13/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دەرئەنجامی کۆبونەوەی پێنج لایەنی سیاسی هەرێم
بۆ تاوتوێكردنی پرسە سیاسی و ئاسایشییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و هەروەها كۆبانێ پێنج لایەنی سیاسی هەرێمی كوردستان بە بەشداری نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبونەوە.
كۆبونەوەی پێنچ لایەنە سیاسیەكە لە شاری هەولێر كۆتایی هات و لەسەر پۆستەكانی حكومەتی عیراق رێكەوتن جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتوی ئیسلامی.
لە كۆبونەوەكە بڕیاردرا، جێگری سەرۆكی وەزیرانی عیراق و وەزیرای دارایی دراییە پارتی، و وەزیری رۆشنبیری درایە یەكێتی و وەزیری دەوڵەت درایە كۆمەڵی ئیسلامی.
بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتوی ئیسلامی لەسەر وەزارەتی كاروباری ژنان و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران رێكناكەون، هەردوكیان جەخت لە وەرگرتنی وەزیری كۆچ و كۆچبەران دەكەنەوە.