17/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دین وەرگرتن و کارپێکردنی !
دین وەرگرتن و کارپێکردنی !
دین
وەرگرتن ئەگەر هەر ئاینێك بێت ئاسمانیەکان بێت یاخود دروستکراوەکانی دەستی
مرۆڤبێت شێوازی وەرگرتنی جۆراوجۆرەو بەگوێرەی کات وشوێن لە مرۆڤەکاندا
دەگۆڕێت ، بۆنمونە لەسەردەمی کۆندا خەڵکی تەنها بە بیستن و کەمێکیشیان
پاش وەرگرتنی چونەتە لای خەڵکانێکی داناوزانا دەرسیان خوێندوەو قوتابیەکی
گوێڕایەڵی ئەو مامۆستا بەڕێزانە بوونە بەڵام سەردەمانێکی توڵانیە کە شێوازی
وەرگرتن زۆربووەو جیاوازیشی پێوە دیارە وەکو گۆێبیستی کەسێك بووە یاخود لە
کیتابە چاپکراوەکاندا دەخوێندرێتەوەو لە تەلەفزیۆندا گوێبیستی دەبێت و یان
لە ئەنترنێتەوە بینیویەتیو هەوڵیداوە کە دینەکەی تێبگات ئەوەش چەند
هۆکارێکی باشن بۆ کەسەکان ئەگەر هەوڵی باشی بۆبدەن ، هەرچەندە فێربونی دین
تەنها بەشێوەیەکی سەرەکی دوو ڕێگامان هەیە کە وەریدەگرین ئەویش بیستن
وبینیە .
بیستن هەموو ئەوشتانە دەگرێتەوە کە بەدەنگی پێت دەگات و بینینیش هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە دەیبینیت ودەیخوێنیتەوە .
بەڵام ئەوەی کە جێی نیگەرانیە ئەوەیە کە کەسانێك دین وەردەگرن و بەهەڵە
لێی تێدەگەن و بەهەڵە لەیەکی دەدەنەوە و کاروکردارو گوفتاریان لەگوێرەی
دینەکە نیە و بەڵکو دەتوانین بڵێین کە زۆر لە کرداراەکان پێچەوانەی
ئەودینەیە کە وەریگرتوە یاخود پێی گەیشتوە ، ئەوەش بۆ دوو هۆ دەگەڕێتەوە
یەکەمیان ئەوکەسەی کە دەیڵێتەوەیاخود دەیگەیەنێت بەباشی ڕوونی ناکاتەوە یان
خۆی بەباشی وەرینەگرتوەو ڕێژەی گەیاندنەکەی لاوازە و دووەمیان بۆ کەسەکە
دەگەڕێتەوە کە وەریدەگرێت کە بەلاوازی وەریگرتوەو هەوڵێ باشی بۆنەداوە کە
وەکو خۆی لێی تێبگات و لێکیبداتەوە .
ئەم هۆکارانە کاریگەری بەدەوری خۆیدا دەبێت و لە کاروکرداری کەسەکاندا دەردەکەوێت و ڕەنگ دەداتەوە .
بەڵام ئەوەی جێیداخە لای ئێمە کەتاڕادەیەك لامان ڕوون نیە هەڵەکە لە
کامیانەوەیە ! ئەوەی کە گەیاندویەتی یان ئەوەی کە وەریگرتووە ! هەرچەندە
گومانی زیاتر لەسەرئەوەی کە وەریگرتوە و کردارەکان ئەنجام دەدات ، چونکە
ئەوەی کە زانایەو مامۆستایە بەوپەڕی توانای خۆی هەوڵدەدات بیگەیەنێت و
ڕوونکردنەوەی باشی بۆدەکات چاوەڕوانی پاداشتیش لەلای خوای گەورەدەکات .
بەڵام هەموکات ئەوەی کەکاروکردەوە ئەنجام دەدات ناتانێت ڕەنج وکۆششی
مامۆستاکەی لە کردەوەکانی خۆیدا ڕەنگپێبداتەوە و ئەوکاتە خەڵکانی
دەوروبەریشی گومان دەکەنە سەر مامۆستاکەی و لەوانەیە هەڵەش بکرێت بەرامبەر
بە مامۆستاکەی و بە خەتای ئەوی بزانن ، هەرچەندە من ئەمە بەهەڵە دەزانم .
ئەوە قوتابیە یاخود ئەو کەسەی کە وەریگرتوە بۆ کاروکردارێك یان گوفتارێك
ئەنجام دەدات کە دەوروبەرەکەی بڕەنجێنێت و یاخود گومانی خراپ بخرێتە سەر
مامۆستاکەی و پاشتریش خۆی ئەمە جێی تیاڕمانە !
هەندێك کەس هەن کە
لە چەند مامۆستاو کەسانێکوە زۆر نزیکن چی لە ڕووی شوێن وجیگاکەیەوەبێت
یاخود لە ڕووی کەسایەتیەکەیەوەبێت ، هەڵەی گەورەش لەوانەوە دەردەکەوێت و
کاتێك کە پرسیاری لێدەکەیت و ڕەخنەی لێدەگریت و دەتەوێت بۆی ڕاست بکەیتەوە
کەچی ئەو بە شێوەیەکی دوژمنکارانە ڕووبەڕووت دەبێتەوە زۆر لە
کاروکردەوەکانی دەبێتە هۆی دڵ ڕەنجاندنت لە خۆی ومامۆستاکەشی چونکە ئەو
هەڵانەی کە ئەو کەسە دەیکات جێگای ئەوە نیە عوزرێکی شەرعی بۆ بهێنیتەوە
بۆنمونە کابرا بوهتانێك دەکات بەدەم کەسێکەوە کاتێك پێی دەڵێت ئەوە بوهتانە
و یان وازبهێنە مەیڵێرەوە یان بیسەلمێنە تاوەکو خەڵکی بەخراپ لێت تێنەگەن و
قسەی ناشرین مەهێنە سەر خۆت ومامۆستاکەت ، بەڵام ئەو بەوەوە ناوەستێت
بوهتانێکیش بۆتۆ دروست دەکات و لای خۆی زۆر بەکارێکی باشێ دەزانێت { قُلْ
هَلْ نُنَبِّئُكُمْ بِالأَخْسَرِينَ أَعْمالاً * الَّذِينَ ضَلَّ
سَعْيُهُمْ فِي الْحَياةِ الدُّنْيا وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ
يُحْسِنُونَ صُنْعاً } ئەمە وات لێدەکات کە ڕقت لە خۆی ومامۆستاکەی
بێتەوەو ناچارت دەکات کە ڕوبەڕویان بوەستیتەوەو لەوکاتانەدا شەیتان کەیف
دەکات و دڵخۆش دەبێت و لەهەوڵ وتێکۆشانێکی بێوچاندا دەبێت تاوەکو تۆش (
ردالفعل ) کاردانەوەیەکت هەبێت و تاوەکو ئاگرەکە خۆشتربکات بۆخۆی هاوڕێ
وهاوەڵی زۆربێت و لەونێوانەشدا خەڵکانێکی شەیتان ئاسا زۆرن کە سود لەو
هەڵوێستانە وەربگرن ئاگر خۆشکەربن تاوەکو هاوڕێیان زۆربێت و هەموو یەکسانبن
لە کاروکردەوەدا وەکو خوای گەورە دەفەرموێت :{ ودوا لو تكفرون كما كفروا
فتكونون سواء فلا تتخذوا منهم أولياء } .
لێرەدا ئامۆژگاریم بۆ
ئەوکەسانە ئەوەیە کە ئەگەر خۆت هەڵەیت و هۆکارێك وات لێدەکات کە کردەوەی
هەڵە ئەنجام بدەیت واش مەکە کە دەوروبەرت لێت ببن بە دوژمن و ناچاریان
بکەیت کە دژایەتیت بکەن ، ئەوکات ئەو کەسە بیانویەکی دەبێت ئەگەرچی کە
هەڵەش ىێت بەڵام تۆ بیانوت بەدەستەوەنابێت و دۆڕاودەردەچیت و باشتروایە کە
نەخۆت ونەخەڵکیش بەناچاری بکەیت بەهاوڕێی شەیتان وبێباوەڕەکان هەربۆیە
پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم فەرمویەتی ( من کان یٶمن باللە والیوم
الآخر فلیقل خیرا أو لیصمت ) هەرکەسێك باوەڕی بە خواو ڕۆژی ئاخیرەت هەیە
یان قسەی باش بکات یان دەمی دابخات ، کەواتە لەم فەرمودەیە واتێدەگەین
ئەگەر کەسێك قسەی باش نەکات و دەمی دانەخات و بەردەوامبێت لە کاروکردەوی
خراپەو تەنها قسەی خراپ بکات باوەڕی بە خواو ڕۆژی دوای نیە یان زۆر
بەلاوازی باوەڕی هێناوە .