15/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق زێباری به‌درۆ ده‌خاته‌وه
هادی عامری وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ده‌توانێت فرۆكه ئێرانیه‌كان كه به‌ره‌و سوریا ده‌چن بپشكنێت، ئه‌و لێدوانه‌ی عامری له دوای لێدوانه‌كه‌ی د. ,وشیارزیباری دێت كه به رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت رایگهندبوو " عێراق له توانایدا نیه رێ له گواستنه‌وه‌ی چه‌كی ئێرانی بگرێت بۆ سوریا له رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه " له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مرۆ عامری رایگه‌یاند" عێراق ده‌توانێت فرۆكه ئێرانێیهكان كه ده‌چن بۆ سوریا بپشكنێت" وتیشی " پشكنین ئه‌و فرۆكانه به‌رده‌وامه چ فرۆكه‌ی بارهه‌ڵگر بێت یاخود فرۆكه‌ی نه‌فه‌ر هه‌ڵگربێت به پێی رێنهمایهكانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق" له هه‌مان كاتدا هه‌ڵوێستی عێراقیشی دووپاتكرده‌وه سه‌باره‌ت به دژایه‌تی كردنی پرۆسه‌ی چه‌كدار كردنی هه‌ردوولایه‌نی ناكۆكی له سوریا.
پێشتر ئه‌مریكا حكومه‌تی عێراقی ئاگاداركردۆته‌وه له پێویستی رێگری كردن له گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له ئێرانه‌وه بۆ سوریا له رێگه‌ی ئاسمانی عێراقه‌وه، به‌ڵام هوشیار زیباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی " وڵاته ئۆروپیهكانم ئاگادار كردۆته‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دهیانئهوێت رێگری گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بگرن له ئێرانه‌وه بۆ سوریا بگرن پێویسته له‌و باره‌یه‌وه یارمه‌تی عێراق بده‌ن".
س.ئه‌سوات