانی گرتەوە بەتایبەت ناوچە شیعە نشینەکان بۆ ئەوەی نفوزی ئێران  زیاد نەکات لە ناوچەکەدا، لە هەرێمی کوردستان کۆڕەو دەستی پێکرد بە ملیۆنەها کورد ئاوارەی سەرسنورەکانی ئێران و تورکیا بونەوە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی  کە ئەم کارەساتەی کوردی بینی و لە کەناڵەکان پەخشکراو ناسرا بە کۆڕەو بۆ ئەوەی مافی خەڵکی کورد بپارێزرێت مادەی(٦٨٨)ی دەرکرد کە ناسرابوو بە هێڵی ٣٢و ٣٦ کە پاراستنی ناوچەکانی کوردستان بوو لە ڕێگای ئامێدی و تورکیا کە پێشتر ئاماژەم پێدابوو بەناوی بنکەی "ئەنچەرلیك"..
لەدوای ئەم کۆڕەوە هەندێك پێکداکێشانی هێزی پێشمەرگەو رژێم ڕوویدا..لێرەوە گفتوگۆی لە نێوانی رژێمی عێراق و بەرەی کوردستانی دەستی پێکرد بەتەنها لەو نێوەندەدا جەلال تاڵەبانی  بە بەرەی کوردستانی ووت من لەگەڵ گفتوگۆ نیم لەگەڵ ڕژێم، چونکە بەدرێژای مێژوو بەعس خیانەتی کردوە راستگۆ نین لەگەڵماندا، ئەمە بیرو ڕای تاڵەبانی بوو بەتەنها، بەڵام هەڤاڵ و هاوڕێکانی هەموو ناڕازی بوون  دژی وەستانەوە، لەوانە کە لە مفاوەزات بەشدار بوون ..
(رەسوڵ مامەند، مسعود بارزانی ، د. محمود سۆرانی ، جەلال تاڵەبانی ، نەوشیروان موستەفا، د.فوائاد مەعسوم، عەدنان موفتی، عەلی عەبدوڵا، سامی عەبدورحمان، جەوهەر نامیق، د.مجید، عەزیز محمد، کەریم ئەحمەد دواد، عەبدولرزاق الصافی، ملازم کەریم، ملازم شوان، قادر عەزیز، یونادم یوسف، نینوس بتیو، عەبدولخالق زەنگەنە)

زۆربەی جارەکان  ڕێکخستنی گفتوگۆی ڕژێمی بەعس و هێزە کوردستانیەکان  کەسێکی کورد بووە بە ناوی (موکەڕەم تاڵەبانی)
لێرەدا جێگای ئاماژە پێکردنە کە بزوتنەوەی ئیسلامی بەهیچ شێوەیەك ئامادەی ئەوە نەبوە کە لەگەڵ حیزبی بەعس دابنیشێت، بە درێژای مێژووی خۆی ، مەگەر مامۆستا عەلی باپیر لە ساڵی ١٩٩٦ ئەو کارەی ئەنجامدا وەك لە بەڵگەنامەکاندا بڵاوکرایەوە، لەلایەن رۆژنامەو هەندێك لە لایەنەکانی کوردستان..!
 پێگەی بزوتنەوەی ئیسلامی لە ڕاپەریندا کاریگەر بوو  دەورێکی زۆر باشی هەبوو ،  یەکەم پێشمەرگە کە دابەزینە ناوشار  لە دەروازەی ڕاپەرین بەشدار بوون پێشمەرگەی بزوتنەوەی ئیسلامی بوون، خۆیان ئامادە کردبوو بۆ لێدانی بەعسیەکان هێزی پێشمەرگەی جەربەزەو ئازاو ماندوو نەناسیان هەبوو، رۆڵی گەورەیان بینی  لە ناساندی کێشەی ڕەوای گەلی کورد لە ناوەوەو دەرەوەی ووڵات بە تایبەت بە خەڵکی ئەفغان و عەرەبی خلیج ولاتانی تری عەرەبی ئەو حیزب و رێکخراوە ئیسلامیانەی جیهانی ئیسلامی و عەرەبی..
بەڵام ئەوەی جێگای  داخ و کەسەرێکی زۆرە ئیخوان موسلیمین بوون کە خۆیان بڕوایان بە خەباتی چەکداری نەبوو، لەلایەن مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین و مامۆستا هادی عەلی هەمیشە دەیانویست ئەو شۆڕشە چەکداریە ئیسلامیە لەناوبەرن، تەنانەت چونە ووڵاتی ئیمارات بۆلای "د. نوعمان عەبدلڕەزاق" نامەیان هێنا بۆ "مامۆستا مەلا عوسمان" ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی کە واز لە خەباتی چەکداری بێنێت بە جێیبهڵێت بۆ ئیخوانەکان دەستبەرداری خەباتی چەکداری بن کە جیهادەکەیە هەرچەندە ئەمە مامۆستایانی بزوتنەوەی توڕەکرد هیچ ئەرزشیکیان بۆ مامۆستا سەڵاحيدین دانەنا، بەڵام بەداخەوە ئیخوانەکان هەمیشە لە ساردکردنەوەی پێشمەرگەکانی بزوتنەوەدا بوون دەیانویست لە ئۆردوگاکانی ئێراندا لەشاخەکاندا لە جیهاد و خەباتی چەکداری بەرانبەر بە رژێمی بەعس ساردیان بکەنەوە نەهێڵن شۆڕش بکەن دژی ڕژێم، هەرچەندە ئەم کارە بزوتنەوەی زۆر ماندوو کرد، بەڵام بەشداری باشی هەبوو لە ڕاپەریندا  تەنانەت پەیوەندی توندو تۆڵی لەگەڵ یەکێتی  وپارتی و سۆسیالست و حیزبەکانی تردا هەبوو.
لێرەدا باسێکی تر دەکەمەوە هێزیکی جیهادی تر بوو بەناوی کۆمەڵی ئیسلامی  کە لە پاکستان دامەزرابوو بە سەرکردایەتی مامۆستا کرێکار رۆڵی ئەمان لە ڕاپەریندا زۆر گەورە بوو، کاتێك هەواڵیان پێگەیشت  کە کوردستان خۆی ئامادەکردوە بۆ ڕاپەرینێکی سەرتاسەری ئەوانیش خۆیان ئامادەکرد بەسەرکردایەتی مامۆستا کرێکار  و کاک سەڵاح و .. چەند سەرکردەیەک ئەو حیزبە  کە بنکەو بارەگای سەرەکیان لە سەرەتادا "کارێزەوشك" بوو لە سلێمانی دوای چووە ناوچەکانی سۆران، ئەم خەڵکە موجاهیدە بوونە هۆکاری ئەوەی لە کۆڕەوە مەزنەکە شانبەشانی پێشمەرگەکان و  هێزە کوردستانیەکان..  سوپای ڕژێم   دوا بخەن بۆ ئەوەی  خەڵکی کورد توشی نەهامەتی نەبێتەوە بەدەستی بەعس، پێش ئەوان لە چیمەن و بانیمەقام پۆلێك پێشمەرگە کوژرابوون زۆربەیان یەکێتی بوون، بەڵام هێزی ڕژێم زۆر بوو مامۆستا کرێکار ئەو هێزەی لەگەڵیدا بوو کردی بە چوار میحوەر خۆی میحوەرێك، کاك سەڵاح میحورەێك  کاك سەید و کاك بەکری غاز هەریەك میحوەرێك  کە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لەگەڵ تانك وهەلیکۆپتەور  سوپادا جەنگێکی سەختیان کرد تا سەرکردەیەکیان شەهید بوو  ئەویش کاك سەڵاح ..

ئەمە مشتێك بوو لە خەروارێك لە باسی ڕاپەڕین کە تەنها وویتسم ئەم مێژوە پر سەروەری و شانازیە بۆ نەوەی نوێ بگێڕمەوە هاندانیان بێت بۆ خوێندنەوەی زیاتری ئەم باسانە، چونکە مێژوی گەلی خۆیانە پێویستە بە بەرزو گەورە ڕای بگرن، سود لە پەندو ئەزمونەکانی وەربگرن، دەسەڵاتی ئێستاش ببێتە ئەزمونێك بۆ داهاتوی نەوەی نوێ ئەو گەندەڵەیەو خراپەکاری و زیندانیکردنانەیان  بۆ هەموویان تۆمار دەکرێت نەوە بەنەوە بە ئەزمون بۆیان باس دەکرێت، بەڵام گرنگە وەك ئەزمون نەوەکانمان سودی لێوەربگرن.