له په‌رله‌مانی كوردستان له یاداشتێكدا هه‌ر چوار فراكسیۆنه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن داوای
رونكردنه‌وه له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی خۆی و پرسی پرۆژه‌ی ده‌ستور و
نیگه‌رانی و دوودڵی خۆشیان له هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
نیشانده‌ده‌ن، رایده‌گه‌یه‌نن
له بری ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له ئاماده‌سازی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌مو
هه‌ڵبژاردنه‌كان له وادی دیاریكراو و به دواداچون و چاره‌سه‌ری
زیادبونی رێژه‌ی دانیشتوان و ده‌نگده‌ران و پرسی پرۆژه‌ی ده‌ستور، به
پێچه‌وانه به مه‌به‌ست سستی ده‌كرێت.
ده‌قی یاداشته‌كه:
به‌ڕێزان/ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان.
بابه‌ت/ داوای رونكردنه‌وه.
وه‌ك
بڕیار دراوه، ده‌بێت له 21/9/2013 هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه بچن، هه‌ڵوێست و
ئاماده‌سازی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له ئاست به‌ڕێوه‌چونی
هه‌ڵبژاردنه‌كان له كات و واده‌ی خۆیدا سستی و ناڕۆشنی پێوه دیاره
به تایبه‌ت كه:
یه‌كه‌م:
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌وه، پرۆژه یاسایه‌ك
پێشكه‌ش كراوه بۆ گۆڕێنی شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان له
لیستی داخراوه‌وه بۆ لیستی نیمچه كراوه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی
مه‌به‌ستی بێت، ئه‌م كاره چه‌ند رۆژێكی كه‌می ده‌وێت، به‌لاَم هێشتا
دیار نیه ئاخۆ ئه‌و پرۆژه له كاتی گونجاو‌دا ده‌خرێته كارنامه‌وه‌و
په‌سه‌ند ده‌كرێت؟ یان ده‌كرێته پاساوێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان!؟
یاخود هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا به لاوه خراوه؟
دوه‌م:
به هه‌مان شێوه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكانه‌وه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای كردوه بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه له وادی دیاری كراودا ئه‌نجام
بدرێن، ده‌بێت ماده‌ی (32) له یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2009، یاسای
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌موار بكرێته‌وه، له سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه بێ ده‌نگی كردوه.
سێیه‌م:
له ماوه‌كانی رابردودا ژماریه‌ك په‌رله‌مانتار له رێگه‌ی دو
یاداشته‌وه له سه‌ر زیادبونی رێژه‌ی دانیشتوان و ده‌نگده‌رانی هه‌رێم
به تایبه‌ت له (هه‌ولێر و دهۆك)، پشت به‌ستن به‌و مافه‌ی له ماده‌كانی
(47،48،49،50) په‌یڕه‌وی ناوخۆدا به په‌رله‌مانتاران دراوه، داوای
پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان
ئاماری راست و دروستی هه‌رێم بسه‌لمێنرێت، دیسان سه‌رۆكایه‌تی
په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره‌ش هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه.
چواره‌م:
وه‌ك چۆن له 2002 بۆ 2009 چه‌ند جارێك په‌رله‌مان به بڕیار لیژنه‌ی بۆ
نوسینه‌وه و پێداچونه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور پێكهێناوه‌و چه‌ند جارێكیش
هه‌ر به بڕیار پرۆژه‌كه‌ی په‌سه‌ندكردوه و دواتریش بۆ ده‌ستكاری و
گۆڕانكاری گه‌ڕێندویه‌تیه‌وه، ئێستاش پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌كه و
پێكهێنانی لیژنه بۆ گۆڕانكاری تێیدا به ته‌واوی له ده‌سه‌لاَتی
په‌رله‌مانه، به تایبه‌ت كه له 17/3/2011 په‌رله‌مان به بڕیار ئه‌م
بابه‌ته‌ی یه‌كلایی كردوته‌وه، بێگومان ئه‌ركی په‌رله‌مانه هه‌نگاوه
یاسایه‌كانی دیكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بنێت. به‌ڵام ئێمه هیچ
په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژادنه‌كان له واده‌ی خۆیان و
گه‌ڕانه‌وه و گۆڕانكاری له پرۆژه‌ی ده‌ستوردا نابینین، واته ده‌شێت
پرۆژەكه بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان به بڕیاری لیژنه‌یه‌كی نوێ بۆ
پێداچونه‌وه‌ی پێكبهێنێت و ئه‌و لیژنه‌یه كاری خۆیان بكه‌ن و بێ
دروستكردنی هیچ گرفتێك هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له واده‌ی دیاری كراودا
به‌ڕێوه بچن.
لێتان
ناشارینه‌وه، به نیگه‌رانی و دو دڵیه‌وه له رۆڵی سه‌رۆكایه‌تی
په‌رله‌مان له ئاست هه‌ر یه‌ك له‌و بابەتانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ڕوانین، له
بری ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له به‌دواداچون و چاره‌سه‌ركردنیان، به‌ڵكو
به پێچه‌وانه به مه‌به‌ست سستیان تێدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بكرێنه
ئامراز و بیانو بۆ دواخستنی هه‌ڵبژادنه‌كان، به تایبه‌ت كه له‌م كاته
دره‌نگ وه‌خته‌دا په‌رله‌مان سه‌رقاڵ كراوه به گفتوگۆی هه‌ندێك پرۆژه
یاساوه كه به دواكه‌وتنیشیان بۆ خولێكی دیكه گرفتی ئه‌وتۆ دروست
نابێت.
ئێمه،
جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه له پێناو رێزگرتن له یاسا و
بنه‌ماكانی دیموكراسی و ماف و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان، پێویسته
هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكه‌وه و له واده‌ی دیاریكراودا به‌ڕێوه‌بچن.
بۆیه
داواكارین، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان راشكاوانه راوبۆچونی خۆیان له
سه‌ر ئه‌و پرسانه بخه‌نه‌رو، به زوترین كات كارئاسانی و رێكاره
یاساییه‌كانی سه‌رشانیان پیاده بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان
به بێگه‌ردی و له كات و واده‌ی یاسایی خۆیدا. هه‌ر هه‌نگاوێك به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ئۆباڵه مێژویی و یاساییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه كه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و مافی بڕیاردانه
له‌و پرسانه‌دا.
له گه‌ڵ رێزدا.
فراكسیۆنی گۆڕان
فراكسیۆنی یه‌كگرتو
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ
فراكسیۆنی ئاینده