15/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پێنجشه‌ممه دێته بغداد
حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای بانگهێشتنامه‌یه‌ك كه پێشتر ئاڕاسته‌ی كراوه، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ماوه ته‌واوبوی ئێران رۆژی پێنج شه‌ممه سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
عه‌لی موسه‌وی، راوێژكاری نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا ئاشكرایكرد، له‌سه‌ر بنه‌مای بانگهێشتنامه‌یه‌ك كه پێشتر جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار ئاڕاسته‌ی كردوه، سه‌رۆكی ئێران رۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
موسه‌وی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك كۆماره‌وه پێشتر دواخراوه و له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌لایه‌ن خوزه‌یه‌ر خوزاعی جێگری تاڵه‌بانییه‌وه میوانداری ده‌كرێت.
هه‌ر به‌وته‌ی راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه و سه‌ردانی مه‌زارگه پیرۆزه‌كانیش ده‌كات.