ناوی وەزیرە کوردەکان لە حکومەتەکەی عەبادی
14/10/2014 نوسەر: bzavpress

ناوی وەزیرە کوردەکان لە حکومەتەکەی عەبادی

بەپێ رێككەوتنی پێنچ لایەنە سیاسیەكەی هەرێمی كوردستان، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ پارتی و رۆژ نوری شاوەیش كاندیدە بۆ ئەو پۆستە، وەزیری دارایش دراوەتە پارتی و هۆشیار زێباری كاندیدە بۆ ئەو پۆستە.

هەروەها، یەكێتی وەزارەتی رۆشنبیری وەرگرتوە لە حكومەتی عێراق فریاد رەواندزی كاندیدە بۆ ئەو پۆستە.

بزوتنەوەی گۆڕانیش وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی لە حكومەتی عێراق وەرگرتوە دەرباز محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عیراق كانیدیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

سەبارەت بە كاندیدی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ پۆستی وەزارەتی كاروباری ژنان لە حكومەتی عێراق، ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو رایگەیاند، تا ئێستا دیارینەكراوە، چونكە ئەو وەزارەتە بۆ یەكگرتوو كتوپڕ بوو، بڕیار بوو وەزارەتی كۆچو كۆچ بەران وەربگرین كاندیدمان ئامادەبوو بۆی.

مەروان گەڵاڵی ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی  رایگەیاند، كە وەزارەتی دەوڵەتیان پێدراوە و بەیانی كاندید كۆمەڵی ئیسلامی بۆ ئەو پۆستە دیاریدەكرێت.