• ده‌روازه‌یه‌ك.
• كامانه‌ن؟
• ئه‌ركی سه‌ركرده ئیسلامییه‌كان.
• كه‌موكورتییه‌كانیان.
• قسه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی دروستكردنی سه‌ركرده.
ده‌روازه‌یه‌ك:
ئه‌م ژماره‌یه‌ی (رێگا هزر) ژماره (2)ه‌و له ژماره (1)دا به‌ناوی (ئایا
ئیسلام هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێت یان هه‌ڕه‌شه ئه‌كات؟)وتارێكمان
بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا به به‌ڵگه‌وه رۆشنمان كرده‌وه كه ئیسلام نه وه‌ك
(فیكر) نه وه‌ك (خه‌ڵكه‌كه‌شی) هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگاكان، به‌ڵكو
له‌مڕۆدا ئه‌هلی ئیسلام و فیكری ئیسلامیش له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان،
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددیش..
له‌م وتاره‌شدا باسێكی سه‌ركرده‌ی ئیسلامی ده‌كه‌ین كه چۆن ئه‌بێت
له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا بوه‌ستێت و له جیاتی شمشێرێك ئه‌بێت
هه‌زار شمشێر و (قه‌ڵغان) دروست بكات تا كاریگه‌ری خراپی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه
نه‌هێڵێت.
• سه‌ركرده‌ی ئیسلامی كامه‌یه؟
ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كه‌سی سه‌ركرده نوسیویانه، جیاوازییان كردووه له
نێوان سه‌ركرده‌ی سیاسی و سه‌ركرده‌ی په‌روه‌رده‌یی و سه‌ركرده‌ی فیكری و
سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیی و سه‌ركرده‌ی زانستیدا.
سه‌ركرده‌ی زانستی كاری سه‌ره‌كی بریتیه له زیندوو راگرتنی زانست و
سه‌رچاوه ره‌سه‌نه‌كانی زانست و گه‌رمو گوڕ كردنی هه‌ڵقه‌كانی خوێندنی
زانسته‌كان و وتنه‌وه‌و نوسینه‌وه‌و گه‌یاندنی بنه‌ماكانی زانست.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م سه‌ركردانه بریتیه له پێناسه كردنی زانست و
ته‌قسیمبه‌ندی له زانسته‌كاندا، ئه‌مه زانستی ئایینیه‌و ئه‌وه زانستی
دونیاییه، ئه‌م زانستانه (زانستی به‌كه‌ڵكن)و ئه‌وانی تر (زانستی
بێكه‌ڵكن) ئه‌مانه‌ش (زانستی زیانبه‌خشن) ئه‌م زانستانه(فه‌رزی عه‌ینی)ن و
پێویسته هه‌موو موسڵمانێك بیانزانێت و ئه‌مانه‌ش (فه‌رزی كیفائی)ن و
پێویسته سه‌ركرده ئیسلامییه‌كان بیانزانن، ئه‌مانه‌ش (زانستی
موسته‌حه‌ب)ن و چاك وایه هه‌ركه‌ی له لای خۆیه‌وه (به گوێلی) خۆی لێی
بخواته‌وه..
• (زانست) چیه؟
وشه‌ی زانست (یان عیلم) وشه‌یه‌كه له قورئاندا و له سوننه‌ت و سیره‌دا
زۆر باسكراوه‌و ئه‌م ده‌ربڕینه وتراوه.. وقال الذین أوتوا (العلم).. وقل
رب زدنی علما.. یرفع الله الذین أمنوا والذین اوتوا العلم درجات.. من تعلم
العلم لیباهی به العلما‌ء أو یماری به السفهاء .. من سأل عن علم فكتمه ..
علموا ویسروا ولا تعسروا .. مثل الذی یتعلم العلم ثم لا یحدث به .. من سلك
طریقا یلتمس فیه علما.. إن الملائكة لتظع أجنحتها لطالب العلم .. إن الله
لا یقبض العلم إنتزاعا...
زانایانی (پێشین)یش ده‌یان و سه‌دان قسه‌ی جوان و نه‌سته‌قیان هه‌یه
له‌سه‌ر (علم)و پله‌و پایه‌ی (علم).. (علی) ئه‌فه‌رموێ (العلم خیر من
المال، العلم یحرسك والمال أنت تحرسه) .. (كوڕی جه‌به‌ل)یش ده‌فه‌رموێ
(تعلموا العلم فإن تعلمه خشیه وطلبه عبادة ومدارسته تسبیح والبحث عنه جهاد
.. عبدالله ی كوڕی موباره‌ك ئه‌فه‌رموێ (من بخل بالعلم ابتلی بثلاث: أما
أن یموت فیذهب علمه، أو ینسی، أو یتبع السلطان) .. (شاطبی)یش ئه‌فه‌رموێ
(أقسام العلم ثلاثة: صلب العلم، وملح العلم، وما لیس من صلبه ولا ملحه) ..
ئه‌بێ مه‌به‌ست به وشه‌ی (علم) له ئایه‌ته‌كانی قورئان و حه‌دیسه‌كانی
پێغه‌مبه‌رو وته‌ی ئه‌صحاب وتابعین و زانایانی ئیسلامدا، چی بێت، ئایا
هه‌موو زانستێكه، یان زانستێكی تایبه‌ته، ئایا زانسته ئایینیه‌كانه یان
زانسته دونیاییه‌كانیشه؟
سه‌ركرده زانستیه‌كان ئه‌وه به ئه‌ركی خۆیان ئه‌زانن كه رۆشنی
بكه‌نه‌وه مه‌به‌ست به‌و زانستیه چیه كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و
زانایانی پێشین و هاوچه‌رخیش ئه‌وه‌نده به گه‌وره بۆی ئه‌ڕوانن..
خاوه‌نی كتێبی (التوحید والوساطة فی التربیة الدعویة)دا پاش ئه‌وه‌ی كه
قۆناغه‌كانی گه‌ڵاڵه بوونی ئه‌م زانسته له سه‌رده‌ی پێغه‌مبه‌ردا
(د.خ)باس ئه‌كات و ئه‌یكاته سێ قۆناغ:
1- قۆناغی ئه‌رقه‌می.
2- قۆناغی مینبه‌ری.
3- قۆناغی زانستی.
جا له به‌رگی یه‌ك و لاپه‌ڕه (104)دا ئه‌ڵێت: (ئه‌م قۆناغه‌ی بانگه‌وازی
ئیسلامی به‌و ئاكامه گه‌یشت كه په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی تێیدا له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه رائه‌وه‌ستا كه ئه‌بێ ده‌قه‌كانی ئیسلام بگه‌یه‌نرێته خه‌ڵكی:
یه‌كه‌مجار قورئان و پاشان ئه‌و ده‌قانه‌ی كه وه‌ك تێگه‌یشتنێك وان بۆ
قورئان و مه‌به‌سته‌كانی رۆشن ئه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌یش بریتیه له
حه‌دیسه پیرۆزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د. خ) وای لێهات توێژینه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ
(قورئان و حه‌دیسه‌كان) –وه‌ك وه‌رگرتن و دانه‌وه‌ی- بریتی بوو
له(3په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی)، خه‌ڵكیش كه شتێك فێر ئه‌بوون كاریان
پێئه‌كرد، بۆیه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌قه ئاینییه‌كان و په‌روه‌رده
كردنی خه‌ڵكی به‌و ده‌قانه‌و گه‌شه‌كردنیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه
ناونرا (علیم) و ئه‌م زاراوه‌یه ره‌واجێكی زۆری له‌م قۆناغه‌دا په‌یدا كرد
زیاد له قۆناغه‌كانی تری پێش ئه‌م قۆناغه..
مه‌دلولاتی (علم) ته‌نیا بریتی بوو له شاره‌زا بوون له ده‌قه
شه‌رعییه‌كانداو ئه‌و ئیجتیهادانه‌ش كه له‌و ده‌قانه‌وه وه‌رگیراون،
خه‌ڵكی وایان لێهات هموو ئه‌و شتانه‌ی كه له ئه‌صحابی پێغه‌مبه‌ره‌وه
بگوازرایه‌ته‌وه و بدرایه‌ته پاڵ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ناویان ئه‌نا (علم)و
ئه‌م زاراوه‌یه‌ش به مانایه تا قۆناغی (تابعین) و
شوێنكه‌وته‌كانی(تابعین)یش هه‌ر هات، به‌قیه‌ی كوڕی وه‌لید ئه‌ڵێت:
ئه‌وزاعی پێی وتم: با بقیة!العلم ما جا‌ء عن أصحاب محمد (ص) وما لم یجئ عن
أصحاب محمد (ص) فلیس بعلم.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا (علم) پاش ئه‌م سه‌رده‌مه زێڕینانه لق و پۆپی زیاتری
لێبویه‌وه‌و دره‌ختی زانست ده‌یان خه‌ڵف و لقی تری ده‌ركردو هه‌ریه‌كه‌یان
ناوێكی لێ‌نرا، به‌میان ئه‌وترا (زانسته‌كانی قورئان)و به‌ویان ئه‌وترا
(زانسته‌كانی فه‌رموده)و به‌می تریان ئه‌وترا (زانسته‌كانی ئوصولی فیقهـ)و
ئه‌وانی تر ناونران(زانستی ئالیه‌ت) كه هه‌موو لقه‌كانی نحو، صرف، بلاغة،
فقهی لوغه‌یان پێ مه‌به‌ست بوو..
كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه ئه‌وترا –علم-یان –ئه‌هلی علم-مه‌به‌ست به
هه‌موو ئه‌و زانایانه بوو كه له‌و زانستانه‌دا ده‌ستی باڵایان هه‌بوو،
لێیان تێگه‌یشتبوون و ئه‌یانتوانی خه‌ڵكیش له‌و زانستانه تێبگه‌یه‌نن و
حاڵییان بكه‌ن.. نه‌ك ئێستا كه سه‌رقاڵ بوون به (پسپۆڕی)یه‌وه له
(لقێكی)تایبه‌تی زانست‌دا وای كردووه زانای شاره‌زا له هه‌موو ئه‌و
زانستانه‌دا خه‌ریكه بوونی نامێنێ!
سه‌ركرده زانستیه‌كان، زانسته ئیسلامیه‌كان ئه‌كه‌نه حه‌وت ده‌سته‌ی سه‌ره‌كی:
1- زانسته‌كانی عه‌قیده (پایه‌كانی ئیمان).
2- زانسته‌كانی قورئان ( كه پێنج زانستی سه‌ره‌كییه: 1- زانستی ته‌جوید.
2-قیرائات. 3- ته‌فسیر. 4- ره‌سم و نوسین. 5- لقه‌كانی زانستی قورئان كه
ئه‌میش زیاتره له حه‌وت زانستی سه‌ره‌كی.
3- زانسته‌كانی فه‌رموده (كتێبه‌كانی فه‌رموده، زاراوه‌ی فه‌رموده،
جه‌رح و ته‌عدیل، زانستی فه‌رموده جیاوازه‌كان، ناسیخ ومه‌نسوخ،
كتێبه‌كانی توێژی زانایان، ژیاننامه‌كان..هتد).
4- زانسته‌كانی فیقهو ئوصولی فقهـ كه له‌ناو خۆیاندا ئه‌بنه (ده) جۆر.
5- زانسته‌كانی ناسینی فیرقه‌كان و بنه‌ماكانی فیكرییان و كه‌سه دیاره‌كانیان و..هتد.
6- زانسته‌كانی ئالیه‌ته‌كان (علوم الالهة) كه بریتین له (نحو، صرف، بلاغة،..هتد).
7- زانسته عه‌قڵیه‌كانی كه بریتین له (كه‌لام و مه‌نتیق و ادابی بحث..هتد).
زانسته ئاسان و بچوكه‌كان رابهێنین تا ساز‌و ئاماده بین بۆ زانسته ئاڵۆز‌و گه‌وره‌كان.
هه‌ندێ له‌م سه‌ركرده زانستیانه هه‌موو زانسته‌كان ئه‌كه‌نه چوار جۆر
(زانستی ته‌فسیرو عه‌قیده‌و حه‌دیس و فیقهـ) كه به زانسته
بنه‌ڕه‌تییه‌كانی دائه‌نێن و ئه‌وانی تر هه‌موو ناو ئه‌نێن زانسته
هاریكاره‌كان (العلوم المساعدة) ، بۆ نمونه زانسته‌كانی قورئان هاریكاره
بۆ ته‌فسیر، زانسته‌كانی فه‌رموده ناسی هاریكاره بۆ فه‌رموده‌و
زانسته‌كانی ئوصول و (نحو) و (صرف) و (فقهی لوغه) هاریكارن بۆ فقه.
زانای تریش هه‌یه پۆلێنی ئاسانتریان ئاڵۆزتری هه‌یه‌و مه‌به‌ست له
هه‌مووشیان بریتیه له ناساندن و سه‌لماندن و پاراستنی زانسته
شه‌رعیه‌كان تا له نه‌وه دوای یه‌كه‌كاندا بمێنێته‌وه‌و بگوازرێته‌وه بۆ
نمونه سه‌یری ئه‌م پۆڵێنانه‌ی خواره‌وه بكه:
زانسته‌كانی قورئان كه پێنج زانستی سه‌ره‌كیه:
سه‌ركرده زانستیه‌كان ئه‌وه‌ش به كاری خۆیان ئه‌زانن كه زانستخوازان فێر
بكه‌ن به رێگه دروسته‌كان (زانستی ئیسلامی) به ده‌ست بهێنن، واته: چۆك
له‌به‌رده‌م زانایاندا دابده‌ن و له ده‌می ئه‌وانه‌وه (زانست) وه‌ربگرن
نه‌ك له كتێبه‌وه، چونكه وه‌ك ئه‌زمون (العلم فی الصور لا فی السطور)
یان ئه‌ڵێن (من أعضم البلیة تشیخ الصحیفة).. سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان
بریتین له‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی دڵێكی قایم و رۆشنبیرییه‌كی جیهادی
فراوان و موماره‌سه‌یه‌كی ئه‌وتۆن له خه‌باتدا كه ئه‌یانپاڵێوێت بۆ
ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی كایه‌ی سه‌ربازی بكه‌ن له (شۆڕش)دا یان له
(ده‌وڵه‌ت)دا، تا گیانی جیهادی و فیكری جیهادی و ره‌وشتی موجاهیدانه
بپارێزن!
گیانی جیهادی بریتیه له:
1- ناسین و خۆشه‌ویستی هه‌ق و چێژ بردن له هاوڕێیه‌تی هه‌ق و هه‌قبێژان..
2- قه‌بوڵكردنی هه‌ق له هه‌ركه‌سێكه‌وه ده‌ربچێت و دروشمی بریتی بێت له‌و
قسه‌یه‌ی حه‌زره‌تی عه‌لی كه ئه‌فه‌رموێ (انضر الی ما قیل ولا تنضر الی
من قال) .. سه‌یری ئه‌و قسه‌یه بكه كه ئه‌كرێت كه سه‌یری ئه‌و كه‌سه
مه‌كه كه قسه‌كه ئه‌كات!
3- هه‌ق ئه‌گێژی جا ئه‌یبێژێ، بێ ئه‌وه‌ی له لۆمه‌ی لۆمه‌كه‌ران بترسێت.
ئیمامی ئه‌حمه‌د ریوایه‌ت ئه‌كات كه پێغه‌مبه‌ر (د. خ) فه‌رمویه‌تی: (لا
یمنعن أحدا منكم مخافة الناس أن یتكلم بالحق إذا راه او علمه) ..
4- وازهێنان و دابه‌زین له هه‌ڵه‌و ناهه‌قی هه‌ر كاتێك به به‌ڵگه بۆیان
رۆشن كرده‌وه، چونكه قه‌بوڵنه‌كردنی هه‌ق لوت به‌رزیه و كه‌سانی لوت
به‌رزیش به ئاسانی ناچنه به‌هه‌شته‌وه.
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: (وإذا قیل له اتق الله أخذته العزة بالإثم) ..
پێغه‌مبه‌ریش (د. خ) ئه‌فه‌رموێ: (لا یدخل الجنة من كان فی قلبه مثقال ذرة من كبر).. (الكبر بطر الحق وغمط الناس) .
5- نه‌ترسان له مردن ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م سته‌مكارێكی زۆرداریش بێت،خوای
گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: (یجاهدون فی سبیل الله ولا یخافون لومة لائم) . (فلما
كتب علیهم القتال إذا فریق منهم یخشون الناس كخشیة الله أو أشد خشیة) .
پێغه‌مبه‌ریش (د. خ) ئه‌فه‌رموێ: (سید الشهداء حمزة ورجل قام الی امام جائر
فأمره ونهاه مقتله) . هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: (أفضل الجهاد كلمة حق عند
سلطان جائر) .
6- حه‌ز كردن له شه‌هیدی تا سنوری عاشق بوون بۆی! با له‌سه‌ر جێگه‌ش بێت و
بواری بۆ نه‌ڕه‌خسێت، پێغه‌مبه‌ریش (د. خ) ئه‌فه‌رموێ: (من مات ولم یغزو
ولم یحدث نفسه بالغزو مات میتة جاهلیة) . له له‌فزێكی تردا ئه‌فه‌رموێ:
(... ومن لم یحدث نفسه بالغزو مات علی شعبة من النفاق) . رواه مسلم.
فیكری جیهادی بریتیه له:
1- رووپه‌ڕێكی رۆشن و باش له فیكر‌و رۆشنبیریی جیهادیی له هزریدا هه‌بێت.
2- زانیارییه‌كی ئه‌وتۆی لابێت ده‌رباره‌ی جیهادو جیهادخوازان. چ وه‌ك مێژوو چ وه‌ك حاڵه‌تی ئیسلامی..
3- له رۆشنبیریی جیهادیی ئه‌م سه‌ركردانه‌دا سنوره‌كانی (جیهادی حوججه‌و
به‌یان)و (جیهادی سه‌یف و سینان)ی لـێ تێكه‌ڵ نابێت، ئه‌میان له‌به‌ر
ئه‌ویان ناسڕێته‌وه‌و ئه‌ویان له‌به‌ر ئه‌میان چز ناكات!
4- سه‌كرده‌ی سه‌ربازیی به‌رده‌وام بۆ فراوان كردنی زانیارییه
سه‌ربازییه‌كانی ئه‌خوێنێته‌وه‌و سه‌ری زانیارییه ده‌گمه‌ن و گرنگه‌كان
هه‌ڵئه‌داته‌وه..
5- سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیی جیاوازیی رۆشن و ورد له نێوان هه‌رسێ كایه‌ی
گه‌وره‌ی (به‌رگری ئیسلامی‌دا) ئه‌كات كه برییتین له: (دعوة)و(حسبة)و
(جهاد)و وه‌ك خه‌ڵكی رۆشنبیری ئاسایی نیه، ئه‌و كایانه‌ی لـێ تێكه‌ڵ
ببێت..
6- سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیی له رێساكانی ئینكاری مونكه‌ردا (قواعد إنكار المنكر) شاره‌زایه‌و پێڕه‌ویشیان لێ ده‌كات.
• ره‌وشتی سه‌ربازیی (یان ره‌وشتی شۆڕشگێڕانه):
ره‌وشتی شۆڕشگێڕانه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌م خاڵانه‌دا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت:
1- له ناخی دڵه‌وه بڕوای وایه كه گیانی جیهادی و فیكری جیهادی خۆ
ئاماده‌كردن ئه‌خوازێت (لو أرادوا الخروج لأعدوا له عدة).. (التوبه: ).
2- به‌رده‌وام له چاودێریكردنی به‌ره‌ی ئیسلامی و به‌ره‌ی نائیسلامیدایه‌و
غه‌مباری یان دڵشادی په‌یوه‌ندی به هه‌ڵكشان و داكشانی هه‌ریه‌ك له‌و دوو
به‌ره‌یه‌وه، ئه‌و هه‌ڵكشان و داكشانانه كارای ئه‌كه‌ن بۆ زیندوو
راگرتنی گیانی جیهادی و هزری جیهادی له‌ناو خه‌ڵكیدا.
3- به‌هێزكردن و موماره‌سه‌كردنی به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی جیهادی حوجه‌و به‌یان
و ململانێ كردنی رۆشنبیریی و سیاسیی له‌گه‌ڵ ئه‌هلی جه‌هلدا..
4- خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: (وجاهدهم به جهادا كبیرا).. (الفرقان: ) به
بیرۆكه قورئانییه‌كان جیهادێكی گه‌وره به‌رپا بكه له رووی دوژمنان و
ناحه‌زانی ئه‌م دینه‌دا.. هه‌ر ئه‌م موماره‌سه‌كردنه‌ی (جیهادی گه‌وره)
بوو كه به‌ره‌ی (كۆچبه‌ران)ی توندوتۆڵ و مه‌حكه‌م كرد كه له پاشاندا
هه‌موو بوننه مامۆستای (پشتیوانان)و ئه‌هلی مه‌دینه! ژیان و هه‌ڵسوڕاندنی
ئه‌و ململانێ رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییانه‌ی ناو مه‌ككه بوو كه
به‌ره‌ی (كۆچبه‌ران)ی ئه‌وه‌نده قه‌د قایم كرد.
5- سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیی به‌رده‌وام له خولیای دروستكردنی رێبه‌رانی
جیهادیدایه شانبه‌شان له‌گه‌ڵ دروستكردنی رێبه‌ره سیاسی و فیكری و
ته‌نزیمی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان و رێبه‌ره زانستیه‌كانیدا.. جا ئه‌گه‌ر
هه‌ل گونجاو بوو ئه‌وه:
• مه‌فره‌زه‌و كه‌تیبه‌و یه‌كه‌ی سه‌ربازییان لێ دروست ئه‌كات و شۆڕ‌شیان پێ هه‌ڵده‌گیرسێنێت.
• ئه‌گه‌ر هه‌لیش گونجاوتر بوو ئه‌وه خیێوه‌تگه‌و سه‌ربازگه‌یان بۆ
ئه‌كاته‌وه‌و مه‌شقیان پێ ئه‌كات به پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی
له‌به‌رده‌ستیدایه، له رووی (مه‌عنه‌وی)و له رووی(ماددی)یه‌وه
ئاماده‌یان ئه‌كات.
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: (وأعدوا له‌م ما استطعتم من قوة) (الأنفال: )،
پێغه‌مبه‌ریش (د. خ) ئه‌فه‌رموێ: (ألا أن القوة الرمی، ألا أن القوة الرمی،
ألا أن القوة الرمی) رواه مسلم. هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: (لا یجتمع غبرا فی
سبیل الله ولا دخان جهنم فی جوف عبد أبدا، ولا یجتمع الشح والإیمان فی قلب
أبدا) رواه النسائی.
6- سروشت و ره‌وشتی سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیی روونه له‌وه‌دا كه لائحه‌ی
وه‌زاره‌ت یان نوسینگه‌ی سه‌ربازیی كۆمه‌ڵێك بڕگه‌و ماده‌ی ده‌ستوریو
یاسایی تێدایه كه زۆر جیاوازه له‌و بڕگه‌و ماددانه‌ی كه له لائحه‌ی
وه‌زاره‌ت یان نوسینگه‌ی بیر‌و هۆشیاریی یان په‌روه‌رده‌و فێكردندا هه‌یه‌و
تێكه‌ڵ كردنیان له لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه بێت، یان (مه‌رامه)
یان(نه‌زانینه) یان سه‌ره‌تای (پیلانێكه)و به‌و شێوه‌یه به‌رخوردی
له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێت.
7- سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیی ئه‌وه‌ی به ئه‌ركی خۆی ئه‌زانێت كه به‌رده‌وام
ئێشك بگرێت بۆ پاراستنی گیانی جیهادی و هزری جیهادی و ره‌وشتی موجاهیدانه‌و
نه‌یه‌ڵێت بمرێت له‌ناو گه‌لداو به‌رده‌وام بۆ گه‌شكردنه‌وه‌ی كار بكات،
چونكه (مه‌نه‌عه)و (مه‌ناعه) په‌رژینن بۆ گه‌ل، ئه‌میان قه‌واره
مه‌عنه‌ویه‌كه‌و ئه‌ویشیان قه‌واره سیاسییه‌كه ئه‌پارێزن.
سه‌ركرده فیكرییه‌كانیش بریتین له‌و كه‌سانه‌ی كه له كایه‌ی فیكری
ئیسلامی‌دا كار ده‌كه‌ن و به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیانی ئه‌زانن كه راڤه‌و
شرۆڤه بكه‌ن بۆ هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ ناساندنی فیكری ئیسلامی و جیاكردنه‌وه‌ی له (زانستی شه‌رعی) و
(رۆشنبیریی ئیسلامیی)و جیاكردنه‌وه‌ی(بیرمه‌ند) له (زانا)و دیاریكردنی
ئه‌ركی هه‌ریه‌كه‌یان و تێكه‌ڵ نه‌كردنیان به راده‌یه‌ك ئه‌میان به‌دیلی
ئه‌ویان نه‌بێت، (اللهم) مه‌گه‌ر له حاڵه‌ته ناسروشتییه‌كاندا نه‌بێت.
دووه‌م: ناساندنی سه‌رچاوه‌كانی فیكری ئیسلامی.
سێیه‌م: قۆناغه‌كانی گه‌ڵاڵه بوونی فیكری ئیسلامی.
چواره‌م:حوجیه‌تی فیكری ئیسلامی له ژیانی ئیسلامی‌دا.
پێنجه‌م: قوتابخانه‌كانی فیكری ئیسلامی:
1- له كۆندا، كه سێ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌كین:
أ- قوتابخانه‌ی(ته‌عتیل).
ب- قوتابخانه‌ی (ته‌فویز).
ت- قوتابخانه‌ی (ته‌ئویل).
2- له ئێستادا، كه سێ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌كین:
أ- عیرفانیی.
ب- بورهانیی.
ت- به‌یانیی.
شه‌شه‌م: ناساندنی قوتابخانه‌كانی تری ئیسلام:
أ- قوتابخانه فیقهیه‌كان: كه بریتین له (13)قوتابخانه‌ی سه‌ره‌كی:
1- قوتابخانه‌ی حه‌سه‌نی به‌صری له (به‌سره)دا.. (21- 102)كۆچی.
2- قوتابخانه‌ی ئه‌بو حه‌نیفه‌ی نو‌عمان له (كوفه)دا.. (84- 150)كۆچی.
3- قوتابخانه‌ی ئه‌و عه‌مری ئه‌وزاعی له (شام)دا.. (88- 157)كۆچی.
4- قوتابخانه‌ی سوفیانی سه‌وری له (كوفه)دا.. (97- 161) كۆچی.
5- قوتابخانه‌ی له‌یثی كوڕی سه‌عد له (میصر)دا.. (94- 175) كۆچی.
6- قوتابخانه‌ی مالیكی كوڕی ئه‌نه‌س له (مه‌دینه)دا.. (93- 179) كۆچی.
7- قوتابخانه‌ی سوفیانی كوڕی عویه‌ینه له(مه‌ككه)دا.. (107- 198) كۆچی.
8- قوتابخانه‌ی ئه‌بو ئیدریسی شافیعی له (عێراق)دا.. (1500-204) كۆچی.
9- قوتابخانه‌ی ئیسحاقی كوڕی راهه‌وه‌یهی له (نه‌یسابور)دا.. (161- 238)كۆچی.
10- قوتابخانه‌ی ئه‌بو ثور البغدادی له (بغداد)دا.. (170- 240)كۆچی.
11- قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل له (بغداد)دا.. 0(164- 241)كۆچی.
12- قوتابخانه‌ی داودی زاهیری له (بغداد)دا (200 – 270) كۆچی.
13- قوتابخانه‌ی ئیبن جه‌ریری ته‌به‌ری له (بغداد)دا (224- 310) كۆچی.
ب- قوتابخانه سلوكیه‌كان كه بریتین له سێ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌كی:
1- قوتابخانه‌ی (ته‌زكیه‌ی شه‌رعی).
2- قوتابخانه‌ی (ته‌سه‌وفی ته‌ریقه‌تی).
3- قوتابخانه‌ی (باتنیه‌تی فه‌لسه‌فی).
ث- قوتابخانه حه‌ره‌كیه‌كان كه بریتین له پێنج قوتابخانه‌ی سه‌ره‌كی:
1- حه‌ره‌كاتی سه‌له‌فی.
2- حه‌ره‌كاتی ئیخوانی.
3- حه‌ره‌كاتی جیهادی.
4- حه‌ره‌كاتی ته‌صه‌وفی.
5- حه‌ره‌كاتی خێرخوازیی.
هه‌ریه‌ك له‌م قوتابخانه‌و بزاڤه ئیسلامییانه‌ش له‌ناو خۆیاندا لق و پۆپی
تریان لێئه‌بێته‌وه‌و ره‌نگی جیاتر هه‌ڵده‌گرن، بۆ نموونه: بزاوته
سه‌له‌فیه‌كان دابه‌ش ئه‌بن بۆ:
(سه‌له‌فی زانستی، سه‌له‌فی سیاسی، سه‌له‌فی جیهادی، سه‌له‌فی سوڵتانی..)..
هه‌روه‌ها بزاڤه جیهادییه‌كانیش دابه‌ش ئه‌بن بۆ لیا(جیهادی فیكری، جیهادی په‌روه‌رده‌یی، جیهادی سه‌ربازیی).
بزاڤه‌كانی سۆفیزمیش دابه‌ش ئه‌بن بۆ ده‌یان ره‌نگ:
(قادری، نه‌قشی، عه‌ده‌وی، شازلی،...)
به هه‌مان شێوه بزاوته خێرخوازییه‌كانیش ده‌نگ و ره‌نگی زۆریان تێدایه، وه‌ك(ته‌بلیغییه‌كان، مه‌كته‌بییه‌كان، ناحیزبییه‌كان..).
حه‌وته‌م: هه‌ڵوێست له هه‌ڕه‌شه‌و ترسناكییه‌كانی قوتابخانه فیكرییه‌كانی به‌رانبه‌ر:
أ- له كۆندا وه‌ك (ماركسیزم، فرۆیدیزم، دۆكاریزم..).
ب- له ئێستادا وه‌ك (فۆكۆیاما، هه‌نتگتۆن، ئه‌ره‌گۆن..).
هه‌شته‌م: ناساندنی بیریاره گه‌وره‌كانی ئیسلام و به‌رهه‌مه‌كانیان و بنه‌ما فیكرییه‌كانی روانینیان:
أ- بیریاره ئیسلامییه‌كان له كۆندا.
ب- بیریاره ئیسلامییه‌كانی سه‌رده‌م.
نۆیه‌م:دیاریكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر (فیكری ئیسلامی)و (كۆمه‌ڵگه‌ی
ئیسلامی) له سه‌رده‌می خۆیاندا‌و ئاماده‌كردنی وه‌ڵامی گونجاو له
به‌رانبه‌ریاندا، وه‌ك:
أ- هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی ئیسلامی.
ب- هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلامی.
ت- هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر قورئانی په‌روه‌رده‌گار –جل جلاله-.
ث- هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر حه‌دیسه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د. خ).
ج- هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر مێژووی ئیسلامی.
ح- هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر بزاڤه ئیسلامییه‌كان.
خ- هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و ره‌مزه ئیسلامییه‌كان.
د- هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان.
ذ- هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته ئیسلامییه‌كان.
ر- هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر میتۆدی دروست بۆ خوێندنه‌وه‌ی دین.
ز- هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر لاوان.
س- هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر بازاڕه‌كان.
ش- هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت.
ص- هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئافره‌تان و خێزانه ئیسلامییه‌كان.
ض- هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ره‌وه‌نده ئیسلامییه‌كان.
ط- هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ناساندنی چه‌مكه مه‌عریفیه‌كان.
ظ- هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنگاكان.
ع- هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر شوێنه‌واره ئیسلامییه‌كان و كوێركردنه‌وه‌یان..
ده‌یه‌م: گه‌ڵاڵه كردنی پرۆژه‌یه‌كی تۆكمه بۆ دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی
فیكری ئیسلامی كه به زه‌روره‌ت ئه‌بێ دوو توخمی سه‌ره‌كی تێدا بێت:
1- ره‌سه‌نایه‌تی (الأصالة).
2- هاوچه‌رخی (المعاصرة).
بنوسی ئه‌م وتاره له كتێبێكدا پێشنیاری پرۆژه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ی له
(بیست خاڵدا) نووسیوه‌و وه‌ك فه‌سڵێكی ناو كتێبی (المدارس الإسلامیه بین
الإجحاف والإنصاف) پێشكه‌شی كۆلێژی (إمام أعظم) كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی
پله‌ی(به‌كالۆریۆس) كه به پله‌ی (نایاب) وه‌ریان گرت..
به هه‌رحاڵ سه‌ركرده فیكرییه‌كان سه‌رقاڵی داڕێژانه‌وه‌ی كه‌لتوری
ئیسلامین تا له به‌رانبه‌ر كه‌لتوری نائیسلامیدا رایبگرن و ره‌هه‌نده‌كانی
ئه‌و فیكره فراوانه رۆشن بكه‌نه‌وه بۆ هه‌موو دونیا...
سه‌ركرده په‌روه‌رده‌ییه‌كانیش بریتین له‌وانه‌ی كه له هه‌ناوی كتێبه
زانستی و جیهادی و فیكرییه‌كانه‌وه به‌رنامه هه‌ڵده‌گۆزن بۆ په‌روه‌رده
كردنی (تاك) و (خێزان)و(كۆمه‌ڵگه)..
سه‌كرده‌ی په‌روه‌رده‌یی ئه‌وه‌نده‌ی ریزبه‌ندی و قۆناغبه‌ندی بۆ
په‌روه‌رده‌كردنی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی كاری خۆیان ئه‌زانن،
ئه‌وه‌نده تیۆریزه‌كردنی زانست و خه‌بات و فیر به كاری خۆیان نازانن و
ئه‌مان له‌و كه‌ره‌سه خاوه زۆره‌ی (زانایان) و (موجاهیدان) و (بیریاران)
بۆیان كۆكردوونه‌ته‌وه ئه‌یانه‌وێت به‌رنامه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ره‌سه‌ن و
هاوچه‌رخ بنوسن كه قۆناغ به قۆناغ یارمه‌تی (تاك) و (خێزان) و
(كۆمه‌ڵگه) بدات به‌ره‌و ئه‌و لوتكه‌یه بچێت كه پێویسته موسڵمانی
له‌سه‌ر رابوه‌ستێت به(باوه‌ڕێكی پاك) به (دڵێكی ساغ) و به (وره‌یه‌كی
گه‌وره)و به (ره‌وشتێكی به‌رز)ه‌وه تا لێوه‌ی بڕوانن بۆ كۆمه‌ڵگه‌و
خه‌میان هه‌ڵگرن و بیانخه‌نه ناو كاروانی پڕشكۆی پێغه‌مبه‌رانه‌وه، كه
ئه‌گه‌ر له دونیادا ئه‌رزشێك هه‌بێت ته‌نیا بۆ ئه‌و كراوانه‌یه كه
ئاده‌م و نوح و ئیبراهیم و موسا‌و عیسا‌و محه‌مه‌دی له پێشه‌وه‌ن (د. خ).
سه‌ركرده په‌روه‌رده‌ییه‌كان سێ شت به كاری سه‌ره‌كی خۆیان ئه‌زانن:
1- ریزكردنی ئه‌و زانستانه‌ی كه پێویسته(تاك)ێكی موسڵمان یان (خێزانێكی
موسڵمان) یان (كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئیسلامی) پێویستی پێی هه‌یه بۆ (دین)و بۆ
(دونیای).. بۆیه ئه‌ڵێن:
• سه‌ره‌تا ئه‌بێ عه‌قیده‌یه‌كی باش بخوێندرێت و (ئیمان)ی بۆ
دابمه‌زرێنرێت.. ئه‌مه‌ش ناو ئه‌نرێ (طور بنا‌ء العقیدة)قۆناغی دامه‌زراندنی
بیروباوه‌ڕ.
• پاشان ئه‌بێ ره‌وشتێكی به‌رزو عیباده‌تێكی ساغی بۆ دروست بكرێت تا كار
بكات بۆ ئه‌و په‌یامه‌ی كه بڕوای پێیه‌تی.. ئه‌مه‌ش ناو ئه‌نێن (طور
الإنخراط فی التنظیم) قۆناغی به‌شداریكردن له رێكخستنی ئیسلامی‌دا..
سه‌ركرده په‌روه‌رده‌ییه‌كان كه‌له‌پوری (زانایان)و
(بیرمه‌ندان)و(موجاهیدان) ئه‌كه‌نه سه‌رچاوه بۆ خۆیان و بۆ شاگرد‌و
قوتابیه‌كانیشیان و به‌و شیره حه‌ڵاڵ و پاكه خۆشیان و ئه‌وانیش گۆش
ئه‌كه‌ن..
مه‌به‌ستی سه‌ركرده‌ی په‌روه‌رده‌یی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی په‌روه‌رده‌كاو دروست
بكات و مه‌شقیان پێ بكات و پاشان له بازنه‌ی كارێكی ئیسلامی به‌رچاو
روون‌دا بڵاویان بكاته‌وه به‌ناو خه‌ڵكی خوادا تا به‌ره‌و خوایان
بهێننه‌وه به سۆز‌و خۆشه‌ویستیه‌وه.
2- كردنه‌وه‌ی خولی پێگه‌یاندن، تا له‌و خولانه‌دا وانه‌ی چڕ‌و پڕ بده‌ن به
قوتابیان ده‌رباره‌ی سێ بنچینه گه‌وره‌كه‌ی ئیسلام كه بریتین له:
أ- خوای په‌روه‌رده‌گارو چۆنێتی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵی.
ب- پێغه‌مبه‌ری نازدارو چۆنێتی شوێنكه‌وتنی.
ت- ئیسلامی ره‌سه‌ن و چۆنێتی سه‌لماندن و گه‌یاندنی.
سه‌ركرده په‌روه‌رده‌ییه‌كان داهێنان له ئالیه‌ته‌كانی خول كردنه‌وه‌دا
به ئه‌ركی خۆیان ئه‌زانن، جارێ ده‌رسی گشتی مزگه‌وته‌كان پێڕه‌و ده‌كه‌ن و
جارێ خولی هاوینه‌ی خێوه‌تگه‌كان و جارێ جێبه‌جێكردنی یاسای كه‌تیبه‌ی
برایان و جارێ سیستمی (خطوط)ی شۆڕشگێڕان..هتد.
3- نووسینه‌وه‌و به چاپ گه‌یاندنی به‌رنامه په‌روه‌رده‌ییه‌كان تا له
لایه‌ك سه‌لامه‌تی بۆ (تاك) و (خێزان) و كۆمه‌ڵگه)دابین بكه‌ن و وه‌ك
ده‌رمانسازێك هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانه بنوسن بۆ نه‌خۆشه‌كان و له لایه‌كیش
سه‌رگه‌ردانی بانگخوازان نه‌هێڵن كه له بوونی زۆری سه‌رچاوه‌دا بۆیان
دروست ئه‌بێت..
سه‌ركرده په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی به
چاپكراوی ئه‌خه‌نه به‌رده‌ست موسڵمانان تا (یه‌كدیدی) و (یه‌ككاری) دروست
بكه‌ن له‌ناو بزاوت و كاری ئیسلامی‌دا، نه‌ك (بیروڕای جیا)و (هه‌ڵوێستی جیا)
قه‌واره‌ی مه‌عنه‌وی موسڵمانان و قه‌واره‌ی تاكه تاكه‌یان له‌رزۆك بكات..
سه‌ركرده سیاسییه‌كانیش بریتین له ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێت به‌ری
ره‌نج و زه‌حمه‌تی سه‌ركرده‌ی زانستی و فیكری و په‌روه‌رده‌یی و
سه‌ربازییه‌كان بگوشن و به‌كاری بهێنن له ململانێكانیاندا بۆ دروستكردنی
(ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی)..
سه‌ركرده زانستیه‌كان په‌رژینن بۆ (زانسته شه‌رعیه‌كان)و سه‌ركرده
سه‌ربازییه‌كان په‌رژینن بۆ نیتشمانی ئیسلامی و سه‌ركرده فیكرییه‌كانیش
په‌رژینن بۆ تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی و سه‌ركرده سیاسییه‌كانیش
په‌رژینن بۆ (ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی)..
(زانسته شه‌رعیه‌كان) و (هزری ئیسلامی)و (تاك)و (خێزان)و
(كۆمه‌ڵگه)و(ده‌سه‌ڵات)و (نیشتمان)ی ئیسلامی به سه‌ركرده ئیسلامیه‌كان و
شاگردانی ئه‌وان پارێزراو ئه‌بن..
سه‌ركرده سیاسییه‌كان سێ شت ئه‌ركی سه‌ره‌كیانه:
یه‌كه‌م: یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی موسڵمانان.
دووه‌م: گه‌ڵاڵه كردن و تیۆریزه‌كردنی (زانست)و (بیر)ی ئیسلامی.
سێیه‌م: ململانێی سیاسی له‌گه‌ڵ هێزه عه‌لمانیه‌كاندا.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی موسڵمانان یه‌كگرتوو بێت به كۆمه‌ڵ ململانێ بكرێت و
بزاوت له (بیر)و (زانست)دا بوونی هه‌بێت، سه‌ركرده‌ی سیاسی به‌هێزو پشت
قایم ئه‌بێت..
مه‌به‌ست به یه‌كخستنی هه‌ڵوێست سێ شتی سه‌ره‌كیه:
1- موسڵمانان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا حولحولی مه‌زهه‌ب نه‌بن، مۆڵه‌ت به
خۆیان نه‌ده‌ن كه ده‌نگه‌كانیان بده‌ن به به‌ره‌ی عه‌لمانی.
2- ئه‌وه‌نده لیست دابمه‌زرێ كه ده‌نگه‌كان په‌رش و بڵاو ببێته‌وه و به زیان بشكێته‌وه بۆ به‌ره‌ی دین.
سه‌ركرده‌ی سیاسی له هه‌موو كه‌س باشتر ئه‌زانێ یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌ك لیستی چه‌نده شمشێرێكی به‌كار له ململانێ سیاسیه‌كاندا..
3- له‌ناو سه‌نته‌ره‌كانی بڕیاردا یه‌ك ده‌نگ بن بۆ سه‌رخستنی پرۆژه ئیسلامیه‌كان و سازش نه‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه.
مه‌به‌ستیش به تیۆریزه‌كردنی زانست و بیری ئیسلامی ئه‌وه‌یه كه سه‌كرده
ئیسلامیه‌كان پێویسته له‌سه‌ریان كه رێنمونیه‌كانی ئیسلام له قاڵبی
مادده‌و بڕگه‌ی (ده‌ستوری)و (یاسایی)دا دابڕێژنه‌وه‌و بیكه‌نه پرۆژه‌ی
ئیسلامی له ململانێكانیانداو له كاتی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتدا..
ئه‌وه‌ی نرخی ئه‌م به ده‌ستورو یاسا كردنه‌ی رێنماییه‌كانی ئیسلامی لایه
زیاتر سه‌كرده‌و كادری سیاسییه! ئه‌وانن ئه‌زانن چه‌ند گرنگه پرۆژه‌ی
ده‌ستورێكی ئیسلامی بنوسرێته‌وه، پرۆژه یاسا ئاماده بكرێت له‌ژێر
رۆشنایی قورئان و فه‌رموده‌و ئیجتیهادی زانایانی متمانه‌داری ئیسلامدا..
مه‌به‌ست به به‌ڕێوه‌بردنی ململانێی سیاسیش له‌گه‌ڵ هێزه عه‌لمانیه‌كاندا
ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده سیاسییه‌كان له رووی (ده‌روونی)و (فیكری)و
(سیاسی)یه‌وه ئاماده‌بن بۆ زۆرانبازیی له‌سه‌ر مافه‌كانی (تاك)و (خێزان)و
(كۆمه‌ڵگه)ی ئیسلامی..به‌رنامه‌یان هه‌بێت بۆ داڕێژانه‌وه‌ی ئیسلام له
قاڵبێكی ده‌ستوری و یاساییداو به‌رنامه‌یان هه‌بێت بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه
یاساییه‌كان تا رێگه له سوكایه‌تیكردن به مافی خولقێنه‌رو خولقاو
بپارێزن و داد بۆ ناو خه‌ڵك و ره‌وشت بۆ ناو سیاسه‌ت و هاوسه‌نگی بۆ ناو
ده‌ستورو یاساكان بگێڕنه‌وه...
ئه‌مه‌ی رابورد بریتی بوو له ناساندنی سه‌ركرده زانستی و فیكری و
سه‌ربازیی و په‌روه‌رده‌یی و سیاسییه‌كان و به كورتی ئه‌ركه‌كانی هه‌ر
یه‌كه‌یانمان باس كرد..
كه‌موكورتییه‌كانی سه‌ركرده‌كان:
ئێمه له‌م وتاره‌دا ته‌نیا باسی یه‌ك كه‌موكورتی ئه‌كه‌ین كه له هه‌موو
كه‌موكورتییه‌ك به گه‌وره‌تری ئه‌زانین و بواری بۆ توێژینه‌وه
ئه‌كه‌ینه‌وه بۆ هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت پێی هه‌ستێت.
یه‌كه‌م: كه‌موكورتی سه‌ركرده زانستیه‌كان:
سه‌كرده زانستیه‌كان له كوردستاندا تاكو ئێستا نه‌یانتوانیوه كتێبێكی
ناساندن (كتاب تعریفی) بۆ زانسته بنچینه‌ییه‌كان و زانسته هاریكاره‌كان
دابنێن و قۆناغبه‌ندی بۆ ئه‌و زانستانه بكه‌نتا زانستخوازان ئامێزی بۆ
بكه‌نه‌وه‌و ئه‌و كتێبه بخه‌نه ده‌ستیان و بچن له زانایه‌ك بلاڵێنه‌وه
كه وه‌ریان بگرێت و ئه‌و كتێبه‌یان پێ بڵێته‌وه..
راسته یه‌كێكی وه‌كو (عبدالقادر عبدالعزیز) كتێبی(جامع علم الشریف)ی
داناوه‌و هه‌وڵێكی زۆر پیرۆزیشه، به‌ڵام ئه‌و كتێبه له هه‌لومه‌رجێكی
تایبه‌تدا دانراوه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی له زۆر پرسدا هێڵه گشتییه‌كانی زانسته
ئیسلامییه‌كه‌ی به‌زاندووه‌و به‌ملا یان له‌ولادا رۆیشتووه‌و سیاسه‌ت و
فیكر‌و سه‌ربازی هه‌موو له یه‌ك ئاڵاندووه‌و به‌وه‌ش له ئامانجه
سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كه ئێمه مه‌به‌ستمانه دووركه‌وتۆته‌وه..
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له زانایانی (كوه‌یت) كتێبی (الجداول الجامعة فی
العلوم النافعة)یان داناوه كه به راستی جێگه‌ی رێز‌و مایه‌ی نزای
خێریشه، به‌ڵام هه‌ندێكیان زیاد له سنوری لق و پۆپی بۆ دروست كراوه‌و له
سه‌رده‌م دوورخراوه‌ته‌وه‌و له وڵاتی ئێمه‌شدا گرنگیه‌كی وای پێنه‌دراوه
كه یان وه‌ك خۆی وه‌ریگرێت یان رێك بخرێت.
هه‌ندێ زانای تر چه‌ند مه‌وسوعه‌ی نوسیوه وه‌ك مه‌وسوعه‌ی (هل یستوی الذین
یعلمون والذین لا یعلمون) كه باسی هه‌موو زانسته بنه‌ڕه‌تییه‌كای ئه‌كات
و لاش ئه‌دا بۆ باسكردنی هه‌ندێ له زانسته هاریكاره‌كان، هه‌روه‌ها
زانای به‌ڕێز (محمد مختار الشنقیطی)یش هه‌وڵێكی له‌م شێوانه‌ی داوه،
به‌ڵام زانایانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئه‌ركه‌یان له‌سه‌ر شانه كه به
كارێكی له‌و شێوه‌یه هه‌ڵبستن و سنورێك بۆ ئه‌و سه‌رگه‌ردانیه دابنێین
كه دروست بووه له‌ناو خه‌ڵكی موسڵماندا كه نازانن كامه زانسته
بنه‌ڕه‌تیه‌و (أصول) و (فروع)ه‌كانی كامانه‌ن و كامه زانسته‌ش بنه‌ڕه‌تی
نیه‌و ئه‌وه‌ش (أصول) و (فروع)ه‌كانی تا نه‌وه‌ی نوێی ئه‌م ئیسلامه
به‌رچاو روون بن ئه‌گه‌ر ویستیان بچنه ناو كاروانی زانایان و له‌و ریزه‌دا
خۆیان تۆمار بكه‌ن .
دووه‌م: كه‌موكورتی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان:
له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی كوردستان ئێستا خاڵیه له سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیی و
موسڵمانان له هه‌رێمه‌كه‌دا به گشتی وه‌ك (پارته سیاسیه‌كانیان) و وه‌ك
(جه‌ماوه‌ره ئیسلامییه‌كه‌ش) به جۆرێك له یه‌كده‌نگی شێوازی ململانێی
سیاسی و فیكری و زانستیان هه‌ڵبژاردووه‌و وه‌ك خیارێكی ستراتیژی كاری
له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئێمه هیچ جۆره پێشنیار‌و ره‌خنه‌یه‌كمان له‌م كایه‌دا
نیه‌و لۆژیكی تێدا نیه باس له كه‌موكورتی شتێكی نه‌بوو بكه‌ی (اللهم)
مه‌گه‌ر له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی (ذكر العیش نصف العیش) شت بوترێت و ئه‌و
مه‌زهه‌به‌ش كۆڵی زۆر كه‌سی كوتا!!
سێیه‌م: كه‌موكورتییه‌كانی سه‌ركرده فیكرییه‌كان:
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كه‌موكورتییه‌كانی سه‌ركرده فیكرییه‌كان له
هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه‌یه كه خۆیان یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه بۆ
به‌رهه‌مهێنانی(فیكر).. پێیان خۆش نیه خه‌ڵك به (سیاسه‌تمه‌دار) یان
(زانا) یان (موجاهید)یان نه‌زانێت، ده‌ستبه‌رداری له‌قه‌بی (بیرمه‌ند)
ئه‌بن ئه‌گه‌ر له‌قه‌بی سیاسه‌تمه‌داری و زاناییان لێبكرێته‌وه،
ناڕه‌حه‌تن له ریزی (بیرمه‌ندان)دا ناویان بنوسرێ و له ریزی
سیاسه‌تمه‌داراندا تۆمار نه‌كرێن !!
له راستیدا له كوردستاندا كه‌سی باش هه‌یه بتوانی له لیستی بیرمه‌ندانی
ئیسلامی‌دا تۆماریان بكه‌ی، به‌رهه‌می فیكری باشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ تێبینی
وردیشدا، به‌ڵام خۆ یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌یان بۆ فیكر‌و به‌رهه‌مهێنانی فیكر‌و
پرۆژه فیكرییه‌كان، وای كردووه كه گۆڕه‌پانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك
ئه‌وه وایه كه بیرمه‌ندی ئیسلامی تێدا نه‌بێت!
له‌ناو عه‌ره‌بدا ئه‌توانی ده‌یانی وه‌ك سید قطب و ئه‌نوه‌ر الجندی و مالك
بن نبی و كه‌واكبی و كێ و كێ بژمێری كه كاریان (صناعة الفكر)بووه، به‌ڵام
له‌ناو كورددا ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ر ئه‌كه‌ی تاق‌و ته‌را ئه‌بینی(بالقوة)
بیرمه‌ندن، به‌ڵام (بالفعل) نه‌هاتوونه‌ته مه‌یدانی كاره‌كه..
مامۆستا علی باپیر و مامۆستا كرێكار‌و كاك عبدالرحمن صدیق و دكتۆر عبدالكریم
أحمد و دكتۆر صباح به‌رزنجی و دكتۆر ئازاد گه‌رمیانی..هتد چیان كه‌متره
له (ئه‌نوه‌ر الجندی) بۆ نموونه ئه‌گه‌ر به (جیددی) ده‌ست بده‌نه
به‌رهه‌مهێنانی فیكر‌و بیكه‌نه پیشه‌و خولیایان له بری هه‌ندێ شه‌ڕی
لابه‌لا كه خۆشیان و ئیسلام و موسڵمانان تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بن و هیچیپ
تر..
چواره‌م:كه‌موكورتییه‌كانی سه‌ركرده په‌روه‌رده‌ییه‌كان:
له كاتی نووسینی ئه‌م بڕگه‌یه‌دا ده‌یان سه‌ركرده‌ی په‌روه‌رده‌ییم له
هه‌رێمی كوردستاندا دێته به‌رچاو له لاو‌و پیر، به‌ڵام هه‌موو هاوبه‌شن
له‌وه‌دا كه پێكه‌وه یان دانه دانه بیر بده‌نه ئه‌وه‌ی كه
ئه‌كادیمیایه‌كی په‌روه‌رده‌یی لۆكاڵی دروست بكه‌ن و مه‌نهه‌ج و مامۆستا‌و
بینای گونجاوی بۆ دروست بكه‌ن كه ستراتیژێكی روون پیاده بكات..
بۆچی برایانی (نوور) بتوانن له‌و وڵاته دووره‌وه بێن و ئه‌كادیمیایه‌كی
سه‌ركه‌وتووی وه‌ك (كۆلێژه‌كانی ئیشق و صه‌لاحه‌دین) دروست بكه‌ن له‌ناو
كورددا، كه‌چی سه‌ركرده په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان
نه‌توانن له‌گه‌ڵ بوونی ده‌یان كارت له ده‌ستیاندا وه‌ها كارێك بكه‌ن..
هۆكاری نه‌بوونی ئه‌م جۆره پرۆژانه جاری وا هه‌یه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ته‌سكی ئاسۆی بیریان، په‌رته‌وازه‌یی خۆیان، متمانه نه‌بوون به خود، ترس
له وه‌هم، وهمێك به‌رهه‌می بیر ته‌سكی و په‌رته‌وازه‌یی و بڕوا نه‌بوونه
به خود!!
له مه‌جلیسێكدا بووم باسمان له وه‌ها پرۆژه‌یه‌ك ئه‌كرد كه ئه‌زمونێك
دابمه‌زرێت له كوردستاندا كه به كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی
ده‌ست پێ بكات و بكرێته بناغه بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی تازه‌و ناوازه
له كوردستاندا‌و سوود له ئه‌زمونی برایانی (نوور) یان (كۆمه‌ڵگه‌ی نوور)ی
شێخ ئه‌حمه‌د كوفتارۆ وه‌ربگیرێت، به‌ڵام ئه‌فسوس ئه‌و هه‌مووه (جه‌ڕو
به‌حسه)ش هه‌روا چوو به هه‌واداو هه‌ڵوێستێكی عه‌مه‌لی لێوه دروست
نه‌بوو.
پێنجه‌م:كه‌موكورتییه‌كانی سه‌ركرده سیاسییه‌كان:
گه‌وره‌ترین كه‌موكورتی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی ئێمه بریتیه له‌وه‌ی كه
تا ئێستا و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مووه ئه‌زمونه‌دا هیچ جۆره پرۆژه‌یه‌كیان لا
گه‌ڵاڵه نه‌بووه بۆ دروستكردنی یه‌ك لیستی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تا
جه‌ماوه‌ر بخه‌نه به‌ر دووڕیانه‌یه‌ك و رێگه له په‌رته‌وازه بوون و
فه‌وتانی ده‌نگی ئیسلامخوازان بگرن..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی چه‌ند ساڵه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌به‌رده‌میاندا
هه‌یه كه هه‌موو جارێك به یه‌ك لیست دائه‌به‌زنه ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان و
ئه‌وه‌ش بووه به (باوك) بۆیان و زۆر سوودمه‌ند بوون تێیدا، كه‌چی
سه‌ركرده سیاسییه‌كانی به‌ره‌ی دین تا ئێستا هه‌نگاوێك چیه نه‌یانناوه
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، جارجاره‌و بۆ ئاهی سوێند و ریابازی –به‌ڵێ ریابازی-
باس له‌وه ئه‌كه‌ن كه ئێمه هه‌وڵماندا، به‌ڵام لایه‌نی به‌رانبه‌ر
نه‌هاته پێشه‌وه!!
ئاخر به‌ڕێزه‌كه‌م! هه‌موو ده‌رگایه‌ك كلیلی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌موو
هه‌ڵوێستێك باجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و ئه‌بێ ئه‌و باجه بدرێت، تۆ كه له
كه‌مترین مافه‌كانی خۆت بۆ خاتری براكه‌ت یان په‌یامه‌كه‌ت یان گه‌له‌كه‌ت
دانابه‌زی، چۆن شه‌ره‌فی یه‌كبوون و یه‌ك لیستی حه‌ڵاڵ ئه‌كه‌ی بۆ خۆت.
سه‌ركرده سیاسییه‌كان له هه‌مووان زیاتر ئه‌زانن یه‌ك لیستی چه‌نده
پێویسته، چه‌نده هه‌ڵوێستیان به‌هێز ئه‌كات، چه‌نده‌ها چانسی ده‌ست به
ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات كاراتر ئه‌كات و له ئیسلامیه‌كانیشی نزیك
ئه‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌ر بێخه‌من، بێ منه‌تن له
هاوپه‌یمانی، له یه‌ك لیستی له برایه‌تی و یه‌كڕیزی..
ئه‌مانه به كورتی بریتی بوون له زه‌قترین كه‌موكورتی سه‌ركرده‌ی
ئیسلامیه‌كان كه ئه‌گه‌ر دڵ و مێشكیان بۆ نه‌كرێته‌وه‌و به‌رنامه‌ی
چاكسازی و گۆڕانكاری دانه‌نرێت بۆیان ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ئه‌م به‌ره
ئیسلامیه له به‌ره‌ی داهاتوو ئه‌بچڕێت و دوور له ئه‌زمون و بیری
ئه‌مانه‌وه دروست ئه‌بن و ئه‌و كات هه‌ر خوایان یه‌ك ئه‌بێت، ئه‌و كاته
ئه‌وان بێ ریشه ئه‌بن و ئه‌مانیش بێ لق و پۆپ و هه‌ردوو به‌ره‌كه
ناسنامه‌ی(نه ئه‌سڵی هه‌یه‌و نه فه‌سڵ) به‌سه‌ریاندا ئه‌سه‌پێ!!
قسه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی دروستكردنی سه‌ركرده:
له كۆتایی ئه‌م وتاره‌دا به باشی ئه‌زانم قسه‌یه‌كی زۆر كورت ده‌رباره‌ی دروستكردنی سه‌ركرده بكه‌م.
دروستكردنی سه‌ركرده‌ی سیاسی یان فیكری یان سه‌ربازی یان په‌روه‌رده‌یی یان
زانستی كارێكی ئاسان نیه، میلله‌تانی دونیا به چاوی رێزه‌وه ئه‌ڕواننه
سه‌ركرده‌كانیان و به سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی میللی خۆیانی ته‌ماشا
ئه‌كه‌ن، چونكه ئه‌زانن تا سه‌ركرده‌یه‌كیان بۆ دروست ئه‌بێت خوێنیان
ئه‌بێت به ئاو، بۆیه ده‌وریان ئه‌گرن به خۆیان و ماڵ و مناڵیانه‌وه‌و
وه‌ك چاویان ئه‌یانپارێزن و رێزی زێریش لای زه‌ره‌نگه‌ره.
ئیسلامخوازانی كورد چه‌ندێكی تریان ئه‌وێ تا سه‌ركرده‌یه‌كی تری وه‌ك
(مامۆستا مه‌لا عوسمان و مامۆستا موسته‌فای زه‌ڵمی)یان بۆ دروست
ئه‌بێته‌وه یان سه‌ركرده‌یه‌كی فیكری وه‌ك مامۆستا عه‌لی باپیر‌و مامۆستا
كرێكاریان بۆ دروست ئه‌بێته‌وه یان سه‌ركرده‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی وه‌ك
مامۆستا نه‌شئه‌ت و مامۆستا شه‌ماڵ موفتیان بۆ دروست ئه‌بێته‌وه یان
سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازیی وه‌ك مامۆستا مه‌لا عه‌لی و مامۆستا عه‌لی
بیاره‌یان بۆ دروست ئه‌بێته‌وه، نابێ ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌وانه بین كه نالی
بلیمه‌ت ده‌رباره‌یان ئه‌ڵێ:
دیاره قه‌دری صه‌نعه‌تكار له‌ناو قه‌ومی به‌سیطا
وه‌ك عه‌كسی قه‌مه‌ر وایه له‌ناو ئاوێكی لیخندا
سه‌ركرده دروستكردن له‌سه‌ر چوار پایه رائه‌وه‌ستێ:
• به جه‌وهه‌ری كه‌سه‌كه. *به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه. * هه‌لومه‌رجێكی گونجاو. * وه‌ستایه‌كی شاره‌زا.
جا كواو كه‌ی هه‌لومه‌رجی گونجاو وا زوو ده‌ڕه‌خسێ، یان كوا ئه‌و به‌رنامه
تۆكمه‌یه‌ی كه كارگه‌ی سه‌ركرده‌كان ئه‌خاته گه‌ڕ!! تا كه‌سه به
جه‌وهه‌ره‌كان خۆیان له‌وێدا ناونوس بكه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان بچێته به‌ش
پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆی و خۆی ته‌سلیمی وه‌ستای شاره‌زا بكات.
پێم باشه هه‌ركه‌سێك وا ئه‌زانێ خوا چاكه‌یه‌كی زیاتری له‌گه‌ڵدا كردووه‌و
هه‌ندێ سیفاتی سه‌ركرده‌ی تێدا دروست كردووه با پێش ئه‌وه‌ی كه دونیا
به‌جێ بهێڵێ ، هه‌ر هیچ نه‌بێ شتێك هه‌یه بیكات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
زانیارییه‌كانی خۆی له‌و بواره‌دا بنوسێته‌وه‌و تێكه‌ڵ به ئه‌زمونه‌كانی
ژیانی بكات و چه‌ند باشه ئه‌گه‌ر له رووی پلانێكی له‌م شێوه‌یه‌وه ئه‌و
زانیاری و ئه‌زموونانه بنوسێته‌وه..
• سه‌كرده كێیه؟
• چۆن دروست ئه‌كرێت؟
• سیفاته پێویستیه‌كانی سه‌ركرده.
• به‌رنامه‌یه‌كی پێشنیاركراو بۆ دروستكردنی سه‌ركرده.
• كاری سه‌ركرده.
• هه‌ڵه‌و دوباره‌بووه‌كان له پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌دا..
چه‌نده به‌سوود ئه‌بێت ئه‌و سه‌ركرده ئه‌وه‌نده گرنگی به‌و نووسینه بدات بشێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته -مه‌رجه‌ع- بۆ به‌ره‌ی دوای خۆی.
ئاگادارم كه كاتی خۆی جاسم مهلهل یاسین پرۆژه‌یه‌كی وای نووسی و به
هه‌ڵقه له گۆڤاری –المجتمع-دا بڵاوی ئه‌كردنه‌وه به‌ناونیشانی –القیادات
الذاتیة-، عبدالحمید البلالیش به هه‌مان شێوه‌و ئێستاش مه‌وسوعه‌كه‌ی
به‌ڕێز(طارق السویدان) به‌ناونیشانی (صناعة القائد) مه‌شخه‌ڵێكه له‌م
باسه‌دا كه ئێمه لێی ئه‌دوێین پێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م وتاره بهێنین به
هه‌قی ئه‌زانین كه ئه‌وه بڵێین خراپ نیه كه سه‌ركرده ئیسلامیه‌كان
به رێگه‌یه‌ك یان زیاتر سوود له جگه له خۆیان ببینن وه‌ك كه‌سایه‌تی و
وه‌ك سه‌رچاوه‌ش بۆ په‌یداكردنی زانیاری و سیفه‌ته‌كان ده‌رباره‌ی
سه‌ركرده‌و سه‌ركردایه‌تیكردنی خه‌ڵكی.. به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ریش (د.خ) بۆ ئه‌م
شتانه فه‌رمویه‌تی (خذوا الحكمة من أی وعاء خرجت) .
له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی زانستی كاری ته‌نیا به نوخبه‌یه‌كی كه‌می ناو
موسڵمانان هه‌یه بیری زۆر لای ئه‌وه نیه كه گرنگی به هه‌موو موسڵمانان
بدا، سه‌ركرده‌ی فیكریش به هه‌مان شێوه زیاتر نوخبه له‌به‌رچاو ئه‌گرێت
و كاری به هه‌موو خه‌ڵكه موسڵمانه‌كه‌وه نیه، سه‌ركرده‌ی
په‌روه‌رده‌ییش كاری ته‌نای لای خه‌ڵكی موسڵمانه، به‌ڵام سه‌ركرده
سیاسییه‌كان جگه له‌وه‌ی كاریان به هه‌موو موسڵمانان هه‌یه، كاریشیان
ئه‌كه‌وێته لای هه‌موو گه‌ل به موسڵمان و غه‌یره موسڵمانیشه‌وه، بۆیه
له‌سه‌ریانه كه دڵی گشت لایه‌ك رابگرن و فێری سه‌ركردایه‌تیكردنی هه‌موو
جه‌ماوه‌ر ببن و گوێ بۆ خواست و داواكارییه‌كانیان بگرن و بچوكی خه‌ڵكی
بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه سه‌ركرده‌ی بسته باڵا ئه‌بن و په‌یامی خۆ
ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و خۆقوتاركردن له به‌ندی حیزب و جه‌ماوه‌ر ئه‌بێت
په‌یامیان! بێغه‌ڕ له‌و سه‌ركردانه‌و بێفه‌ڕ له په‌یامه پوچه‌ش كه كاری بۆ ده‌كه‌ن...