15/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
د.مەحمود عوسمان:نوسینهكهی نهوشیروان ڕاسته بهڵام كاتی بڵاوکردنەوەی نییە.
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی تەئکید لە روداوەکانی ناو وتارەکەی نهوشیروان مستهفا دەکات و راستی هەموی دەسەلمێنێت، هاوکات هۆکاری دروستبونی ئاڵۆزی لە هەرێمدا دەگێڕێتەوە بۆ دەسەڵات.
د. مەحمود عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و یەکێک لە سیاسەتمەدارە دێرینەکانی کورد، لە وتارەکە بەڵگەنامەییەکەی نەوشیروان مستەفا رێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان بە ناوی (پرۆسەی پێکهێنانی سەرۆکایەتی هەرێم) ناوی هاتبو، بە شێوەیەک کە ئاگاداری هەندێک لە روداوەکانی ناو وتارەکەیە، ناوبراویش بە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی (هاوڵاتی) وتوە: من هیچ نیگەران نەبوم لە ناوهێنانم لە لایەن نەوشیروان مستەفاوە، چونکە ئەوەی نوسیویەتی راستە و فیعلەن ئەو قسانەم کردوە، کاتی خۆی مام جەلالیش خۆی ئەو قسانەی باسکردوە، بۆیە قسەکانی نەوشیروان مستەفا راستە و جێی نیگەرانی من نییە.
ئەو سیاسەتمەدارە تەئکید دەکاتەوە، کە رەخنەی لە ناوەرۆکی وتارەکە نییە و تەنها لە گەڵ کاتی بڵاوکردنەوەی نوسینەکەدا نییە.
سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی ئەم دواییەی نێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات لە هەرێمدا، ناوبراو رونیکردوەتەوە، دەسەڵات بەرپرسیارە، چونکە دەسەڵات بەرپرسیارەتییەکی گەورەتری لە ئەستۆدایە، کاتێک گرژی لە نێوان دو لایەندا دروستدەبێت، زیاتر ئەو لایەنە بەرپرسە کە دەسەڵاتی لایە.