سێیه‌م: سنووربه‌زاندنی سیاسی:
دهسهلاَتی ئایینی پاپا، باڵی كێشابوو به‌سه‌ر هه‌موو خاوه‌ن دهسهلاَته ئیداریه‌كاندا و، گه‌یشتبووه تروَپك. تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو پادشا و پاتریاركهكان بخاته سه‌ر ته‌خت، هه‌ركاتیش ململانێی بكه‌ن یان فه‌رمانه‌كانی ڕه‌تبكه‌نه‌وه، تاجه‌كانیان له‌سه‌ر دابنێ و له ئاین بێبه‌رییان بكات. ئه‌و گه‌لانه‌ش كه لایه‌نگریانن، یاخود وهلاَمی فه‌رمانه‌كانی پاپا ناده‌نه‌وه، ئه‌وانیش بێبه‌ش ده‌كات و له یه‌كتریان دوورده‌خاته‌وه. تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی پاپا(نیقوَلاَی یه‌كه‌م) به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تێیدا وتی: بێگومان كوڕی خودا ـ سبحانه وتعالی عما یقولون علواً كبیراً ـ بۆیه كڵێسای بنیات ناوه، تا(بوتروس) بكاته یه‌كه‌مین سه‌ركرده‌ی هه‌مووان، قه‌شه‌كانی ڕۆماش بهزنجیرهیهكی به‌رده‌وامی پێكه‌وه‌به‌ستراو، دهسهلاَتهكانی (بوتروس) یان بۆ ده‌مێنێته‌وه. هه‌ربۆیه پاپا نوێنه‌ری خودایه له‌سه‌ر زه‌وی، پێویسته دهسهلاَتی گه‌وره و فه‌رمانڕه‌وایی گه‌وره به‌سه‌ر هه‌موو مه‌سیحییه‌كاندا- جا كاربهدهس بن یان ژێرده‌سته- هه‌ر بۆ ئه‌و بێت .
پادشاكانی ئه‌وروپا، زوَر قه‌ڵس ده‌بوون له‌وه‌ی كڵێسا به‌و شێوه دڵڕه‌قانه‌یه دهسوهردهداته نێو كاروباره‌كانیان، هیچ پاساوێكیان بۆ ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه نه‌ده‌دۆزییه‌وه، له‌تێڕوانینی پادشاكاندا پیاوانی ئاین ته‌نیا له‌مه‌سه‌له‌ی پیرۆزیدا نه‌بێ هیچ جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كی تریان نه‌بوو. له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وانیش خوَیان به‌پیرۆز ده‌زانی، خۆ گه‌ر بۆ خوَشیان پیرۆز نه‌بن، ئه‌وا ڕه‌چه‌ڵه‌كیان پیرۆزه.
(فیشه‌ر)ی مێژوونووس ده‌ڵێت:(خێزانه فه‌رمانڕه‌واكان له ئه‌وروپادا، مانه‌وه‌ی خوَیان له‌و په‌یوه‌ندییه ڕهچهڵهكیهدا درێژه پێده‌دا كه به‌سترابووه‌وه به‌یه‌كێك له پیاوانی پیرۆزه‌وه، بۆیه پادشاكانیش له‌وانه‌وه پیرۆزییان بۆ ده‌مایه‌وه و دواتریش خه‌ڵكیی گوێیان نه‌ده‌دا به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان، چونكی به لایانه‌وه ئه‌وان پیرۆزن ).
هه‌روه‌ها فیشه‌ر، چیروَكی ململانێی نێوان پاپا(ههڵدیبراند) و(هێنری چواره‌م) به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت:( ناكوَكییهك كه‌وته نێوانیانه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی (تهعیینات)، یا ئه‌وه‌ی كه ناوده‌برێت به ( جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایی عه‌لمانی)، ئیمپراتوَر هه‌وڵیدا پاپا له دهسهلاَتی كڵێسایی دابماڵێت، پاپاش فه‌رمانی لادانی ئیمپراتوَری ده‌ركرد و ده‌رباره‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئه‌میر و یاریده‌ده‌رانی لێ هاندا، بۆیه ئه‌میره‌كان كوَڕێكیان به‌ست و تێیدا بڕیاریاندا ئه‌گه‌ر بێتوو ئیمپراتوَر تا ئه‌و كاته‌ی كه ده‌گاته ئه‌ڵمانیا، نه‌توانێت لێخوَشبوونی پاپا به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا بێگومان ته‌خته‌كه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌ده‌ستده‌دات. له‌مه‌وه ئیمپراتوَر له‌نێوان ژێرده‌سته‌كانی خوَیدا وه‌كو پشیله‌یه‌ك ده‌هاته پێش چاو، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی چاوه‌ڕوانیی هاتنی پاپا بكات، بۆیه خوَی و ئازایه‌تیه‌كه‌ی كوَكردهوه و له‌شاخه‌كانی ئه‌ڵپه‌وه تێپه‌ڕی و ـ گه‌رچی زستان له‌و په‌ڕی ساردیشدابوو ـ ده‌یویست خێرا بگاته پاپا، كه له به‌رزاییه‌كانی (كانوَسا)ی شاخی(تهسكانیا) بوو، تاكو ملكه‌چیی خوَی بوَ ده‌رببڕێ. له‌ده‌رگای قهلاَكهدا بوَ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌ژێر به‌فردا و به‌پێی په‌تی وه‌ستا و سه‌ری ڕووتكردبوو، له‌هه‌مانكاتدا دارعه‌ساكه‌ی گرتبوو به‌ده‌سته‌وه و جلی ڕاهیبێكی پۆشیبوو، ئه‌م هه‌موو نیشانه‌ی په‌شیمانی و به‌ڵگه‌ی تهوبهكردنهی به‌رز كردبووه‌وه، تا لێخوَشبوونی پاپای له‌ده‌ست نه‌چێ .
پاپاكان تا ئه‌و ڕاده‌یه، دهسهلاَتیان هه‌بوو، هه‌روه‌ك پاپا(گریگوَری حه‌وته‌م) ڕایگه‌یاندبوو: بێگومان كڵێسا به‌و وه‌سفه‌ی سیستمێكی خوداییه، شایه‌نی ئه‌وه‌یه خاوه‌نی دهسهلاَتی جیهانیی بێت، هه‌روه‌ها مافی پاپایه و ئه‌ركی ئه‌وه‌یه خه‌لیفه‌ی خودا بێت له‌سه‌ر زه‌وی و پادشا خراپه‌كان لابه‌رێت، پشتگیری یا ڕێگریی هه‌ر مرۆیه‌ك بكات، كه داده‌نرێت به‌فه‌رمانڕه‌وا، یا به‌پێی پێویستیه‌كانی بار و گوزه‌ران، لهدهسهلاَتدا دایان بنێت.
چواره‌م: سنووربه‌زاندنی زانستی:
چه‌وساندنه‌وه‌ی زانستیی و ململانێی نێوان ئاین و زانست، ئه‌گه‌ر له هه‌ر هه‌مووشیان قوڵتر نه‌بێت، یه‌كێكه له قوڵترین و ئاڵوَزترین كێشه‌كانی مێژووی فیكری ئه‌وروپیی، هه‌ر له سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینه‌وه ـ ڕێنیسانس ـ تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستامان، له‌نێوان لایه‌نگرانی زانست و سه‌رخه‌رانی ئایندا، ململانێكه لهتوندبووندایه. سه‌رباری ئه‌و هه‌موو دیارده ئاشكرایانه‌ی كه له ژینی ڕۆژئاواییدا هه‌یه و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، جه‌نگه‌كه كوَتایی هاتوه و زانست به ته‌واوی به‌سه‌ر دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتووه، بهلاَم بێگومان هێشتا چه‌ندین به‌ڵگه‌ی به‌هێز هه‌ن كه ئاین یان دروستتر، هه‌ندێ پرسی بیروباوه‌ڕیی و ڕهوتاریی، له‌هیچ یه‌كێك له‌سه‌رده‌مه‌كاندا ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا به‌ڵگه‌ی به‌هێزبوونیان نه‌بووه. به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی ڕۆژئاوایی، ئه‌و بیروَكانهی سه‌ده‌ی نوَزده ـ كه به هه‌ردوو سیمای (ڕههاییگهرایی و عه‌قڵگه‌رایی) ده‌ناسرانه‌وه ـ نكۆڵیی لێ‌كرد و بووه هه‌ڵگری ئه‌و تیوَریانهی سه‌ده‌ی بیسته‌م، كه به(ڕێژه‌ییگه‌رایی و ناعهقلاَنیی ) جیا ده‌كرێنه‌وه. وه‌لێ نهێنی خوَحهشارداوی پشت به‌رده‌وامیی ئه‌م جه‌نگه ـ به‌بێ ئه‌نجامێكی كوَتایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه ـ زوَر به‌ئاسانی ده‌توانرێ ده‌رك بكرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مرۆی ڕۆژئاوایی، له هه‌ر یه‌كێ له‌و دوو كوَمهڵه گه‌ر واز له لهخوَباییبوون و خوَبادان بهێنێت و به تێڕوانینێكی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری په‌تی سه‌یری كێشه‌كه بكات، ئه‌و كاتیش هه‌ر یه‌كێك له دوو دوژمنه‌كه نیوه‌ی ڕاستییان لایه و ناتوانن به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كوَتایی سه‌ربكه‌ون.
به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕاستیه به‌ڵگه‌نه‌ویسته، به‌سه‌ر ململانێی نێوان زانست و ئاینی ئه‌وروپییه‌كاندا، ده‌بینین ئه‌و شوێنانه‌ی كه زانست له ناوچه‌ی جێ دهسهلاَتی ئایندا ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوه، له‌ڕاستیدا ئه‌و شوێنانه‌یه كه عه‌قڵ و یه‌قین به‌سه‌ر خورافه و گوماندا سه‌ركه‌وتوون. هه‌روه‌كو ئه‌و شوێنانه‌ی ئاین له‌به‌رامبه‌ر هێرشی له ناوبه‌ری زانست‌دا خوَڕاگربووه تێیاندا، بریتین له‌و شوێنانه‌ی كه حه‌قیقه‌ت به‌سه‌ر گڕووگاڵ و ئاره‌زووه‌كاندا سه‌ركه‌وتووه.
له‌ڕاستیدا چه‌وساندنه‌وه‌ی زانست و زانایان، جۆرێكی تر بوو لهسهركێشیی و سنووربه‌زاندنی كڵێسا و جودابوو له‌و چه‌وساندنه‌وه عه‌قڵیه‌ی كه پێشتر باوبوو، ئه‌ویش خوَی له ڕێگرتن له گوتوبێژ و بیركردنه‌وه له‌نهێنییه پیرۆزه‌كانی كڵێسادا ده‌بینیه‌وه، كه په‌یوه‌ستبوون به بیرباوه‌ڕه‌وه. بهلاَم ئه‌م چه‌وساندنه‌وه تازه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر عه‌قڵه‌كان پێویست كردبوو، كه بیر له‌كاروباره‌كانی گه‌ردوونی مادی نه‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت تێبینی و به‌ڵگه بینراوه‌كان و زانستییه‌كانیشی ده‌گرته‌وه. پێویست بوو خه‌ڵكیی به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانیانه‌وه، سه‌باره‌ت به‌شێوه‌ی زه‌وی و ته‌مه‌نی مرۆ- ئه‌گه‌رچی به‌ته‌واویش پێچه‌وانه‌ی ڕاستییه زانستیی و زانسته تیوَری و تاقیكارییهكانیش بوایه- به‌و ڕاڤه كڵێساییانهوه كه ئاماژه‌یان له ته‌وراته‌وه وه‌رگرتبوو، پابه‌ند بن.
چیروَكهكه له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه زاناكان وتیان: (زه‌وی شێوه‌ی گوَییه و وه‌كو توَپێكی خڕه ) و ناوه‌ڕاست و چه‌قی گه‌ردوون نییه. مێژووی ئه‌وروپیی لێره‌وه سێ له پاڵه‌وانه‌كانی ده‌ناسێنێ، ئه‌وده‌م ئه‌وانه به‌نێوبانگ نه‌بوون و ناویان له‌لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا نهدرهوشابووهوه، بریتی بوون له:( كوَپهرنیكوَس) ی زانای گه‌ردوونناسی پوَڵهندیی، كه له‌نێوان ساڵه‌كانی( 1473 ـ 1542) زاینی‌دا ژیاوه و، فه‌یله‌سوفی ئیتالی (جردانوَ بروَنوَ) كه له‌نێوان ساڵه‌كانی( 1548ـ 1600) ی زاینی‌دا ژیاوه و، زانای گه‌ردوونناسی ئیتالی (گالیلوَ) كه له‌نێوان ساڵه‌كانی( 1564ـ 1642 ) زاینی‌دا ژیاوه. ئه‌مه‌ش هاوده‌م بوو له‌ته‌ك سه‌رده‌می ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانی عه‌قڵیی له‌ئه‌وروپادا، زانایانی سروشت و زانسته په‌تییه‌كان، زنجیره‌ی لاسایییكردنهوهی ئاینیان تێك‌شكاند، ئه‌و بیردۆزانه‌ی كه له كتێبه جوگرافیه‌كانی كڵێساییدا هه‌بوون، درۆ و دهسكاریهكانیان ئاشكرا كردن و زوَر به‌ڕاشكاویی و توندی ڕه‌خنه‌یان لێگرتن و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌شیان هێنایه‌وه كه بڕواهێنان به‌و شتانه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌جیهانی نادیاره‌وه نیه و، دۆزینه‌وه و تاقیكردنه‌وه زانستییه‌كانیان ئاشكراكرد. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌بوو وه‌ك ده‌ڵێن: قیامه‌تی كڵێسا هه‌ستا بوو.
ئه‌و پیاوانه‌ی جڵه‌وی كاروباره‌كانی كڵێسایان له ئه‌وروپادا به‌ده‌سته‌وه‌بوو، كه‌وتنه خۆ و زاناكانیان به كافر دانا و خوێنیان حهلاَڵكردن و پاره و پوولیان به به‌زایه‌چوو له‌قه‌ڵه‌مدان. گوایه ئه‌م كاره‌یان له‌پێناوی ئایینی مه‌سیحییه‌تدا بوو.
دواتریش دادگاكانی پشكنین(محاكم التفتیش) داهێنران، هه‌روه‌كو پاپا ده‌یوت: بوَ سزادانی ئه‌و بێباوه‌ڕه زندیقانهیه كه له شاران و مالاَن و ژێر زه‌مین و دارستان و ئه‌شكه‌وت و مه‌زراكاندا بلاَوبوونهتهوه. دواتریش كڵێسا خوَی كوَكردهوه و هه‌وڵیدا و شه‌ونخوونی له‌و پێناوه‌دا كرد، تا بتوانێت له جیهانی نه‌سرانیه‌تدا دڵێك نه‌هێڵێت دژی كڵێسا لێ بدات. شوَفارهكانی له‌مسه‌ر بوَ ئه‌وسه‌ری ولاَت به‌ناو خه‌ڵكدا بلاَو كرده‌وه و هه‌ناسه‌ی خه‌ڵكیان تاساند. تا كار گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی زانایه‌كی نه‌سرانی بڵێت: (ناگونجێ پیاوێك مه‌سیحی بێت و به‌كه‌یفی خوَی بمرێت).
(برنتن) ده‌ڵێت: ( بێگومان زوَربهی ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی كاروباره زانستییه‌كان بوون - ته‌نانه‌ت لهتروَپكی سه‌ده‌كانی ناوه‌ندیشدا- بهجوَرێك له جوَرهكان سه‌ر به یه‌كێك له ڕێكخراوه ئاینییه‌كان بوون و به‌شێك بوون له‌كڵێسا، به‌شێوه‌یه‌ك كڵێسا ئه‌وه‌نده ده‌ستی ده‌خسته نێو هه‌موو جوَره ڕه‌نگێكی چالاكییه مروَییهكان و ئاراسته‌كانیان ـ به‌تایبه‌تیش چالاكییه عه‌قڵییه‌كان ـ ئێمه له‌مڕۆدا خه‌ریكه لێی تێنه‌گه‌ین).
ئه‌و سته‌مه‌ی كڵێسا كردی، بێجگه له‌شێواندنی وێنه‌ی ئاین و دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵك لێی، سته‌مێك بوو هه‌موو تاوانكارییه‌كان تێیدا یه‌كده‌گرن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بوَ لای وی. ئه‌ویش جوداكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو هه‌وادارییه (نزعه) خوداكرده وهكیهكهیه كه ته‌واوكه‌ری یه‌كترن- هه‌واداریی فێربوون و هه‌واداریی په‌رستش- كڵێسا دوژمنایه‌تی له‌نێوان ئه‌و دووانه‌دا گه‌شه‌پێدا كه به زگماك ـ فیتره‌ت ـ بوونی نیه. بهیهكداكێشانێكی دروستكرد، ناگونجێ له‌هیچ ده‌روونێكی دروستدا هه‌بێت. بۆیه ئه‌و تاقه ده‌روونه‌ی تێكوپێك شكاند و له ناوه‌وه‌یدا ڕاڕایی و پشێویی ورووژاند.
بێگومان خودای گه‌وره مرۆی دروستكردووه و به زگماكی خوَشویستنی مه‌عریفه‌ی تێدا ڕسكاندووه، هه‌روه‌ك چه‌كه‌ره‌ی به‌ندایه‌تیشی تێدا ڕوواندووه. له ده‌روونی دروست و ئارام‌دا ئه‌و دوو ههوادرییه به‌بێ دژیه‌كیی و به‌یه‌كداكێشان، دراوسێی یه‌كن و ته‌واوكه‌ری یه‌كترن. وه‌لێ كڵێسا به‌و هه‌ڵوێسته ناعهقلاَنیهی ـ جا هوَكارهكان هه‌رچیه‌ك بن كه وایان لێ‌كرد ـ هات و نێوانی ئه‌و دوو هه‌وادارییه خوداكرده یه‌كتر ته‌واوكه‌ره‌ی جیاكرده‌وه و به‌خه‌ڵكی ده‌وت: گه‌ر ئاینتان ده‌وێت، ئه‌وه واز له زانست بێنن، هه‌ركه‌سێكیش زانستی بووێت، بێگومان له ئاین ده‌رده‌چێت! به‌و كاره‌شی خه‌ڵكی سه‌رپشك كرد له‌نێوان دوو پێداویستی زگماكیدا كه هیچیان بێ پێویست نین له‌وی دیكه‌یان، تێربوونی هه‌ركامێكیان، جێی برسێتی ئه‌وی دیكه‌یان پڕناكاته‌وه. بێگومان ئه‌و بیردۆزه‌یه‌ی كه بوَ یه‌كه‌مینجار كڵێسای هه‌ژاند، بیردۆزه گه‌ردوونییه‌كه‌ی كوَپهرنیك بوو. پێش ئه‌م بیردۆزه‌یه كڵێسا تاكه سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه بوو. فه‌لسه‌فه‌كه‌شی هه‌ڵگری بیردۆزه‌كه‌ی( بهتلیموَس) بوو كه زه‌وی به چه‌قی گه‌ردوون داده‌نا و، هه‌ساره‌كانیش هه‌موویان به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه. جا كاتێك كوَپهرنیك بهخوَی و بیردۆزه تازه‌كه‌یه‌وه- كه پێچه‌وانه‌ی بیردۆزه‌كه‌ی كڵێسابوو- هاته مه‌یدان ، ئه‌وه هه‌ر ده‌بوو بكه‌وێته به‌رچنگی دادگای پشكنین. به‌و سیفه‌ته‌یش كه هه‌ر چه‌ند قه‌شه‌بوو، هێشتا له‌و دادگایه ڕزگاری نه‌كرد، به‌ڵكو دوای چاپكردنی كتێبه‌كه‌ی به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م، مرد. دادگا هه‌لی دادگاییكردنی ئه‌وی بۆ نه‌ڕه‌خسا، بهلاَم بڕیاری حه‌رامی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی( جوڵه‌ی كهلوه ئاسمانییه‌كان) درا و كڵێسا رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌و كتێبه‌دایه، وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه و جوداوازه له ڕوحی ئینجیل.
كڵێسا وا گومانی برد باسی ئه‌م بیردۆزه‌یه كوَتایی هات، بهلاَم پیاوێكیتر كه ناوی(جردانوَ بروَنوَ) بوو دوای مردنی(كوَپهرنیك) ڕوحی كرده‌وه به‌به‌ر بیردۆزه‌كه‌دا. هه‌ر بۆیه دادگای پشكنین ده‌ستگیری كرد و، شه‌ش ساڵ له‌زینداندا توندی كرد. دوای سووربونیشی له‌سه‌ر ڕای خوَی، له‌ساڵی (1600) زاینی‌دا كڵێسا فه‌رمانی كوشتنی ده‌ركرد و، پێشنیاریكرد ته‌نیا دڵوَپێك خوێنی لێ نه‌ڕژێت. بۆ ئه‌وه‌ش پێویستبوو به‌زیندوویی بسوتێنرێت، ئه‌وه‌بوو سوتاندیان و خوَڵهمێشهكهی بووه په‌ندێك بوَ ئه‌وانه‌ی دوای خوَی. دوای چه‌ندین ساڵ له‌م كاره‌ساته، گالیلوَ ده‌ركه‌وت. ئه‌و له ئه‌نجامدا گه‌یشته دروستكردنی دووربینی گه‌ردوونیی(تهلیسكوَب). به‌تێڕوانین و بینینه‌كانی گه‌یشته ئه‌و ڕاستیه‌ی پشتگیریی بیردۆزه‌كه‌ی كوَپهرنیك بكات و، ووتی: زه‌وی ده‌سوڕێته‌وه. له‌ڕاستیدا پاش پێنج سه‌ده له‌پێشكه‌وتنی زانست، ئه‌م ڕایه سه‌لمێنرا. قورئانیش پێش چوارده سه‌ده جه‌ختی لێكردووه‌ته‌وه:( وَالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِڵ حَتَّی عَادَ كَالْعُرْجُونِ الْقَدِیمِ، ڵا الشَّمْسُ ێنْبَغِی ڵهَا أَنْ تُدْڕكَ الْقَمَرَ وَڵا اللَّیْلُ سَابِقُ النَّهَاڕ وَكُلٌّ فِی فَڵكٍ ێسْبَحُونَ)(ی‌س 39ـ40)واته: هه‌روه‌ها کات و شوێنی هه‌ڵهاتنی مانگیشمان دیاری کردووه، هه‌ر شه‌وێك له کاتێکی دیاریکراو و شوێنێکی دیاریکراودا هه‌ڵدێت، ڕاده‌ی ئه‌و ڕوناکیه‌ش که ده‌که‌وێته سه‌ری جیاوازه، هه‌تا سه‌رئه‌نجام هه‌موو مانگێك له ڕواڵه‌تدا وه‌ك چیلکه‌یه‌کی وشکی باریك ده‌نوێنێت.(39) نه خۆر بۆی هه‌یه به مانگ بگات ـ له هێڵ و ڕێڕه‌وی خۆی ده‌ربچێت ـ نه شه‌ویش پێش ڕۆژ ده‌که‌وێت، به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌ی تایبه‌تی خۆیاندا مه‌له ده‌که‌ن و به ئاسانی ده‌سوڕێنه‌وه.(40).
پاشان گالیلوَش ڕاكێشرایه به‌رده‌م دادگای پشكنین، حه‌وت كاردیناڵ حوكمی زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاند و له‌سه‌ریان پێویستكرد بوَ ماوه‌ی سێ ساڵ و له حهوتوویهكدا حه‌وت جار دوعای په‌شیمانی بخوێنێت. جا كاتێك گالیلوَ له‌و سه‌ره‌نجامه‌ی(بروَنوَ) ترسا، ته‌وبه‌كردنی خوَی ڕاگه‌یاند و، بڕیاری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی لهڕاكهی خوَی دا و، له‌به‌رده‌م سهروَكی دادگادا كڕنوشی برد و، وتی: (من گالیلوَ، كه گه‌یشتومه‌ته ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵی، به‌ندكراوێكی كڕنوشبهرم له‌به‌رده‌م گه‌وره‌یی توَدا، كتێبی پیرۆزیش له‌به‌رده‌مم دایه و ده‌ستم له‌سه‌ری داناوه، ڕه‌تی ده‌كه‌مه‌وه و نه‌فرین ده‌كه‌م له‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌ڵێت: زه‌وی ده‌سوڕێته‌وه. به‌سوكی ده‌زانم و قسه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه ). به‌ڵێنیشی به‌دادگا دا، ئه‌م په‌شیمانبوونه‌وه‌یه‌ی خوَی به‌هه‌موو بێباوه‌ڕێك ڕابگه‌یه‌نێت كه شه‌یتان ئه‌م بانگه‌شه گومڕاكهرهكهی وه‌كو وه‌سوه‌سه‌یه‌ك لا دروست كردووه). ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه دووخاڵه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه پاپاكانی كڵێسا و پیاوه‌كانی له‌و هاوارهیاندا كه دژی زانست قسه‌یان كرد، له‌سه‌ره‌تادا دڵسوَزبوون. چونكی وایان وێنا ـ تصور ـ كردبوو ئه‌وه‌ی له ته‌وراتدا هاتووه شتێكی ڕاست و حه‌قیقه‌ته و ڕاڤه‌ی ئه‌وان بوَ مه‌سه‌له‌كه بریتیه له ڕاڤه‌یه‌كی دروست. هوَكاری ئه‌مه‌یش ئه‌و نه‌زانیه بوو كه باڵی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وروپادا كێشابوو. پیاوانی ئاینیش به‌تایبه‌ت، ڕۆشنبیرییان له‌هه‌موو خه‌ڵك كه‌متر بوو. دوورترین كه‌س بوون له فێركردنی دروسته‌وه. ئه‌و بهربهرهكانییهشیان بوَ زانست و زانایان ـ به‌ئه‌نقه‌ست بوو بێ یان له هوَشیاریهوه ـ له‌و ترسه‌وه ههڵقولاَبوو كه هه‌ر كات خه‌ڵكی ئه‌وه‌یان بوَ ده‌ربكه‌وێت ئه‌و شتانه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن دروَن و هیچ بنچینه‌یه‌كیان نییه، دهسهلاَتیان نه‌مێنێ، به‌وه‌ش بوونیان به‌ره‌وڕووی پرسیاركردن و لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه و دواتریش هه‌ره‌س دێنن!
هه‌رچی خاڵی دووه‌مه كه مێژوونووسه ئه‌وروپییه‌كان به ئه‌نقه‌ست پشتگوێی ده‌خه‌ن، بریتییه له‌وه‌ی ئه‌و زانسته‌ی كڵێسا به‌دژایه‌تیكردنی هه‌ستا، له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسلامییه‌وه هاتبوو. له‌گه‌ڵ خوَیدا مه‌ترسی بلاَوبوونهوهی ئیسلامیی له‌ئه‌وروپادا لێ ده‌كرا. لێره‌یشه‌وه ئه‌و ئاینه‌ی كڵێسا ده‌ینواند و بانگه‌شه‌ی پاراستنی ده‌كرد،
داده‌ڕووخا و كڵێسا باوی نه‌ده‌ما.
(ئهلڤاروَ) نوسه‌رێكی مه‌سیحییه و له‌سه‌ده‌ی نوَیهمی زاینی‌دا له ئیسپانیا ژیاوه، ده‌ڵێت: برا مهسیحیهكانم، بوَ شیعر و چیروَكی عاره‌بان، نه‌شئه ده‌یانگرێت، ئه‌وان كتێبی فه‌قیهه‌كان و فه‌یله‌سوفه موحهممهدییهكان ده‌خوێننه‌وه، نه‌ك بوَ ئه‌وه‌ی له ناویانبهرن، به‌ڵكو بوَ ئه‌وه‌ی شێوازێكی عاره‌بیی دروستی ڕێك و جوانیان ده‌ستبكه‌وێت. ئه‌مڕۆ له كوێدا ده‌بینی عهلمانییهك ئه‌و قسه و لێكدانه‌وه لاتینیانه بخوێنێته‌وه كه له‌سه‌ر كتێبه پیرۆزه‌كان نوسراون؟ له كوێیه ئه‌و كه‌سه‌ی ئینجیل و كتێبه‌كانی پێغه‌مبه‌ران و نێردراوان ده‌خوێنێته‌وه؟ داخ و خه‌فه‌ت، گه‌نجه مه‌سیحیه‌كان- كه دیارترین به‌هره‌یان تێدایه- هیچ شاره‌زاییه‌كیان نییه له هیچ زمان و ئه‌ده‌بێك، غه‌یری عاره‌بی نه‌بێت، ئه‌وان كتێبی عاره‌بان ده‌خوێننه‌وه و، به حه‌ز و خوَشییهوه لێی دهكوَڵنهوه. گه‌نجانی مه‌سیحییه‌ت چه‌ندین كتێبخانه‌ی گه‌وره‌یان له‌و كتێبانه كوَكردووهتهوه، كه ئه‌ركی خه‌رجیه‌كانیان زوَر زوَرن، له‌هه‌موو شوێنێكدا به بالاَی كولتوری عاره‌بدا هه‌ڵده‌ده‌ن. بهلاَم له لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌بینیت گه‌ر باسی ئه‌وه‌یان بوَ بكه‌یت كتێبی مه‌سیحییه‌كان به‌لای موسڵمانه‌كانه‌وه جێگه‌ی ڕێزگرتن نییه، به‌سه‌رسوڕمانه‌وه گومانت لێ ده‌كه‌ن ).
پاشان، كاتێك زانسته‌كان له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه له جیهانی ئیسلامییه‌وه دزه‌یانكرده ئه‌وروپا، ئه‌وه ڕووویدا كه ده‌كارێ ناوی بنێین(غه‌زوی فیكریی ئیسلامیی). به‌تایبه‌تی تر، دوای تێكشكانی نه‌سرانیه‌ت له جه‌نگه‌كانی خاچپه‌رستی له به‌رامبه‌ر موسڵماناندا. ئه‌م تێكشكانه له ده‌روونیاندا ئاماده‌یی دروستكرد بوَ گواستنه‌وه‌ی ژیاری ئیسلامیی و، لێره‌وه كڵێسا توشی هیستریا بوو. بۆیه‌كا بڕیاری ده‌سبه‌سه‌راگرتنی زانستی دا. خوێنی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌فیڕۆ دا كه ده‌یوت: زه‌وی دسوڕێتهوه و چه‌قی گه‌ردوون نیه. چونكی ده‌یزانی ئه‌و قسه‌یه زانا نه‌سرانییه‌كانی پێشوون له زانستی موسڵمانانه‌وه گواستویانه‌ته‌وه. دواتریش گومانی نه‌سرانییه‌كان له پاراستنی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌دا كه كڵێسا پێوه‌ی پابه‌ند كردبوون زیادی كرد، هه‌روه‌ك له ژێر ئه‌و دروشمه‌دا كه ده‌یوت:( بڕوا بهێنه و هیچ قسه مه‌كه) ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه‌ی لێ گرتبوون.
به‌وه‌ش، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی هزرڤانه ئازاده‌كان و بێباوه‌ڕه‌كان له دهسهلاَتی كڵێسای سه‌ركێش زیاتر بوو. بۆیه له به‌رامبه‌ردا كوَتا هونه‌ری ئازاردانی داهێنا، ئه‌ویش بریتی بوو له دادگاكانی پشكنین(محاكم التفتیش).
(وێڵز) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:( سه‌ده‌ی سیازده، په‌ره‌گرتنی ڕێكخراوێكی تازه‌ی له كڵێسادا به‌خۆوه بینی، ئه‌ویش دادگای پشكنینی پاپایی بوو. به‌م ئامرازه‌وه كڵێسا بوَ هێرشكردنه سه‌ر ده‌روونی مروَیی، به ئاگر و سزادان، خوَی سه‌پاند. پێش سه‌ده‌ی سیازده سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر هه‌ندێ كه‌سی كه‌مدا نه‌بێت، جێبه‌جێ نه‌كرابوو. ئه‌وانیش بێ‌بڕوا و زندیقهكان بوون، بهلاَم لهمجارهیاندا گه‌وره پیاوانی كڵێسا له‌سه‌دان گوَڕهپانی نێو بازاڕه‌كاندا ده‌وه‌ستان، تاكو چاودێریی لاشه‌ی دوژمنه‌كانیان بكه‌ن، كه به ئاگر ده‌سوتێنران و هه‌ناسه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی خه‌مناك، كپ ده‌بوو. زوَربهشیان له‌و خه‌ڵكه هه‌ژار و بێدهرهتانانه بوون كه هیچ حیسابێكیان نه‌بوو. له‌هه‌مان كاتیش‌دا، ئه‌و په‌یامه گه‌وره‌یه‌ی پیاوانی كڵێسا هه‌یانبوو بوَ مرۆكان، ده‌سوتا و دادهمركایهوه و ده‌بووه خوَڵهمێشێك به‌ده‌م باوه ).
پێنجه‌م: سنووربه‌زاندن له‌پاره و پول و داراییدا:
ئه‌و ڕێنمایانه‌ی ڕاهیبه‌كان دایانهێنا، بانگی خه‌ڵكی مه‌سیحی بوَ دنیا به‌كه‌مگرتن و گوێنه‌دان بهخوَشی و چێژه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له كوَكردنهوهی پاره و سامان و ئازاردانی لاشه و ڕازیبوون به‌كه‌مترین بژێویی ده‌كرد، كه‌مێك لهڕاهیبهكان نه‌بێت، ئه‌وانی دیكه كاریان پێ نه‌ده‌كرد. زوَرێكیشیان هه‌ر بوَ ڕووپامایی ـ ریا‌و ـ خوَیان واده‌رده‌خست.
به ناوی هه‌ژار و نه‌داره‌كانه‌وه، پاره‌یان له‌خه‌ڵكی كوَدهكردهوه و هه‌ڵیانده‌گرت و نه‌شیان ده‌به‌خشیه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا. دواتر كه پیاوانی كڵێسا- له‌سه‌ره‌وه بیگره تا خواره‌وه- دهسهلاَتێكی به‌هێزیان به‌سه‌ر گه‌لی مه‌سیحیدا بوَ په‌یدابوو ـ كه له هه‌مان كاتدا دهسهلاَتێكی كوَمهلاَیهتی و سیاسیش بوو ـ لێره‌وه به ناوی خزمه‌تی مه‌سیحییه‌ت و مژدهپێدانییهوه، یان به ناوی ئه‌و پڕۆژانه‌وه كه ده‌یانویست بنیاتی بنێن له كڵێسا و دێره‌كاندا، ده‌ستیان بهكوَكردنهوهی پاره‌یه‌كی بێ‌شومار كرد. بوَ ئه‌مه‌ش خه‌ڵكی ساده‌یان به‌و ڕێنماییانه‌ی ناو ئینجیل هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاند كه گوایه له ئینجیل‌دا هاتوه:( هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت بگاته مه‌له‌كوتی خودایی، نانی جۆ و خه‌وتن له زبڵدانه‌كاندا زوَرن بۆی). یان:(تێپه‌ڕینی حوشترێك به‌كونی دهرزییهكدا، ئاسانتره له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێك بگاته مه‌له‌كوتی خودا) یاخود:( له‌ماڵه‌كانتاندا ئاڵتون و زیو و مس هه‌ڵمه‌گرن، نه فه‌روو بكه‌نه به‌رتان بۆ ڕێگا و نه پوَشاك، نه پێلاَ و و نه گوَچانیش).
(كریسوَن) له‌كتێبه‌كه‌یدا (المشكله اڵخلاقیه) ده‌ڵێت:( ڕه‌وشته به‌رزه‌كانی مه‌سیحییه‌ت وه‌كو هه‌ژاریی و خاكساریی – تواچع- و قه‌ناعه‌ت و ڕۆژوو و خوَپاراستن له‌دنیا و به‌زه‌یی، هه‌موو ئه‌مانه چاكبوون بوَ بڕواداران و قه‌شه و پیاوه پیرۆزه‌كان، بهلاَم قه‌شه‌كانی كوَشك و كه‌سایه‌تی و كاهینه‌كان شتێكی دیكه‌یان هه‌بوو، ئه‌ویش خوَبهگهورهزانین و قسه‌ی خوَش له‌گه‌ڵ ئافره‌تان و ناوبانگ له كوَڕه تایبه‌تییه‌كان و گالیسكه و خزمه‌تكار و قازانجه گه‌وره‌كان و ده‌سكه‌وت و پله‌و پایه‌كان بوو.
(ول دیورانت) ده‌ڵێت:(كڵێسا ببووه گه‌وره‌ترین خاوه‌ن موڵك و زه‌ویی و گه‌وره‌ترین سه‌ییدی ده‌ره‌به‌گیی له ئه‌وروپادا، بوَ نموونه: دێری(فیڵدا) خاوه‌نی (15000) كوَشكی بچوك بوو، هه‌روه‌ك دێری (سانت جول) خاوه‌نی (2000) كوَیله بوو، هه‌روه‌ها(ئهلكوین فیتۆر) كه یه‌كێك بوو له پیاوانی ئاین، گه‌وره‌ی (20000) كوَیله بوو. پادشا خوَی سهروَكی قه‌شه‌كان و كڵێساكانی دیاری ده‌كرد، هه‌موویان سوێندی لایه‌نگیریی و دۆستایه‌تیان ده‌خوارد. هه‌روه‌كو چوَن خاوه‌ن زه‌وییه دهرهبهگییهكانیش سوێندیان خواردبوو. نازناوی(دوَق) یا(كوَنت) یان لهخوَیان ده‌نا.
به‌م شێوه‌یه كڵێسا ببووه به‌شێك له په‌یڕه‌وی ده‌ره‌به‌گیی(فیود‌اڵیزم). زه‌وییه دهرهبهگییهكانی كڵێسا‌و ماف و په‌یوه‌ستبوونه دهرهبهگییهكانی، شووره‌یی بوون بوَ هه‌ر مه‌سیحیه‌ك كه ده‌ستی به ئاینهكهیهوهگرتبوو، هه‌روه‌ها ببوونه گاڵته‌ی سه‌ر زمانی ئه‌وانه‌ی له ئاین ده‌رچووبوون و سه‌رچاوه‌ی ده‌مه‌ده‌مێ و توندووتیژی بوو له‌نێوان پاتریاركهكان و پاپاكاندا.
تا وای لێهاتبوو كوَكردنهوهی پاره و كه‌ڵه‌كه‌كردنی، ببووه مه‌به‌ستێك لایان. كڵێساش ببووه خاوه‌نی فراوانترینی زه‌ویه‌كان و زوَرترینی كوَشكهكان و زوَرترینی ئه‌و كوَیلانهی كه له زه‌ویه‌كانیاندا كشتوكاڵیان پێ ده‌كردن. سه‌روه‌ت و سامانی كڵێسا له ئینگلته‌رادا گه‌یشتبووه سێیه‌كی زه‌ویه‌كان. لێره‌یشه‌وه زوَرێك له‌پیاوانی كڵێسا ده‌ستیان كرد به كێبه‌ركێی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و خاوه‌ن زه‌وی و كوَیلهكان و، هه‌ندێكیان زه‌وییه‌كی به‌رفراوان و هه‌زاران كوَیلهیان هه‌بوو.
بۆ وه‌به‌رهێنانی ئه‌و كه‌رتانه دیسانه‌وه كڵێسا باجه‌كانی به‌سه‌ر ژێرده‌سته‌كانیدا ده‌سه‌پاند و بهزوَر لێی ده‌سه‌ندن. سه‌رباری ئه‌و پارانه‌ش كه وه‌كو به‌خشین و دیاری و وهسایا لێی وه‌رده‌گرتن، باجه‌كانی لێخوَشبوون و دانپێدانان و چه‌كه‌كانی لێخوَشبوون- كه به‌خه‌ڵكیان دهفروَشت- ده‌رگایان كرایه‌وه. كڵێسا له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه پاره‌یه‌كی نه‌ژمێردراوی ده‌ستكه‌وت. تا وای لێهات له‌به‌رژه‌وه‌ندی سندووقی كڵێسادا بوو كه خه‌ڵكی هان بدات بوَ ئه‌نجامدانی تاوانه گه‌وره‌كان، بۆ وه‌ی دواتر لێیان خوَش ببێت و كرێی لێبووردنهكهیان لێ وه‌ربگرێت.
زه‌وییه‌كانی ئه‌وقاف و سه‌پاندنی گومرگه‌كان و چاوچنوَكیی كڵێسا و برسێتیه‌كه‌ی ـ كه هه‌ر ده‌ت وت له‌ده‌می گورگ هه‌ڵهاتوه ـ هێشتا تێریان نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو چه‌ندین باجی نوێی سه‌پاند، به تایبه‌ت له حاڵه‌ته كتوپڕه‌كاندا، وه‌كو جه‌نگه‌كانی خاچپه‌رستی و وه‌رزه پیرۆزه‌كان. تا دهیشهات ئه‌م حاڵه‌ته نێوشانی ژێرده‌سته‌كانی قورس‌تر ده‌كرد. جا كاتێك پاپا (حه‌نای بیست و دووه‌م) هاته سه‌رته‌خت داهێنراوێكی تازه‌ی له‌گه‌ڵ خوَیدا هێنا، ئه‌ویش باجی( ساڵی یه‌كه‌م ) بوو. كه بریتی بوو له‌كۆی داهاتی ساڵی یه‌كه‌می هه‌ر یه‌كێك، له‌كاروباره ئایینی و دهرهبهگییهكانی كڵێسادا به‌سیفه‌تی ناچاركردن وهردهگیراز به‌وه‌ش كڵێسا داهاتێكی دارایی تازه‌ی مسوَگهر ده‌كرد.
شه‌شه‌م: نوقمبوونی پیاوانی ئاین له‌ئاره‌زوو و چێژهكاندا:
وه‌كو كاركردنێك به‌ڕێنماییه‌كانی مه‌سیحییه‌ت كه بانگه‌وازی ده‌كرد بوَ دنیانه‌ویستی و خوَدوورگرتن له ڕابواردن و خوَشیی، ڕاهیب و قه‌شه‌كانیش زیاڕهوییهكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان له‌م لایه‌نه‌دا ده‌كرد. لاشه‌ی خوَیان ئازارده‌دا، تاكو له مه‌سیح نزیك ببنه‌وه! وه‌لێ ئه‌م دنیا نهویستییهی لای ئه‌وان ته‌نیا ڕووكه‌ش بوو، له ژێرپه‌رده‌وه ههمووجۆرێكیان لهچێژوهرگرتن لهخوَشیهكانی دنیا به ده‌روونیان ده‌به‌خشی. دواتریش بههوَی ئه‌و دهسهلاَتهوه كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی مه‌سیحیدا بۆیان دروست ببوو، یان بههوَی پاره و سامانی زوَر و ئامرازه زوَرهكانی چێژ وه‌رگرتنه‌وه ده‌ستیان كه‌وتبوو، له‌هه‌مانكاتدا ڕێنماییه‌كانی مه‌سیحییه‌تیش لاواز ببوون، فیتره‌تیان له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی كه ڕاهاتبوو ده‌ستی كرده ده‌رپه‌ڕین و ئاره‌زووه‌كانیان ته‌قینه‌وه و داوای تێركردنیان لێ ده‌كردن. بۆیه كه‌وتنه كێبه‌ركێی تاوانباران و خراپه‌كاران له عاشقانی جوانیه‌كانی دنیا و داواكارانی خوَشی و چێژه‌كانی. بابزانین (ول دیورانت) له‌باره‌ی باش و خراپیی ڕاهیب و قه‌شه و پاتریارك و پاپاكانه‌وه چی ده‌بێژێت:( قه‌شه‌ی ئهبرشیه خزمه‌تكارێكی ساده‌بوو، ته‌نیا به‌شێكی كه‌م فێر ببوو، بهلاَم ژینێك ده‌ژیا كه چاوی لێ ده‌كرا و لاسایی ده‌كرایه‌وه، هه‌رچه‌ند پیاوانی فیكر به باشی نازانن بهلاَم خه‌ڵكیی باش ده‌زانن له‌نێوان قه‌شه و سهروَكی دێره‌كاندا هه‌ندێك هه‌بوون، ژینێكی خوَشیان گوزه‌راندووه، هه‌ر چه‌ند زوَرێكیان له ناودا هه‌بووه وه‌كو ژینی پیاوانی چاك ژیاون، له‌وانه‌شه نیوه‌ی كۆڕبه‌ندی كاردیناڵه‌كان ڕێڕه‌وی مه‌سیحییه خۆپارێز و ئایندارهكانیان گرتبێ كه ڕێڕه‌وی هاوڕێ دنیاییه‌كانیان بوغزاندووه. هه‌روه‌ها له‌نێوان ئه‌و خوَپارێز و لهخوداترسانهدا هێشتا زوَرێك لهجوداوازیی هه‌بووه له‌نێوایاندا، ده‌توانین به‌سه‌دان نمونه بیانسه‌لمێنین، ئه‌وه‌تا(بهترارك) بۆخۆی تاكوَتایی ژینی وه‌كو دڵسوَزێك بوَ مه‌سیحییه‌ت ماوه‌ته‌وه و، دێری (كرسوَزییهكان) یش كه له په‌یڕه‌وێكی به‌رز و بڵنددا وه‌كو برا و به‌شێوه‌یه‌كی جوان پێكه‌وه ژیاون. هه‌ر ئه‌و چه‌ندینجار دژی ڕه‌وشتی ئه‌و پیاوه ئاینیانه قسه‌یكردووه كه له(ئهفنیوَن ) بوون، یان ئه‌و ژینه ڕووت و بهرهلاَییهی كه له سه‌ده‌ی چوارده‌دا پیاوانی ئایینی ئیتاڵی تێیدا ژیاون و له ڕۆمانه‌كانی(بۆكاتشیوَ)ی سه‌ده‌ی چوارده‌دا ده‌یانخوێنینه‌وه. تا ده‌گات به ڕۆمانه‌كانی (ماستشیوَ) له سه‌ده‌ی پازده‌دا، دواتریش بوَ ڕۆمانه‌كانی (بندیتلو) له‌سه‌ده‌ی شازده‌دا، ئه‌و ژینه ڕووت و به‌ره‌ڵاییه، بابه‌تێكه له‌ڕۆمانه ئیتاڵییهكاندا دووباره ده‌بێته‌وه. (بوَكاتشیوَ) باس له‌و ژینه‌ی كه پیاوانی ئایینی تێیدا بوون له بهرهلاَیی و پیسی و نوقمبوون لهچێژهكاندا- جا سروشتی بووبن یان ناسروشتی- ده‌كات.
(ماستشیوَ) وا وه‌سفی ڕاهیب و قه‌شه‌كان ده‌كات كه خزمه‌تكاری شه‌یتانن و لهخراپهكاریی و نێربازیی و فروَشهری كاروباره ئاینییه‌كانن. دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه‌پیاوانی سه‌ربازیی ڕه‌وشت به‌رزتر بوون له پیاوانی ئاین.
هه‌روه‌ها (ول دیورانت) ده‌ڵێت:( ته‌نانه‌ت خه‌ریكه ـ جیۆ ـ وشه‌ی جنێوی پێ نه‌مێنێ, كاتی باسی ڕه‌وشتی ڕاهیب و قه‌شه‌كان و دووڕوویی و خراپیی و نه‌زانیی و خۆ بهگهورهگرتنیان ده‌كات, هه‌روه‌ك (فۆلینجۆ) له‌كتێبه‌كه‌یدا (ئیرلندینۆ)، هه‌مان چیرۆك باس ده‌كات و ده‌ڵێت:( وا ده‌رده‌كه‌وێ ئافره‌ته ڕاهیبه‌كان فریشته‌ی به‌زه‌یی بووبن له‌و سه‌رده‌مه‌دا, كه‌چی ئه‌وانیش به‌شی خۆیان له‌و خۆشی و ڕابواردنه به‌رده‌كه‌وێت. ئه‌وان لهبوندوقیهدا به‌جۆرێكی تایبه‌ت دڵخۆش و جوانكیله بوون، به‌شێوه‌یه‌ك دێری پیاوان و ئافره‌تان له‌یه‌كه‌وه نزیكبوون. ته‌نانه‌ت بۆیان هه‌بوو به هاوبه‌شی یه‌كێ له‌مان و یه‌كێ له‌وان له‌جێگه‌یه‌كدا بنوون. دۆسییه‌كانی دێره‌كان نزیكه‌ی بیست به‌رگ له‌و دادگاییكردنانهی تێدایه كه له باره‌ی په‌یوه‌ندی سێكسی له‌نێوان ڕاهیبه پیاو و ئافره‌ته‌كاندا توَماركراون).
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت:(ئهریتینوَ) به‌شێوه‌یه‌ك باسی ئافره‌ته ڕٍاهیبهكانی بوندوقیه ده‌كات كه مرۆ ناتوانێت بیانگێڕێته‌وه، هه‌روه‌ك( جوَتشیار دینی) ئه‌و پیاوه به‌ڕه‌وشت و هاوسه‌نگه‌ی كه به هاوسه‌نگ و دادگه‌ر ناسراو بووه، كه‌چی كاتێك دێته سه‌ر باسكردنی ڕۆما، له‌و شێوه‌یه‌ی خوَی ده‌رده‌چێت و هاوسه‌نگیی خوَی له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌ڵێت: هه‌رچی كوَشكی ڕۆمایه، بێگومان مرۆ ناتوانێت وه‌سفی بكات، چونكی شایه‌نی ئه‌وه‌یه به توندی و ڕه‌قی باس بكرێت، ئه‌و شووره‌ییه‌ی كه به درێژایی زه‌مانه ناسڕڕێته‌وه، بۆته جێگه‌ی نمونه هێنانه‌وه بوَ هه‌موو هیچ و پوچیهكی نزمی سهرشوَڕكهر له‌جیهاندا. ئه‌گه‌ر ئه‌م قسانه‌ش مایه‌ی سه‌رسوڕمان بن و زیاده‌ڕه‌وییان تێدا بێت، بهلاَم له‌وه‌ش سه‌یرتر با بڕوانینه قسه‌كانی ژنه قه‌شه (كترینی سینائی) كه ئێژێت:( به هه‌ر لایه‌كدا ڕووو وه‌ربگێڕیت و سه‌یری قه‌شه یان ڕٍاهیبهكان یانژی هه‌ر پیاوێكی ئایینی تر بكه‌یت، یاخود زانایانی پله‌كانی خواره‌وه و سه‌ره‌وه ـ گه‌وره تا بچوكیان ـ خراپه و ڕه‌وشت نزمی نه‌بێت، هیچی ترت وه‌چنگ ناكه‌وێت. بۆنی ئه‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی كه مرۆكان كردوویانه، لوتت هه‌راسان ده‌كات. هه‌ر هه‌موویان كه‌م عه‌قڵ و شهڕفروَش و به‌خیل بوون. وازیان له چاودێریكردنی ڕوحه‌كان هێنابوو. سكی خوَیان كردبووه خودای خوَیان. له‌و ئاهه‌نگ و میواندارییه گه‌ورانه‌دا تا ده‌یانتوانی ده‌یانخوارد و سه‌رگه‌رمی خواردنه‌وه بوون و، له نێو شته قێزهونهكاندا تلاوتلیان ده‌كرد. له ماڵی هه‌ژارانیان به منداڵه‌كانیان ده‌دا. وێنه‌ی هه‌ڵاتوویه‌ك له زیندان، له خزمه‌ت ئاینه‌كه‌یان هه‌ڵده‌هاتن. له‌وه‌ش زیاتر با بزانین مێژوونووسێكی كاسوَلیكی به ڕاشكاویی چی ده‌ڵێت:( جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه حاڵی چینه‌كانی سه‌ره‌وه بووبێت له‌پیاوانی ئاین، هیچ جێی سه‌رسوڕمان نیه كه چینه‌كانی خواره‌وه له قه‌شه‌كان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ هه‌موو جوَره ڕه‌نگێكی ڕه‌وشت نزمی و خراپه‌كاریی تێیاندا زیادی كردبێت. له‌و كاته‌دا شه‌رم و شكوَ له جیهاندا نه‌مابوو. هه‌ر نمونه‌ی ئه‌و قه‌شانه بوون وایان له (ئیرزمس) و (لوَسهر) كرد كاتێ له سه‌رده‌می (یوَلیوَسی دووه‌م) دا سه‌ردانی ڕۆمایان كرد، به‌زیاده‌ڕه‌وییه‌وه وه‌سفی پیاوانی ئایینی بكه‌ن.
بهلاَم ئه‌وه ڕاست نیه ته‌نیا قه‌شه‌كانی ڕۆما له هه‌موو شوێنه‌كانی تر خراپتر و بهدڕهوشتتر بووبن، به‌ڵكو چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌مان لایه كه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن و ده‌یسه‌لمێنن به‌دڕه‌وشتیی له‌هه‌موو شاره‌كانی نیمچه دوورگه‌ی ئیتاڵیادا په‌ره‌ی سه‌ندبوو، ته‌نانه‌ت شاری بوندوقیه ـ ڤینیسیای ئێستا ـ لهڕۆماش خراپتربوو).
ئه‌و نوسه‌ره كاسوَلیكیه، به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت:( وای لێهاتبوو ته‌ختی پاپایی له‌چه‌ند ساڵێكی دوای ئه‌و بارودۆخه‌دا به به‌رتیل و كوشتن و حه‌زی ئه‌و ئافره‌تانه نه‌بوایه كه خاوه‌ن پێگهبوون و ڕه‌وشت نزمیان ده‌كرد، كه‌س نه‌یده‌توانی به ده‌ستی بێنێت.
بنه‌ماڵه‌ی (بسوفیلاكت) كه یه‌كێك بوون له گه‌وره كارمه‌ندانی كوَشكی پاپایی، ده‌یانتوانی پاپاكان به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ سه‌رته‌خت و له‌وێشه‌وه دایانبه‌زێنن. كچه‌كه‌ی(بسوفیلاكت)كه ناوی( مریوَزا) بوو له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو دڵداره‌كه‌ی (سێرجیوَسی سێیه‌م) له‌ساڵی (904ـ 911)، بگه‌یه‌نێته ته‌ختی پاپایی. هه‌روه‌كو ژنه‌كه‌ی پاپاش (سیوَدوَرا)، توانی پاپا(یوَحهننای ده‌یه‌م) له ساڵی (914ـ 928) بهێنێته سه‌ر ته‌ختی پاپایی، چونكی یوَحهننا توَمهتی ئه‌وه‌ی درایه پاڵ كهدڵداری (سیوَدوَرا)یه. تا ئه‌و ئاسته‌ی (مریوَزا) هه‌روا مایه‌وه و دڵدار دوای دڵدار، چێژی لێ وه‌رده‌گرتن. دواتریش بووه ژنی (جیدوَ) كه دوَقی تهسكانیا بوو، له‌وێشه‌وه ده‌ستیانكرد به پیلان دانان بوَ لادانی یوَحهننا، ئه‌وه‌بوو له ساڵی (931) توانی (یوَحهننای یازده‌هه‌م) بهێنێته سه‌ر كورسی پاپایی، كه تا ساڵی (935) له‌سه‌ر ته‌خت بوو. ئه‌و یۆحهننایهی له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكی وا بلاَوبووهوه، كه كوڕی ناشه‌رعی (مریوَزا) یه‌و لهسێرجیوَسی سێیه‌مه).