یەکێك لە رۆژهەڵاتناسەکان دانی بەوەداناوە کە ئیسلام لە
ووڵاتی ئۆکرانیا روو لە پێش چونە، بەتایبەت لەناو لاوەکانداو زیاتر کچان
پابەند بە ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە
هەروەها رۆژهەڵاتناسی بەناوبانگی ئۆکرانی(ئەقسطنطين
دهنتاری) دەڵێت خەڵکی ئەو ووڵاتە زۆر ئارەزومەندن بۆ فێربونی زانستە
شەرعیەکان و ئاینی ئیسلام بە گشتی، ئاماژەی بەوەش داوە کە لەماوەی ڕابوردا
بە دەیان سەنتەری ئیسلامی پەیمانگای ئیسلامی لەو ووڵاتە دروستکراوە، خەڵکی
ئۆکرانیا زۆر ئارەزومەندی فیربوونی زمانی عەرەبین، لێکۆڵینەوەی زۆر لە سەر
شارستانیەتی ئیسلام دەکەن..
ئێستا ئەوەی کە باوە لە ووڵاتی ئۆکرانیادا بڵاو بونە ئاین
ئیسلامە بەشێوەیەکی بەرچاو باتەیبەت لەناو ئافرەتانیدا ، ئەوان بانگەواز
دەکەن بۆ ئاینەکە خەڵکی لەوە ئاگادر دەکەنەوە کە ئاینی ئیسلام ئاینی
لێبوردەی کامەرانی هەردوو دنیایە مزگەوتەکانی ئەو ووڵاتە رۆژ بەرۆژ لە
ئاودان بونەوەدایە ، موسڵمانان بە گشتی لەو ووڵاتەدا چالاکیەکی بەچاویان
دەست پێکردوە.
رۆژهەڵتاناسێکی تر ئەو ووڵاتە بەناوی(وەئەردەف) دەڵێت:
ئێستا لە پایتەختی ئۆکرانیا(کییف) چەندەها سەنتەری ئیسلامی کراویە ئەوەی
سەرپەرستی دەکات چەند ج رەوەندێکی عەرەبیە و ئیسلامیە، هەروەها پەیمانگای
بەناوبانگی ئەو ووڵاتە بەناوی (کۆمۆ) بۆ زمانی عەرەبی ئاسان کاری کردوە بۆ
خەڵکی ئەو ووڵاتە کە فێری زمانی عەرەبی ببن، جێگای ئاماژە پێکردنە زۆرێك لە
ووڵاتە عەرەبیەکان هاوکاری خەڵکی ئۆکرانیان.
جێگای ئاماژە پێدانە لە ووڵاتێکی وەك ئۆکرانیادا ئێستا
خەڵکی ووڵاتە بە پەرۆشە بۆ پاراستنی کلتوری ئیسلامی هەروەها پارستنی
ناسنامەی خۆی کە ئیسلامە بە تامەزرۆیەوە باوەشیان کردوە بە ئیسلامدا، ئەمە
وای کردوە کە بەتەواوی ئەروپای توشی شۆك کردوە، بەهیچ شێوەیەك ناتوانێت
بەربەستی ئیسلامی لەووڵاتەکانیدا بگرێت، فەیلەسوفی بەناوبانگ ئەڵمانای(رایز
شاوستر) دەڵێت؛ ئێمە بە چەك و جبەخانەی نوێ و تەکنلۆژیا سەربازی چوینە
ناو خاکی موسڵمانان،بەڵام ئەوان خۆیان قورئانەکەیان لە ناو ئێمەدا بە
یاسای خۆمان کاریگەری خۆیان لەسەر خەڵك و ووڵاتمان دروست کردوە.