له دوای گه‌ڕانێکی زۆرم به جیهاندا و تێڕامانم له هه‌موو ئه‌و
کۆمه‌ڵگایانه‌ی که پیاندا تێپه‌ڕیوم، وه وورد بوونه‌وه‌م له‌ژینگه‌و..
که‌ش هه‌وای ئه‌و جێگایانه. ..
له هه‌مان کاتدا ئه‌و هه‌ست وناخه‌ی که کورده‌کان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات تیدا ده‌ژیان، دووری له ووڵات و له که‌س وکار هه‌موو
ئه‌مانه کاریگه‌ریه‌کی یه‌کجار زۆریان خستبووه سه‌ر خودی..
خۆم و په‌یوه‌نده‌کانیشم، زۆرکات دوو که‌سایه‌تیم له خۆمدا به‌دی
ده‌کرد.
که‌سیاتی یه‌که‌م زۆرناسك بوو له کاتی جوڵاندنی هه‌ست وسۆزم
به‌کارێکی زۆربێ بایه‌خ فرمێسک له چاوانمدا ڕێژنه‌ی ده‌کرد
که‌سایه‌تی دووهه‌م زۆر دڵ ڕه‌ق زۆر بێ به‌زه‌یی زۆرجار له‌سه‌ر
پارچه نانێك له‌و زیندانانه که له ووڵاتانه‌ی پیدا تێپه‌ڕیبووم ده‌م
کرده شه‌ڕه چه‌قۆ له‌و کاتانه‌دا زۆر که‌سێکی دڵ ڕه‌ق بووم.
هه‌موو ئه‌مانه‌و، جێگربوونم له و ووڵاته‌ی که تیدا نیشته‌جێ بووم نه‌زانینی زمانی ئه‌و ووڵاته‌و دوور خستنه‌وه‌م بۆ شارێکی
بچوك و تێکه‌ڵ نه بوونم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دا ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌بوو له سه‌رم .
جاری وا هه‌بوو شه‌وان له به‌ر ته‌نهایی فرمێسك له چاوه‌کانمدا
گۆمیان دروست ده‌کرد، زۆرجار ڕوباری گریان به‌چاوانمدا سه‌ریان ده‌کرد له‌سه‌ر کوڵمه‌کانم ڕێچکه ی گرتبوو بێ له‌وه‌ی به‌ده‌م
گریانه‌وه بیره‌کانی خۆم داده‌مرکانده‌وه.
تا ماوه‌یه‌کی زۆر به‌و شێوه مامه‌وه به‌ڵام بێزاری زیاتر ته‌نگی..
پێهه‌ڵده‌چنیم .
له دوایدا هه‌ر له‌و شاره خولێکی زمانی ئه‌و ووڵاته کرایه‌وه
منیش به‌شدار بووم.
تۆزێك سه‌بووری به دڵ و ده‌رونمادا هات، بۆماوه‌ی ساڵێك به‌رده‌وام بووم زۆر به‌سوود بوو توانیم سه‌ره‌تایه‌کی باش
فێربم.
وورده وورده له گه‌ڵ به‌کارهێنانی ووشه‌کانی توانیم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بکه‌ومه گفت‌و گۆ.
له هه‌مووی ناخۆشتر ئه‌وه بوو ئه‌و جێگایه زۆربه‌ی کاته‌کانی
شه‌و بوو یان ڕۆژ واتا هاوین له‌نیوه‌ی شه‌ودا ڕۆژ به‌سمانه‌وه بوو وه‌ك
نیوه‌ڕۆ له‌زستانیشدا خۆر هه‌ڵنه‌ده‌هات له‌نیوه‌ڕۆدا ئه‌ستێره به
ئاسمانه‌وه بوو.
ئه‌و که‌شه زیاتر باری ده‌رونیمی ئاڵۆز تر کرد بوو زۆر نامۆ بوو
به‌له‌مه‌وه، هه‌ندێ پیوه‌ندیم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی په‌نابه‌ره‌کاندا درست کرد
بوو وه‌ك کورد وعه‌ره‌ب و هه‌ندێ نه‌ته‌وه‌ی تر دا.
ئێواره‌یه‌ك ماسیه‌کی زۆرم ڕاو کردبوو زۆر حه‌زم له ماسی بوو به‌برژاوی
له‌گه‌ڵ لیمۆ و ته‌ماته پیاز...هتد بێ تۆ ناخۆش گه‌ڕامه‌وه باڵه‌خانه
په‌نابه‌ره‌کان و که خۆیشم هه‌ر له‌وێ ده‌ژیام
هه‌ر گیز پێم خۆش نه‌بوو به تانها خواردن ئاماده‌بکه‌م هه‌ر له به‌ر
ئه‌وه پیاوێکی به ته‌مان له‌گه‌ڵمدا بوو خه‌ڵکی به‌غداد بوو له هه‌مان
کات دا که‌سێکی به ته‌مه‌ن بوو وه که‌سیه‌یه‌کی به هێزی هه‌بوو له‌ناو
هه‌موو په‌نابه‌ره‌کاندا وه پێشتر له عێراق پزیشك بوو .
زۆر ڕێزی له من ده‌گرت زۆر جار له به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی باش بوو
یارمه‌تی منی ده‌دا له‌کاروباری ڕۆژانه‌م له‌و ووڵاته ئه‌ویشم بانگێشت کرد
و دانیشتین به‌یه‌که‌وه ده‌ستمان کرد ماسی خواردن، که‌وتینه باسی
گێڕانه‌وه‌ی ووڵاتی خۆمان و جاروبارێش گله‌یمان له به‌ختی خۆمان ده‌کرد.
له‌م گفت‌و گۆ ئاڵ‌و گۆڕ کردنی بیر‌و باوه‌ڕو ووشه‌دا بووین...
له ناکاو به هێمنی له درگایی ژوره‌که‌ی من دراو منیش هاوارم کرد فه‌رموو
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رگایی ژوره‌که‌م دانه‌خستبوو به‌ڵام جارێکی تر هه‌ر
له‌درگاکه درایه‌وه من که به‌روڕوو ده‌رگاکه چووم سێ ئافره‌تئ ئه‌و
ووڵاته له‌گه‌ڵ پیاوێك له‌به‌ر ده‌می ده‌رگایی ژوره‌که‌ی مندا بوون
داوایان له من کرد که بێنه ژوره‌وه منیش ووتم به خۆش حاڵیه‌وه
فه‌رموون!!!!
له ڕاستیدا من زۆرم پێخۆش بووبۆ یه‌که‌م جار بوو خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته بێته لای من !
منیش که‌سێكی کۆمه‌ڵایه‌تی بووم زۆر حه‌زم به تێکه‌ك بوونی خه‌ڵکی بوو .
له دوای خۆناساندنیان به من پزیشکه‌که‌ی هاوڕێم که‌ووتنه پرسیار ل سێ
ئافره‌تئ ئه‌و ووڵاته له‌گه‌ڵ پیاوێك له‌به‌ر ده‌می ده‌رگایی ژوره‌که‌ی
مندا بوون داوایان له من کرد که بێنه ژوره‌وه منیش ووتم به خۆش
حاڵیه‌وه فه‌رموون!!!!
له ڕاستیدا من زۆرم پێخۆش بووبۆ یه‌که‌م جار بوو خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته بێته لای من !
منیش که‌سێكی کۆمه‌ڵایه‌تی بووم زۆر حه‌زم به تێکه‌ك بوونی خه‌ڵکی بوو .
له دوای خۆناساندنیان به من پزیشکه‌که‌ی هاوڕێم که‌ووتنه پرسیار لێمان که خه‌ڵکی کام ووڵاتن هه‌ندێ ووته‌و باس
له‌پاشاندا پیاوه‌که ڕووی کرده من و پێی ووتم ڕۆژی شه‌مه کاتژمێر پێنج
ئێواره بانگێشتت بۆ کڵێسا‌ی (ئه‌نطۆنیۆ) له وێ سه‌یری فیلمك ده‌که‌ن و
پاشان هه‌ندێ کێك و چا به‌یه‌که‌وه ده‌خۆین؟
منیش ڕووم کرده پزیشکه‌که‌ی هاوڕێم وتم ده‌ڵی چی ؟
خۆ ئێمه بێ کارین با بڕۆین کارمان چیه کات به سه‌ر ده‌بین و هه‌ندێ کێك ده‌خۆین ده‌ڵی چی؟
ئه‌و ووتی باشه بێ کارین با بڕۆین من پێم خۆش ده‌بێت .
که ئێمه ره‌زامه‌ندی خۆمانمان نیشاندا ئیتر ئه‌وانیش ڕۆیشتن
من پزیشکه‌که‌ی هاوڕێم هاتینه ده‌ره‌وه چوینه لای په‌نابه‌ره‌کانی تر
ویستمان به‌وان بڵێین، دیار بوو ئه‌وان پێش ئێمه بانگێشت کرا بوون .
له‌ویا بۆمان ده‌ر که‌وت که ئێمه دواین که‌س بووین!
چاوه‌ڕێ بووین تا ڕۆژی دیاری کراو له له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌نابه‌ره‌کاندا هه‌موو په‌نابه‌ره‌کان خۆیان ئاماده کردبوو
هه‌ندێکیان له‌وانه خۆیان گۆڕی بوو وایان ده‌زانی بۆ ئاهه‌نگ ده‌چن.
له ئافره‌تێکی کوردم پرسی : ئه‌وه بۆ وا خۆت گۆڕیوه به‌رگی
کوردیت له به‌ردایه ؟
پێی ووتم کوره با تۆزێ هوڵپه‌ڕم خۆ دڵم شه‌قی برد.
ووتم ئێمه بۆ ئاهه‌نگ ناچین که‌س هه‌ڵناپه‌ڕێت ئه‌وه کڵێسایه‌و جێگایه‌کی ئاینیه .!
ووتی بۆ ئاخوندن؟
دیاربوو له ئاخوند ڕایکردبوو.
هه‌ر له‌و کاته‌دا په‌شیمان بوو وه ووتی من حه‌زم پێ نیه
وام زانی هه‌ڵده‌په‌ڕین؟
بۆم باس کرد که‌ئه‌مانه ئاینێکی جاوازن و له‌وانه نین که تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه .
دیار بوو به‌ته‌واوی په‌شیمان بوو وه چونکه ئه‌و خۆی بۆ هه‌ڵپه‌ڕکێ ئامده کرد بوو، به‌ڵام به داخه‌وه یاوته‌که‌ی نه‌هاته دی.
له دوای چاوه‌روانیمان له ناو پاسێکی شین که له به‌رده‌م
باڵه‌خانه‌که‌دا ئاماده بوو تا هه‌موو په‌نابه‌ره‌کان سه‌رکه‌وتن ناو ئه‌و
پاسه، به‌ره‌و کڵێسا‌ی(ئه‌نطۆنۆ) به‌ڕکه‌وتین.
که‌گیشتینه جیگای مه‌به‌ست له‌دوای پێشوازیه‌کی گه‌رم
پاشان فیلمی عیسای کوڕی مه‌ریه‌میان بۆ لێداین ، له‌دوای ته‌ماش کردنی
فیلمه‌که که دوو کات ژمێری خایاند،له کۆتایدا که‌مێك دانیشتین و
ده‌ستمان کرد به‌کێك چا خواردن.
له‌دوایدا که‌سێك به ناوی سیامه‌ک خه‌ڵکی ئه‌هواز ئێران بوو
ئه‌یتوانی به زمانی فارسی و عه‌ره‌بی وئینگلیزی و زمانی ئه‌و
ووڵاته باش به دووێت له پاشاندا قه‌شه‌ی کڵێساکه داوای لێ کردین چی سه‌رنج وتێبینیه‌کمان هه‌یه ده‌رباره‌ی فیلمه‌که‌ی عیسا
به ئازادی ده‌ری بڕن؟!
وه‌داوای کرد له ئاماده بووان که ببنه گاور زۆر له‌وانه به ئاسانی
ووڵامی به‌نگێشته‌که‌ی (تۆماسی)یان دایه‌وه که قه‌شه بوو له‌و
کڵێسایه‌دا 3له کورده‌کان بوون به مه‌سیحی یه‌کێک له‌وانه خه‌ڵکی
سلێمانی بوو ناسرا بوو به جه‌زای زه‌ڕه‌نگه‌ر له‌گه‌ڵ جه‌ند که‌سێکی تر
که نه‌م ده‌زانی خه‌ڵکی کام ووڵاتن به‌هه‌رحاڵ زۆرم به‌لاوه سه‌یر بوو
نه‌م زانی بوو که گۆرینی بیروباوه‌ڕ هه‌روا ئاسانه. من زۆر په‌یوه‌ند
نه‌بووم به ئایینه‌وه به‌ڵکو که‌سێکیساده بووم ته‌نها به ناو موسڵمان
بووم هیچ به‌ندایه‌تیه‌کم نه‌بوو بۆ په‌روه‌ردگار به‌ڵام بڕوام هه‌بوو که
هه‌موو ئایینه‌کان له لایه‌ن که‌سێکه‌وه نێراوه‌و به‌یه‌ك چاو سه‌یری
هه‌موو پێغه‌مبه‌رانم ده‌کرد به‌ڵام محمد (دروودی خوای لێبێت) له هه‌موو
پێغه‌مبه‌ران خۆشه‌ویست تر بوو به‌لامه‌وه.ته‌نها ئه‌وه‌نده شاره‌زا بووم
و به‌س هه‌روا به‌ئاسانی
نه‌ده‌کرا واز له دینی دایك و باوك و که‌س و کارم ببێنم هۆی سه‌ره‌کی من
له ناو ئه‌وانه‌وه هاتوم بۆ ئه‌وه‌نده خۆش باوه‌ڕ بم هه‌ر که‌س ووتی
فکری خۆتم به‌رێ منیش بڵێم به‌سه‌ر چاو ئه‌و کاره زۆر گران بوو
به‌لامه‌وه وه پاشان بۆ ده‌بێت هه‌میشه ئه‌وان ڕاست بن ئێمه‌ش هه‌ڵه من
وه‌ك موسڵمانێکی ساده به‌و بانگ هێشته ڕازی نه‌بووم ته‌نها سوپاسم کردن
که هه‌ندێ زانیاری فێر بووم به‌لام زۆرم پێ ناخۆش بوو که ئه‌و
موسڵمانانه بوون به مه‌سیحی وه زۆر ئاسته‌م بوو به‌لامه‌وه به‌ڵام چار
نه‌بوو مرۆڤ ئازاده وه ئه‌شم زانی که ئه‌و جه‌زای زه‌ڕه‌نگه‌ره که‌سێکی
سوکه کورێکی ڕانییه‌یم له‌گه‌ڵدا بوو ناوی کاك محمد بوو پێی ووتم له‌ماڵی
شێخ عوسمانی بیاره له ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌م جه‌زایه به‌یانیان بۆ نوێژی
به‌یانی خه‌لکی ئاگادار ده‌کرده‌وه که گه‌یشته یۆنان هه‌ر له‌و جێگایه‌ش
ماستاو و جه‌وره‌ی بۆ قاچاخچیه‌کان ده‌کرد که کاک محمد ئه‌وه‌ی بۆ باس
کردم ئیتر زۆر به‌لامه‌وه گرنگ نه‌بوو دیار بوو که‌سیکی بوده‌ڵه و سوك و
که‌م که‌سایه‌تی بوو من له‌گه‌ڵ کاك محمد له‌ده‌ره‌وه‌ی کلێساکه
وه‌ستابووین گفتوگۆمان ده‌کرد تۆماس له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن 26ساڵ که
ناوی یه‌نیکا بوو له‌گه‌ل ئاغای ئێرانی سیامه‌ك هاتنه لای من و کاك محمد
دوای سڵاو پێیان وتین بۆ نابن به مه‌سیحی من بێده‌نگ بووم به‌ڵام کاك محمد
ووتی ئاوه شتێکه پێویسته بیری لێبکه‌ینه‌وه وه منیش به
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه ووتم ئه‌ی ئێوه بۆ نابن به ئیسلام. ده‌ستیان کرد
به پێکه‌نین تۆماس ده‌ستی خسته سه‌ر شانی من پێی ووتم به ناوی باوکی
ئاسمان قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌که‌م من وا هه‌ست ده‌که‌م تۆ که‌سێکی زۆر باشیت
خوا ده‌یه‌وێت پاکت بکاته‌وه ئێستا ئه‌وانم له ژووره‌وه به ئاو پاك
کرده‌وه واته مه‌سحم کردن پێم خۆش که تۆش له‌و که‌سانه بیت که عیسا
خۆی له‌خاچ دا له‌به‌ر تاوانه‌کانمان داوات لێ ده‌که‌م با دڵ و ده‌رونت پاك
بێته‌وه خۆت بکه به‌ناو ده‌ریای ئیماندا له ناو مه‌سیحیه‌تدا. زۆر
شه‌رم گرتمی له‌وه‌ی که زۆر به ئه‌ده‌به‌وه وسوکانی دا به گوێم‌دا و
نه‌یهێشت که من هیچ وه‌ڵامێك بده‌مه‌وه پاشان به‌وه وازیان نه‌هێنا
به‌ده‌م قسه کردنه‌وه منی برده‌وه ناو کلیساکه وه بردمیه به‌رده‌م
تابلۆیه‌کی به‌ناو مه‌ریه‌م که به خه‌یاڵ دروست کرابوو باسی مه‌ریه‌م و
عیسا و باوکی بۆ ده‌کردم که هه‌رسێکیان خوایان پێك هێناوه. له‌و کاته‌دا
منیش داوای کاتم لێ کردن
ووتم من هیچ زانیاری یه‌کم نیه له باره‌ی ئاینی مه‌سیحیه‌وه
پێوستم به سه‌ر چاوه هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له ئاینه‌که‌تان.
له هه‌مان کات دا ویستم له و په‌نجه‌ره‌و خۆم ده‌رباز بکه‌م
وه سه‌رنجی ڕابکێشم بۆ لای خۆم ووتم ئه‌گر ده‌کرێت هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی
مه‌سیحیم بۆ په‌یدا بکه تا بتوانم سه‌رنجی خۆم هه‌بێت و وه کوێرانه دوای
نه‌که‌وم ئه‌گه‌ر هه‌ر بیر‌و باوڕێك هه‌ڵبژێرم له هه‌مان کاتدا کاری بۆ
ده‌که‌م .
دیاربوو ووته‌کانی من سه‌رنجی ڕاکێشا‌و، ووتی تۆ فیلمی ژیانی عیسات بینی ئه‌وه به‌س نیه .
دیاربوو پێ وابوو منیش وه‌ك په‌نابه‌ره‌کانی تر هه‌ر وا به ئاسانی بیر‌و
باوه‌ڕی خۆم ده‌خه‌مه ده‌ستی ئه‌و بۆیه من هه‌ر سۆر بووم له سه‌ر
پێشنیاره‌که‌ی خۆم که کاتم پێویسته.
توماس ووتی باشه من هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ت بۆ پیدا بکه‌م به زمانی عه‌ره‌بی یان کوردی .
من زۆر سوپاسم کرد و هاتمه ده‌ره‌وه به‌ڵام هه‌ر خۆ ده‌رباز کردن بو له تۆماس!
به‌په‌له خۆم گه‌یانده کاك محمد پێم ووت ئه‌مانه ده‌ڵی بنێشته تاڵن له که‌س نابنه‌وه چیت لێ به سه‌رهات بۆم باس بکه؟
بۆی باس کردم به‌همان شێوه خۆم ده‌رباز کرد‌و داوای کاتم لێکردن له
پرسیار‌و داوه‌کانیان داوام لێکردن که کاتێکی تر فیلمه‌که عیسا ببینمه‌وه
بۆ ئه‌وی باشتر تێبگه‌م له‌و ئاینه
رازی بوون به داواکه‌م .
به هه‌ر جۆرێک بوو گه ڕاینه‌وه بۆ باڵه‌خانه‌که‌ی که لێی ده‌ژیان.
جه‌زای زه‌رنگه‌ر له ناو پاسه‌که‌دا له‌لای منه‌وه دانیشت بوو
ووتم ئه‌وه بۆ بوویت به گاور؟
جه‌زا ووتی ئاخر بۆ ئقمه‌که‌م باشه!
زۆر پرسیاری ترم لێ نه‌کرد زۆر گرنگ نه‌بوو بولامه‌وه.
له‌دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك هه‌ر له هه‌مان کات دا هاتنه‌وه لای من هه‌ندێ په‌رتوك و ئنجیلێکیان به زمانی عه‌ره‌بی بۆ هێنابووم
پیان ووتم له دوای خوێنده‌وه‌ی تکایه سه‌رنج و یێبینی خۆت مان پێ بڵێ؟
ووتم به گوێره‌ی توانای خۆم به سه‌ر چاو ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه
به‌ڵام ئه‌و ئێواره یه‌نیکا له‌گه‌ڵ تۆماس لێ من مانه‌وه زۆر پرسیاری
تایبه‌ت به خۆمیان کرد ، له ڕاستیدا منیش ترس گرتمی گومانی ئه‌وم بوو که
ئه‌مانه پۆلیسی نهێنی بن منیش زۆر پاشه‌ڵم پیس بوو، په‌نجه موری زۆربه‌ی
زۆری ووڵاته‌کانی ئه‌ورپام هه‌بوو.
له‌هامان کات دا له‌وه‌ده‌ترسام که پێم بزانن بم گه‌ڕێنه‌وه
هه‌ر چۆن بوو کات ڕابوورد له‌ڕاستیدا من توانای خوێنده‌وه‌ی په‌رتوکه‌کان
وئینجیله‌که‌م نه‌بوو، من زۆر گرنگ نه‌بوو به‌لامه‌وه چونکه من به‌دوای
وه‌رگیران و به‌ده‌ست هێنانی هه‌ندێ پاره بووم بۆ ئه‌وی بینێرمه‌وه بۆ
که‌س و کار و وه بتوانم ژیانێك بۆ خۆم دابین بکه‌م، له دوای دوو ساڵ
ده‌ربه‌ده‌ری خاوه‌نی هیچ نه‌بووم هه‌میشه وه‌ك قه‌ره‌ج ئه‌م ووڵات و ئه
ووڵاتم ده‌کرد ژیانی من ته‌نها گه‌ڕان بوو به داوای دروست کردنی ژیانێك بۆ
خۆم و که‌س وکارم له به‌ر ئه‌وه‌ی له ووڵاتی خۆمان زۆر هه‌ژار و که‌م
ده‌ستیم به خۆمه‌وه بینی بوو
وه به‌هه‌مان شێوه خێزانه‌که‌مان هه‌میشه بیرم له ئه‌وه بوو چۆن
بتوانم ئه‌رکه‌کانی سه‌ر شانی باوکم که‌م بکه‌مه‌وه تا خوشک‌و براکانم به
ئاسانی و ژیانێکی خۆشی ساده بژین.
ئێواره‌یه‌کی هاوین بوو زۆر بێزار بووم ته‌نهاییم کردوه هاوڕێم پێم ووت با
بیکه‌وه پیاسه‌یه‌ك بکه‌ین به یادی جارانی شاره‌که‌م، له سه‌نته‌ری
ئه‌وشاره که تێیدا نیشته‌جی بووم ده‌سورامه‌وه له سه‌ر کورسیه‌ك ئه‌و
بازاڕه ئارامم گرت .
له ناو ئۆتۆمۆبیلێکدا ئافره‌تێك بانگی کردم شوان که نزیک بوومه‌وه ئه‌نیکا بوو .
پرسی پێت خۆشه پیاسه‌یه‌ک بکه‌ین ؟
ووتم ناببوره چاوه‌ڕوانی هاوڕیه‌کم لێرا یه‌کتری ببینین.
له ڕاستیدا بێزار بووم له تۆماس ویه‌نیکاو کڵێسا هه‌ر ئاره‌زومه‌ند بووم به‌وه‌ی وازم لێبێنن،به‌جێی هێشتم.
هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆم دا که‌وتومه گفت‌و گۆ،گه‌نجێك هاته‌لام و
به‌زمانی ئنگلیزی پرسی ....
یه‌و جێگایه‌ی که په‌نابه‌ره‌کانی لێ نیشته‌جێن له‌کێویه؟
من له‌م شاره‌دا تازه‌م ێستا من گه‌یشتوم ئه‌گه‌ر ده‌کرێت یارمه‌تیم بده.
منیش لێم پرسی خاڵکی کام ووڵاتی ؟
ووتی (تونس).
به عه‌ره‌بی که‌وتمه ووتوێژ له‌گه‌ڵیدا پێم وو که‌منیش هه‌ر له‌وێ ده‌ژیم
،دیاربوو زۆر خۆشحاڵ بوو که که‌سێکی ناسیوه به‌زمانی خۆی ئاخافتن بکات
یارمه‌تیمدا هه‌ندێ له‌کۆڵ ناره‌که‌یم بۆ هه‌ڵگرت و به‌ره‌و جێگای مه‌به‌ست
که‌وتینه ڕێ،هه‌ر له‌وێ له‌گه‌ڵ پرسگه‌که‌دا که‌وته وتوێژو وه ژورێکیان
بۆ ده‌ست نیشان کرد.
به‌ڵام من هه‌ر له‌گه‌ڵیدا بووم تا که‌لو په‌له‌که‌یم له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرت
وه داوام لێکرد له پاش حه‌سانه‌وه‌ت وه‌ره لای من تا خواردن ئاماده
ده‌که‌م به‌یه‌که‌وه نانێك بخۆین ئه‌ونده‌ی تر خۆش حاڵ بوو، گه‌ڕامه‌وه
ده‌ستم کرد به خواردن ئاماده‌کردن له داوای چه‌ند کاتژمێرێك چوومه‌وه
بۆلایی و بانگێشتم کرد وه زۆربه‌ی په‌نابه‌ره‌کانم ئاگادار کرده‌وه بۆ
یه‌وی که‌مێك له ئازاری نامۆیی ئه‌و گه‌نجه که‌م بکینه‌وه وه ئه‌وانیش
به‌خێر هاتنێکی گه‌رمیان لێ کرد .
ئه‌ویش خۆی ناساند که ناوی( عیماده) خه‌ڵکی ووڵاتی تونسه تا درنگانیک
به‌یه‌که‌وه بووین هه‌ر خه‌ریکی گفتوگۆ ئاڵ‌و گۆر کردنی بیر‌و ڕا بووین
به‌ڵام عیماد کوڕێکی زۆر وتوێژ شیرین بوو وه‌خاوه‌نی زانیاریه‌کی باش بوو.
له‌سه‌ر مێزی چه‌رپاکه‌م ئینجیله‌که‌ی بینی ووتی تۆ مه‌سیحیت؟
ووتم نه‌خێر من موسڵمانم.
ووتی سوپاس بو خوا!!
زۆر به‌لامه‌وه سه‌یر بوو که وای ووت پرسیم بۆ ئاینی گاور خراپه؟
ووتی نه‌خیر به‌ڵکۆ ئاینێکه ده‌بێت بڕوامان پێی هه‌بێت له‌لایان
خوداوه هاتووه که بۆ پێغمبه‌ر(عیسا) سڵاوی خوای گه‌وره‌ی... لێبێت
بانگه‌وازی بۆ کردوه به‌ڵام ئێستا ئه‌و ئاینه ده‌ست کاری کراوه گۆڕاوه
ئاره‌زو ویستی پیاوانی کڵێسا‌ی تیادا تێکڵاو بووه.
منیش باسکه‌م بۆ کرد که چۆن ئه‌م ئینجیله‌م ده‌ست که‌وتوه تا
بیخوێنمه‌وه وه ئه‌و کۆمه‌ڵه‌که لیره خاوه‌نی به‌ڕێوه بردنی کڵێسا‌ی
ئه‌م شاره‌ن چاوه‌ڕوانی به گاور بوونی من بۆیه ئه‌م
په‌رتوکانه‌یان بۆ هێناوم،به‌ڵام به‌خوا من له خۆمه‌وه نابم به گاور کارێکی وا ئاسان نیه.
ئه‌وته‌ی بیرم بێت باوباپیرانمان هه‌ر موسڵمان بوون ئێستا من له خۆمه‌وه
ئاینه‌که‌م بگۆرم بۆ بێ ئه‌وی هیچ زانیاریه‌کی ته‌وام هه‌بێت من وای
ده‌بینم عیماد تۆ ده‌ڵی چی؟
عیماد ده‌ستی خسته سه‌ر شانم و ووتی....
تۆ نه‌وی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیت خوای لێرازیبێت ئه‌و داکۆکی کردوه له‌خاکی
مۆسڵمانان و له عه‌ره‌ب به تایبه‌تی که‌بیان پارێزێت له گاور بوون وه
خاکی موسلمانی له ژیر ده‌ستی گاوره‌کان سه‌نده‌وه تۆ یه‌گه‌ر پابیره
گه‌وره‌ت خزمه‌تی ئیسلامی به‌وشێوه‌یه کرد بێت ده‌بێت تۆش هه‌ر وا بیر
بکیته‌وه نابێت ڕێگاکه‌ی فه‌رامۆش بکه‌یت.
منیش سه‌رێکم بۆ باده‌و ووشه‌یه‌کی دووباره کراوه‌م بیستبوو که گوایه
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی هیچی بۆ کورد نه‌کردوه زۆر گرنگ نیه به‌لامه‌وه.
زۆری پێ ناخۆش بوو که ئه‌و ووته‌یه‌م پێ ووت !
ووتی ڕاسته سه‌لاحه‌دین کورد بوو به‌ڵام ئه‌و نه بۆ عه‌ره‌ب
کاری کردوه نه‌بۆ فارس و نه بۆ کورد به‌ڵکۆ سه‌رکرده‌یه‌کی
ئیسلام کورد بووه جڵه‌وی موسڵمانله ژێر ده‌ستی ئه‌ودا بووه
هه‌موو موسڵمانان و عه‌ره‌ب وعه‌جه‌م ومه‌سیحی له ژێر ڕکێفی ئه‌ودا بوو با من پرسیاره‌که‌ت بۆ ڕاست بکه‌مه‌وه...
سه‌لاحه‌دین موسڵمانێکی کورد بوو ئه‌و ده‌سڵاتی ته‌واوی به سه‌ر هه‌موو
ووڵاتانی عه‌ره‌ب موسڵمانان به گشتی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دا بوو واتا
کورد حوکمی کردوه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ی بیر ده‌که‌یته‌وه هه‌ر چه‌ند ئه‌و
وه‌ك موسڵمانێک کاری کردوه .
به‌ڵام خاچ په‌رسته‌کان ده‌یانه‌وێت له به‌ر چاوی ئێوه‌ی کورد له شان و
شه‌وکه‌تی ئه‌و که‌م بکه‌نه‌وه تا ئێوه‌ی کورد شانازی به‌و که‌ڵه
سه‌رکرده‌وه نه‌که‌ن و که کورد خاوه‌نی سه‌رکرده‌یه‌کی وا قاره‌مانه
وبه‌ئه‌مه‌کی موسڵمانانه،ئه‌وه گاور و به باوڕه‌کانه ده‌یانه‌ویت له
ناو ئێوه‌ی کورده سه‌رکرده‌ی وا قاره‌مان دروست نه‌بیته‌وه له ڕاستیدا
ئه‌و شکسته‌ی به ده‌ستی سه‌لاحه‌دین بینیویانه هه‌رگیز له‌بیریان
ناچێته‌وه ئێستاله هه‌موو مێژوه‌کانی خۆیاندا باسی ده‌که‌ن پێو‌ه‌ی
ده‌ناڵێنن، خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕی نێوان فه‌رنساو فه‌ڵه‌ستین بوایه یان شه‌ری
نێوان سوریاه ئیتالیا بوایه یان کوردستان و یۆنان بوایه دڵنیابه که
سه‌لاحه‌دین ئه‌و کات بو نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی ده‌جه‌نگاو به ناوی کورد ئاڵای
به‌رز ده‌کرده‌وه به‌ڵام عه‌ره‌ب، تورك،فارس،کورد هه‌موو موسڵمان
بوون،وه کوردێکی موسڵمان سه‌رپه‌رشتی ده‌کردن
ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌ته‌وه هیچ بایه‌خێکی نه‌بووه له ژێر ناوی ئومه‌تی
ئیسلامی کاریان ده‌کرد ئه‌وان به ناوی خاچ په‌رسته‌کان له‌گه‌ڵمان
ده‌جه‌نگان خۆ زۆربه‌ی خاچ په‌رسته‌کانیش خه‌ڵکی ووڵاتی جیاواز بوون بریتی
بوون له فه‌رنسا وئیتالیا و...هتد له ژێر ناوی خاچ په‌رسته‌کان
ده‌جه‌نگان تا سه‌لاحه‌دین تێك و پێکی شکاندن.
له دوای بیرکردنه‌وه‌و ئه ووشانه‌ی عیماد که بۆی ڕوونکردمه‌وه زۆر دڵم خۆش بوو هه‌ستم کرد که‌من کورد
که‌م نیم و خاوه‌نی سه‌رکرده‌یه‌کی به ئه‌مه‌ك و قاره‌مانم وه خۆشه‌وستی
له دڵمدا زیاتر چه‌سپی له ڕاستیدا ووته‌کانی عیماد هه‌موو ئه‌قلانی بوو .
ئینجا تێگه‌یشتم دابه‌ش کردنی ووڵاتی من هه‌ر وا بێ هۆ نه‌بووه دیاره نایه‌نه‌وێت سه‌لاحه‌دینێکی تر دروست بیته‌وه
بۆیه هه‌ر ژێر ده‌سته‌ین.
له پاشاندا عیماد درێژه‌ی دا به گفتوگۆ که وبه‌رده‌وام باسی چاکه‌و پیاوه‌تی کورد و باسی ئه‌بوبه‌کری باقه‌لانی بۆ کردم که
له ڕاستیدا بۆ یه‌که‌م جار بوو باسی ئه مرۆڤه بیستبوو که کورد بووه
له سه‌رده‌می خۆیدا نۆینه‌ری جیهانی ئیسلامی بووه‌بۆ گفتوگۆله‌گه‌ڵ گاور
جوله‌که‌کاندا باسی لێهاتوی و زیره‌کی ئوی بۆ کردم که چۆن له ئاستی ئه
پیاوه‌دا چۆن ده‌م بستراو بوون نه‌یان توانیوه ئاخافتن بکه‌ن.
ئه‌وه‌نده‌ی تر شانزیم به خۆمه‌وه ده‌کرد، هه‌ڵسام بۆ ئه‌وی ئینجیله‌که فریده‌م .
ووتی ئه‌وه گوناهه کارێکی باش نیه موسڵمان کاری وا ناکات بیده‌وه خاوه‌نه‌که‌ی .
زۆر سه‌رسام بووم له گفتوگۆ شێوه‌ی دوانه‌که‌ی زۆرم خۆش
ده‌ویست،دیار بوو که‌سێکی به توانا بوو له ڕووی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
پاشان ئه‌و شه‌وه‌مان به ووتوێژ برده‌سه‌ر گه‌ڕاوه بۆ ژوره‌که‌ی خۆی هه‌ر
له‌و ده‌مه‌وه په‌یوه‌ندی و هاوڕیه‌تیمان زۆر خۆش بوو که‌سێکی زۆر
یارمه‌تی ده‌ر بوو.
هه‌میشه عیماد ئه‌وی بیری من ده‌خسته‌وه که چۆن یه‌که‌م جار یارمه‌تیم داوه به گه‌رمی پێشوازیم لێکردوه .
دیاره هه‌ر له‌و کاته‌وه سه‌رنجی من دا بوو ڕه‌وشتی من به دڵ بوو.
به هه‌ر جۆرێك بوو زه‌مه‌ن چرکه‌کانی وخوله‌ك و کاتژمێر ه شه‌و ڕۆژ و
هه‌فته‌و مانگ و ساڵ هه‌موو پێشبڕکێیان له‌گه‌ڵ ده‌کردین ئێمه‌یش له‌و
نێوه‌نده به جێ مابووین .
به‌یانیکیان من زوو هه‌ڵسام خه‌و له‌چاو زرا بوو چووم بۆ لای عیماد به
ئاگام هێنایه‌وه ووتم هه‌سته با به‌یه‌که‌وه به‌ر چای به‌یانی بکینه‌وه
که هه‌ڵسا من چای م ئاماده کرد له ژوره‌که‌ی ئه‌و به‌لام به
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه به منی ووت ئه‌ی نه‌ت زانیوه مانگی ڕه‌مه‌زانه
ئه‌مڕۆ یه‌که‌م ڕۆژی ره‌مه‌زانه به‌ڵام تۆ چاکه‌ت
بخۆ زۆرم پێ‌ناخۆش بوو زۆر شه‌رم گرتمی هه‌ر چۆن بوو گه‌ڕامه‌وه ماڵ ئاویم
لێ کرد له ژووره‌که‌ی خۆم ده‌ستم کرد به گریان نه‌م ده‌زانی بۆ چی
ده‌گریم به‌ڵام بیری ئێوارانی ڕه‌مه‌زانی نیشتیمان و ده‌ست وپه‌نجه‌ی دایکم
و له‌کاتی تێکردنی نانی به‌ر بانگ و سه‌دای بانگی مزگه‌وته‌کانی شار و
ده‌سته ماندووه‌کانی باوکم به‌رو ئاسمان که نزای خیری ده‌کرد بۆ من براو
خوشکه‌کانم زۆر بێزاری ڕووی تێ‌کردم گریان وازی لێ نه ده‌هێنام به‌ڵام
په‌یمانم دا له گه‌ڵ خۆم و خوای خۆمدا که منیش به‌ڕۆژو بم به‌ڵکو خوای
گه‌وره به‌زه‌ی پیامدا بێته‌وه له تاوانه‌کانم خۆش بێت .
به‌ڵام گریان ماندووی کردم و هه‌ر له جێگاکه‌ی خۆمدا خه‌وم لێکه‌وت له پاشاندا له ده‌رگای ژوره‌که‌م دراو هه‌ڵسام عیماد
هات بۆ لام ووتی وه‌ره لای من بابه‌یه‌که‌وه به‌ر بانگ بکه‌ینه‌وه من خواردنم ئاماده کردوه پێم خۆشه بێیت بۆ لای من ؟
ووتم تۆ به زمانی به‌ڕۆژوه‌وه خواردن بۆ من ئاماده ده‌که‌یت به راستی من شه‌رم ده‌که‌م .
به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه به‌من ی ووت ئاساییه ئه‌وه که‌ی کێشه‌یه تۆ
نه‌ت زانیوه به‌یانی تۆ به‌رۆژو ده‌بیت و خواردن بۆ من ئاماده ده‌که‌یت
ئه‌و کاته من تۆ یه‌کسان ده‌بینه‌وه .
بۆم باس کرد که نام زانیوه سویندم خواردوه که به‌ڕۆژو ده‌بم زۆریش گریاوم وه من زۆرم پێخۆش ده‌بوو که به ڕۆژ و بم
ووتی بروات پێ ده‌که‌م .
چوینه لای عیماد ده‌ستمان کرد به نان خواردن و له پاشان ووتی ڕه‌مه‌زان
تامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه به مه‌رجێك به‌ندایه‌تی له‌گه‌ڵ دابێت باسی
پاداشتی نوێژ ته‌راوێح و شه‌و نوێژی بۆ کردم باسی گه‌وره‌ی قورئانیش بۆ
کردم که له‌مانگه‌دا چه‌نده پاداشتی زۆره وه لادوای دا باسی گیرا بوونی
نزای بۆ کردم له‌م مانگه‌دا منیش زۆر به جوانی ده‌ستم کرد به
به‌ندایه‌تی به‌یه‌که‌وه به ڕۆژو بوین هه‌میشه نزام ده‌کرد به‌ڵکو خوای
گه‌وره به میهره‌بانی خۆی به‌زه‌یی به‌مندا بێته‌وه به‌ڵکو له‌م ووڵاته
وه‌ربگیرێم له دوای ره‌مه‌زان ته‌واو بوو من هه‌ر به‌رده‌وام بووم له
نوێژ کردن و زۆر جار له داخی جه‌زای زه‌رنگه‌ر زۆر باسی ئاینی ئیسلام
ده‌کرد .
نیوه‌ڕۆیه‌ک له خولی زمانه‌وانی گه‌ڕامه‌وه عیماد به خیرای به‌رو ڕووی
من هات وام زانی توشی شه‌ڕ بووه له‌گه‌ڵ جه‌زای زه‌رنگه‌ر چونکه جه‌زا زۆر
ڕقی له من و عیماد بوو .
پرسیم خێره چی بووه؟
ووتی مژده‌م به‌رێ پۆستێکت له به‌شی په‌نابه‌روناوه بۆت هاتوه منیش خۆم
پێنه‌گیراوه کردومه‌ته‌وه سوپاس بۆ خوا له‌م ووڵاته وه‌رگیراویت مژده‌م
به‌رێ.
له خۆشی‌دا هاوارم کرد دام قیڕاند، ووتی سوجده‌ی سۆپاس گوزاری به‌ره بۆ خوای تاک ته‌نها
ووتم نایزانم فێری کردم له سه‌ر ئه‌و شه‌کره به‌فره‌ی ووڵاتی سارد سه‌رمایه سوجده‌ی شوکرم برد بۆ خوای پاک بێ گه‌رد
به کامه‌رانیه‌وه گه‌ڕاینه‌وه له پاشاندا له دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك
نامه‌یه‌ك بۆ جه‌زای زه‌رنگه‌ر هات له به‌شی په‌نابه‌رانه‌وه به
داخه‌وه وه‌رناگیرا بوو زۆر ناره‌حه‌ت بوو من له ڕاستیدا پێم ناخۆش بوو
به‌ڵام له‌لایه‌لی تره‌وه ئاسایی بوو به‌لامه‌وه له بیرمه کاتی خۆی پێی
ووتم بۆیه ده‌بم به مه‌سیحی بۆ ئقامه‌که‌م باشه.
به‌ڵام دڵم نه‌هات له‌وکاته‌دا پێی بڵێمبلێم کاك جه‌زا ئقمه‌که‌ت جوانه،به‌ڵام ووتم باکێشه دروست به‌بێت وازم لێهنا.
من زۆر دڵ خۆش بوو به دوای کاردا وێڵ بووم ویستم ئه‌و جێگایه به جێبێلم
به‌ره‌و شارێکی گه‌وره بگێزمه‌وه هه‌ر له په‌یوه‌ندی کردندا بووم له
گه‌ڵ هاوڕێکانمدا .
ئیواریه‌ك له‌گه‌ڵ عیماد کاك محمد له ناو بازاردا ده‌سوراینه‌وه
دیسانه‌وه تۆماسی قشه‌ی کڵێساکمان بینی و هات بۆ لامان سڵاوی لێ‌کردین
به‌گه‌رمی هه‌واڵی من و کاك محمد پرسی
له‌دوای باسێکی زۆر پیرۆزبای له من کاك محمد کرد که ووارگیراوین له‌م ووڵاته و تۆماس ووتی شوانه ئنجیله‌که‌ت خوێنده‌وه ؟
منیش ووتم کاتم زۆر نه‌بووه به‌ڵام چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کم لێخوێندۆته‌وه .
ووتی سه‌رنج بۆچونت چیه ؟
له‌ڕاستیدا سه‌رنج و تێبینم زۆره تۆماس به‌ڵام لێره نابێت کێشه‌یه‌کی تر
دێته پێش ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌ناتوانم ئه‌وه‌ی له دڵم دایه ده‌ری بڕم
خۆت ده‌زانی من زمانه‌که‌م زۆر باش نیه پێویستمان به سیماک ده‌بیت.
تۆماس ووتی باشه که‌ی پێتان خۆش بوو وه‌رن به‌لام کاتیک دابنێن .
منیش پێم ووت خۆم ووڵامت ده‌ده‌مه‌وه ماڵ ئاوایمان له‌یه‌کتر کرد ڕووم
کرده عیماد و پێم ووت که من نه‌وی سه‌لاحه‌دینم پیان ده‌ڵێم
که‌ئاینه‌که‌یان ده‌ست کاری کراوه،به‌ڵام دیار بوو عیماد زۆری پێ ناخۆش
بوو حه‌زی به‌و دانیشتنه نه‌بوو به‌ڵام من داوام لێکرد که له‌گه‌ڵماندا
بێت له دوای ئه‌وه‌ی که زۆرم لێ کرد ڕازی بوو به‌ڵام ووتی به مه‌رجێك تۆ
نابێت ئاخفتن بکه‌یت ته‌نها من گفتوگۆ ده‌که‌م .منێش له به‌ر ئه‌وه‌ی
عیمادم باش ده‌ناسی ده‌مزانی من خۆشی ده‌وێت به دوای چاکه‌ی مندا
ده‌گه‌ڕێت ڕازی بووم به‌ڵام زۆرم به‌لاوه سه‌یر بوو ووتم بۆ عیماد گیان؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ شاره‌زا نیت له ئاینی ئیسلام سه‌رتاته هه‌ست و سۆزت
ناسکه له‌وانه‌یه زوو هه‌ڵبچیت یان به ووشه‌یه‌کی ئه‌وان بیرت بگۆڕێت
یان زۆر جار به هۆی فردانی ووشه مرۆڤ له ئیسلام ده‌رده‌چێت !
له‌وانه‌یه ئه‌و که‌سێکی به توانا بێت له کاتی ئاخفتندا بیر‌و هزری تۆ بشێوێنێت.
له ڕاستیدا ووته‌کانی عیمادم به باش زانی که من ته‌نها گوێگر بم به‌ڵێنم دا که تانها دانیشم به هیچ جۆرێک یاخافتن نه‌که‌م .
چوین بۆ کتێبخانه ئه‌و شاره له پرسگه‌که‌ی هه‌ندێك په‌رتوکی نوسی تا بۆی
ده‌سته به‌ر بکه‌ن یه‌کێک له‌وانه بیرم دێت په‌رتوکێکی احمد دیداد بوو،
وه پرسیاری له من کرد ئه‌مانه له سه‌ر چ بیر‌و باوه‌ڕیکن واتا
ئۆرتۆدۆکس،کاتۆلیك،پرۆتستانت
به هه‌ر حاڵ من نه‌م ده‌زانی به‌ڵام ئه‌و زانیاریه‌مان وه‌رگرت له
پاشاندا که په‌رتوکه‌کانی به ده‌ست گه‌یشت له دوای یه‌ك مانگ ئه‌وکات
ئاماده‌ی خۆی نیشاندا و ووتی من ئاماده‌م به پشتیوانی خوای گه‌وره.
من زۆرم به‌لاوه مه‌به‌ست بوو که گوێم له ووت‌وێژی عیماد تۆماس بێت بۆیه
خێرا په‌یوه‌ندیم کرد به تۆماسه وه کرد که کات دیاری بکات بۆمان،
ئه‌ویش به خۆشحاڵیه‌وه کاتی بۆ دیاری کردین و وه من ووه‌ڵامه‌که‌م داوه
به عیماد،به‌ڵام دیاربوو عیماد زۆر ده‌ترسا پێم ووت زۆر شڵه ژاو دیاریت
عیمادی برام ووتی ئه‌مه شه‌ره ده‌مه ده‌ترسم توانایی ئه‌وشه‌ره ده‌مه‌م
نه‌بێت .
پاشان بیری چه‌ند که‌سێکی وه‌ک تۆ تێك بچێت له پاشه‌ڕۆژدا من به‌ر پرسیار
بم ئه‌م ئاینه کێشه‌که‌ی له‌وه‌دایه که به‌ئاره‌زوی خۆت نا‌توانیت ووتوێژ
بکه‌یت بۆیه ده‌ترسم برا گیان ده‌ستی کرد به گریان باوه‌شی پێدا کردم و
من ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆشه‌وستی عیماد چوه ناو دڵم گه‌وره‌ی و پاکی ئه‌م دینی
ئیسلامه‌م بۆ ده‌رکه‌وت دڵ خۆشیم دایه‌وه ئه‌و ئایه‌ته‌م بیر خسته‌وه
که ده‌فه‌رموێت (وإن کنتم في ریب مما نزلنا علی عبدنا فأ توا بسور‌ة من
مثله ...........إلخ) که خوای گه‌وره به هه‌موو خه‌ڵکی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر
ئێوه له گموماندان له قورئانه‌ی که بۆ پێغمبه‌رمان ناردوه وه‌رن
سوره‌تێك وه‌ک ئه‌وه بنوسن که هه‌رگیز ناتوانن بۆ دا‌و کۆتایش هه‌ر
ناتواننوه بێگومان هه‌رگیز ناتوانن.
وه‌له‌پاشاندا بیرم خسته‌وه هیچ نوسراوێک له‌م بونه‌دا ناتوانێت ئاوا بێ
په‌رده به‌خه‌ڵکی راگه‌ینێت که ئه‌و هیچ خێچ خوارێکی تێدا نیه گه‌ر راست
ده‌که‌ن وه‌رن ووردبنه‌وه له قورئان، به‌ڵام نوسه‌رانی هه‌موو په‌رتوکێك
ده‌ڵێن جێگای ره‌خنه‌یه ته‌نها قورئان نه‌بێت تۆ به قورئان ئاخافتن بکه
که ئه‌م ووشانه‌م بۆ باس کرد باوه‌شی پیدا کردمه‌وه دووباره ووتی خوای
گه‌وره بت پارێزێت به ده‌نگه خۆشه‌که‌ی خۆی سه‌رتایی سوره‌تی که‌هفی بۆ
خوێندمه‌وه پاشان به دڵ ئارامیه‌وه به‌ره‌و کڵێساکه که‌وتینه ڕێ که
گه‌یشتینه ئه‌وێ زۆر به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنیان کردین رێزێکی زۆر باشمان
گیرا توماس ڕووی کرده من ووتی به پێکه‌نینه‌وه ووتی بزانم چی سه‌رنجی
ڕاکێشاویت ؟
ووتم من سه‌رنجه‌کانی خۆم بۆ عیماد باس کردوه ئه‌و ئینجیل و په‌رتوکه‌کانی
خوێندۆته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌کرێت تۆ سیامه‌ك و عیماد ووتوێژ بکه‌ن من جارێ من
گوێگر ده‌بم تا کۆتایی ووتوێژه‌کانتان ئه‌و کات من به گوێره‌ی توانایی
خۆم له دیرۆکه‌کانتاندا به‌شدار ده‌بم، به‌ڵام تۆماس هه‌رچی عیماد بیڵێت
یه‌وه من له‌گه‌ڵیدا هاوڕام واتا زۆر بێ په‌رده ده‌ڵێم ئه‌و نوێنه‌ری
منه هه‌رچی ئه‌و بیڵێ من پشت گیری ده‌که‌م .
که‌وام ووت عیماد زۆری پێخۆش بوو به هێمنی ووتی خوا بت پاریزێت .
من چاویکم لێدا گرت ووتم ئێمه نه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دینین ده‌ستی کرد به پێکه‌نین به‌ڵام سیامه‌ك مۆڕه‌ی لێ ده‌کردین.
له‌و کاته دا تۆماس ڕووی کرده عیماد ووتی من بانگێشتان ده‌که‌م بۆ ئه‌م
دینه‌من مژده ده‌رم بۆ ئێوه تا له‌و به‌هه‌شته‌ی که عیسا خۆی بۆ له خاچ
دا بۆ جێگایه‌ك بۆئێوه دابین بکه‌ن من خۆشحاڵ ده‌بم که ببنه گاور‌و خۆش
به‌خت بن نه‌وه‌ک سه‌ر گه‌ردان و بێ ئاین بسوڕێنه وه زۆر به‌ی زۆری
کورده‌کان و عه‌ره‌به‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی من بوون به گاورهیوا دارم ئێوه
چاو له‌وان بکه‌ن ئێمه هیچمان ناوێت له ئێوه ته‌نها ناسنامه‌ی ئاینی
خۆتان بگۆڕن .
له کاته‌دا یه‌نیکا خوی کرد به ژوره‌که‌دا له‌گه‌ڵماندا دانیشت
به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی کردین وه‌خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌هاتنمان، تۆماس هه‌ر
به‌رده‌وام بوو له ووته‌کانی دۆسیه‌کی بۆ من عیماد ده‌رهێنا و که گوایه
چه‌ن یارمه‌تی خه‌ڵکی لێقه‌وماو ده‌ده‌ن له ئفریقا و ئاسیا و ووڵاتانی
تری جیهاندا به‌ڵام عیماد هه‌ر بێ ده‌نگ بوو تۆماس ڕووی کرده من ووتی بۆ
بێ ده‌نگن؟
ووتم چاوه‌ڕێ عیماد ده‌که‌م تا بکه‌وێته گفتوگۆ سه‌یرێکی عیمادم کرد ووتم ئه‌گه‌ر ناته‌وێت ئاخفتن بکه‌یت با بڕۆینه‌وه
عیماد ووتی به سیامه‌ك ئه‌وه‌ی که من ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌توانیت وه‌ریگێڕیت بۆ زمانه‌که‌ی ئه‌وان ؟
سیامه‌ك ووتی من ماوه‌ی 28 ساڵه له‌م ووڵاته‌م توانم باشه بۆ وه‌ڕگێڕان عیماد له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ڕێکه‌وت که ئاخافتنی خۆی بکات
له دوای دا وه‌ڵامی بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌کانیان جێگایی بڕوا بوون
ئه‌قڵ بڕوای پێ‌کرد ئه‌وا من شوان هه‌ردوکمان ده‌بینه مه‌سیحی و به دڵی
ئێوه ده‌بین وه کاریشی بۆ ده‌که‌ین له پێناوی دا ، که عیماد به‌رده‌وام
بوو له ووتوێژه‌که‌ی سه‌ره‌تا سوپاس و ستایشی خوای تاك و ته‌نهای کرد خۆی
ناساند که‌مۆسڵمانێکی تونسیه هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی وه‌ک یه‌ك خۆش ده‌وێت
که پێنج پێغه‌مبه‌ریان جێگایه‌کی ته‌یبه‌تیان هه‌یه و پاشان ووتی له ناو
ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه که‌سیکیان که ناوی (محمد) ( ) کۆتایی هێناوه به
پێغه‌مبه‌رایه‌تی له دوای ئه‌و ئازیزه نێراوی تر نایه‌ت وه بڕوامان
وایه که (عیسای کوڕی مه‌ریم ) سڵاوی خوای گه‌وره‌ی لێ‌بیت به‌نده‌و نیراوی
خوای گه‌وره‌یه وه برای پێغه‌مبه‌ری ئازیز (محمد) ( )هه‌موویان کاریان
بۆ ئه‌وه کردوه که نیشانی بده‌ن به‌ندایه‌تی له خواکانه‌وه بۆ یه‌ك
خوای باڵا ده‌ست بگۆرن و ته‌نها به‌ندایه‌تی بۆ خوای کردگاری بۆن بکه‌ن،
وه زۆر به راستگۆی پێتان ده‌ڵیم ئه‌و دینه‌ی ئێوه ده‌ست کاری کراوه وه
گۆڕاوه ته‌نانه‌ت ئینجله‌که‌تان به ئاره‌زو قه‌شه‌کانتان نوسراوه زۆر
به‌ی مێژووی نوسان و لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ئه‌ویان سه‌لماندوه، وه باشترین
به‌ڵگه‌یش بۆ ئه‌م ووتانه‌ی من ئه‌وه‌یه که پێنج سه‌ده دژایه‌تی ئێوه
کراوه واتان لێهات بوو که به‌هه‌شت وجه‌هنمتان به خه‌ڵکی ده‌فرۆشت
وه فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی (ڕینان)ده‌ڵێت گه‌ر ده‌تانه‌وێت
له‌ژیانی(مه‌سیح) تێبگه‌ن هه‌رگیز لای قه‌شه‌کان و کتێبه مه‌سیحه‌کان فێر
نابن له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو درۆی گه‌وره‌یه بۆ مه‌سیح به‌ره‌و سه‌ر
لێشێواوی و تاریکیتان ده‌بات.
مێژوو نووسی به‌ناوبانگی ئینگلیزی که که‌سێکه له سه‌رچاوه باوه‌ڕ پێکراوه‌کانی ئینگلیز و ئه‌وروپا به‌گشتی ناسراوه ئه‌ویش
(ویلز) که ده‌ڵێت سه‌ر هاڵدان و گۆرینی ئاینی مه‌سیحی به ده‌ستی (شاوڵ
ترسوسی)یان (بۆڵس) که له راستیدا ئه‌م که‌سه یه‌هودی بوو ڕاسته هه‌ندێ
سه‌رچاوه‌ی یه‌هودی ئه‌و زانیاریه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام زانراوه و که
گومانی تێادا نه‌ماوه
که‌شتیوانیك بووه له (لاهوتیات ئه‌سکه‌نده‌ریه هلینی )(لاهوتیات
الاسکندریة الهلینیة) هه‌ر له قوتابخانه‌ی فه‌لسه‌فی (الهلینیة)خوێندوێتی
زۆر کاری گه‌ری فه‌لسه‌فی لێکچواندنی له‌سه‌ر بووه هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا
له ناو خه‌ڵکی دا به عیسای ناسری ناسراو بووه وه زۆر به‌ی زۆرتان باش
ده‌زانن ئه‌و نوسراوانه‌و ده‌قانه هه‌مووی له شاوڵ وه‌رگیراوه که ئێستا
ره‌نگ دانه‌وه‌ی هه‌یه له ئینجه‌له‌که‌تاندا زۆربه‌ی زۆری له بیری
ئه‌وه وه‌رگیراوه .
به هه‌ر حاڵ ئه‌و له‌لایه‌ك ئایا ده‌زانیت له دوای ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئێوه له ڕۆژ ئاوادا ناونراوه چێ ؟
ناوناراوه سه‌رده‌می له دایك بوونه‌وه واتا ئێوه خه‌ڵکیتان له ناو
ده‌برد ته‌نها به‌گ زاده وپاشاکان و قشه‌کان سود مه‌ند بوون کاتێک (عیسای
کوڕی مه‌رێم ) سه‌لامی خوای لێ‌بیت ئه‌و داکۆکی له‌مافی هه‌ژاران ده‌کرد من
چۆن بروا به ئاینیک بکه‌م که ڕۆژێک له ڕۆژان له‌دوای ده‌ستکاریه‌وه
مافی خه‌ڵکی تێدا نه پارێزراوه .
له پاشاندا ئێمه‌ی موسڵمان بروامان به خوایه‌کی تاك و ته‌نها
هه‌یه که‌چی ئێوه برواتان به سێ که‌س هه‌یه که خوایه تیان پێکهناوه
له ڕاستیدا هیچ مرۆڤێکی خاوه‌ن بیر ه تێڕامان ئه‌وی پێ قبوڵ ناکرێت و
په‌سه‌ند نیه، گریمان ئه‌گه‌ر خوا باوکی عیسا بێت وه مه‌ریم ژنی خودا بێت
که په‌نا به‌خوای مه‌زن ئه‌مه درۆیه‌و کفره که‌واته خودا پێویستی به
منداڵ هه‌یه منداڵه‌که‌یش عیسایه ئه‌م خودایه به‌که‌ڵکی خویه‌تی نایه‌ت
له به‌ر یه‌وه‌ی پێویهستی هه‌یه نابێت خودا پێوستی هه‌بێت خۆ ئه‌گه‌ر ئه
پێویست دار بێت ئه‌وه خوا نیه چونکه خودا واتا خودی خۆی هه‌موو شتێک
ده‌بخشێت وه ئه‌مه جێگای بڕوایه نه‌ك خوایه‌ك پێک هاتبێت له کۆمه‌ڵێك
به‌ش وه خوای گه‌وره له قورئاندا به ڕونی باسی ده‌کات ده‌فه‌رموێت
(سوره‌تی الاخلاص)واتا خوای گه‌وره تاك ه ته‌نهایه‌و پاك و نێ نیازه نه
منداڵی ده‌بێت وه نه ئه‌و له که‌س بووه.
وه پاشان من پرسیارێك ده‌که‌م له ئێوه به‌ڵام تکا ده‌که‌م به ڕاستی ووه‌ڵام بده‌نه‌وه ؟
ئایا ئێوه بڕواتان به پێغه‌مبه‌رایه‌تی (محمد) ((صلى الله عليه وسلم))هه‌یه؟
تۆماس گۆتی بێگمان نه‌خێر.
عیماد ووتی که‌واته مسڵمانه‌کان له ئێوه باشترن ئه‌وان بڕوایان به (عیسای کوڕی مه‌ریه‌م ) و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران هه‌یه
سڵاوی خوایان لێبێت وه هه‌ر (عیسای کوڕی مه‌ریه‌م ) بوو مژده‌ی دا به
ئێوه که پێغه‌مبه‌رێك له دوای من دێت ناوی (احمد) ئه‌توانن بڵێن نوسراوی
وا نه‌نوسراوه من گومانم نیه له‌وه‌ی که بێ ده‌نگن له ئاستی ئه‌وه‌دا
به‌ڵام زۆر جار دڵی خۆتان به‌وه خۆش ده‌که‌ن که گوایه ناوی احمد ه نه‌ك
محمد به‌ڵام(احمد ،محمود ،محمد ) هه‌رسکیان یه‌ك واتا ده‌ده‌ن
به‌ده‌سته‌وه واتا سۆپاس کراو وه ئێمه بروامان وه‌ك ئێوه هه‌یه که
عیسای کوڕی مه‌رێم دێته خواره‌وه له ئاسمان وه سه‌ر له نوێ شه‌ڕی خاچ
په‌رسته‌کان و جه‌له‌که‌کان ده‌کات وه ده‌بێته که‌سیك له شوێن که‌وتوانی
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ئه‌مه‌یش به جۆرێک له ئینجلی پیروزدا نوسراوه
به‌ڵام ده‌ڵێت خه‌ڵکی ئازاد ده‌کات منیش ده‌ڵێم کام خه‌ڵکی ئه‌گه‌ر (عیسی
کوڕی مه‌ریه‌م)له قودس بێته‌وه خواره‌وه دژایه‌تی هاوپه‌یمانانی
جوله‌که‌و مه‌سیحی و جوله‌که‌کان ده‌کات، وه ووشه‌ی قودس به‌کارهاتوه له
ئینجیل و ته‌وراتدا نه ووشه‌ی هه‌یکه‌ل وه نه ڤاتیکان وه نه کڵێسا‌ی
مه‌ریه‌می عه‌زرا له فه‌له‌ستینه به کار نه‌هاتوه ته‌نها قودس خۆتان
باش ده‌زانن که قودس مزگه‌وتی موسڵمانانه و( عیسی کوڕی مه‌ریه‌م) له‌وێ
دێته خواره‌وه و پشتگیری موسوڵمانان ده‌کات.
له‌گه‌ڵ ئێمه‌دایه نه‌ک ئێوه تۆماس! من بانگێشتان ده‌که‌م بۆ ئاینی
پیرۆزی ئیسلام که ئاینی چاکه‌و بێگه‌ردی خواوه‌نده وه ئێمه بڕوامان به
هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و په‌ڕتوکه ئاسمانیه‌کان هه‌یه وه ئه‌گه‌ر
ده‌تانه‌وێت له ئاینی مه‌سیحی تێبگه‌ن ته‌نها له ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتوه وه ته‌نها عیسی پێغه‌مبه‌رو به‌نده‌ی خوای گه‌وره‌یه. نازانم
ئێوه هه‌مووتان بێده‌نگن له‌ئاستی دانوستانه‌که‌ی من چۆن ئێستا ئێوه
شه‌ریعت له ئینجیلی سه‌رده‌می کۆنه‌وه وه‌رده‌گرن واتا ته‌ورات بۆ
جارێکیش له سه‌رچاوه‌ی پاکی ئیسلام هه‌ڵگۆزن له کاتێکدا که ئێمه
بڕوامان به عیسی هه‌یه به‌ڵام جوله‌که‌کان نه بڕوایان به ئینجیل هه‌یه
وه نه بڕوایان به( عیسی کوڕی مه‌ریه‌م)هه‌یه به‌ڵکو (عیسی کوڕی
مه‌ریه‌م) به درۆزن و دایکیشی به داوێن پیس له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن له
ڕاستیدا ئێوه (عیسی کوڕی مه‌ریه‌م)تان خۆش ناوێت وه یاری به ئاینی پاکی
مه‌سیحی کۆن ده‌که‌ن تا ئاره‌زوه‌کانی خۆتانی پێ دابمرکێننه‌وه وه
ده‌سه‌ڵاتی به ناو کڵێسا‌ی خۆتان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆتان
وه من ئیتر گفتوگۆ ناکام زیاد له پێویست دوام تاکو وه‌ڵامی پرسیاره‌کانم
نه‌ده‌نه‌وه من پرسیاری تر ناکه‌م هه‌رچه‌نده ده‌ریایه‌ك پرسیار خۆی مات
داوه له سینه‌مدا. وه عیماد سوپاسی هه‌مویانی کرد بۆ گوێ گرتنیان وه
به بێده‌نگی دانیشت منیش له دڵی خۆمدا ده‌م ووت ئێستا هه‌ڵنه‌ستی ماچێکی
بکه‌یت زۆر به‌شێوه‌یه‌کی جوان ووشه‌کانی له زاریه‌وه ده‌هاتنه
ده‌ره‌وه به ڕاستی من و ئه‌وانیشی سه‌رسام کردبوو تۆماس سه‌یرێکی من و
عیمادی کرد و ووتی به‌ڕاستی من نه‌م ده‌زانی که ئێوه خاوه‌نی زانیارین
له‌سه‌ر ئاینه‌که‌ی ئێمه‌و وه ئه‌و پرسیارانه‌ی که تۆ کردت من توانام
نییه وه‌ڵامت بده‌مه‌وه ئه‌گه‌ر پێتان خۆش بێت من دانیشتنێکی تر ساز
ده‌که‌م وه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که له سه‌روو منه‌وه‌ن وه زانیاریان
باشتره له‌سه‌ر ئینجیل و عیسی وه ئایینه‌که به‌گشتی له کاتی ئاماده
بوونی ئه‌واندا من ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه زۆر سوپاس بۆ ئاماده بوونتان
به‌خێر بێن سه‌رچاو.
عیماد ووتی هه‌رکات وویستان دانیشتن ساز بکه‌ن تکایه مانگێك پێشتر
ئاگادارمان بکه‌نه‌وه وه ئێمه هه‌میشه ئاماده‌ین. له کۆتاییدا عیماد
ووتی خوای گه‌وره هیدایه‌تمان بات بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاستی وه بۆ ناسینی خوای
تاك و ته‌نها ئامین خواتان له‌گه‌ڵ.
له دوای ده‌رچونمان له‌گه‌ڵ عیماد زۆر دڵخۆش بووین من هه‌ر به‌ده‌م
ڕێگاوه سوپاس گوزاری خوای گه‌وره بووم هه‌ر ئه‌م ووت سه‌رکه‌وتین عیماد
به‌پێکه‌نینێکه‌وه ووتی ماڵت ئاوا بێت خۆ شه‌ڕه بۆکسمان نه کردوه، ئه‌و
ووتی کوا سه‌رکه‌وتوو بوین؟
منیش ووتم ئێمه سه‌رکه‌وتوو بوین که‌س نه‌یتوانی وه‌ڵامت بداته‌وه.
عیماد ووتی سه‌رکه‌وتن بریتیه له‌وه‌ی که بمان توانیایه ئه‌وانمان
موسڵمان بکردایه ئه‌و کات دووجار سه‌رکه‌وتوو بوین جارێك له دونیا وه
جاری دووه‌م له قیامه‌تدا.
شوان کوردی برام سه‌رکه‌وتنی قیامه‌ت زۆر گرنگه به‌ده‌م قسه‌ی خۆشه‌وه گه‌ڕاینه‌وه بۆ باڵه‌خانه‌ی په‌نابه‌ره‌کان.
من و عیماد خه‌ریکی به‌ندایه‌تی خۆمان بووین ئه‌و سه‌رده‌مه مزگه‌وتێکی
خنجیلانه‌مان کرده‌وه زۆربه‌ی مرۆڤه ئیمانداره‌کان له ده‌وری ئه‌و
مزگه‌وته کۆ بوبونه‌وه.
ڕۆژێکیان زۆر سارد بوو کڕێوه‌ی به‌فر له‌گه‌ڵ بادا به‌ده‌ورمدا لوولی
ده‌خوارد منیش له بازاڕ بۆ کڕینی پێداویستیه‌کان به کۆمه‌ڵێ شتومه‌کی
زۆره‌وه که به ده‌ست هه‌ڵم گرتبوو ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ جێگای تایبه‌تی خۆم
زۆر شه‌که‌ت بووم، تۆماسم بینی ووتم ئێستا ده‌مگه‌یه‌نێته‌وه ماڵه‌وه
که‌چی ئه‌و پیاوه باشه هه‌ر سه‌یریشی نه‌کردم ئیتر له‌و کاته‌وه
تێگه‌یشتم که ئه‌وان شه‌ڕ له‌گه‌ڵ بیر‌و باوه‌ڕه‌که‌مه‌ن ده‌که‌ن، وه
بڕیارم دا که ئایینه‌که‌ی خۆم خۆش بوێت وه هه‌رگیز نکۆڵی لێنه‌که‌م وه
ده‌ست له به‌ندایه‌تی هه‌ڵنه‌گرم تا خوای گه‌وره ئایینه‌که‌ی خۆی سه‌ر
ده‌خات وه هه‌میشه موسڵمانانیشم خۆش بوێت منیش بۆ سه‌رکه‌وتنی هه‌وڵ
بده‌م. تا ساڵێکیش من و عیماد چاوه‌ڕێمان کردن به‌ڵام ئه‌وان ئاماده
نه‌بوون ئێمه‌ش له دوای ئه‌و ساڵه‌وه ئه‌و شاره‌مان به‌جێ هێشت.
تێنینی| ئه‌م رووداوه له کڵێسا‌ی دیکمارك ڕوویداوه به‌ڵام من کات و
زه‌مه‌نه‌که‌یم ده‌ستکاری کردوه وه گۆڕانکاریم له ناوی مرۆڤه‌کاندا
کردوه که له ساڵی ١٩٩٩ ڕوویداوه.